بێ مۆنتاژ....

بەشدار عهلی
رێک سەد مەترێک لەخوار هوتێلى خانزادى گەشتیارى لەسەر رێگاى
هەولێر-مێیف ێلاحەدین، جێگاى حەوانەوەى گەورە بەرپرسانى ئەم
مەملەکەتەیە ،( 3 )جۆر کارەباى هەیە و لەبەرزایى شاخێکە و یەک چرکەش
کوفرە ئەگەر کارەباى ببڕێت،بەڵام لەبەرامبەرەکەى کە دەشتێکى پان و
بەرینە گوندى (ئۆخسر)تاکو ئەو ساتەش کە 19 ساڵ بەسەر راپەرین و نەمانى
بەعسەوە تێپەڕى کردووە بۆیەک چرکەش کارەباى نیشتمانیان بەچاوى خۆیانەوە
نەبینیەوە و خەون بە ستون و عامودى کارەباشەوە دەبینن،وەکو دانیشتوانى
گوند باسى لێوە دەکەن ،تەنها لەبەر ئەوەى زۆرینەى خەڵکى ئەو گوندە بە
ئاوازى دەسەڵاتەوە بلوێر ناژەنن،بۆیە بۆیان نیە لە روناکى بەهرەمەند بن!!
پێشیان راگەیاندراوە تاکو وەکو ئێمە بیر نەکەنەوە گلۆَپى کارەبا بە
چاوى خۆتانەوە نابینن،لەکاتێکدا دانیشتوانى ئەم گوندە چەندین کەڕەت
دووچارى دەربەدەرى و ئاوارەیى و گرتن و قوربانیدان بونەتەوە لەسەر
دەستى رژێمى فاشى بەعس،یەکسانى و عەدالەتى کۆمەڵایەتى و باشکردنى
خزمەتگوزراییەکان و سود وەرگرتنى هەموان لە سامانى ئەم وڵاتە ،تەنها بۆ
مانگێکى دیعایەى هەڵبژاردنەکان دەشێ و پاش ئەو بەروارە باسکردنیان
داواکردنیان(ئەزمونەکە)دەکەوێتە مەترسیەوە و (دەستێکى تێکدەرى)لە
پشتەوەیە..!!لەراستیدا ئەوە کار و کردەوەى کاربەدەستانى ئەو وڵاتەیە
ئۆزقاڵێک ئومێد لەدڵ خەڵکەوە ناهێڵێت و شتێکیان لانامێنێت بەناوى (ئەزمونەوە)
بەناوى جوانکارى شارەوە بازاڕى(پیرێژنان) لە هەولێر تێکدراو و
گواسترایەوە شوێنێکى تر،جگە لەوەىلە گواستنەوەى بازاڕى ناوبراو کۆمەڵێک
کاسبکار و دەست فرۆشى ئەو بازاڕە لە قەرەبوکردنەوەى شوێن بێ بەشکران و
بەمەش دەیان خێزان و مناڵ لە بژێوى و کاسبى ژیانیان بێ بەش کران و
نانەرەقەى بەیانیان کەوتە مەترسیەوە ، لەکاتێکدا لە شوێنى ئەمانە
چەندین(هونەرمەند و نوسەر و رۆژنامەنوس و مناڵە بەرپرس و
خانەوادەکانیان!) لە شوێنى راگوزەراواندا دوکان و شوێنیان وەرگرتوە،تۆ
بڵێى یاساى جەنگەڵ و دارستان تاکو ئیستا سەروەر بێت و گەورە بچوک قوت
بدات ؟!
زانیومە مەڵبەندەکانى یەکێتى لە هەولێر و دەوروبەرى خەریکى تۆمارکردنى
ئەو کەسانەن کە لەخۆیانەوە نزیکن بۆ ئەوەى بۆ( سەرۆکى حکومەتەکەیان)
بەرزبکەنەوە بۆ دامەزراندن،وابزانم ئەگەر بەڵێنێکیان وەرنەگرتبێت لە
خۆیانەوە دەست بۆ ئەم کارە نابەن ،بیرمان نەچوە لەکاتى بانگەشەى
هەڵبژاردنەکان سەرۆکى حکومەت زۆرترین قسەت لەسەر جیاکردنەوەى حیزب
وحکومەت و دەسەڵاتى دامەزراوى بوو!
قوتابیەکى کۆلیژى جیهانى ئەهلى لە هەولێر کە تەمەنى(27)ساڵە،بەڵام پلە
سەربازییەکەى (رائیدە) و لەکاتى پیاچونەوە بە پلەکەى لەلایەن لیژنەى
حکومەتى مەرکەزییدا،دوایى گفتوگۆیەکى زۆر و بەپێى نیزامى عسکرى ئەگەر
ئەو برا رائیدە لەناو سگى دایکى پلەکەى (ملازمى)بۆ دابندرێت هەر چوار
ساڵێکى پێویستە تاکو لەم تەمەنە بگاتە پلەى رائید،لە وڵاتێکدا کە میزاج
و خزم خزمێنە و بیرى تەسکى عەشیرەتى و حیزبى و سۆفیگەرى،بڕیار لەسەر
هەستیارترین کەیس و پرسە چارەنوسسازەکانى خەڵک بدات و عەقڵ و مەنتق و
بەرژەوەندى گشتى رۆڵێکى نەبێت،ئەو کارانە بەئاسانى جێگاى دەبێتەوە و
تێپەڕ دەبێت.
مامۆستایەکى ماندوى زانکۆ پێیراگەیاندین،بە بەڵگەوە بۆتان دەسەلمێنم
لەکۆى (42)عەمیدى کۆلیژەکانى زانکۆى ێلاحەدین تەنها (12)یان بەعسى
نەبوینە،دەبو پێش بەغدا لیژنەى ریشەکێش کردنى بەعس لە کوردستان دورست
بکرایە.
یەکێک لە گوناهە گەورەکانى دەسەڵاتى سیاسى کوردى ئەوەبوو ،رێک لە
بەحیزبیکردنى دامودەزگاکانى پەروەردە و فێرکردن لاسایى بەعسى کردەوە و
لەهەموو لایەکەوە لەهەوڵدابوو زۆرترین بەچکە کادیرى حیزبى بخەنە ناو
زانکۆەوە،ئیتر پشپۆرى و توانا و شارەزاى تاکو ئەو ساتەش لەدواوەى هەموو
پێوەرەکانەوەیە لەوەرگرتنى پۆستەکاندا،بۆیە زانکۆکانیان تا رادەى
وێرانى برد،نەک زانکۆ کاریگەرى لەسەر کۆمەڵگا دانەناوە بەڵکو
دارزیوترین داب و نەریتى کۆنى کۆمەڵگایان گواستەوە نێو زانکۆ بۆ ئەوەى
گەنجان و لاوانى وڵات هەمیشە لەنێو جەهل و خورافیان بمێننەوە. بیریشتان
نەچێت لەدوایى راپەرین ئەخزابى کوردى لە پێشبرکێدا بوون بزانن کامیان
زۆرترین بەعسى لە خۆیاندا کۆدەکەنەوە.بۆیەئەگەر گوزەرێک بە بەرهەم و
داهێنانەکانى زانکۆ بکەیت لە کوردستاندا تێدەگەیت ناوى زل و دێى
وێرانەیە،زانکۆ لە کوردستان جگە لە بەفیرۆدانى چوار ساڵى تەمەن و
وەرگرتنى کاغەزێکى بێ سوود کە ناوى( بڕوانامەیە )هیچى تر نیە.
Bashdar_net@yahoo.com
|