په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٥\٧\٢٠١٤

بەڵگەی یەهودی بوونی بنەماڵەی بارزانی.

 

       ئوغور مومجو

 

وەرگێڕانی: رێبوار    

مێژووناس ئەحمەد ئوچار بە بەڵگەوە سەلماندی کە بارزانێکان یەهودین، پرۆفیسۆر یۆنا سابار (١) کە بە ڕەگەز کوردێکی یەهودییە لە پەرتوکێکیدا ئەو بانگەشانە پشت ڕاست دەکاتەوە کە بنەماڵەی بارزان یەهودین هەروەها مێژووناس ئەحمەد ئوچار لە بەڵگەکانی ئەرشیفی عوسمانێکانەوە بەڵگەیەکی بڵاوکردۆتەوە کە خاخامێکی یەهودی بەناوی ساللوم بارزانی (٢) سەرەتا بۆ سێلانیک و لەوێشەوە بۆ قودس خۆی بە مەنفاکردن داوە ، ڕوون و ئاشکرایە کە مەلا مستەفا و مەسعود بارزانی بەردەوام پەیوەندییەکی باشیان هەبووە لەگەڵ ئیسرائیلدا ، هەربۆیە لە ئەزەلیشەوە دەوڵەتی ئیسرائیل پاڵپشتی دەوڵەتێکی کوردی دەکات لە عێراقدا ، لە ساڵی ١٩٨٢ زانکۆی یالە (٣) کتێبێکی بڵاوکردەوە بەناوی ئەنتۆلۆژی گەلەری ئەدەبیاتی یەهودییەکانی کوردستان (٤) لەسەرەتا ئەم بابەتە وەک بابەتێکی ئەنترۆپۆلۆژیک تەماشا کرا بەڵام پاشان بەهۆی کاریگەری کتێبێک کە لەلایەن یۆنا سابار نوسرایەوە کە بە ڕەگەز کوردێکی یەهودییە و پرۆفیسۆرە لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە لۆسئێنجیلۆس ئەم پەرتوکەی ناوبراو سەرنجی زیاتری خەڵکی بەلای ئەم مژارەدا ڕاکێشا چونکە زیاتر باس لە ژیانی کوردە یەهودێکان دەکات کە لە کوردستانی عێراق ژیاندەکەن، لە پەرتوکەکەی پرۆفیسۆر یۆنا سابار لەم بارەیەوە زانیاری سەرنج ڕاکێش هەیە، یەکێک لە بابەتەکانی ناو پەرتوکەکە باس لە بنەماڵەی بارزانی دەکات، بەگوێرەی زانیاری ناو کتێبەکەی پرۆفیسۆر سابار لە سەدەی ١٦ و ١٧ دا یەکێک لە بنەماڵە ناودارەکانی هەرێمەکە بنەماڵەی بارزانی بووە، ئەم بنەماڵەیە یەکێکن لە خاخانەکانی یەهودی کە خاوەن ڕێزن لە ناو یەهودیەت و ناوچەکەدا ، مەدرەسەی زانستی یەهودێکانیان دامەزراندووە لە ناوچەی بارزان ، بەڕادەیەک ئەم مەدرەسانە ئەوەندە کاریگەر بوونە کە لە میسر و ئەو وەڵاتانەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین خاوەن هەمان عەقیدە بوونە قوتابیان بۆ بنێرن ، تەنانەت خاخام ناتهانێل بارزانی (٥) لە هەرێمەکەدا خاوەن پەرتوکخانەیەکی دەوڵەمەند بووە زۆربەی کتێبەکانیش دەستنوس بوونە ، ئەم پەرتوکانە وەک میراتێک بۆ کوڕەکەی مایەوە کە ناوی خاخام سامویل بارزانی (٦) بووە ، ئەوەی سەرنج ڕاکێشەرە ئەوەیە کە ڕێفۆرمچێکانی یەهود کە لە ئەمریکا دەژین دوای ١٠٠ ساڵ کچێکیان بە خاخام قەبوڵکرد کە ئەویش کچی ساموێڵ بارزانی بوو ئەم کچەش ناوی ئاسێناس بارزانییە (٧).
لە بارەی ئەم مژارەوە لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە پەیوەندیم کرد بە پرۆفیسۆر یۆنا سابارەوە ، لەمبارەیەوە ناوبراو ووتی ( دامەزرێنەری یەهودییەتی بنەماڵەی بارزانی خاخام سامویل بارزانی بووە کەلە سەدەی ١٦ دا ژیاوە پاشان ئەم بنەماڵەیە لە چواردەوری موسڵ و کەرکوک و ئەربیل گەشەیان کرد ) پرۆفیسۆر یۆنا ئەوەشی ووت کە ئەوە ڕاست نییە کە هەر کەسێک پاشناوی بارزانی بێت یەهودییە چونکە لە هەرێمەکەدا کێ بێتە دونیاوە بە بارزانی لە قەڵەم دەدرێت ، بەڵام مێژووناس ئەحمەد ئوچار دەڵێت پرۆفیسۆر یۆنا باس لەوە ناکات کە بارزانێکان کەیبونە بە موسڵمان هەروەها ئوچار بە پشتبەستن بە بەڵگەیەکی تری ئارشیفی عوسمانێکان باس لەوەدەکات کە لە ساڵی ١٨٥٦ زاتێک بەناوی خاخام ساللوم بارزانی لەسەر تکاو خواستی تایبەتی سەرۆکی خاخامێکان لە موسڵەوە بۆ سێلانیک و لەوێشەوە خۆی بۆ قودس مەنفا کردووە ، مێژووناس ئەحمەد ئوچار لەم بارەیەوە زیاتر دەڵێت ( لەبەر ئەوەی دوودڵی هەبوو لەوەی کە قودس جێی هەوارگەی یەهودێکان بێت بە وەرگرتنی بیروبۆچونی زاتێک کە ناوی خاریجییە نەزارە بووە لە ٢٩ ی شوباتی ساڵی ١٨٥٦ سەرۆکی خاخامەکان داخوازییەک دەدات بە دەسەڵاتدارانی عوسمانێکان کە ساللوم بارزانی ڕەوانەی قودس بکرێت هەربۆیە دەسەڵاتدارانی عوسمانی لە ١١ی نیساندا بە ئەرێنی وەڵامی ئەم داخوازییەی سەرۆکی خاخامێکان دەدەنەوە و ساللوم بارزانیان ڕەوانەی قودس کرد هەروەها مێژووناس ئەحمەد ئوچار لەم بارەیەوە لە گۆڤاری بیر و مێژوودا دەڵێت ( دوای ساڵانێکی دوور و درێژ پەیوەندێکانی مستەفا بارزانی بە ئیسرائیلەکانەوە ئەوەنیشان ئەدات کە پەیوەندی نێوان سەرۆکی خاخامەکان و بنەماڵەی ساللوم بارزانی ماوەیەکی درێژی خایاندووە ، مەلا مستەفا بارزانی لە ساڵەکانی ١٩٥٠ بەدواوە دەستی بە سەردانی ئیسرائیل کردووە بارزانی بەردەوام لەماڵی خاخام دایڤید گابای (٨) بووە کە یەهودییەکی کوردی عێراقە و بەردەوام بە کوردی قسەی کردووە).

______________________________
تێبینیی: (ئایا تاکو ئێستا مەسعود بارزانیتان بینیوە سەردانی مزگەوت بکات جگە لە حاڵەتی تەعزییە یان بینیوتانە نوێژێک بکات یان ئایا بۆچی ناچێت بۆ حەج ئەم پرسیارانە هەموو بنەماڵەی بارزانی دەگرێتەوە). - وەرگێڕ -.

پەراوێز:
1/ Yona sabar
2/Sallum Barzani
3/ Yale universitesi
4/ The folk Literature Of The Kurdistani Jwes
5/ nathanel Barzani
6/ Samuel barzani
7/ Asenath barzany
8/ David Gabay

سەرچاوە:
http://bilinmeyenler.wordpress.com/2007/06/04/barzani%C2%B4nin-yahudi-oldugu-belgelendi-yahudileri-bu-sitede-taniyacaksiniz

 

ماڵپه‌ڕی رێبوار

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک