٧\١٠\٢٠١٠
بە پەلە: لە
سنە خۆپێشاندانە و دەیان کوژرا و بریندار هەیە.
بە گۆیرەی ههواڵێک که له پارتی سهربهستی کوردستان - رۆژههڵات به
دهستمان گهیشتووه، ئهمڕۆ شهڕ و پێکدادان له
نێوان هێزێکی رژێمی کۆنهپهرست و داگیرکهری کۆماری ئیسلامیی ئێران و
دهستهیهکی چهکداری نهناسراو روویداوه و به دهیان کوژرا و
برینداری لێکهوتۆتهوه.
دهقی
ههواڵهکه:
ئەمڕۆ
١٥ ی ڕەزبەری ٢٧١٠ ی کوردی، لە کاتژمێر چوار و ٤٥ خولەکی پاشنیوەڕۆ
شەرو پێکدادان لە نێوان گروپێک چەکداری نەناسراو هێزێکی تایبەتی ڕێژیم
ڕوویداوە، لە نێۆ ئاپۆرەی شلوقایی ئەو شەقامەو بێدەستپاراستن لە خەڵکی
سیڤیل و بێتاوان لە شەقامەکانی نێۆ بازار و تامەیدانی ئیقباڵی سنە تەقە
لە یەکدەکەن، کە بە پێێ هەواڵەکە چەندین کەسی بێتاوان لە سەر لە
مەیدانی ئیقباڵ وشەقامەکانی حەسەن ئاوا ٦ ی مێهر کوژراون و دەیانکەس
هەروەها لە هەردوولایەن دەیان کوژراو برینداری لێکەوتووەوتەوە. کە بە
ئۆتۆبیلی ئانبوڵانس لە شۆێنی ڕووداوەکان گۆازراونەتەوە بۆ خەستەخانەکان.
ئەو زانیارییانەی کە باسی لێوە دەکرێت کە گوایا ئەو گروپە چەکدارە
نەناسراوە لە ناوچەی دێگۆلان لە ٣٠ ی کیلۆمیتری شاری سنە خراونەتە ژێر
چاوەدێری هێزەکانی ڕیژمەوە، گوایا بۆیان نەگیراون تاهاتوونەتە ناو شاری
سنەوە. لەوێ تەقە لە نێوانیان دەستی پێکردوە.
هێزەکانی ڕێژیم ڕیگایان نەداوە هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن زانیاری لەو
بوارەوە وەرگرێت، بە گۆێرەی هەواڵ تا گەیشتنی ئەم هەواڵە ئەو
پێکدادانانە هەروا بەردەوامن، دەورو بەری مەیدانی ئیقباڵ و بازارەکانی
سنە تەواو لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە گەمارۆ دراوە. شەقامەکانی سنە نا
ئارامی و ترسێکی زۆری پێوەدیارە.
ئهمڕۆ
٧\١٠\٢٠١٠
|