به پێچه‌وانه‌ی
ڕاپرسیه‌کان و ده‌رکه‌وتوه‌کان، ئه‌حمه‌د نه‌جادی خوڵی دووه‌میشی
برده‌وه.

مه‌هدی کاوانی
له به‌ر نه‌بوونی لایه‌نی بێلایه‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی
له ڕۆژئاوا هه‌یه ، ڕاپرسیه‌کان ده‌رئه‌نجامی گونجاو به ده‌ر ناخه‌ن.
له سه‌ر زاری سادق خه‌رازی ڕاوێژکاری پێشتری موحه‌مه‌د خاته‌می ده‌ڵێ
دوا ڕاپرسی موسه‌وی ٥٨- ٦٠ ده‌نگه‌کان وه‌ده‌ست دێنێ.
له به‌رامبه‌ریشه‌وه ده‌زگای ڕاپرسی ئه‌حمه‌دی نه‌جادی ٥٢٪ بۆ خۆیان
و ٢٥٪ بۆ موسه‌وی خۆ نیشان ده‌دا .
وه‌کاله‌تی دهنگوباسی مههریش له زاری عه‌لی ئه‌سغه‌ر زراعی که
نزیکه له نه‌جاد ، ده‌ڵێ نه‌جادی ٦٠٪ی ده‌نگه‌کان دێنێ و خولی دووه‌می
پێویست ناکات.
جگه له ڕاپرسیه‌کان ، مرۆڤ که سه‌یری ئه‌و گوڕوتینه‌ی خهلکو به
فراوانی ڕووکردنیان بۆ سندوقه‌کانی ده‌نگدان که له سه‌روی ٨٠٪ بوو و
له ده‌ره‌وه‌ی پێشهاته‌کان و بێوێنهییدا له ژیانی به‌ڕێوه چوونی هه‌لبژاردن
له ئێران و له گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو لێدوانه به‌رفراوانانه که موژده‌ی
ئه‌وه‌ی ده‌دا که سیسته‌مگه‌لی هه‌لبژاردن هه‌نده‌ک کرانه‌وه به
خۆوه ده‌بینێت ، مرۆڤ بخاته دودڵیهکهوه که ده‌رئه‌نجامه‌کان به
گوێره‌ی بهدهرکهوتوهکان ده‌رئه‌نجامی نه‌هێناو ، زۆریشن ئه‌و
ڕاستیه ناسهڵمێنێنن که نه‌جادی ٦٢٪ی ده‌نگه‌کانی وه‌ده‌ست هێنابێ .
به شێوه‌یه‌کی گشتی مێژووی ژیانی هه‌لبژاردن له ئێران له نێوان
موحافیزکاران و ڕیفۆرم خوازان تا ئێستا چوار خولی هه‌لبژاردنی تێپه‌ڕاندووه
. له خولی هاشمی ڕه‌فسنجانی ڕیفۆرم خوازه‌کان نه‌یان توانی سه‌رکه‌وتن
به ده‌ست بێنن و له هی خاته‌می وه‌به‌ر هات و له خولی پاش ئه‌ویش و
ئه‌و خوله‌ش نه‌جادی بردیه‌وه .
ده‌زانم جیاوازی له ئه‌دای موحافیزکاران و ڕیفۆرم خوازه‌کان له ئێران
هه‌یه له مه‌ڕ کۆمه‌ڵه شتێکه‌وه ، به کورتیه‌که‌ی ڕیفۆرمخوازه‌کان
له لایه‌که‌وه زیاتر کراوه‌ترن وله لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌وان زیاتر
شه‌قامی ناڕه‌زایی ئێران قبوڵیانه به‌ڵام بۆ هه‌ردوک لایان خۆیان له
ناو سیستهمگهڵی نه‌گۆڕی ڕژێمی ئێرانی ده‌بیننه‌وه که تیایدا سیسته‌می
ڕوحی باڵی خۆی سه‌پاندووه به سه‌ر ئێران و له‌و نێوه‌نده‌دا زۆر جار
ڕیفۆرم خوازه‌کان ده‌یانه‌وه‌ێ هه‌ندی له ژیانی ڕۆحانیه‌تی ئه‌و سیسته‌مه
که‌مبکه‌نه‌وه به‌ڵام تواناکانیان بێهووده بووه. ده‌بێ ئه‌وه‌ش
بڵێین که سیسته‌می روحانیه‌تی ئێران و عه‌سکه‌ر زیاتر له پشت
موحافیزکارانه و لهڕیگایهوه ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆنی ئێرانیش به
فراوانی خۆی بداته پاڵ ڕیفۆرمخوازه‌کان وه‌ک ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می
خاته‌می ڕووی دا هیچ جۆره گۆڕانێک له کرانه‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه مهلالیهی
ئیران ، خۆی نیشان نادا‌و به هۆشیه‌وه به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و
ئۆپۆزسیۆنه ئیرانهی که سیسته‌می مه‌لالی له ئیران ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه
، پێیان وایه ئه‌و دوولایه‌نه دوو ڕووی یه‌ک دراون .
به کورتیه‌که‌ی شانبه‌شانی دوولایه‌نی موحافیزکارو ڕیفۆرم خوازه‌کان
لایه‌نی سێ و بڕیارده‌ریش هه‌یه له سه‌رکه‌وتنی هه‌ر یه‌ک له
دوولایه‌نه ، ئه‌وان زیاتر خوازیاری ئۆپۆزسیونی علمانین و قه‌واره‌یه‌کی
فروانیشیان داگیر کردووه‌و هه‌ر ئه‌وانیش بوون خاته‌میان به سه‌ر خست
به‌ڵام چونکێ ڕیفۆرمخوازه‌کان له خولی خاته‌می هیچیان له مه‌ڕ گۆڕینی
سیسته‌می ئێران به‌لای که‌مێ نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی ڕوحانیه‌کان پێ نه‌کرا
بۆیه به دوایه‌وه وا به گوڕوتین له به‌رژه‌وه‌ندی ڕیفۆرم خوازه‌کان
ده‌نگ نه‌ده‌ن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و هه‌لبژاردنه‌دا مێشکی مرۆ ده‌سوڕمێنێ خۆپێچهوانه
کردنی ڕه‌های ده‌رکه‌وتوه‌کان و ده‌رئه‌نجامه‌کان بوو . له سه‌رووی ٨٠
٪ی خه‌لک ڕوو له سندوقه‌کانی ده‌نگدان بکات ،چۆنی لێک ده‌یته‌وه ئه‌و
مانایه‌ت ناداته ده‌ست که ٢٤ ملیۆن(٦٢،٦٣٪) بۆ موحافیزکاره‌کان بێ به‌رامبه‌ر
به ١٣ ملیۆن( ٣٣.٧٥٪) بۆ ڕیفۆرخوازه‌کان .
به‌ڵێ ٨٠٪ی ده‌نگده‌ر ده‌بێ ئه‌و مانایه‌ت بداته ده‌ست که که‌رسته‌کانی
عه‌وله‌مه‌و ڕافزی دین ده‌نگیان بۆههردو لیستی موسه‌وی وکه‌روبی دابێ
که ده‌رئه‌نجامه‌کان وا خۆیان نیشان ناده‌ن و به‌هۆیه‌وه له فرت
وفێڵی هه‌ره فراوانی هه‌لبژاردن ، به‌ولاوه هیچی تری لێ ناکه‌وێته‌وه
.
قبوڵ نه‌کردنی ده‌رئه‌نجامه‌کان له لایه‌ن هه‌ردو لیستی ڕیفۆرمخوازه‌کان
و خۆپیشاندانی فراوانی خه‌لک له تاران و زۆر شاری تری ئێران و خۆ
تێقورتاندنی مورشیدی ئیسلامی عه‌لی خامه‌نی زاده‌ی ئه‌وه‌ن که ئه‌و هه‌لبژاردنه
به پاکی نه‌کراوه .
میر حه‌سه‌ن موسه‌ویش زۆر به توندی ده‌رئه‌نجامه‌کان ڕهتداکاتهوهو
بهسهدمهیهک و گۆچانی سحری باسی لێوه ده‌کات و ده‌ڵی خه‌لک وشیاره‌و
ئه‌وه قبوڵ ناکات که فێڵی لێ بکرێ و هۆشداری ئه‌وه‌شی دا که کاری وه‌ها
له شانۆگه‌ری هه‌ندێ له لێپراسراوان به‌ولاوه هیچی تر ناگه‌یه‌نێ و
له ڕێگای خۆچه‌سپاندن و درۆکردن بناغه‌کانی جمهوری ئیسلامی به‌ره‌و
مه‌ترسی ده‌بات و ئه‌وه‌ی له سهرمانیش پێویسته،ڕوونکردنه‌وه و
ئیدانه‌کردنی به‌رقه‌رار کردنی جۆره سیاسه‌تی وه‌هایه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریکیش ئه‌گه‌ر چی پشتیوانی خۆیان له پڕۆسیسهکهو
ئه‌و گه‌رم و گوڕیه‌ی تێی که‌وتووه کردیان ، به‌ڵام دهرئهنجاماکانیان
به کاری چاوه‌ڕوان نه‌کراو ده‌دایه قه‌له‌م و ده‌شڵێن دووباره هه‌لبژاردنه‌وه‌ی
ئه‌حمه‌دی نه‌جادی مانای مراندنی هه‌وڵ و ته‌قه‌لاکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
نوێی ئۆبامای لێ ده‌که‌وێته‌وه‌و جیمی کارته‌ریش گوتی به دووباره
بوونه‌وه‌ی نه‌جادی مانای نه‌گۆڕی هه‌لوێستی ئێران ده‌گه‌یه‌نی له مه‌ڕ
ههلوێستهکانمان به‌رامبه‌ریان و ئیسرایلیش له زاری بنیامین نه‌ته‌نیاهۆی
سه‌رۆکیان ، گوڕوتینێکی زیاتریشیان داوه‌ته چاو سۆرکردنهوهکانیان به‌وه‌ی
ئه‌گه‌ر بێت و ئێران تا ٦ مانگی تر کۆتایی به پیتاندنی یۆڕانۆم نه‌یه‌نێ
، ئه‌وا دوورنیه ڕووبه‌ڕووی لێدانی ئیستباقی بێته‌وه.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بڵێین ئایا ئه‌حمه‌دی نه‌جادی و سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی
درێژکردنه‌وه‌ی هه‌مان سیاسه‌ته‌کانی ده‌بێت له مه‌ڕ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانیان
له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وروپاو ده‌وروبه‌ر یان ئه‌وه‌تا گۆڕانکاری ده‌کات
به ئاڕاسته‌ی کرانه‌وه .
به بۆچوونی خۆم له حاله‌تی درێژکردنه‌وه‌ی هه‌مان سیاسه‌تیان ئه‌و
زه‌مینه‌یه ده‌ڕه‌خسێنێ که ئه‌مه‌ریکا کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له
عیڕاق له واده‌ی خۆی دوا بخا.
له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد‌و ته‌واوی که‌رسته‌کانی عه‌وله‌مه‌ش که به
فراوانی ده‌نگیان به موسه‌وی دا و به سه‌رنه‌که‌وتنیشی جا به فێڵاوی
یان له ژێر ههرکارێکهوه بێت هیچ له داخوازیه‌کانیان جێبه‌جی
ناکرێت و پێشم وایه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی دادێی ئه‌و خوله‌ش چ له
گه‌ڵ ته‌یاری ڕیفۆرم خوازه‌کان بێت چ له گه‌ڵ کورد‌و که‌رسته‌کانی
عه‌وله‌مه بێت توندیه‌کی له ڕاده به‌ده‌ر به خۆوه ده‌گرێ .
خۆپیشاندانه‌کانی جه‌ماووه‌ری ئێرانیش له تاران و زۆر شوێنی تریان به
تایبه‌تی جیلی گه‌نجان و ملکهچنهکردنیان بۆ بانگێشه‌کانی موسه‌وی و
که‌ڕوبی که ده‌بی ڕووبهڕوبوونهوهکانمان به هێمنی بێت ، زاده‌ی
ئه‌وه‌ن که بۆ له‌مه‌و دوا شه‌قامی ئێرانی به ته‌واوه‌تی خۆی بۆ سه‌ر
دوونێوهندی جیا‌و دژ به یه‌ک نیشان ده‌دا.
١٤ ی حوزه‌یرانی ٢٠٠٩
mahdikawani@yahoo.co.uk
|