بەم نزیکانە
پهنجا پەنابەری کورد دیپۆرتی کوردستان دەکرێنەوە.
گرتووخانەکانی بەریتانیا
9-11-2009:
سۆران لەگرتووخانەی دۆنکاسەرەوە ڕایگەیاند"نزیک بە 50 پەنابەری کورد
تیکتیان پێدراوە ماوەی زیاتر لە 5 ڕۆژ و کەمتر لە 25 ڕۆژییان بۆ دیاری
کراوە دیپۆرتی کوردستان بکرێنەوە:
سۆران ئەوەشی ووت"ئێمە نامەیەکمان بەناوی ژمارەیەک پەنابەر ئاڕاستەی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردوە دامان کردوە فرۆکەخانەکانی
سلێمانی وهەولێر نەخەنە جێگای ترسی ئەوکەسانەی کە بەقەرزاری وماڵویرانی
دەیانینَرنەوە".
شۆرش لەگرتووخانەی دەستبەسەری کۆڵن برۆکەوە ووتی"ماوەی 9ساڵ زیاترە
لەبەریتانیا ژیان دەکەم ، دانیشتووی شاری بەغدام دوای ئەوەی ڕۆژی 15-10
بەزۆر دیپۆرتی بەغدا کرامەوە بەهۆی ئەو گوشارەی کرایە سەریان ئێمەیان
هێنایەوە لەندەن تا ئێستا ژمارەیەکی زۆرمان لەو وەجبەیە ئازاد کراوین
من وکەسانێکی تر ماوین ".
شۆرش سەبارەت بەو هەوڵانەی بۆیان دراوە ووتی"سپاسی هەوڵەکانی فیدراسیۆن
دەکەین وتا ئێستا چەند جار پەیوەندیان پێوەکردوین یارمەتیان داوین
سەردانیشیانکردوم".
هەژار یەکێکی تر لەپەنابەرە گیراوەکان ووتی"من کەیسەکەم خەڵکی کەرکوکم
خاوەنی 5 منداڵم لەم ووڵاتە ژیانم دامەزراندەوە نازانم حکومەتی عێراقی
چی لە ئێمە دەۆێت".
دەشتی جەمال لە لێدوانێکدا بۆ ناوەندی هەواڵگری ووتی"وێرای ئەوەی
بەتوندی ئیدانەی سیاسەتی دەستگیرکردنو دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران دەکەین،
بەتەواوی توانا کار دەکەین لەپێناو ڕاگرتنی ئەم سیاسەتە دژی ئینسانیەی
حکومەتی بەریتانیا ".
دەشتی ئەوەشی ووت"ئێمە سەرباری ئەوەی چەندین جارە بەشێوازی ئەوپەری
شارستانیانە ناڕەزایەتیمان دەربریوە و هۆشداریمان داوە بەم حکومەتە تا
ناردنەوەی بەزۆرە ملێ ڕابگرن، بەداخەوە ئەوان هەر بەردەوامن ئەگەری چی
ئێمە توانیمان دوای هەوڵێکی زۆر ژمارەیەک لەو وەجبەی لەبەغداوە
گەرێنرانەوە ئازاد بکەین و بەردەوامیش دەبین لە هەوڵەکانمان".
سەبارەت بەو هەوڵانەی فیدراسیۆن داویتی سکرتێری فیدراسیۆن ووتی"ئێمە بۆ
یاداوەری جارێکی تر نامەمان ئاڕاستەی کابینەی تازەی حکومەتی هەرێمی
کوردستان و سەرۆکی پەرلەمان و ژماریەک لە پەرلەمانتارەکانی
کوردستانکردوە و ەهیوادارین ئەوانیش لە ئاستی بەرپرسیاریتی خۆیانەوە
وەڵامی جدی بە پرسی پەنابەران بدەنەوە و داوایان لێدەکەین ئەو
پەنابەرانە بەزۆر دەنێرێنەوە وەرنەگرنەوە".
شایەنی ئاماژە پێکردن فیدراسیۆن سەبارەت بەو هێرشانەی کراوەتە سەر
پەنابەران لە ووڵاتەکانی بەریتانیاو سویدو نەرویج زنجیرەیەک چالاکی
ئەنجام داوا لە داهاتوودا بەڕای گشتی دەگەیەنیین.
فیدراسیۆنی سهراسهریی
پهنابهرانی عێراقیی
_____________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK
00447856032991
00447895636633
www.csdiraq.com
www.federationifir.com
ifir@hotmail.co.uk
|