په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\٣\٢٠٢٤

بەلەمێکی پەنابەران لە دەریای ئیجە لە سنووری تورکیا نوقوم بوو.



هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٥/٣/٢٠٢٤لە دەریای (ئیجە) لەسنوری تورکیا لەناوچەی ئجەبات سەر بەشاری چەنەککاڵی بەلەمێکی چوپی پەنابەراننوقوم بوو بەو هۆیەوە دەیان پەنابەر ژیانیان لەدەستداو".

هیوا ئەوەشی وت "پارێزگاری شاری چەنەککاڵێ لەبارەی ڕووداوەکەوە ڕایگەیاند دوای ئاگاداربوونمان لەڕووداوەکە بە ١٠ بەلەمی ڕزگارکەری پۆلیسی ئێشکگری و ئەلیکۆپتەرو چەندین کەرەستەی ڕزگارکردن گەیشتینە شوێنی ڕووداوەکە دوای گەڕان تەرمی ٢١پەنابەرانمان لەدەریادا دەرهینا کە ٥ پێنچ کەسیان منداڵ بوون وە دوو پەنابەریشمان لەدەریادا ڕزگارکردوە".

هەروەها پارێزگاری شارەکە ئەوەشی ووت" تەرمەکانمان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری شارەکە کردووەو دووپەنابەرەکەش رەوانەی نەخۆشخانە کراون وە دەستمان کردووە بە لێکۆڵینەوە لەهۆکاری ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەو وە دیاری کردنی ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لە سەر بەلەمەکە بوون لەگەڵ ئەو دوو پەنابەرە ڕزگارکراوانە ". باریزگار وتیشی "گەڕان لەدەریادا بەردەوامە بەدوای پەنابەری تر ..".

هیوا خدر سەبارەت بە ناسنامەی پەنابەرەکان وتی "تا ئێستا ئاماژە بەڕەگەزنامەی پەنابەرەکان نەکراوە ولە هەواڵی زیاتر رای گشتی ئاگادار دەکەینەوە".

چاوەروانی هەواڵی زیاتر بن.
 

ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی پەنابەران
 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک