په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

بەپەلە: رێژەی ئاوی ئەڵوەن زیادیکرد.

سەلام عەبدوڵا

بۆ/ بەشداربووانی هێژا لە کەمپین بایکۆتکردنی کاڵای ئێرانی
راگەیاندنەکان.
بەپەلە: رێژەی ئاوی ئەڵوەن زیادیکرد.
بەڕێزان: هێشتا ئاوی رووباری ئەڵوەن نەگەیشتووەتە پردی دێڕینی شارەکەمان، بەڵام ئیمڕۆ وەک لە وێنەکە دەیبینن، لە کاتژمێری4ی پاش نیوەڕۆی 21/9/2009بینیمان کە رێژەی ئاوی رووباری ئەڵوەن بەشێوەیەکی لەبەرچاو لەلای پردی سەوز، زیادی کردووەو ئێستا لە لەلای پردی کارێزی خواروو پەنگ دەخواتەوە، بەڵام بەهۆی کەمی رێژەکە، هێشتا نەگەیشتووەتە پردی دێڕین.


زیادکردنی زیاتری رێژەی ئاوی ئەڵوەن بەڵگەیەکی ترە لەسەر ئەوەی کە ئاو هەیەو ئێران بەری گرتووەو یەکەم جار پاش خۆپیشاندانەکەی رێکخراوە دیموکرات و مەدەنییەکان رۆژی31/8/2009 لە دەروازەی مەنزەریە زیادکراو ئەم جارەش پاش خۆپیشاندنەکەی رێکخراوە دیموکرات و مەدەنییەکان بەپشتیوانی مەحەلی حزبی شیوعی کوردستان لە سلیمانی و خانەقین و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لەبەردەم قونسولگەری ئێران لە سلیمانی وناڕەزایەتییەکەی مەحەلی حزبی شیوعی کوردستان لە17/9/2000و کەمپینی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی(کۆمەڵەی گەشەپێدانی ئەرتەمیتا و رێکخراوی فریاکەوتنی مرۆیی و رێکخراوی کوردۆساید-چاک و رێکخراوە کوردستانییەکان لە یوتۆبۆری و چەندین ماڵپەڕ و نووسەر و رۆژنامەنووس و چالاکەوانانی بواری پاراستنی مافی مرۆڤ). خەبات دژ بە وشککردنی ئەڵوەن بوو بە شانازییەک بۆ هەموو بەشداربووان و بەتایبەتیش بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن کە بە باشی دەنگی ئێمەیان بە بەرپرسانی عیراق و جیهان و کوردستان گەیاند.


بەم مانایە، ئێمە کۆتاییپێهاتنی ئەرکی کەمپینەکە رادەگەیەنین و هیوادارین لە ئەرکەکانی داهاتووشمان هاودەنگ بین.


سەرپەرشتیاری کەمپینەکە
سەلام عەبدوڵا
07701929872
dwaroj@yahoo.de
21/9/2009