به‌نداوه‌کانیش چه‌کێکی داگیرکه‌رانی کوردستانن.
سه‌ردار پشده‌ری
دروستکردنی به‌نداو پڕۆژه‌یه‌کی گرنگه بۆ به‌ره‌وپێش بردنی کۆمه‌ڵگا، به‌مه‌رجێک دوژمنه‌که‌ت به‌نداوه‌که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کار نه‌هێنێ.
بێجگه له به‌نداوه‌کانی رۆژهه‌ڵات و سه‌روی کوردستان، ئه‌گه‌ر به‌وردی بڕوانینه هه‌ردووک به‌نداوی دوکان و ده‌ربه‌ندیخان، ده‌بینین خاکێکی زۆری کوردستانی داگیر کردوه‌و تاکو ئێستا کورد سودێکی کشتوکاڵی له‌و به‌نداوانه وه‌رنه‌گرتوه بێجگه له هه‌ندێک کاره‌با.
پێش دروست کردنی به‌نداوی ده‌ربه‌ندی خان، زوربه‌ی زۆری ناوچه‌کانی باقوبه (دیاله) و خالس بیابان و بێ ئاو بوو، هه‌ندێ شوێنی خاکه‌که‌ی خوێڵین بوو، له‌داوا دروست کردنی به‌نداوی ده‌ربه‌ندی خان، ده‌وڵه‌تی عێراقی به سه‌دان پڕۆژه‌ی ئاودێری له‌و بیابانه دروست کرد، ئه‌و شوێنانه‌ی که خوێڵێن بوو، نایلۆنی له‌سه‌ر راده‌خست و گڵی کوردستانی ده‌برد به ئه‌ستوری یه‌ک مه‌تر له‌سه‌ر ئه‌و نایلۆنه‌ی داده‌نا بۆ شاردنه‌وه‌ی خاکه خوێڵێنه‌که، ملوێنێک عه‌ره‌بی له خواروو و ناوه‌راستی عێراقه‌وه هێنا بۆ ئه‌و ناوچانه‌و نیشته‌جێی کردن، ئاوی ده‌ربه‌ندیخانی له کورده‌کان حه‌رام کرد‌و رێگا به هیچ جوتیارێکی کورد نه‌ده‌درا کشتوکاڵ له به‌ر ئاوی ده‌ربه‌ندیخان بکات، تێکڕای ئاوه‌که ده‌گوسته‌وه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی که عه‌ره‌بی بۆ هێنابوو و پێشتر بیابان بوو، ئێستا ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئه‌و ناوچه‌یه بکه‌ی، ده‌بینی به‌و په‌نجا ساڵه ده‌وڵه‌تی عێراقی به ئاوی ده‌ربه‌ندیخان ئه‌و بیابانه کرده ناوچه‌یه‌کی سه‌وزو کشتوکاڵی و تاکو ئێستاش شاری ده‌ربه‌ندیخان و زوربه‌ی ده‌وروبه‌ری ئه‌و به‌نداوه وشک کراوه‌ته‌وه‌و ئاوی خواردنه‌وه‌یان نیه.
ئه‌گه‌ر پێش دروستکردنی به‌نداوی دوکانیش ته‌ماشای رۆژئاوای که‌رکوکت بکردبایه، بیابانێکی زۆری بێ ئاوت تێدا به‌رچاو ده‌که‌وت، له‌دوای دروستکردنی به‌نداوه‌که‌ی دوکان، ده‌وڵه‌تی عێراقی زیاتر له ملوێن و نیوێک عه‌ره‌بی هێنایه رۆژ ئاوای که‌رکوک و به‌سه‌دان پڕۆژه‌ی ئاودێری بۆ دروست کردوون، هه‌مان شێوه‌ی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان، ئاوی به‌نداوی دوکانیش له‌کورد حه‌رام کراو عه‌ره‌به‌کانیش له ژیانێکی بیابانی و بێ ئاویه‌وه که‌وتنه ژیانێکی پڕ ئاوی و کشتوکاڵیه‌وه، کاره‌بای هه‌ردووک به‌نداوه‌که‌ش تاکو له ناوه‌راست و خواروی عێراق زیاد نه‌بایه نه‌ده‌درا به ناوچه کوردنشینه‌کان.
ده‌بێ بڵێن به‌داخه‌وه سه‌رکردایه‌تی حیزبه کوردیه‌کانیش وه‌ک پێویست شاره‌زای سیاسه‌تی ئاو نین و تاکو ئێستاش به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ردووک به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان و دوکان به‌ده‌ست ده‌وڵه‌تی عێراقیه‌وه‌یه‌و بۆخۆیان زیاده‌وکه‌مه به ئاوه‌که ده‌که‌ن.
پیلانی به‌نداو سێهه‌می بێخمه، پیلانێکی تره بۆ داگیرکردنی خاکی کوردستان، له‌لایه‌ک ئاوه‌که خاکێکی زۆر ژێرخۆی ده‌دات و له‌لایه‌کی تر به‌هانه دروست ده‌کات بۆ داگیرکردنی به‌شێکی زۆری خاکی کوردستان له لایه‌ن عه‌ره‌به‌کانه‌وه به‌ناوی پڕۆژه‌ی کشتوکاڵیه‌وه.
ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌رنجی پڕۆژه ئۆتۆنۆمیه‌که‌ی سه‌دام حوسه‌ین بده‌ی، ده‌بینی زۆر ده‌مێکه عه‌ره‌به‌کان پیلانیان داناوه بۆ داگیرکردنی رۆژهه‌ڵاتی موسڵ و پێده‌شته‌کانی دهۆک و عه‌قره‌و مه‌خمور، دروستکردنی به‌نداوی بێخمه‌ش به‌ناوی به‌دیهێنانی کاره‌با، هۆکارێک ده‌بێت بۆ داگیر کردنی خاکی کوردستان به هه‌ردووک روودا، له‌خوار به‌نداوه‌که عه‌ره‌بی بۆ ده‌هێنێت و له دوای به‌نداوه‌که‌ش ئاوه‌که ناوچه‌یه‌کی زۆر داگیر ده‌کات.
ئێمه وه‌ک ده‌نگی نه‌ته‌ویی ده‌لێین به‌نداوێک که خێری بۆ کورد نه‌بێ نامانه‌وێت و به چه‌کێکی داگیرکه‌ری ده‌ناسین، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیشمان بکه‌وێته ده‌ست، دڵۆپێک ئاو نانێرین بۆ ئه‌و خاکه داگیرکراوانه که به‌هۆی ئه‌و به‌نداوانه داگیر کراون.
له‌نده‌ن 18 – 8 - 2008
|