به‌نزینی پێله‌قه..
داهێنان له بواری گه‌نده‌ڵی ، په‌یامێک بۆ تێکده‌ری.

محه‌مه‌دی مشیر
ئه‌گه‌ر سه‌رنجی بده‌ینێ ده‌بینین هه‌ر رۆژه و به‌نزینخانه‌یه‌کی نوێ
له شاری هه‌ولێر ده‌کرێته‌وه‌و بازرگانی به‌نزین ره‌واجێکی باشی په‌یداکردووه،
که‌چی خراپترین جۆری به‌نزین به ملی هاووڵاتیانه‌وه ده‌که‌ن و به‌نزیکه‌ی
کۆبۆنیش بۆته وێردی سه‌ر زاری عه‌وام و ده‌چیته هه‌ر شوێنێک باس باسی
ئه‌وه.
له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا هاوکارێکم که کاری ته‌کسی ده‌کات خه‌مناک
و خه‌فه‌تبار دانیشتبوو، منیش به زارم داهات و گوتم چییه بۆ وا خه‌مباری،
له‌وه‌ڵامدا گوتی" له‌ماوه‌ی ته‌نها 3 رۆژدا سێجاران فیتپه‌مپی سه‌یاره‌که‌م
گۆڕێوه و هۆکاره‌که‌شی ئه‌و به‌نزینه خراپه‌یه که به ((به‌نزینی
پێله‌قه)) ناوبانگی له نێو خه‌ڵک ده‌رکردووه".
له‌راستیدا گوێبیستی ئه‌وه ببووم که ئه‌و به‌نزینه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی
رابردوودا بازاڕی فیتپه‌مپی گه‌رمکردووه و (هه‌زاران) ئۆتۆمبێل تووشی
ئه‌و به‌زمه بوون، له‌بیرم چووبوو که منیش سه‌یاره‌که‌م پێله‌قه‌ی ئه‌و
به‌نزینه‌ی به‌رکه‌وتووه، هه‌رچه‌نده من سوپه‌ره‌که‌یشی له‌گه‌ڵ تێکه‌ڵده‌که‌م
که‌چی ئێستاکه‌ش که لێیده‌خۆرم واده‌زانم راقیسه‌که‌ی پورتوقاله‌یه
شان و ملی ده‌هه‌ژێنێ. عه‌جیبه چۆن ئه‌و ناوه پڕ به پێسته‌یان
لێناوه، به‌راستی هیچ جێی گومان نییه منیش بومایه له‌و ناوه باشترم
بۆ نه‌ده‌دۆزرایه‌وه، ئاخر بۆ نا کابرایه‌کی خاوه‌ن تاکسی له 3 رۆژدا
سێ فیتپه‌مپ بۆ سه‌یاره‌که‌ی بگۆڕێ ده‌بێ چی بداته خێزانه‌که‌یی و
چۆن بژێویان دابین بکات، ئه‌دی ئه‌گه‌ر ئه‌وه پێله‌قه نه‌بێت مرۆ چ
ناوێکی دیکه‌ی لێبنێت.
کورد ده‌ڵێ " پێله‌قه له به‌ختی خۆت مه‌ده"، به‌ڵام له به‌د به‌ختیان
ماوه‌یه‌که فێربووین به به‌نزینی (خۆماڵی) پێله‌قه له سه‌روه‌ت و
سامانی وڵات ده‌ده‌ین و که‌سیش له به‌رپرسان فزه‌ی لێوه نایه. ئاخر
چۆن نا، ئۆتۆمبێل به‌و به‌نزینه له‌رزو تای دێتێ و به ئامان و زه‌مان
ناڕواو هه‌موو هه‌ناوی به‌رده‌بێته‌وه. سه‌رباری ئه‌مه‌ش خۆشیمان به‌وه
دێت که ئێمه‌ش به‌نزینی خۆماڵیمان هه‌یه. هۆ کاکی کوالیتی کۆنتڕۆڵ له
کوێی ته‌نها ئه‌مجاره‌یان دڵی بازرگانه دڵڕه‌شه‌کانی به‌نزین بشکێنی و
تیچاوێکی بده‌یتێ و بزانی هه‌ناوی سه‌یاره‌کانی شاری هه‌ولێر چۆن
داڕزاوه و به‌نزینی پێله‌قه چ به‌دبه‌ختییه‌کی بۆ هاووڵاتیان هێناوه.
ئه‌رێ کاکه بیستووتانه له هیچ شوێنێکی دنیادا حکومه‌ت به‌ده‌ستی
خۆی ئاگر له ماڵی هاووڵاتیانی به‌ربدا، ئه‌رێ تو ویژدانتان ئه‌مه به‌نزینه
یان خولی ره‌قسی عه‌ره‌بی بۆ سه‌یاره‌کانمان ده‌که‌نه‌وه؟!
muhammad_mushir@yahoo.com
|