١٧\٨\٢٠١١
بەم زووانە
گۆڤاری شەپۆل دەکەوێتە بەردەستی خوێنەران.
گۆڤاری
شەپۆل، گۆڤاری سیاسیی کۆمەڵایەتی رۆشنبیریی ئازادە و مانگی دوو جار
دەردەچێت، بەم زووانە ژمارە یەکی دەکەوێتە بەر دەستی خوێنەران.
گۆڤاری شەپۆل گۆڤارێکی سیاسیی، کۆمەڵایەتی، رۆشنبیریی ئازادە و گرنگی
دەدات بە پرسە هەنووکەییەکان و لە رێگەی شرۆڤە و شیکاریی ورد و
ئەکادییمییەوە دەخوازێت پەنجە بخاتە سەر کێشە و کەموکوڕییەکانی
کۆمەڵگەی کوردستان. گۆڤاری شەپۆل گۆڤارێکی ئازاد و سەربەخۆیە و هەر لەو
سۆنگەوە درێژە بە کارەکانی دەدات. داواش لە نووسەران و رۆشنبیران کورد
دەکەین کە لە رێی نووسین و لێکۆڵینەوە و بابەتەکانییانەوە ببنە هاوکاری
گۆڤاری شەپۆل.
بۆ زانیاریی زیاتر
پەیوەندیی بکەن بەم ئیمەیڵەوە:
shapolmidya@yahoo.com
|