٩\١٢\٢٠١١
(العهدة العمریة)
به‌ڵێن و مه‌رجه عومه‌رییه‌کان بۆ دانیشتوانی شاری قودس دوای
داگیرکردنی له لایه‌ن سوپای عه‌ره‌به
ئیسلامه‌کانه‌وه.

عه‌باس رۆسته‌م
خه‌لیفه‌ی راشدی دووهه‌م - عومه‌ری کو‌ری خه‌تاب
- ئه‌م به‌ڵێن و مه‌رجانه‌ی داوه به
دانیشتوانی شاری ئیلیا (قودس) ،کاتێک له ساڵی ٦٣٨
زاینی شاره‌که‌یان له لایه‌ن سوپای عه‌ره‌به موسڵمانه‌کانه‌وه داگیر
کرا . له‌م نامه‌یه‌دا عومه‌ری کو‌ری خه‌تاب دانیشتوانی ئه‌م شاره‌ی
دڵنیاکردۆته‌وه که که‌نیسه‌و سامان و که‌لوپه‌لیان پارێزراو ده‌بن ،
به‌و مه‌رجه‌ی جوله‌که‌کان له شاره‌که‌یان ده‌رکه‌ن .
ئه‌م نامه‌یه‌ی عومه‌ری کو‌ری خه‌تاب به گرنگترین دۆکیۆمێنتی مێژوویی
ئه‌ژمێردرێت له مێژووی شاری قودس و فه‌له‌ستیندا. ئه‌مه‌ش ده‌قی ئه‌و
به‌ڵێن و مه‌رجانه‌یه.
- به ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بانه‌وه
-
من به‌نده‌ی خوداوه‌ند، عومه‌ر، میری ئیمانداران، ئه‌م به‌ڵێن و مه‌رجانه‌م
پێشکه‌ش به دانیشتوانی إیلیا (قودس) ئه‌که‌م به نیازی ئاسوده و
دڵنیاکردنیان... له گیان و سامان و که‌لوپه‌ل و که‌نیسه‌و خاچ و نه‌خۆش
و بێتاوانه‌کانیان... به‌وه‌ی که‌نیسه‌کانیان نابنه جێگه‌ی حه‌وانه‌وه‌مان
و ناڕووخێنرێن و نه له که‌نیسه‌کانیان و نه له ده‌وروبه‌ری ئه‌و که‌نیسانه و نه له که‌لوپه‌لیان که‌م نا‌کرێته‌وه و زۆریشیان لێناکرێت ده‌ستبه‌رداری
ئاینه‌که‌ی خۆیانبن و زیان به که‌سیان ناگه‌ێنرێت و نیشته‌جێبونی جوله‌که‌کان
له شاره‌که‌یاندا قه‌ده‌غه‌یه.
دانیشتوانی شاری (قودس) ده‌بێت (جزیه) باج بده‌ن هه‌ر وه‌ک چۆن
دانیشتوانی مه‌دائن ئه‌یده‌ن. دانیشتوانی ئه‌م شاره ده‌بێت ڕۆمه‌کان و
دز و جه‌رده‌کان له شاره‌که‌یان وه‌ده‌رنێن، به ده‌رچوونی هه‌ر یه‌کێک
له‌وانه له شار، گیان و ماڵ و که‌لوپه‌لیان پارێزراو ده‌بێت تا ده‌گه‌نه
شوێنی مه‌به‌ستیان، ئه‌و که‌سه‌ش که به ته‌مایه له شار بمێنێته‌وه، پارێزراو ده‌بێت به مه‌رجێک وه‌ک دانیشتوانی شاره‌که باج بدات. ئه‌و
که‌سانه‌ش که بیانه‌وێت شار به‌جێبهێڵن و دوای ڕۆمه‌کان بکه‌ون و په‌رستگاو
خاچه‌کانیان چۆڵکه‌ن، ئه‌وا دڵنیا ئه‌کرێن که گیان و خاچ و په‌رستگاکانیان
پارێزراو ئه‌بن تا ئه‌گه‌نه جێگه‌ی مه‌به‌ستیان، ئه‌وه‌ش که ویستی
بمێنێته‌وه وه‌ک هه‌موو دانیشتوانه‌کانی دیکه سه‌یر ئه‌کرێت، ئه‌وه‌ش
که ویستی نه‌مێنێته‌وه و له‌گه‌ڵ ڕۆمه‌کان بروات، که‌ی ویستی ده‌توانێت
بگه‌رێته‌وه بۆ لای که‌سوکاری، هیچ باجێکیش له که‌س وه‌رناگیرێت تا
کاتی دره‌و و هه‌ڵگرتنی به‌روبومه‌کانیان.
ئه‌وه‌ی له‌م نامه‌یه‌دا هاتوه به‌ڵێنێکی خوداییه و په‌یمانێکه له
پێغه‌مبه‌رو خه‌لیفه‌و ئیمانداره‌کانه‌وه، به مه‌رجێک دانیشتوانی
شار به‌رده‌وامبن له پێشکه‌شکردنی ئه‌و باجانه‌ی که‌پێویسته‌بیده‌ن. له‌ساڵی ١٥ی کۆچیدا نوسراوه‌ته‌وه و ئاماده‌کراوه
به شایه‌تی: خالدی کو‌ری وه‌لید و عبدالرحمن کو‌ری عۆف و عومه‌ری کو‌ری
عاس و موعاویه‌ی کو‌ری ئه‌بو سوفیان.
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه ده‌قی به‌ڵێن و مه‌رجه‌کانی خه‌لیفه‌ی دووهه‌می
ئیسلام عومه‌ری کو‌ری خه‌تابه بۆ دانیشتوانی شاری قودس و ته‌واوی ئه‌و
شار‌و ناوچه داگیرکراوانه‌ی له درێژه‌ی هێڕشه‌کانی سوپای ئیسلامی
کردویانه‌ته سه‌ر وڵاتانی دراوسێ تا ئه‌و رۆژه‌ی خلافه‌تی عوسمانی له
جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مدا کۆتایی پێهات . له په‌یره‌وکردنی ئه‌م به‌ڵێن
ومه‌رجانه‌ی عومه‌ری کو‌ری خه‌تاب ئه‌مرۆشی له‌گه‌ڵ بێت ، سه‌رکرده‌و
ئیمامه‌کانی ئیسلام په‌نایان بردۆته‌به‌ر وته‌که‌ی پێغه‌مبه‌ر که فه‌رمویه‌تی
{علیکم بسنتی و سنە الخلفاء من بعدی ، تمسکوا بها ..... و اقتدوا باللذین
بعدی .....} واتا فه‌رمویه‌تی دوای سونه‌تی خۆم و خه‌لیفه‌کانی دوای
خۆم بکه‌ون و په‌یره‌وی کرداری ئه‌وانه بکه‌ن که له پاش منه‌وه دێن
، هه‌ر بۆیه داگیرکه‌رانی وڵاتان به ناوی ئیسلامه‌وه ئه‌م به‌ڵێن و
مه‌رجانه‌ی عومه‌ریان جێبه‌جێکردوه به زیادیشه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیان . له‌م رۆژانه‌شدا له‌میسری ئه‌زهه‌ردا به هه‌مان ئه‌و مه‌رجانه‌ی
که له‌م نامه‌یه‌ی عومه‌ری کو‌ری خه‌تابدا هاتوه ، هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ
مه‌سیحیه قبتیه‌کانی میسر ئه‌که‌ن له دروستکردنی که‌نیسه‌و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی
که‌نیسه کۆنه‌کانیان. هەر لەم رێرەوە نا پیرۆزەشدا
و لە دەمێکەوە و
ئێستاشی لەگەڵدابێت لەهەرێمی کوردستاندا حیزبە
ئیسلامیەکان و لایەنگرانیان پەیرەوی ئەم
وەسیەتە نا موبارەکە ئەکەن بە سوتاندنی شوێنی ئارایشتگاکانی ژنان‌و
وێرانکردنی دوکانی مەیفرۆشان و سەنتەری شێلان و یانەو سەیرانگاکان و
سەپاندنی برواو بۆچونی خۆیان بەسەر دانیشتوانی وڵات‌دا وەک فەرمانێکی
خودایی لە جۆری بیرکردنەوەو پۆشاکی ژنان و
جۆری تاشینو هێشتنەوەی ریش و سمێڵ و چونە ناو تایبەتی ترین
تایبەتیەکانی مرۆڤەوە ، هەر لەم سەرچاوەیەی بیری سەلەفی [عومەری کو‌ری
خەتاب] و ئەوانەی پێش ئەوو دوای ئەو کە پتر لە چواردە سەدە لەمەو پێش
پەیرەو کراون هەڵئەهێنجرێت و گیانی پێدا ئەکرێت لەم رۆژگارەی زانست‌و
زانیاری‌و عەولەمەیەدا لەرێگەی زۆر‌و سوتاندن
و کاولکاریەوە بە تەمان بیسەپێنن بەسەر گەلەکەماندا و رێچکەی دڕەندەیی
عەرەبە داگیرکەرەکانی بیابانی عەرەبی زیندوو بکەنەوە و
لەسەرپەیرەوکردنی ئەو رێرەوەو فەرمودەکەی پێغەمبەری ئیسلام کە ئەڵێت [من
رای منکم منکرا فلیغیره] بە دەستی خۆیان
چۆنیان ئەوێت یاسا و رێسای وڵاتەکە بگۆڕن.
ئینجا با بێینه سه‌ر ده‌قی ئه‌و به‌ڵێن و مه‌رجانه‌ی عومه‌ر که بۆمان
ده‌رئه‌که‌وێت:
یه‌که‌م - ئه‌و هێڕش و کوشتن وکاولکاری و تاڵان‌کردنی سه‌رو ماڵه به
ناوی خۆدای به‌خشنده‌و میهره‌بانه‌وه ئه‌نجامدراون .
دووهه‌م - وشه‌ی باج و باج وه‌رگرتن چوار جار له ده‌قه‌که‌دا هاتون .
سێهه‌م - به یه‌ک وشه‌ش له ده‌قه‌که‌دا داوای ئه‌وه نه‌کراوه له
دانیشتوانی شاری قودس که بێنه سه‌ر ئاینی پیرۆزی ئیسلام، له کاتێکدا
خوداوه‌ند له قورئاندا ئه‌فه‌رموێت { ا‌لدین عند الله الاسلام - وه -
من یتبع غیر الاسلام دینآ فلن یقبل منه و هو فی اڵاخرە من الخاسرین -
سوره‌تی آل عمران}، واتا ئاین لای خودا ته‌نها ئیسلامه‌و ئه‌وه‌ی دوای
هه‌رچ ئاینێکی دیکه بکه‌وێت لێی وه‌رناگیرێت ، ئه‌ی باشه ئه‌مه ئه‌و
هێرش و داگیرکردنه ناخاته ژێر پرسیاره‌وه‌و ئه‌وه ناگه‌ێیه‌نێت که
ئه‌م داگیرکردن و تاڵان و وێرانکاریه هه‌ر بۆ مه‌به‌ستی داگیرکردن و
باج وه‌رگرتن بوبێت ؟ .
چواره‌م - له کۆتایی نوسراوه‌که‌دا هاتوه که ئه‌م نوسراوه به‌ڵێنێکه
له خوداوه‌و په‌یمانێکه له پێغه‌مبه‌ره‌وه ، له کاتێکدا که جگه
له عومه‌رو خالدی کو‌ری وه‌لیدو عه‌بدولڕه‌حمانی
کو‌ری عۆف و عومه‌ری کو‌ری عاس و معاویه‌ی کو‌ری ئه‌بو سفیان، نه خودا‌و
نه پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی له‌و تاوانانه‌ی که له ژێر په‌رده‌ی ئاینی
ئیسلام وئه‌م نامه‌یه‌داکراون ،ئاگادار نین .
پێنجه‌م - ئه‌و جوله‌کانه‌ی که چاره‌نوسیان وابو له شاری مه‌دینه له‌گه‌ڵ
عه‌ره‌به‌کاندا به یه‌که‌وه بژین ، به هاتنی ئاینی ئیسلام و له
ژێانی پێغه‌مبه‌ردا دووجار له دووهێڕشیی نابه‌رابه‌ردا قاتوقڕو تاڵان
و ده‌ربه‌ده‌رکران له شاره‌که‌یان، ئه‌وانه‌ش که له‌و قاتوقڕی و ده‌ربه‌ده‌ریه
رزگاریانبو له کاتی وه‌رگرتنی ده‌سته‌ڵاته‌وه له لایه‌ن عومه‌ری
کو‌ری خه‌تاب خه‌لیفه‌ی دووهه‌می ئیسلامه‌وه له شاره‌که‌و له‌ته‌واوی
حجاز شاربه‌ده‌رکران ، وا له‌م نوسینه‌شیدا ئه‌وه‌ی کردوه به‌مه‌رج که
ده‌بێت شاری قودسیش به‌جێبهێڵن دوای کوشتوبڕو قه‌لاچۆکردن و تاڵانی و
به‌دیلگتنی پیاو ژن و منداڵیان و روخاندنی که‌نیشته‌و په‌رستگاکانیان ،
چونکه چاوی به‌رایی نه‌هاتوه ته‌نها له‌وشاره‌شدا بیانبینێت! .
با لێره‌دا بێینه سه‌ر په‌یره‌وکردنی ئه‌م به‌ڵێن و مه‌رجانه‌ی خه‌لیفه
عومه‌ری کو‌ری خه‌تاب له بواری جێبه‌جێکردنداو له‌سه‌ر زه‌مینی ڕاستیدا
، وه‌ک له نامه‌ی دانشتوانی ئه‌و ناوچه داگیرکراوانه‌دا ده‌رئه‌که‌وێت
.
له {مسند الامام احمد} و په‌راوێزه‌که‌ی عبدوڵایکوریدا
هاتوه که - (باوکی شرحبیلی حمێی)
پێی وتم که ا(بو الیمامی باوکی و
ابو المغیرە)
وتویانه : گوایه (ئیسماعیلعیلی کو‌ری عیاش)
وتویه‌تی چه‌ند که‌سێک له ئاگاداران و زانایان وتویانه دانیشتوانی -
الجزیرە - ه‌وشاره مه‌سیحی (النصاری) نشینه‌کان
نامه‌یه‌کیان ناردوه بۆ خه‌لیفه عومه‌ری کو‌ری خه‌تاب به هۆی
عبدالرحمن کو‌ری غنم و نوسیویانه { کاتێک هاتیته وڵاته‌که‌مان و داوای
ئارامی و دڵنیایمان لێکردیت بۆ خۆمان و که‌سوکارمان ئه‌مانه‌مان کرده
مه‌رج به‌سه‌ر خۆمانه‌وه که... هیچ که‌نیسه‌ێیه‌کی نوێ دروست نه‌که‌ین
و ئه‌و که‌نیسانه‌ش که روخێنراون دروستیان نه‌که‌ینه‌وه به‌وانه‌شه‌وه
که موسڵمانه‌کان پێویستیانه ، رێگه‌گریش نه‌بین له‌وه‌ی موسڵمانان
له که‌نیسه‌کانماندا به شه‌وو به رۆژ نیشته‌جێببن و ده‌رگای که‌نیسه‌کانمان
واڵا و کراوه بێت بۆ رێبوار‌و هاتوچۆکه‌ران ، جێگه‌ی جاسوس و ناحه‌زان
نه‌که‌ینه‌وه له ناو ماڵ و که‌نیسه‌کانماندا ، دڵپیس نه‌بین به‌رامبه‌ر
ئاینی ئیسلام و موسڵمانان، زه‌نگی که‌نیسه‌کانمان له‌ناو که‌نیسه‌کانه‌وه
به هێمنی و بێده‌نگی لێبده‌ین ، خاچه‌کانمان به‌ده‌ره‌وه نه‌بن و
شارراوه بن ، له کاتی نوێژ‌و خویندنه‌وه‌دا ده‌نگمان به‌رز نه‌که‌ینه‌وه
به‌تایبه‌تی کاتێک موسڵمانان له که‌نیسه‌کاندا بن ، ده‌نگمان له‌سه‌رمردوه‌کانمان
به‌رز نه‌که‌ینه‌وه ، خاچ و کتێبه‌کانمان له بازاری موسڵماناندا ده‌ر
نه‌خه‌ین ، که‌س له خزمانمان قه‌ده‌غه نه‌که‌ین له‌وه‌ی ببێته
موسڵمان ، له‌سه‌ر پۆشینی به‌رگه تایبه‌تیه‌کانی خۆمان به‌رده‌وام بین
، کلاوو شه‌ده‌و سه‌رپێچ له شیوه‌ی کڵاوو شه‌ده‌ی موسڵمانان له‌سه‌ر
نه‌که‌ین ، نابێت ئه‌و جووت نه‌عله‌ی ئه‌وان له پێ بکه‌ین ، ناشبێت
پێشی سه‌رمان به‌هه‌ردوولادا دابهێنین ، نابێت له‌گه‌ڵ موسڵماناندا
سواربین و لاساییان بکه‌ینه‌وه له قسه‌کردندا ، نابێت نازناوی ئه‌وان
هه‌ڵگرین ، ده‌بێت تووکی پێش سه‌رمان بتاشین و ده‌بێت بی زین و بێ
کۆپان سواری گوێدرێژ‌و ئیسترو ئه‌سپه‌کانمان بین ، نابێت چه‌کو شیر به‌ده‌ست
بین ، ده‌بێت رێز له موسڵمانان بگرین و رێپیشانده‌ریان بین ، کاتێکیش
پێویستیکرد جێگه‌ی خۆمانیان بۆ چۆڵکه‌ین ئه‌گه‌ر ویستیان ، نابێت
منداڵانمان فێری قورئان خوێندنه‌وه بکه‌ین ،هیچ بازرگانیه‌ک نه‌که‌ین
به‌بێ به‌رده‌ستیکردنی موسڵمانێک ، میوانداری موسڵمانانی رێره‌و بکه‌ین
بۆ ماوه‌ی سێ رۆژو له خواردنی خۆمانیان پێشکه‌ش بکه‌ین . هه‌موو ئه‌مانه‌مان
بۆ مسۆگه‌رکردیت به خۆمان و ماڵ ومنداڵ و هه‌ژاره‌کانمانه‌وه‌و که‌ی
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م مه‌رجانه‌وه جوڵاینه‌وه بۆت هه‌یه وه‌ک که‌سانێکی
سه‌رکێش و دوژمن کردارمان له‌گه‌ڵدا بکه‌یت .
(عبدوڵای کو‌ری
غنم)،ئه‌م مه‌رجانه‌ی به نامه‌یه‌ک وه‌ک
خۆی نارد بۆ (امیر المومنین)
خه‌لیفه عمری کو‌ری خه‌تاب خودای لێی رازی
بێت ، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ره‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر ته‌واوی خاڵه‌کان
پیشاندا و داوای‌کرد دوو مه‌رجی دیکه‌ی بخاته سه‌ر ، یه‌کێکیان مه‌رجی
ئه‌وه‌ی نابێت که‌سیان له‌و (سبایا) که‌نیزه‌کانه بکڕن که ده‌ستکه‌وتی
شه‌ری ئیسلامه‌کانن و هه‌رکه‌سێکیشیان له‌موسڵمانێک بدات ، هه‌موو ئه‌م
مه‌رجانه هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه . له سه‌رچاوه‌ێیه‌کی دیکه‌دا هاتوه
گوایه مه‌رجێکی تری هه‌بوه ئه‌ویش که ده‌بێت هه‌مو که‌سێک له‌و مه‌سیحیانه‌ی
(نصاری) که رێی ده‌که‌وێته بازار ،تووره‌که‌ێیه‌ک
به ملیدا هه‌ڵواسێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر
موسڵمانێک ویستی ، که‌لوپه‌لی خۆی تێبخات بۆی به‌رێته ماڵه‌وه . باشه
ئه‌گه‌ر ئه‌مه بوبێت کردار‌و هه‌ڵس و که‌وتی ئه‌م عه‌ره‌به موسڵمانانه
له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌سیحیانه‌ی که ئینجیله‌که‌یان کتێبێکی خوداییه‌و دایکی
عیسای پێغه‌مبه‌ریشیان له رۆحی خوداوه ئاوسبوبێت (وه‌ک له خودی
قورئانی موسڵماناندا هاتوه) ، ده‌بێت چۆن کردارێک و چۆن په‌تپه‌تییه‌کیان
به باپیرانمان کردبێت له کوردسان ، که نه ئاڤێستاکه‌ی کتێبیان
ئاسمانیه‌و نه زه‌رده‌شتی ڕابه‌ری ئاینیان په‌یامبه‌ری خودابوه (وه‌ک
خودی ئه‌و عه‌ره‌به موسڵمانانه ده‌ڵێن) و که له هه‌مانکاتدا به
وته‌ی خودی خه‌لیفه عومه‌ر کو‌ری خه‌تاب ، گوایا له ده‌می پێغه‌مبه‌ره‌وه
بیستویه‌تی که فه‌رمویه‌تی [کورده‌کان نه‌وه‌ی جنۆکه‌ن خوداوه‌ند به‌رگی
له‌به‌ر داماڵیون ] ،وه‌ک [اهل السنة والجماعة
] بڕوایان پێیه‌تی ، که زانایانی ئایینی و مه‌لاو موسڵمانانی
کوردستانیش له هه‌وادارانی ئه‌و ئه‌هل ئه‌لسونه و جه‌ماعه‌ته‌ن له
گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که پێغه‌مبه‌رو خه‌لێفه‌ی دووهه‌م عومه‌ری کو‌ری خه‌تاب
پێیان ئه‌ڵێن باو‌و باپیرانتان له نه‌وه‌ی جنۆکه‌ن !!! .
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه‌ش هه‌مووی له کتێبی (احکام اهل الملل)ی ئیمام ئه‌حمه‌د
و په‌راوێزه‌کانی
عه‌بدوڵای کو‌ری ئیمام ئه‌حمه‌د و
نوسینه‌کانی به‌یهه‌قی له سونه‌نه‌که‌یدا (السنن الکبری 9/202) وله
کتێبی (احکام اهل الذمة)ه‌ی
(ئیمام ئیبن القیم و سوفیان الپوری و محاضرات
الادباء - الراغب الاصفهانی -ص
160) و گه‌لێک سه‌رچاوه‌ی دیکه ئاماژه‌یان
بۆ کراوه.
ماڵپەڕی عەباس رۆستەم
________________________________________
تێبینی:
ئه‌و بابه‌ته‌ی سه‌ره‌ره‌وه پێشتریش له ئه‌مڕۆ بڵاوکرابۆوه، ئێستاش
نووسه‌ر به زیادکردنی په‌ره‌گرافێک به پێویستی زانی له‌و بارۆدۆخه‌ی
ئێستای رووداوه‌کانی کوردستان دووباره بڵاوبکرێته‌وه.
(ئه‌مڕۆ).
|