په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\٨\٢٠٢٠

سەبارەت بە بەلەمە نوقمبووەکەی دەریای ئیجە و گرتن و ناردنەوەی پەنابەران.

 

 

 

لێدوانی وتەبێژی هێزەکانی ئێشکگری دەریایی یۆنان سەبارەت بە رزگارکردنی ١٠٠ پەنابەر لە دەریای ئیجەدا.

هیوا خدر: بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند "نیکوس لا جکادیاکوس وتەبێژی هێزی ئێشکگری دەریایی یۆنان لەلێدوانێکی ڕاگەیاندندا سەبارەت بە ژیرئاوکەوتنی بەلەمە کەی پەنابەران لە دەریای ئیجەدا گوتی: ڕزگارکردنی ٩٦ پەنابەر لەدرەنگانێکی شەودا یەکێك بوو لە گەورەترین هەڵمەت و چالاکیەکانمان سەبارەت بە ڕزگارکردنی گیانی پەنابەران کە بەشێك لە پەنابەرەکان منداڵ بوون و هیچ جل و بەرگیکی ڕزگارکردنیان پێنەبووە".

لە درێژەی لیدوانەکانیدا ووتی" هەرچەندە لەساتی ڕزگارکردنی پەنابەرەکان هێزەکانی ئێشکگری دەریایی تورکیا زۆر گێچەڵیان پێکردین بەڵام خۆشبەختانە توانیمان ٩٦ پەنابەر ڕزگار بکەین کە ١٩ پەنابەریان رادەستی هێزەکانی تورکیا کران و ٧٢ پەنابەریش نیردران بۆ دوورگەی ڕودس و پێنج پەنابەریش ڕەوانەی دوورگەی کارسوس کران کە سەرجەمیان بە پێی ڕێنمایە تەندروستیەکانی کۆڤید١٩ رەوانەی نەخۆشخانە کران بۆ پشکنین".


گوتییشی "لە نێو پەنابەرە ڕزگارکراوەکان ( ٣ )قاچاخچیمان دەستگیرکردووەو ڕەوانەی دادگاکران بۆ لیکۆڵینەوەو دادگایکردنیان بەبازرگانیکردن بە گیانی پەنابەرانەوە".


هەروەها گوتی "ئێستا قاچاخچیەکان لە تورکیاوە ڕێگایەکی جیاوازتریان گرتۆتەبەر کە بەسەدان پەنابەر سواری بەلەم و یەخت دەکەن ڕاستەوخۆ بەرەو ئیتاڵیان دەبەن بەڕیگای دەریایی نیودەوڵەتی بۆ ئەوەی دووربن لە هێزەکانی ئێشکگری دەریایی یۆنان لە دوورگەکان بەڵام بەهۆی نەشارەزایی لەدەریاو خراپی کۆنی بەلەم و یەختەکان ڕووبەڕووی ژیرئاوکەوتن و لەکارکەوتنی دەبنەوەو لەسەرەتایی ئەم ساڵیشەوە ئەمە (٢٥مین هەڵمەتی ڕزگارکردنی هاوشیوەیە ئەنجامی دەدەین". لە کۆتایی لێدوانەکانیدا ووتی" دەیان جار تورکیامان لەم کارە ئاگادار کردۆتەوە بەڵام بێ سودبووە".


 

ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن

 

 

-----------------------------------------------------------------------------------------------

 


یۆنان زانیاریی پتر لەسەر بەلەمە نوقمبووەکەی پەنابەران ئاشکراکرد.


هیوا خدر: بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاندپۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنان ڕایگەیاند" ئەو پەنابەرانەی لە شەوی سێ شەمە ڕێکەوتی ٢٥/٨/٢٠٢٠ بەلەمەکەیان ژێرئاوکەوت لە کەنارە دەریاییەکانی تورکیا لە ناوچەی فەتحیە بەڕیکەوتبوون بەنیازبوون بچنە ووڵاتی ئیتاڵیا ئەوەشیان ئاشکرا کرد پەنابەرە ڕزگاربووەکان ژمارەیان ١٠٠ سەد پەنابەر بووە"

پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنان ئەوەشیان ووت" ئێمە تا ئێستا تەنها ٩٦ نەوەت و شەش پەنابەرمان ڕزگارکردووە بەردەوامیشین لەگەڕان بەدوای پەنابەرە بێ سەروشوینەکان بەکەشتی و بەلەم و هەلیکۆپتەر. پەنابەرەکانیش بریتین لە پەنابەرانی ( کوردوعێراقی، سوری ، سۆماڵ ،تورکیا )".


هەروەها ئاماژەیان بەوەشدا" کە لەکاتی ڕزگارکردنی پەنابەرەکاندا بەلەمێکی ئێشکگری دەریایی تورکیا بێزاری کردوون و ناچاریان کردوون ١٩ نۆزدە پەنابەرە لە کۆی ٩٦ پەنابەرە رزگارکراوەکان ڕادەستی پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا بکەن"

بەپێ هەواڵەکانی یۆنان یەکێك لەپەنابەرە ڕزگارکراوەکان کە ژنە پەنابەرێکی سۆماڵیە بە پۆلیسی ئێشکگری دەریاوانی یۆنانی ڕاگەیاندووە کە هاوسەرو کوڕەکەی لەگەڵدابوون بەڵام لەناو پەنابەرە ڕزگارکراوەکاندانین و دیارنین ،پۆلیسی ئیشکگری دەریاوانی یۆنانیش دەڵێت نازانین هاوسەرو کوڕەکەی لەناو ئەو ١٩ پەنابەرانەن کە ڕادەستی پۆلیسی ئێشکگری تورکیا کراون یان لەناو پەنابەرە بێ سەرو شوێنەکانن چونکە چارەنوسی ئەو ١٩ پەنابەرەش لای پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا هێشتا نادیارە

پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنان لە کۆتایی لیدوانەکانی ووتیان لە ناو پەنابەرە ڕزگابوەکاندا ٣ سێ کەسیان ڕێبەر و قاچاخچی پەنابەرەکان بوون دەستگیرمانکردوون کە خەڵکانی (عێراق ، سووریا ، فەڵەستینن).


 

ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن

 

 

-----------------------------------------------------------------------------------------------

 


بەلەمێکی پەنابەران لە دەریای ئیجەدا لە سنووری یۆنان رووبەڕووی نوقمبوون بۆوە.


هیوا خدر: بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند دوێنێ ڕێکەوتی ٢٥/٨/٢٠٢٠ بەلەمێکی پەنابەران بەدەیان پەنابەرەوە لە سنووری دەریای یۆناندا لە دەریای ئیجەدا  رووبەڕووی نوقمبوون بۆوە لەگەڵ ئاگادارکردنەوە پۆلیسی ئێشکگری دەریای یۆنان لە ڕووداوەکە ڕاستەوخۆ هێزی ئێشکگری دەریاوانیی یۆنان لە دەریای ئیجەدا بە پێنج هەلیکۆپتەر و سێ کەشتی دەریایی هێزەکانی ئێشکگری یۆنانیەوە بەهانای بەلەمە ژێرئاوکەوتوەکەی پەنابەرانەوە چوون.


بەپێی لیدوانی هێزی ئێشکگری دەریای یۆنانەوە تاوەکو ئێستا ٩٢ پەنابەر ڕزگارکراون گەڕان و بەدواداچوون بو ڕزگارکردنی پەنابەرانی دیکە بەردەوامە.

 

ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن

 

 

-----------------------------------------------------------------------------------------------

 


گرتنی پەنابەران لە تورکیا درێژەی هەیە.

چانکاڵێ:
ڕێکەوتی ٢٦/٨/٢٠٢٠ لەناوچەی ئایڤاچلیك سەر بەشاری چانکاڵی پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا ( ١٤٥ ) پەنابەریان ڕزگارکرد لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەو قاچاخچیانەی لەگەڵیان بوون و ڕێبەری پەنابەرەکانیان دەکرد.

مۆغەڵا:
ڕێکەوتی ٢٦/٨/٢٠٢٠ لەناوچەی بۆدرومی سەر بەشاری مۆغەڵا پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورژیا ( ٥ ) پەنابەریان لەناو دەریایی ئیجەدا لە بەلەمێکی چوپدا دەستگیرکرد.

ئایدن:
ڕێکەوتی ٢٦/٨/٢٠٢٠ لەناوچەی دیدیم سەر بەشاری ئایدن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا ( ٣٤ ) پەنابەریان لەدەریایی ئیجەدا لەبەلەمێکی چوپدا ڕزگارکرد
هەمان ڕێکەوت لەناوچەی کۆساداسی هەر سەر بەشاری ئایدن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا لە ( ٣ ) بەلەمی چوپدا ( ٤١ )پەنابەریان ڕزگارکرد بەپێی لێدوانی پۆلیسی ئێشکگری تورکیا پەنابەرەکان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری یۆنانەوە دیپۆرتی سنوری دەریایی تورکیا کراونەتەوە

ئەزمیر:
ڕێکەوتی ٢٧/٨/٢٠٢٠ لەناوچەی دیکیلی سەر بەشاری ئەزمیریش لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیاوە ( ٢٨ ) پەنابەر ڕزگارکران بەپێی لێدوانی پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا لەو ناوچەیە کارپێکەری بەلەمی پەنابەرەکان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە لەکار خراوەو پەنابەرەکانیشیان بە بەلەمێکی بێ کارپێکەر ڕەوانەی سنورە دەریاییەکانی تورکیا کراونەتەوە.

 

ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن

 

 

-----------------------------------------------------------------------------------------------
 


گرتن و ناردنەوەی پەنابەران درێژەی هەیە.

بالیکسیر:
ڕێکەوتی: ٢٠/٨/٢٠٢٠ لە دوورگەی (یلیس) سەر بەشاری بالیکسیر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریاوانی تورکیاوە ٢٥ پەنابەر ڕزگارکران دوای ئەوە کە لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریاوانی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە.

هەمان ڕێکەوت: لەناوچەی ئایڤالیك هەر سەر بەشاری بالیکسیر ١٢ پەنابەر لە بەلەمێکدا دەستگیرکران کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ دوورگەکانی یۆنان.

ئایدن:
ڕێکەوتی: ١٩/٨/٢٠٢٠ لەناوچەی کۆساداسی سەر بەشاری ئایدن ( ٤٢ ) لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریاوانی تورکیاوە لە ناو بەلەمێکی چوپدا لە دەریای ئیجەدا ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریاوانی یۆنانەوە دوای گەیشتنیان دیپۆرتکرابوونەوە.
هەر لەشاری ئایدن لەناوچەی دیدەم لە ڕێکەوتی: ١٤/٨/٢٠٢٠ ( ٣٥ ) پەنابەر لە لایەن پۆلیسی ئێشکگری تورکیاوە لە سەر بەلەمێکی چوپدا لە دەریای ئیجەدا ڕزگارکران کە پێشتر گەیشتبوونە سنووری دەریای یۆنان بەڵام ڕاستەوخۆ لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری یۆنانەوە دیپۆرتی سنووری دەریای تورکیا کرابونەوە.

ئەزمیر:
ڕێکەوتی: ١٩/٨/٢٠٢٠ لەناوچەی کارابورون سەر بەشاری ئەزمیر ( ٤١ ) پەنابەر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریاوانی تورکیاوە ڕزگارکران کە پێشتر گەیشتبوونە سنووری دەریای یۆنان وە دواتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریاوانی یۆنانەوە دیپۆرتی سنووری دەریای تورکیا کرابوونەوە.
هەر لەشاری ئەزمیر لە ناوچەی ئەسڵان بۆرنو ڕێکەوتی: ١٦/٨/٢٠٢٠ لە دەریای ئیجەدا لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری تورکیاوە ٨١ پەنابەر لە سەر بەلەمێکی چوپدا ڕزگار کران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریاوانی یۆنانەوە دوای گەیشتنیان دیپۆرتی سنووری دەریای تورکیا کرابوونەوە.


هیوا خدر لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا
٢٤\٨\٢٠٢٠

 


 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک