به‌ندکردنی ئازادی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ، له‌ده‌ستدانی بڕوای جه‌ماوه‌ره.
ئه‌و کاته‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ مانه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی ویست و ئیراده سیاسیه‌کانی خۆی په‌نا ده‌باته به‌ر ته‌سککردنه‌وه‌ی جه‌مسه‌ره‌کانی ئازادی و سنوره‌کانی ڕاده‌ربڕین، ئیتر سه‌ره‌تاده‌ست بۆ کۆمه‌ڵێک شێوازی یاسایی سه‌یر ده‌بات و دواتر له‌پاڵ ئه‌و یاسایانه‌دا به‌زه‌قی به شێوازی جۆراوجۆر گه‌مه‌ی ترسناک ده‌ستپێده‌کات بۆ هه‌ڵوه‌رینی ئه‌و گوڵ و گوڵزارانه‌ی که‌ده‌بنه ماکی کۆمه‌ڵگاو ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکراتی و شارستانیی. دواتر هێدی هێدی له‌که‌ش وهه‌وایه‌کی ناسازدا بێمتمانه‌یی و نامۆبوون به‌یه‌کتری له نێوان کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات دا ده‌بێته دیارده‌یه‌کی زاڵ و به‌رچاو، هه‌تا ده‌گاته لێواره‌کانی بێگانه بوون به‌یه‌کتری و دابڕان و به‌ریه‌ککه‌وتنی ترسناک و هه‌ڵگیرسانی کاره‌ساته‌کان.
هه‌رچه‌نده له ڕابووردودا پێشێلکردنی ئازادی راده‌ربڕین له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه له کوردستان پێشینه‌یه‌کی هه‌یه و دادگایی‌کردنی هه‌دوو سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی هاوڵاتی و ئاوێنه و هه‌ڕه‌شه‌کردن و ئازاردانی چه‌ندان ڕۆژنامه‌نوس و نوسه‌ر و ڕه‌خنه‌گری تر، ئه‌م ڕاستییه پشت ڕاست ده‌که‌نه‌وه ،به‌ڵام له ئیستادا و له‌م سات و وه‌خته ناسکه‌ی که گه‌له‌که‌مانی پیاداتێده‌په‌ڕێت ، په‌رله‌مانی کوردستان به هاندانی پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان بۆ ڕێگه‌گرتن له هۆشیار بوونه‌وه‌ی خه‌ڵک و رێگه‌گرتن له شه‌فافیه‌ت و کرانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، هه‌نگاوێکی پڕ له هه‌ڵه و ناساز ده‌نێن و خه‌ریکی هه‌ڵچنینی دیوارێکی نه‌شیاون له نێوان ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و جه‌ماوه‌ردا . به‌م مه‌به‌سته‌ش بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی هه‌موو ده‌نگ و ڕه‌نگێکی جیاواز که ئێستا ڕه‌خنه و گازه‌نده‌یان له دژی گه‌نده‌ڵی و سیاسه‌تی چه‌وتی ده‌سه‌ڵات و ناعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌زکردووه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێت ڕاستیه‌کان بۆ جه‌ماوه‌ر ئاشکرابکه‌ن، سه‌رقاڵی گه‌ڵاڵه‌کردنی بڕیاڕگه‌لێکی نادیموکراتین له‌دژی ئازادی ڕۆژنامه‌وانی و ئازادی ڕاده‌ربڕین. له‌دژی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌ووڵاته دیموکراته‌کاندا به‌ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م دێته‌ژماردن.
ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی چاک : ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی هه‌موو ڕۆژنامه‌وانی ناڕازی و ئازادیخوازانی گه‌له‌که‌مان و ئه‌م هه‌نگاوه به هه‌نگاوێکی نادیموکراتی و ناڕه‌وا ده‌زانین و به توندی به‌رپه‌رچی هه‌ر یاسایه‌کی له‌وشێوه‌یه ده‌ده‌ینه‌وه و ئاماده‌ین شانبه‌شانی ڕۆژنامه‌نوسانی ناڕازی به‌م بڕیاڕه و بۆ چه‌سپاندنی ئازادی بۆ نوسه‌رانی بوێر و ڕۆشنبیرانی دڵسۆزی گه‌له‌که‌مان خه‌بات و کۆششێکی هێمنانه بکه‌ین هه‌تا ئه‌و بڕگه و خاڵانه‌ی دژ به ئازادی ڕاده‌ڕبڕینن گۆشه‌گیر ده‌کرێن و لاده‌برێن و له بری ئه‌وان ئازادی فکر و قه‌ڵه‌م و بیروڕا جێگیرده‌کرێ.
لێره‌شه‌وه داواکارین له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌و یاسایه پشتڕاست نه‌که‌نه‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌ک ئاما‌ده نه‌بن واژۆی خۆیان له باڵشکاندنی ئازادی‌دا تۆمار بکه‌ن . وه داواکارین له په‌رله‌مانی کوردستان له بڕیاری توندڕه‌وانه‌ی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و یاسایه پاشگه‌ز ببنه‌وه و جارێکی تر به وردی به بڕگه‌کانی پڕۆژه یاساکه‌دا بچنه‌وه و ڕێگه نه‌ده‌ن قه‌ڵه‌م بشکێ.
ناوه‌ندی چاک له‌بواری ئازادی ڕاده‌ربڕین و داکۆکیکردن له ڕۆژنامه ئازاده‌کان ئاماده‌ی هه‌موو هاوکاری و خه‌باتکردنێکی دیموکراتی و شارستانیه .
به‌ڵێ بۆ ئازادبوونی ئازادی
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد (چاک)
|