په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

 بەنائومێدیمان مەسپێرن .

ئاکۆ محەمەد سابیر      


دەستەڵات دارانی سیاسی و نوێنەرەکانمان لەعێراقدا دەست کەوتەکانیان زیاتر نائومێدی و دڵەڕاوکێ و قەیرانی تەمومژاویە بۆگەلەکەمان.
نازانم تاکەی لەدێوەزمەی مل ملانێی حیزبایەتی قوتاردەبن ؟
کەی حیزب وەک خزمەت گوزارێک لەناو حوکمەتدا دەخەنەگەڕ ؟
تاچیتر میللەت و حوکمەت و پەرلەمان نەبنە مەرامی تەسکی حیزبایەتی
بۆ لەدوای حەڤدەساڵ ناتوانن قۆناغی حیزبایەتی تێ پەڕێنن و لەبازنیەکی فراوان تری حکومەت داریدا یاسابکەنە سەروەری خۆیان ؟
گەر یاسا سەروەر نەبوو پاشاگەردانی سیاسەتی کردە بازرگانی و کەسابەت ئەوە هەرگیز دەسکەوتی چارەنوس سازو گرنگی یاسایی بۆ کورد لەبەغداد مسۆگەر ناکرێت
ساڵ ئەڕواتو دێت نوێنەرانی عەرەب بەهەموو بەشەجیاوازەکانیانەوە پێگەی خۆیان بەهێز دەکەن و وەرەقەی فشاریان لەسەر حوکمەتی هەرێم زیاتر دەکەن هەوری ڕەشی نائومێدیش زیاتر ئاسمانی هەرێم دەگرێت.
لەناوخۆی وڵات و لەدەرەوە لەناو پاس و بازاڕەکاندا لەسایت و ڕۆژنامەکاندا لەنێو ژوورەکانی پاڵتۆکدا لەناو خودی سیاسی و نوێنەری حیزبەکان و پەرلەمان تارەکاندا باس باس باسی هەڵەو قەیرانە ئاڵۆزەکانە.
لف لێدانی بودجەو کۆمپانیاو سەفتەکردنی دۆلار واپەرژەوەندی نەتەوەیەک ژێرەو ژوور دەکات،ژیانی کولەمەرگی میللەتی ستەم دیدەش لەهەڵ کشاندایە.
کام نوێنەری سیاسی کورد قسەیەکی خۆشی لەمەڕ کێشەی کەرکوک پێ یە؟
یان هەردەڵێن بەداخەوە ئەبوایە وامان کردایەو وامان نەوتایە، دەسکەوتەکان چین؟
گۆڕینی ئەڵڵاو ئەکبەر لەسەر ئاڵای عێراق لەسەوزەوە بۆ زەرد ؟
بەڕێز د فواد مەعسوم ئەڵێت هەندێک لە ئەندام پرلەمانەکانمان ئەڵێن عەرەبی یەکەمان باش نی یە ئەندام پەرلەمان لەبەغداد نەتەوەیەک چاوەڕوانی یەتی عەرەبی نازانێت بەئی شارەت مافی خوراوی چەندین ساڵەمان بۆ دەسەنێت.
بەڕێز د مەحمود عوسمان دەڵێت هەڵوێستی کورد لاواز بووە ئەبێت حسابی خۆی بکات
بی بی سی باس لەگەندەڵی حوکمەتی هەرێم دەکات، بەڕێز کاک مەلا بەختیار دەڵێت
زۆرینەی وەزارەتەکان عەقڵانیەتی سیاسی یان نی یە، بەڕێز د نوری تاڵەبانی دەڵێت
سەرکردایەتی سیاسی بەبێ پرسی پەرلەمان پڕۆژەی هەرێمی دواخستووە.
بەڕێز کاک قادر عەزیز نوێنەری ماددەی سەدوچلە لەخەڵکی نائومێد ترە .
بەسەدان نموونەی تر ،دەبا بەس بێت چیتر بەنائومێدیمان مەسپێرن.