په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١\٨\٢٠٢٢

بەلەمێکی پەنابەران لە سنووری دەریایی یۆنان ژێر ئاوکەوت.



هیوا خدر بە ناوەندی هەوالگری فیدراسیۆنی راگەیاند کە لە لەدەریایی ئاوی نێودەولەتی بە دووری ٣٨ میل لە دوورگەی رودوسی یۆنانی کەدەکەوێتە ناوچەی ئاوی ژیر دەسەڵاتی یۆنان بەلەمێکی پەنابەران کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٠/٨/٢٠٢٢ بە ٨٠ پەنابەرەوە ژێر ئاوکەوتووە.


هەروا بەپێی لێدوانی، نیکۆس کۆکالاس ، ووتەبێژ بەناوی پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنان ڕایگەیاند تا ئێستا توانیومانە ٢٩ پەنابەر رزگاربکەین کە هەموویان پیاون هەروەها پەنابەرانی ( عێراق و ئیران و ئەفغانستان ، ن لەشاری ئەنتالیایی تورکیاوە بەڕێکەوتبوون بۆ گەیستن بە ئیتالیا.


گوتیشی هەموو کەرەستەکانی گەران و پشکنین بۆ رزگارکردنیان بەردەوامە وەک بەلەم و کەشتی و فڕۆکە بەڵام خراپی کەش و هەواو شەپۆلەکانی دەریا لەو ناوچەیە هاوکار نیە بۆ بەردەوامی گەران و رزگارکردنی پەنابەرەکانی تر.

 

 

ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن

 

 

--------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 


پەنابەران لە رێگەی هاشتاگ و کورتە ڤیدیۆ داوای دیارکردنی چارەنووسیان

لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران دەکەن.


هیوا خدر ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا بە ناوەندی هەوالگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند کە "پەنابەرانی کوردی عێراقی لە ووڵاتی تورکیا لەڕێگەی هاشتاگ و کورتە ڤیدیۆ داوای دیاریکردنی چارەنووسیان دەکەن لەڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران".


ئەوەش وت "بەپێی نوێترین ئاماری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەرەن ژمارەی پەنابەرانی عێراقی تۆمارکراو لە ڕێکخراوی ناوبراو هەریەک لە ووڵاتانی، تورکیا، میسر، لوبنان، ئوردن، سوریا، بریتیە لە ٢٧٦ هەزار پەنابەر.


بەپێی ئاماری سەرۆکایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیاش ژمارەی پەنابەرانی عێراقی تەنها لەتورکیا زیاتر لە ١٤٤ هەزار پەنابەرە جگە لەدەیان هەزار پەنابەری عێراقی دەستبەرداری مافی پەنابەرێتیان بوون لەدوای گۆڕانکاری لە نێوان ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران وە سەرۆکایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا لەساڵی، ٢٠١٨ ، زۆرینەی پەنابەرانی عێراقی لە ووڵاتانی، تورکیا، میسر، لوبنان، ئوردن، وە بەتایبەتی لەتورکیا زیاتر لە هەشت ساڵ چاوەڕوانن و چارەنوسیان نادیارە".


هەروا وتیشی "وە لە ئێستاشدا پەنابەرانی عێراقی لە ووڵاتی تورکیا جگە لەچاوەڕوانیەکی دورو درێژ بارودۆخی ژیانیان زۆر سەخت تر بوە بەهۆی ناسەقامگیری، ئابووری و سیاسی...".


وتیشی "ئێمە وەک فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی هەروەک چۆن بەردەوام لە خەمی پەنابەراندابووین و هاوکاریمان کردوون بەردەوام دەبین و لەڕێگای نوسراوی فەرمیەوە داواکانیان دەگەیەنین بەڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران و داوا دەکەین کۆتایی بە چاوەڕوانیکردنی پەنابەرانی عێراقی بهێنن و چارەنووسیان دیاربکەن.."

#پەنابەرانی_بێ_چارەنووس
#لاجئون_بلا_مصیر

 

ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن
 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک