به ناوی کوردستانی گه‌وره.
بژاری وشه.
ح. س. سۆران
گرنگترین پێناسه‌ی هه‌ر گه‌لێک زمانه‌که‌یه‌تی . هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه ده‌بێ بۆ پاراستن ، په‌ره‌دان و قاڵ کردنی زمانی کوردی تێ بکۆشین . ده‌شزانم که به‌لای که‌مه‌وه له‌م به‌ستێنه دا، هه‌مومان هاو بیر و هاوده‌نگین ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م شته پێوستی به راڤه و سه‌لماندن وشت نیه .
له‌م نووسراوه‌یه‌دا ، پتر رووم له کوردگه‌لی باشووری کوردستانه، که هه‌رچۆن بێ چه‌ندین هه‌نگاو له پێش به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانی بن ده‌سته‌وه‌ن و به رژانی به‌لاشی خوێنی خۆ ، نواندنی خه‌بات و تێکۆشانی جوامێرانه‌ی درێژ خایه‌ن ، ده‌ڵه‌مه ده‌سته‌ڵاتێکیان به ده‌ست هێناوه و ده‌توانن ، له ئێمه مانان زۆرتر به چه‌شنی فه‌ڕمی به زمانه‌که خزمه‌ت بکه‌ن .
یه‌کێک له‌و خزمه‌ته پیرۆزانه ، بژارکردن و خاوێن کردنه‌وه‌ی زمانی کوردیه له وشه‌ی غه‌واره، ره‌مه‌کی و ناپێویستی بیانی . دیاره ئه‌م کاره ئه‌رکی سه‌ر شانی کۆڕی زانیاری کورده ، که ئێستا ناوه‌که‌ی بوه به " ئاکادێمی " و له‌شاری هه‌ولێری به وته‌ی خۆمان پێته‌خت ، کۆشکێکی زۆر به شکۆ ، به‌رز ، پان و به‌رینی بۆ دروست کراوه ، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌وانیش له‌به‌ر سه‌قاڵی و کاری هه‌ره پێویستی دیکه، فریای ئه‌نجام دانی ئه‌مه نه‌که‌ون .
له لایه‌کی دیکه‌وه ده‌شڵێن قسه قسه دێنی :ئه‌م خزمهتگوزارهشتان به چه‌شنی فه‌ڕمی ، یه‌کێک له ئه‌ندامگه‌لی کۆڕی زانیاریم ، به‌ڵام هه‌ر وه‌ک له قه‌راغ چۆمی ئامازۆن بم ، نه تا ئێستا کارێکیان به من سپاردوه و نه هیچ ، ناشزانم ئه‌ز به‌ر شه‌پۆلی ئه‌و پاکسازیه که‌وتووم ، که گۆیا فه‌رموویانه ده‌بێ له لایه‌ن یه‌کیه‌تی و که‌سانی دیکه‌شه‌ه‌وه ، ئه‌ندام له کۆڕ دا ببی و هه‌مو هه‌ر سیپاڵ زه‌رد نه‌بن ، سیپاڵ كه‌سک و شتیشی لێ بێ ؟ پێویستیهشه دووباره روونی بکه‌مه‌وه ، که من سیپاڵی سه‌به‌خۆی کوردایه‌تیم له به‌ردایه ، نه زه‌رده ، نه که‌سکه ، نه مۆره ، نه سوور و ... ، ئه‌ز کوردێکی خزمه‌تگوزاری چکۆله‌ی کوردستانی گه‌وره‌م و ته‌واوی ئه‌وانه‌ی خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تی وکورد ده‌که‌ن ، هه‌ر ره‌نگ لیباسیان له‌به‌ر دابێ ، بێ جیاوازی چاوی منن و له‌سه‌ر سه‌ریان داده‌نێم .
پاش ئه‌م کورته روونکردنه‌وه‌یه ، به بیر و بۆچوونی من ، ئه‌گه‌ر هێندێک له وشههگهلی زمانی کوردی به‌م چه‌شنه‌ی خواره‌وه بژار بکه‌ین ، زۆر پێویسته . دیاره ئه‌مه بۆچوونی تاقه‌که‌سی منه و ره‌نگه بۆچوونی باشتریش ببێ ، که جێی خۆیه‌تی و ده‌ینێمه سه‌ر چاوم :
تێبینی " ئه‌م ریزه ته‌نیا مشتێکی هه‌ره چکۆله، له گشتێکی زۆر زهمهننه .
زیندان = گرتووخانه ، ره‌نگه زیندان ، هه‌ر "زه‌ندان" بێ ؟ جه‌وان = لاو ،به کوردی "جوان"به پێکهوتودهڵێن، "جه‌وان" چیه ؟ ژن = ئافره‌ت،ژن به ئافره‌تی شو کرد‌و ده‌ڵێن، به‌ڵام ئافره‌ت کجشه. ئیعتیادی = ئاسایی ، له رۆژهه‌ڵات " ئیعتیاد" کێشانی شته کاسکهرهکانه. سه‌ییاره = ئۆتۆمۆبیل ، ئه‌گه‌ر بڕیار وایه وشه‌ی بیانی به کار به‌رین، هی ئه‌وانه شیاوتره ، شته‌که‌یان دروست کردوه. کولیه = زانکۆ ،زانستگه به University ده‌ڵێن و زانکۆ College (کولیه) . سایق = لێخۆڕ بۆردمان = بۆمباران ،بۆمب + باران. فلکه = مه‌یدان، له پێشدا له مه‌یدانه‌کان، "مه‌یان"فرۆشتوه،وه‌ک شه‌کردان " . ئه‌نفال = قڕان ،به مانای قڕ کردنه، وه‌ک کاره‌ساتی موکری قڕان . قه‌حتی = قات وقڕ ،گرانی سه‌قه‌ت . کوردستانی... = بۆ وێنه :کوردستانی بن ده‌ستی تورکیا ، چون هی تورکیا نیه ، داگیری کردوه و بن ده‌ستیه‌تی . شه‌مه‌نده‌فه‌ر = رێگه ئاسن ، شوێمهندوێفێر ، فه‌ڕانسه‌ییه . دۆندرمه = به‌سته‌نی ،دۆندرمه ، به تورکی یانی شتێک که ده‌یبه‌ستێ . لێبووردن = چاوپۆشی، لێبووردن، ره‌نگه هه‌ڵه‌ی تیدا بکرێ و ئه‌وکاته زۆر ناشیرین ده‌بێ . ئاله‌تی مۆسیقا = که‌ره‌سه‌ی مۆسیقا ، "ئاله‌ت" وشه‌یه‌کی جوان نیه . سه‌نته‌ر = نێوه‌ند، سه‌نته‌ر، Center ی ئینگلیسیه، عاره‌بێندراوه. که‌لتوور = فه‌رهه‌نگ ، که‌لتوور، Culture ی ئینگلیسیه ، کوردێنراوه. ساتێللایت = مانگهواڵه ، وه‌ک " ورده‌واڵه "، " زه‌رده‌واڵه " و ... فیلیز = ئاسنه‌واڵه " " " " حه‌فله = سه‌یران، شایی . ته‌عاروف = خۆ به یه‌ک ناساندن یا ناسیاو بوون . مورتاح = به‌دڵ بوون یا په‌سه‌ند ، بۆ وێنه ده‌ڵێن من له تۆ مورتاحم ، یانی تۆم لا په‌سه‌نده . جنسیه = هاووڵاتی ، بۆ وێنه " ئه‌و هاووڵاتی ئه‌لمانه " شوققه = باڵه‌خانه . ئه‌نجومه‌ن = کوڕ. وه‌زیر = شالیار ، هنگه مه‌به‌ست له "یاری شا" بێ ؟ یانی " شا یار " موحازه‌ره = وانه وتنه‌وه . ناوه‌ند = نێوه‌ند ، "ناو " مه‌به‌ست له ئیسمه ، بۆ ئه‌مه " نێو" دروسته . سه‌یده‌لیه = ده‌واخانه .
به‌ڵام له‌وانه‌ی بڵێم ، له هه‌مویان گرنگتر مانگهکانن ، بۆ وێنه کوردی رۆژ هه‌ڵات به ده‌گمه‌ن ده‌زانن کانوونی هه‌وه‌ڵ ، ئاب و شوبات و فڵان و فیسار کامه مانگن . بۆ خاتری گڵکۆی حاجی قادری کۆیی، ئیدی مانگه جوانه کوردیه کان به کار به‌رن!!!. ئه‌و شتانه‌ی لێره‌دا وتم ، مه‌به‌ست له‌مه نیه قینمان له زمانی گه‌لانی دیکه‌یه ، به مسقاڵ وا نیه ، خۆ ئێمه خه‌ڵیفه ئه‌ردۆغان و ئه‌وان نین ، به‌ڵام کورد کوته‌نی "عیسا به دینی خۆی و مووسا به دینی خۆی" . تۆغا وانیه ؟ تاران 27/5/2708
|