بێنه‌زیر بۆتۆ کوژرا ... ده‌نگی ژن ناکوژرێت .

فـه‌هـد گـرده‌وانی
{{باوه‌ڕناکه‌م هیچ موسڵمانێکی راسته‌قینه هه‌ڕه‌شه‌م لێبکات‌و
بمکوژی،چونکه ئیسلام هه‌ڕه‌شه‌کردن
له ئافره‌ت و موسڵمان کوشتن قه‌ده‌غه ده‌کات و ئه‌وانه‌ی
ئه‌و کارانه بکه‌ن ده‌چنه دۆزه‌خ .}}
ئه‌و
ده‌سته‌ی به خوێنی ئه‌نتی[دژی] دیموکراسی سوور بووه ، ئۆقره ناگرێت
هه‌تا رۆژانه جه‌رگی میلله‌ت بریندار نه‌کات و تێکۆشه‌رانی شه‌هید نه‌کات
. بێنه‌زیر بۆتۆ خۆشی و ئارامی ئینگلیستانی گۆڕیه‌وه به‌و ژیانه سه‌خت
و جه‌نگه‌ڵیه‌ی پاکستان . بۆتۆ ویستی په‌یامه‌که‌ی بگه‌ینێت و له‌ناو
میلله‌ته‌که‌ی سه‌ربه‌رزانه شه‌هیدبێت بۆیه گه‌ڕایه‌وه وڵات و ده‌ستی
کرد به دژایه‌تی کردنی سیسته‌می دژی دیموکراسی و ئیسلامه‌توندڕه‌وه‌کانی
تێڕۆڕیست . بۆتۆ ده‌یزانی له‌ناوبردنی به‌ده‌ستی ئیسلامه تێڕۆریسته‌کان
ئاسانه و ده‌کرێ له‌ناوی ببه‌ن به‌ڵام سه‌ری خۆی بۆیان نه‌وی نه‌کرد و
[بورکه]ی له‌سه‌ر نه‌کرد . بۆتۆ وه‌کو باوکی به‌و رێگایه‌دا ماڵئاوایی
له پاکستان کرد ، رێگای تێکۆشان له‌پێناوی دیموکراسیه‌ت بۆ پاکستان و
ژیانه‌کی ئاسووده بۆ خه‌ڵکی وڵات . بێنه‌زیر بۆتۆ یه‌که‌م سه‌رۆکوه‌زیرانی
ژن بوو له وڵاتانی ئیسلامی‌دا که له هه‌ڵبژاردندا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست
هێنا . هه‌شت ساڵان له دووره وڵاتی ژیا ، به‌ڵام هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ
میلله‌ته‌که‌ی ده‌ژیا . ژه‌نه‌ڕاڵ موشه‌ره‌ف [په‌رویز موشه‌ڕه‌ف
11/8/1943 ] داوای لێکرد نه‌گه‌رێته‌وه چونکه ئیسلامه ئیرهابیه‌کان
ده‌یکوژن به‌ڵام گه‌راوه‌و بۆ ئه‌وه‌ی شه‌هیدبێت و له‌ناو میلله‌ته‌که‌ی
بژی .
ئه‌گه‌ر موشه‌ره‌ف ده‌ستی له کوشتنی بێنه‌زیر
بۆتۆ هه‌بێت ، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ سه‌رکرده‌یه‌کی لێوه‌شاوه و به‌ناوبانگی
به‌رامبه‌ر نه‌بێت له‌کاتی هه‌ڵبژاردندا ، ئه‌ی بۆ کاتی خۆی رێک ده‌که‌وت
له‌گه‌ڵ بێنه‌زیر بۆتۆ و پاش ئه‌و چه‌ند ساڵه ده‌ربه‌ده‌ری یه رێگای
گه‌ڕانه‌وه‌ی دا .بۆ موشه‌ره‌ف ئیسلامیه‌توندڕه‌وه‌کانی سه‌ر به
القاعده و تالیبان ترسناکن یان ژنه‌کی دیموکراتیخوازی وه‌ک بێنه‌زیر
بۆتۆ . تێڕۆڕ نابێت سه‌ربکه‌وێت هه‌موو ده‌نگه‌کانی که پشتگیری بێنه‌زیر
بۆتۆ ده‌که‌ن واده‌ڵێن و به‌توندی ئه‌و کوشتنه‌سیاسیه‌یان تاوانبارکرد
. ئه‌و تاوانبارانه ، ره‌نگ و بۆنی ئیسلام به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی جیهان ره‌ش
و بۆگه‌ن ده‌که‌ن ، نابێت رێگایان پێبدرێت بازرگانی به‌ناوی ئیسلام بکه‌ن
. کوشتنی ژنێکی به‌وه‌فای نیشتمانه‌که‌ی وه‌کو بێنه‌زیر بۆتۆ و خه‌ڵکی
بێ‌تاوان به‌و شێوه‌یه هیچ ناوی لێنانرێت تێکۆشان ، به‌ڵکو به کارێکی
ترسنۆک و بێره‌وشتانه له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت . ئه‌و مێشک ژه‌نگاوی یانه
چاویان به‌رایی نه‌ده‌هات ببینن ژنه‌کی خاوه‌ن شه‌هاده و خوێنده‌وار و
عیلمانی[سێکولار] ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت له وڵاتێکی ئیسلامی و باوکسالاری
وه‌کو پاکستان . بۆیه بڕیاڕیان دابوو که هه‌ر بگه‌ڕێته‌وه له‌ناوی
ببه‌ن و دیسان وڵاتی پاکستان بۆ ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌یی و نائارامی ببه‌نه‌وه
دواوه . نه‌واز شه‌ریف[محه‌مه‌د نه‌واز شه‌ریف 25/12/1949]ی سه‌رۆکوه‌زیرانی
پێشوو داوای کرد که موشه‌ره‌ف ده‌ست له سه‌رۆکایه‌تی به‌ربدا و واز
له کورسی یه‌که‌ی بهێنێت له‌به‌ر ئه‌و کاره‌ساته ، رۆژی 8ی کانوونی
دووه‌م به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناکات . په‌رویز موشه‌ره‌فی سه‌رۆکی
پاکستان بۆ گیانی پاکی بێنه‌زیر بۆتۆ سێ[3] رۆژ ماته‌مینی له سه‌رتاسه‌ری
وڵات راگه‌یاند و خه‌ڵکی پاکستان به سه‌ربه‌رزانه له‌ته‌نیشت گۆڕی
باوکی ناشتیان .
کورته‌باسێکی ژیانی ئه‌و ژنه تێکۆشه‌ره :
بێنه‌زیر بۆتۆ له 21/6/1953 له‌شاری که‌راچی[ژماره‌ی دانیشتوانی نزیکه‌ی
12ملیون که‌سه] له‌دایک بووه .له 27/12/2007 له شاری راولپه‌ندی
کوژرا . ئه‌و هێزو توانایه‌ی له بێنه‌زیر کۆببۆوه که له خێزانێکی
سیاسه‌تمه‌دار له‌دایک بووه و کچی {{زولفه‌قار عه‌لی بۆتۆ له شاری
لارکانا له 5/1/1928 له‌دایک بووه . له راوڵپه‌ندی 4/4/1979له
سێداره درا. له 1971 ــ 1973 سه‌رۆکی پاکستان بوو . له 1973 ــ 1977
سه‌رۆک وه‌زیرانی پاکستان بوو. دایکی ناوی بێگم نه‌سره‌ت 21/9/1929
کورده و خه‌ڵکی کوردستانی ئێرانه .ئێستاکه له دوبه‌ی ده‌ژی و تووشی
نه‌خۆشی بووه .هاوسه‌ره‌که‌ی ناوی ئاسف عه‌لی زه‌رداری یه و سێ
منداڵیان هه‌یه}} بوو . بێنه‌زیر له 1988 ــ 1990 و له 1993 ــ 1996
سه‌رۆکوه‌زیرانی پاکستان بووه . له ساڵی 1988 بێنه‌زیر ده‌بێته‌سه‌رۆکی
پارتی گه‌لی پاکستان [پ.پ.پ]و له هه‌ڵبژاردن سه‌رده‌که‌وێت و ده‌بێته
یه‌که‌م سه‌رۆکوه‌زیرانی ژن له پاکستان . له‌به‌ر دزی و گه‌نده‌ڵی له
حوکم لای ده‌به‌ن و ده‌رده‌کرێت ، دیسان ساڵی 1993 ده‌سه‌لات ده‌گرێته‌وه
ده‌ست و ساڵی 1999 به تاوانی ره‌شوه وه‌رگرتن تاوانبار ده‌کرێت و ئه‌ویش
له وڵات راده‌کات . ژیان له ئینگلیستان و ئیماراتی عاره‌بی به‌سه‌ر
ده‌بات هه‌تا له 18/10/2007 گه‌ڕاوه وڵات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردن
بکات و پاکستان به‌ره و دیموکراسیه‌ت ببات ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌ستی
ئه‌و تێڕۆڕیسته نامه‌ردانه شه‌هیدیان کرد .
ستۆکهۆڵم
28/12/2007
|