١١\٥\٢٠١٢
بێ مۆراڵ بووین.

هێمن
عوسمان عەبدوڵا
کتێبەکانم ڕێک
دەکرد
قسەى کتێبفرشییەکەم هاتەوە یاد
ووتى: کتێبت بۆ چییە؟
شەقم تێ هەڵدان و ، هێندێکیم سووتاند
هێندێکم لەتەوالێتەکە بۆ قن سڕین دانا
هێندێکم لێدایە براکەم تا بۆ برازاکەمى بکاتە دایبى
هێندیکم لێدایە گۆڵە بەڕۆژ و پاقلە فرۆشەکان
هێندێکى دیکەیشى بەسەر منداڵان بەش دەکەم تا بیکەنە کۆلارە
کەمێک دڵخۆش ببن
خوشکێک و ، سێ برا و ، دایک و ، باوکێکین
زۆر دەخوێنینەوە
دایکم بە دوو ڕۆژ و ، سێ ڕۆژ ، بەدیار میوانەوە دادەنیشێ
نان بەئێمە و میوانەکان نادا
باوکم درەنگانى شەو ، وەک پۆلە مەل پیاو لەگەڵ خۆى دەهێنێتەوە
دەبێ ئێمە دوو ، دوو ، بچینە ژێر بەتانییەک و ژورێکەوە
ئاخر دایکم و، باوکم خوێنەر کتێبن
لە دەورى کتێب خڕدەبینەوە
سۆپاکەمان نەوتى تێدانامێنێ و ، بەرمیلەکان پڕن
کەس نەوت ناکاتە سۆپاکانەوە
لەشوێنى خۆمان ، بەتانى بەخۆماندا دەدەین
دڵۆپێک ئاو لەماڵمان نامێنێ
هەرکەس بۆخۆى لە مزگەوتێک مەسینەیەک
پڕ ئاو دەکات و ، لەتەنیشت خۆیەوە دایدەنێ
لەترسى قاپ شۆرین کەس نان ئامادەناکا
هەرکەس بۆ خۆى پڕ گیرفانى لە ساندویچ دەکات و
بەدیار خوێندنەوە وە دەیخۆین
ئاگر لەماڵى هاوسێ کەمان بەردەبێ
بۆنى لاشەى سوتاو خەریکە کوێرمان دەکا
چاو لەسەر کتێبەکان بڵند ناکەینەوە
دۆستێکمان دەمرێ
هەموو کۆدەبینەوە ، نەک بۆئەوەى بچین بۆ پرسەکەى
بەڵکو هزردەکەین
گەربچین زیانى خوێندنەوەمان پێدەگا
بەخزمانمان ووتوە گەر نەهاتینە پرسەتان
زوویر مەبن چوونکە بەخوێندنەوە سەرقاڵین
زۆر دەخوێنینەوە و
نازانین سەرۆکى ووڵات ناوى چییە ؟
نازانین سەرۆک وەزیران کێیە ؟
تیڤى و فەیسبووکمان نییە
تەنانەت ناوى ئەنجومەنى گەڕەکمان نازانین ؟
خوشکێک و ، سێ برا و ، دایک و ، باوکێکین
زۆر دەخوێنینەوە
هەمیشە بەدیار خوێندنەوەى کتێبەوە
خەومان لێکدەکەوێ ، لەیادمان دەچێ دەرگاکان کڵۆم بدەین
هەموو ڕۆژێ دەمى خۆرکەوتن لەخەو ڕادەبین
فەرشەکەى ژێریشمان نامێنێ
هەموو ڕۆژێ سکاڵا تۆمار دەکەین
لەسەر هەموو ئەوکەسانەى خوێنەرى کتێب نین.
بەهارى
٢٠١٢
hemineabdulla@yahoo.com
|