| 
			٤\٦\٢٠٢٠ 
			"بێ نیشتمان" سێیەمین فیلمی بڵندی سینەمایی 
			توورج ئەسڵانی لە دوایین قۆناغی تەکنیکی دایە. 
			  
			مەنسوور جیھانی 
			
  فیلمی 
			سینەمایی "بێ نیشتمان" لە دەرھێنانی "توورج ئەسڵانی" و بە ڕۆڵ بینینی 
			کۆمەڵێک لە ئەکتەرەکانی تورکیا، سووریا، عێراق و ھەرێمی کوردستان لە 
			دوایین قۆناغی تەکنیکی دایە. 
 فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" لە بەرھەمھێنان و دەرھێنانی سینەماکاری 
			کورد "توورج ئەسڵانی" و بەرھەمی وڵاتی عێراق، دوای وێنەگرتن لە 
			شارەکانی سلێمانی و ھەڵەبجە لە ھەرێمی کوردستان، ئێستا لە دوایین 
			قۆناغی تەکنیکی دایە.
 
 لە فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" سێیەمین بەرھەمی بڵندی سینەمایی "توورج 
			ئەسڵانی"دا کۆمەڵێک لە ئەکتەرەکانی وڵاتانی تورکیا، سووریا، عێراق و 
			ھەرێمی کوردستان بە چوار زمانی کوردی، تورکی، عەڕەبی و فارسی تیایدا 
			ڕۆڵیان بینیوە.
 
 "توورج ئەسڵانی" وەکوو بەڕێوەبەریی وێنەگرتن ساڵانێکە فیستیڤاڵە 
			جۆراوجۆرە نێودەوڵەتییەکاندا بەشدارییەکی سەرکەوتوانەی بووە و کۆمەڵێک 
			خەڵاتی گرینگی لەسەر ئاستی جیھان بەدەستھێناوە، "بێ نیشتمان" سێیەمین 
			بەرھەمی بڵندی سینەمایی ئەم دەرھێنەرە نوێخوازەی کورد دوای فیلمی 
			سینەمایی "بارھەڵگریی زێڕ" و فیلمی سینەمایی "جینگۆ" دێتە ئەژمار.
 
 فیلمی سینەمایی "بارھەڵگریی زێڕ" لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا 
			لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی "ڕەوتە نوێیەکان" لە بیست و سێیەمین خولی 
			فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بووسان" لە شاری بووسان لە وڵاتی کۆریای 
			باشوور نمایشکرا و کاندیدی خەڵاتی باشترین فیلمی یەکەم و دووھەمی ئەم 
			ڕووداوە سینەماییە بوو و لە درێژەدا لە بەشی پێشبڕکێی "سینەمای جیھان" 
			لە حەوتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دھۆک" لە ھەرێمی 
			کوردستان نمایشکرا و "توورەج ئەسڵانی" بۆ دەرھێنانی ئەم بەرھەمە 
			سینەماییە خەڵاتی "بەھرەمەندی نوێی" بەدەستھێنا و لە لایەن ئەندامانی 
			لێژنەی دادوەرانەوە، خەڵاتی "گەڵای مێو" و لەوحەی فەخری پێبەخشرا.
 
 ئەم بەرھەمە سینەمایی لە درێژەی بەشدارییە جیھانییەکانی خۆیدا لە بەشی 
			پێشبڕکێی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "چاتراپاتی شیواجی" لە وڵاتی 
			ھیندستان چووە سەر پەردەی سینەماکان و خەڵاتی باشترین سیناریۆی ئەم 
			ڕووداوە سینەماییە بە "توورج ئەسڵانی" و "ھادی نادی" بەخشرا.
 
 
			
			بەڕێوەبەرایەتیی 
			راگەیاندنی گشتیی فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان"
 
			  
			
			
			ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی 
			  
			  
			 
 |