به‌ڵێ .. ئه‌وه
هه‌موو ڕاستییه‌کان نییه!
- وه‌ڵامێک بۆ هاوڕێ هیوا
ڕه‌ش و هاوار بانیخێڵانیى -
قادر ڕه‌شید (ئه‌بو شوان)
دیارده‌ى لاوازبوون و دواتریش نه‌مانی هه‌ستى چینایه‌تى و فیکریى سه‌رکرده‌کانمان
و نه‌زانین و لاوازییان به‌رامبه‌ر به پلانه‌کانى به‌عسى فاشیست و به‌رامبه‌ر
به دوژمنه چینایه‌تییه‌کانمان ، واته (هاوپه‌یمانه‌کانمان!) له شاخ
، توشى زۆر نه‌هامه‌تى کردبووین ، وه‌ک به‌ده‌سته‌وه‌دانى بنکه‌ى خۆرنه‌وه‌زان
به بێ ته‌قه! هه‌روه‌ها پێشێلکردنى نه‌ریتى شۆڕشگێڕییمان و پێشێلکردنى
به‌رنامه و په‌یڕه‌ویى ناوخۆمان.
به‌ده‌سته‌وه‌دانى خۆرنه‌وه‌زان ، ئه‌ڵقه‌یه‌ک بوو له زنجیره‌ی کاره‌ساته‌کانی
پشتئاشانى یه‌که‌م و دووه‌م و هه‌ڵهاتن له بنکه‌ى بارزان له 1985 دا
به ڕێبه‌رایه‌تى خوالێخۆشبوو فاتیح ڕه‌سوڵ به بێ ته‌قه و به هه‌ڕه‌شه‌یه‌کى
شێخ خالید بارزانیى!
هه‌روه‌ها هه‌ڵهاتنى سه‌رکردایه‌تى حیزب له خواکوڕکه‌وه به‌ره‌و
ئێران به ڕێبه‌رایه‌تى سکرتێرى حیزب و سکرتێرى مه‌کته‌بى عه‌سکه‌ریى و
چه‌ند باڵاده‌ستێکى تر و کادێره‌کانى ئیعلام و پێشمه‌رگه‌کانى
پاراستنى باره‌گاکانى حیزب له 1988دا ، له کاتێکدا پێشمه‌رگه‌کانى
پارتى له شه‌ڕى ده‌سته‌ویه‌خه‌دا بوون دژ به هێزه‌کانى به‌عس!
ئه‌وانه و زۆرێک تێکشکانى یه‌ک له دواى یه‌کى تر‌ى دواى ڕاپه‌ڕین که
به دواى خۆیاندا هێنایان ، وه‌ک هه‌ڵبژاردنه‌کانى شاره‌وانیى و پارله‌مان
و ڕێکخراوه دیموکراتییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ، تا هه‌ڵبژاردنه پڕ شه‌رمه‌زارییه‌که‌ى
ئه‌م دواییه 25-07-2009.
ئه‌و ڕووداوانه هه‌ر هه‌موویان دیزه به ده‌رخۆنه کرابوون! بێ ئه‌وه‌ى
پیاداچوونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنێکى واقیعیانه‌یان بۆ بکرێت.
به هاوڕێ هیوا ئه‌ڵێم: ئایا نه ئه‌بوو هه‌موو پێشمه‌رگه‌کانى خۆرنه‌وه‌زان
به کورد و عه‌ره‌به‌وه له ئاستى هۆشیاریى و به‌رگرییدا بوونایه؟ له
ئاستى ئه‌رکه به‌رپرسیارییه چینایه‌تییه‌که‌یاندا بوونایه به‌رامبه‌ر
به دوژمن؟ هه‌ر هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ش که له‌وێ بوون ، که‌م و
زۆر شاره‌زاى ناوچه‌که بوون ، چى واى لێکردن لوله‌ى تفه‌نگ نه‌که‌نه
دوژمن و پێڵاو بخه‌نه بنده‌ستیان و به‌ناو دڕکوداڵ و تاشه به‌رددا هه‌ڵبێن؟
ئایا تۆ و ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی تر "ترسنۆک" بوون! یان هه‌موو کوڕی ئازا
و به‌جه‌رگ بوون؟
باشه ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به تۆوه هه‌بێت ، تۆ بڵێیت هه‌ڵهاتنه‌که‌ت
کاریگه‌ریى ئه‌و سوکایه‌تییه نه‌بووبێت که مه‌ڵبه‌ندى سلێمانیى و که‌رکوک
به ئێمه‌ى ڕێکخراوى سیاسی‌یان ئه‌کرد که به‌ڕێزیشت هه‌ستت پێئه‌کرد که
تۆش به هۆی ئێمه‌وه به چاوێکی تر سه‌یرئه‌کرایت و ویستووته خۆت له‌و
ڕه‌فتاره ناڕه‌وشتییه‌ی به‌رپرسانی عه‌سکه‌ریی ڕزگاربکه‌یت که له به‌رژه‌وه‌ندى
دوژمن‌دا بوو نه‌ک له خزمه‌تى حیزب‌دا؟
ئایا ئه‌وه کارى نه‌کردبووه سه‌ر مۆخ و ئێسکت ، وه‌ک ئێمه‌ی به‌رپرسانی
کاری سیاسی محه‌لی که‌رکوک؟
ئه‌بووایه سه‌رکردایه‌تى مه‌ڵبه‌ند ئه‌وه‌نده هۆشیار بوونایه که 30
سه‌ربازى به‌عسیى ناشاره‌زا به‌و نیوه شه‌وه و به بێ ته‌قه و به
بێباکییانه بنکه‌که داگیرنه‌که‌ن ، له کاتێکدا به‌رپرسانى عه‌سکه‌ریى
مه‌ڵبه‌ندى که‌رکوک و سلێمانیى له که‌ڕه‌جاڵ که نزیکه‌ی کیلۆمه‌ترێک
له ڕووداوه‌که‌وه دوربوون! خه‌تابارى سه‌ره‌کیین له‌و نه‌هامه‌تییه
، چۆن جورئه‌ت ئه‌که‌ن سزاى ئێوه و ئه‌ندامانى هه‌یئه‌ى بنکه‌که بده‌ن!
خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى پێشمه‌رگه‌کانى به‌تالیۆنى هه‌ڵه‌بجه به سه‌رۆکایه‌تى
شه‌هید عه‌لى کالاشنیکۆڤ نه‌بووایه (که له سه‌رووى زه‌ڵم نیشته‌جێ
بوون) به کوشتنى به‌ده‌سته‌وه‌ده‌رانى بنکه‌ى خۆرنه‌وه‌زان به بێ ته‌قه!
ئه‌وا هه‌رگیز ئه‌و به‌رپرسه ناونجییانه یه‌که یه‌که دور نه‌ئه‌خرانه‌وه
له ناوچه‌که!
له‌وانه‌یه ئه‌و به‌رپرسه ناونجییانه‌ش ڕاسته‌وخۆ ڕۆڵیان نه‌بووبێت
له‌و شکسته‌دا ، به‌ڵام ئه‌وه ڕه‌وشت و پیشه‌ی ئه‌و سه‌رکردانه‌یه که
هه‌میشه و له کاتی دۆڕاندنه‌کاندا ملی چه‌ند که‌سێکی خوار خۆیان ئه‌شکێنن
، یان چه‌ند ئاڵ‌وگۆڕێک ئه‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که هاوڕێیان و جه‌ماوه‌ره‌که‌ش
، وا بزانن که ئه‌وکه‌سانه به‌رپرسی دۆڕاندنه‌کانن! نه‌ک خۆیان!
فه‌رموو ئه‌وه‌تا دوای دۆڕاندنه مه‌زنه‌که‌ی ئه‌مساڵیان ، به‌رپرسی
ڕاگه‌یاندنه‌که‌یان ئه‌ڵێت ئێمه براوه‌ین و ئه‌وه جه‌ماوه‌ره که
ناهۆشیاره و ده‌نگمان پێنادات!
سه‌رکردایه‌تى گشتیى عه‌سکه‌ریى و سیاسى حیزب باره‌گاى خۆیان له
پشتئاشان و خواکوڕک پێ نه‌پارێزرێت و به‌جێیبهێڵن! چۆن ئه‌توانن له‌و
نه‌هامه‌تییه‌ى خۆرنه‌وه‌زان بێنه ده‌نگ و به ئه‌بو فڵان ئه‌بو فڵتان
بڵێن پشتى چاوتان برۆیه!
هاوڕێ هیوا .. باش ئه‌زانیت که کێشه‌ى سکرتێرى محه‌لى که‌رکوک و ئه‌بو
تارا هه‌ر وه‌ک خۆت لێى دواویت ئه‌و سوکایه‌تییه بوو که به ڕێکخراوه
محلییه‌کان ئه‌کرا ، ئه‌بووایه تۆش به‌جێتنه‌هێشتینایه و باش ئه‌تزانى
که ئه‌وانه سوکایه‌تى به هاوڕێکانت ئه‌که‌ن! کێشه‌ى ئه‌بوشوان و ئه‌بوتارا
بۆ ڕوتبه‌ى عه‌سکه‌ریى نه‌بوو! به‌ڵکوو بۆ نه‌هێشتنى ئه‌و هه‌ڵو‌ێسته
چه‌وته بوو که پێشمه‌رگه‌ى توشى شه‌رمه‌زاریى و هه‌ڵهاتن و زیانبه‌خشیی
کردبوو که خۆت یه‌کێکى له‌وانه‌ى که‌وتبوویته به‌ر لۆمه و ڕه‌خنه‌یانه‌وه
، هه‌ر وه‌ک خۆت نکۆڵیی لێناکه‌یت!
له کتێبی پشتئاشان له نێوان ئازار و بێده‌نگییدا ، به
ئه‌مانه‌ته‌وه قسه‌کانى به‌ڕێزتم کردووه به به‌شێک له سه‌رچاوه‌کانی
ئه‌و ڕووداوه ، خۆ مام فه‌تاح ماوه و زیندووه ، هه‌ر ته‌مه‌نی درێژ
بێت ، شاهیدحاڵى قسه‌کانته.
له‌بیرته له هه‌ڵه‌بجه و سلێمانیى و شاره‌کانى تره‌وه هاوار ئه‌کرا
شیوعییه‌کان خۆرنه‌وه‌زانیان فرۆشت! له نوسینه‌که‌تدا ده‌ست ناخه‌یته
سه‌ر زامه‌کان! کێن ئه‌وانه‌ى به‌رپرسى سه‌ره‌کیین له‌و نه‌هامه‌تییه‌دا؟
هه‌یئه‌ى بنکه‌ى خۆرنه‌وه‌زان که هۆشیار نه‌بوون! یان هه‌یئه‌ى مه‌ڵبه‌ند؟
یان سیاسه‌تى چه‌وتى مه‌کته‌بى عه‌سکه‌ریی؟
ئه‌بووایه کاتێک که کتێبه‌که‌ى پشتئاشان له نێوان ئازار و بێده‌نگییدا
پێش یانزه ساڵ (له ساڵی 1998) دا ده‌رچوو ، که‌سانی دڵسۆز و له‌وانیش
تۆ ئه‌وانه‌ش که دواتر دێنه گۆ ، له‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه بدوانایه
و بیانوتایه به‌سه‌رهاتى خۆرنه‌وه‌زانیش دیزه به ده‌رخۆنه کرابوو
، هه‌ر وه‌ک ته‌واوی تێکشاندنه‌کانى تر!
ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت له چۆنیه‌تى گرتنى خۆرنه‌وه‌زان بگه‌یت ، په‌یوه‌ندیى
به پارتییه‌وه بکه ، با دانپیادانانه‌کانی ئه‌و ئه‌فسه‌ره ملازمه
دیله‌ت بۆ باس بکه‌ن که چى وتووه ، ئه‌و ڕاستییه لاى پارتییه!
ئه‌بو سه‌عد (خالید)
، ئه‌ندامى دستڕۆیشتووى لیجنه‌ى بنکه‌ى خۆرنه‌وه‌زان بوو ، له نوسینه‌کانیدا
حاشاى لێ‌ناکات ، ئه‌ڵێت: له‌و کاته‌دا حه‌ره‌س بووم ، ئه‌وه‌نده
فریاکه‌وتم پێشمه‌رگه‌کان له خه‌و ڕابپه‌ڕێنم و هه‌ڵبێن!
خالید پێش ئه‌وه‌ى بگاته خۆرنه‌وه‌زان ، له
زانکۆى به‌غدا ، به‌عسیى بووه! له دواى ڕووداوى خۆرنه‌وه‌زان له‌گه‌ڵ
تاریق ناوێک له‌سه‌ر
بێڕه‌وشتیی له مه‌ڵبه‌ندى سلێمانیى و که‌رکوک ده‌رکرا و گه‌ڕایه‌وه
بۆ ناو به‌عس! ئه‌مه وه‌ک دۆکیومێنت له ئارشیڤى حیزب‌دا هه‌یه! ئیتر
له نوسینه‌که‌تاندا به ناوى دوو عه‌ره‌به‌وه ، پێویست ناکات
بکڕوزێنه‌وه بۆیان. پله‌ى عه‌سکه‌ریى و حیزبی‌یان له ئێوه به‌رزتر
بووه! و به‌پێی هه‌موو ڕێسایه‌کی عه‌سکه‌ریی و حیزبیی ئه‌وان به‌رپرس
بوون له ئێوه و ئه‌وان زیادتر جێی گومان بوون.
خۆت ئه‌تزانى ئێمه چاوه‌ڕوانى ڕۆیشتن بووین بۆ گه‌رمیان بۆ ناو مه‌رگ
و تیاداچوون ، هه‌ر ڕۆیشتیشین!
له کۆبوونه‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان به ئاماده‌بوونى سکرتێرى حیزب ،
بڕیاریاندا بکرێم به سکرتێرى محه‌لى که‌رکوک. ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ی که تۆ
و زۆر له هاوڕێیان نه‌یانئه‌زانی و ئێستاش زۆریان نازانن ، ئه‌و
بڕیاره (سزا!) بوو ، به منیان دا ، من هه‌رگیز له‌وه‌وبه‌ر کارم له
ڕێکخراوه‌کانی که‌رکوکدا نه‌کردبوو ، شاره‌زاییم له‌و ناوچانه‌ی گه‌رمیاندا
نه‌بوو ، له ڕاستییدا ئه‌وه نه‌فیکردنم بوو له تۆڵه‌ى ڕه‌خنه و خه‌تابارکردنى
مه‌کته‌بى عه‌سکه‌ریى و سکرتێره‌که‌ى له سه‌رگه‌ردانییه‌که‌ى
پشتئاشاندا و به‌رده‌وامبوونم له ڕه‌خنه‌گرتنه‌کانمدا و نه‌بوونم به
حاشییه‌ی ئه‌م و ئه‌و له مه‌کته‌بی سیاسی‌دا!
خۆت ئه‌زانیت مه‌کته‌بى عه‌سکه‌ریى که‌م ئه‌زمون و بێ‌توانا و لێنه‌هاتوو
بوون و له هه‌ر شار و شارۆچکه‌یه‌ک لیجنه‌ی محه‌لى سه‌ر‌به‌خۆى خۆیان
دروستکردبوو! له شاخیش محه‌لییان بۆ دروستکردبوون که بووبوون به
هۆى به‌عه‌سکه‌رکردنى هه‌موو هه‌یئه‌ته‌کانى مه‌ده‌نیى حیزب!
مه‌ڵبه‌نده‌کان کرابوون به به‌رپرسى محلییه‌کانى جارانی شاره‌کان!
لیجنه‌ى هه‌رێمى کوردستان "ته‌عریب" کرابوو! له شاخى گاره و مه‌تین
بوون ، هه‌ر هه‌موویان عه‌ره‌ب بوون ، هاوڕێ ئه‌بو عواگف خه‌ڵکى به‌سره
، به ناو سکرتێرمان بوو ، ئه‌وه خۆی له خۆیدا ماڵوێرانیى بوو!
ئه‌و کاره‌ساتانه‌ى له محه‌لى شاره‌کان له هه‌ولێر و سلێمانیى و که‌رکوک
ڕوویاندا ، ئه‌و ئیعترافانه و به‌ده‌سته‌وه‌دانى هاوڕێیان ، ئه‌نجامى
ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وته بوو که زیانه‌کانى که‌متر نه‌بوون له
ماڵوێرانییه‌که‌ى پشتئاشان و.. تد! تا ئه‌مڕۆش لێفه‌پۆش کراون و قه‌واعیدى
حیزب بێئاگایه لێیان!
له ساڵى 1964 دا له به‌رلین ، له‌سه‌ر بڕیاری حیزب وازم له خوێندن
هێنا و چووم بۆ پراگ ، له دواى شه‌ش مانگ له ڕاهێنانى کار و خه‌باتی
پارتیزانیى له‌ژێر ده‌ستى ئه‌فسه‌ره چیکوسلۆڤاکییه‌کاندا ، ده‌وره‌که‌م
ته‌واوکرد ، گه‌ڕامه‌وه بۆ ده‌رگه‌ڵه و به‌رسه‌رین بۆ به‌شداریى له
شۆڕشى ئه‌یلولدا.
ئه‌و کاته بزوتنه‌وه‌ى چه‌کدارییمان به ڕێبه‌رایه‌تى ڕێکخراوى لیجنه‌ى
هه‌رێمى کوردستان بوو ، ڕێکخراوى شار و شارۆچکه و گونده‌کان له خزمه‌تى
بزوتنه‌وه‌که‌دا بوون ، چالاکیى پێشمه‌رگایه‌تى و ڕێکخراوه‌کانى شاره‌کان
هاوسه‌نگ و هاوشان بوون و جێده‌ستمان دیار بوو!
لیجنه‌ى هه‌رێم باڵاده‌ست بوو ، سه‌رکرده‌کانمان که‌میان له ده‌ره‌وه‌ى
وڵات بوون!
سه‌رکرده عه‌سکه‌رییه‌کانمان نه‌بووبوون به که‌ڵه‌گایه‌کى عه‌سکه‌ریى
به‌سه‌ر هه‌موو کار و ئه‌رکێکى حیزبه‌وه که سه‌رپه‌لێک زۆر ده‌سه‌ڵاتدارتر
و موحته‌ره‌متر بوو له به‌رپرسێکی سیاسی و محه‌لى ، هه‌ر ئه‌و سه‌رگه‌ردانییه
بوو له بزوتنه‌وه چه‌کدارییه‌که‌ماندا گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ى زیانمان
له ده‌ستکه‌وتمان زیادتر بوو.
هاوڕێ هیوا باش ئه‌زانێت گرتنى ناحیه‌ى نه‌وجول به نه‌خشه و پلانى
قاره‌مانه‌کانى ڕێکخراوى محه‌لى که‌رکوک بوو ، له هاوینى1987 دا. شه‌وێک
پێش هێرشه‌که لیجنه‌ى محه‌لى که‌رکوک (ئه‌بوشوان ، مه‌لاشکور (مام
فتاح) ، ئه‌بو ڤیان و مام عه‌لى کۆبووینه‌وه ، له گۆڕستانه‌که‌ى قه‌واڵى
له‌گه‌ڵ ئه‌بو لینا ، شه‌هید ڕه‌وف حاجى محمد و حه‌مه‌ڕه‌شید قه‌ره‌داغى
، نه‌خشه‌ى گرتنى نه‌وجولمان ڕاگه‌یاند به پێشڕه‌ویى و ڕێنمایى شه‌هید
ئه‌بو ڤیان ، بڕیارى هێرشه‌که درا و سه‌رکه‌وتنێکى بێوێنه‌مان
تۆمارکرد ، به‌بێ زیان ، ده‌ست به‌سه‌ر ناحیه‌ى نه‌وجولدا گیرا.
هاوڕێ هیوا ئه‌ڵێت: حیزبم به‌جێهێشت ، به‌ڵام ئه‌و بیروباوه‌ڕه پیرۆزه‌م
داوه به کۆڵمدا ، له تێکۆشاندام بۆ ڕزگارکردنى گه‌ل و نیشتمانه‌که‌م
، خۆى و کاکه هاوار داوا له منیش ئه‌که‌ن له نوسینه‌کانماندا به‌رده‌وام
بین ، ئه‌وه‌ى ڕوویداوه وه‌ک خۆى باسى بکه‌ین ، به‌ڵام پێم باشه نو‌سینه‌کانى
هاوڕێ هیوا ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌رک و به‌رپرسیاریه‌ى بێت!
لێدوان و هه‌ڵسه‌نگدنه‌کان به واقیعییانه باس بکرێن ، واته ڕه‌نگدانه‌وه‌ى
ئه‌رکه فیکریى و به‌رپرسیارییه‌که بێت ، نه‌وه‌کانى ئه‌مڕۆ تامه‌زرۆى
زانیاریى ڕاستینه‌ى ئه‌و ڕووداوانه‌ن.
داواى لێبوردن له کاک هاوار بانیخێڵانیى ئه‌که‌م ، ده‌ستخۆشیى له
نوسین و بۆچوونه‌کانى ئه‌که‌م ، له فرسه‌تێکى تردا وه‌ڵامى ئه‌ده‌مه‌وه
، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌یه چه‌ند ڕۆژێکه له نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی سه‌خت
له نه‌خۆشخانه هاتوومه‌ته ده‌ره‌وه ، بۆیه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌م نیه
که به تێروته‌سه‌لیی وه‌ڵامه‌کان بنوسم.
هه‌ر سه‌رکه‌وتووبن
2009-11-09
kader_a29@hotmail.com
|