١١\١٢\٢٠١٣
بێنه پێشچاو.
یەغما گوڵڕوویی
و. لە فارسییەوە: ھەژێن |

|
بێنه پێشچاو،
ئەگەر چی وێناکردنیشی دژواره
جیهانێ که تێیدا هه‌موو مرۆڤێ شاد و به‌ختیاره
جیهانێ که تێیدا پاره و نه‌ژاد و ده‌سه‌ڵات بەھا نییە
وه‌ڵامی هاوده‌نگییه‌کان، پۆلیسی دژه‌شۆڕش نییه
نه بۆمبی ئەتۆمی هه‌یه، نه فڕۆکه‌ی جه‌نگی و هاوه‌ن
چیدی منداڵان، پێیان له سەر مین جێناهێڵن
هه‌مووان ئازادی ئازادن، هه‌مووان بێده‌ردی بێده‌ردن
له ڕۆژنامه‌دا ناخوێنیته‌وه، نه‌هه‌نگه‌کان خۆکوژییکردبن
جیهانێ بێنه پێشچاو، بێ کینه و باروت
بێ سته‌م و ملهوڕی، بێ ترس و تابوت
جیهانێ بێنه پێشچاو، پڕ له خه‌نده و ئازادی
لێوان‌لێو له گوڵ و ماچ، تژی له چەندبارەی ئاوه‌دانی
بێنه پێشچاو، ئەگەر چی وێناکردنیشی تاوانه
ھەرچەند به ناو‌هێنانی گەرو پڕ ده‌بێ له سورمه
وێنای کە جیهانێ، تێیدا زیندان دەبێتە ئه‌فسانه
جەنگەکانی دونیا گشت، ڕادەوەستن بە ئاشتییانە
که‌س سه‌روه‌ری کەس نییه، خەڵکی هه‌موو یه‌کسان
ئیدی پشکی هه‌ر مرۆڤێکە، هه‌ر دانە گەنمێ لەبۆ نان
به‌بێ سنوور و ڕێگریی، نیشتمان واته سەراپا جیهان
بێنه پێشچاو، تۆ ده‌توانی، ببیته ده‌ربڕی ئه‌م خه‌ونانە.
_________________________________
لە لایەن ''سیاوش قمیشی''یەوە ئاوازی بۆ داڕێژراوە و بە دەنگی خۆی
کروویەتی بە سروود
بۆ گوێگرتن له گۆرانییه‌که، سەردانی ئه‌م به‌سته‌ره بکه‌ن:
ترانه ''تصور کن'': خواننده و آهنگساز سیاوش
قمیشی.
www.guitarineh.com/Lyrix/Mp3/Tasavor%20Kon.mp3
ماڵپه‌ڕی هه‌ژێن
|