دارا ئه‌حمه‌د
له بن سێبه‌ری رۆشنایی ئاوری سرووتی سه‌رمه‌ستییم سه‌رمه‌ستیی به ئاورینگی په‌نگره کیژه‌ک کیژه‌ک له توخمی گڕکان و گورزی په‌ڕه‌نگی خۆره‌تاو؛ بۆرژام..بۆرژام ، بۆرژام..بۆرژام... تا خپ خه‌وه‌ک بردمییه‌وه خه‌وه‌ک نه داپیره په‌پووله‌ییه‌که‌م و نه داکه سۆر و سپی و پرچ زه‌رد و چاو کوسکانییه‌که‌م به خه‌ونیش نه‌یاندیتبوو.. ئۆ ھ ھ ھ ھ ھ... ئۆھ له بۆن و چێژ و چه‌شه‌ی چۆڕه‌ک ئاور که خڕ گیانت ده‌پێچته‌وه تا ئه‌وپه‌ڕی په‌ڕی مه‌ستیی... تا ئه‌وپه‌ڕی هه‌ستونه‌ست و سۆز و گڕی خۆشه‌ویستیی، ده‌شێ مه‌ستانه‌ک هه‌بن به عه‌گیدییه‌وه بگرن و به‌و پڕووشه ئاوره‌ی له‌بن ناری ئه‌سپه‌کانیان ده‌رده‌چی خۆبابده‌ن که‌چی بێ‌ئاگان له ئاور له کێنده‌ر سه‌رچاوه‌ی گرتیه.. ده‌شێ فه‌یله‌سوفانه‌ک هه‌بن به شێتییه‌وه بگرن و نه‌شگه‌نه پاژنه‌ی (دارای حه‌مه‌ی سابیری)و (به‌خۆکه)و (جوعه)و ئه‌وانیدی... که به حه‌سره‌ت چۆڕه‌ک ئاور له‌بن داشقه شکایه‌کانی ته‌ڕه‌فرۆشانی شاره شه‌کرستانییه‌که جوغزی ژیان و چه‌ق و هێلی ته‌وه‌ری مه‌رگیان ده‌کێشا... نه‌شزانن له ژووانه‌ک ده‌ست به پرچی کرپه‌ی ئاوره‌کی کیوییدا دابهینن و که‌وی بکه‌ن.. یان نه‌شزانن ئاور له‌نێو فیزیای گیان و جه‌سته‌ی ژنان داکه‌تییه! ده‌وجا ده‌با ئه‌من و ئه‌توش.. هه‌ر له به‌ندی ئه‌وه‌دا بین له‌بن سێبه‌ری رۆشنایی ئاوری سرووتی سه‌رمه‌ستیی سه‌رمه‌ست به‌گڕ و به‌هاراوی په‌نگره کیژان له نێو پێخه‌فه‌ک له ئاورینگ تێر بخه‌وین.. تێر هه‌رقرچێین تا کروکۆمان داده‌مرکێ.
١٢\١٢\٢٠٠٨ به‌ریتانیا - هودرسفێلد dara@emrro.com
|