١٢\١٢\٢٠١٠
به پێی
ژێنێتیک، مرۆڤ ئه‌قڵی فه‌زاییه و له‌شی ئاژه‌ڵه.

ئه‌یوب ره‌حمانی
تێبینییه‌ک بۆ سه‌ره‌تا.
پێش هه‌موو شتێک حه‌ز ئه‌که‌م خوێنه‌رانی "دیندار"ی به‌ڕێز ئاگادار بکه‌مه‌وه
که ئه‌م وتاره ئه‌چێته شه‌ڕی ئایینه‌کان. مه‌به‌ست بێ ڕێزی به بیر
و باوه‌ڕی که‌س نیه، ته‌نیا ناساندنی کۆمه‌ڵێک ڕاستیی زانستیی نه‌بێت
و پێم وایه هه‌موو که‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌م زانیاریانه بزانن و
بۆخۆشیان وه‌دووی زانیاری زیاتر له‌مه‌ڕ ئه‌م بابه‌ته بکه‌ون. هاوکات
پێموایه که هه‌موو که‌س سه‌ربه‌سته ئاییندار بێت یا بێ ئایین و که‌س
بۆی نییه له‌سه‌ر بیر و باوه‌ڕ و یا ده‌ربڕینی باوه‌ڕه‌کانی خۆی ئازار
و ئه‌شکه‌نجه (ڕۆحی و فیزیکی) بدرێت یا خۆ که‌سێکی دیکه ئازار و ئه‌شکه‌نجه
بدات، منیش مه‌به‌ستم له‌م نووسینه ئازاردانی که‌س نییه، ته‌نیا تیشک
خستنه سه‌ر ڕووناکایی له سه‌ر تاریکه شه‌وێکی هه‌زاران ساڵه نه‌بێت.
بۆیه تکام ئه‌وه‌یه یا وازی لێ بێنن و مه‌یخوێننه‌وه یا ئه‌گه‌ر ده‌یخوێننه‌وه
به دڵئاواڵه‌ییه‌وه ده‌ست بکه‌ن به خوێندنه‌وه‌ی و گرنگ ئه‌وه‌یه
هه‌تا کۆتایی بیخوێننه‌وه، جا ئه‌وجار حه‌زیش ئه‌که‌م ڕه‌خنه‌کان و
تێبینییه‌کان به دوور له ته‌عه‌سووبیی کوێر ببیستم و بخوێنمه‌وه.
هیوادارم ئه‌م وتاره هه‌ر هیچ نه‌بێت چرا له‌نته‌رێکی بچووک بێت له
سه‌ر ڕێگای تاریکایی چه‌ندین و چه‌نده‌ها هه‌زار ساڵه‌ی ڕابردووی
مرۆڤایه‌تی. دیاره ئه‌م بابه‌تانه‌ی لێر باسیان لێوه ده‌که‌م، خه‌ڵکانی
ڕۆژئاوایی جیهان که‌م تا زۆر لێیان ئاگادارن و ته‌نانه‌ت سه‌رپه‌رشتیارانی
گه‌وره‌ی ئایینه‌کان وه‌ک پاپ و ئایه‌تووڵڵاکان و حکومه‌ته‌کانیش له
چه‌ند و چۆنیان ئاگادارن و پسپۆڕانیان له‌مبوارانه‌دا چالاکن و که‌م تا
زۆر قه‌بووڵیان کردوون، به‌ڵام بۆچی ئه‌م شتانه به ڕوونی به خه‌ڵک
ڕاناگه‌یه‌نن، یه‌که‌م له ترسی له‌ده‌ست چوونی کۆنتڕۆڵی خه‌ڵکانی
وڵاته‌کانیان، به تایبه‌ت خه‌ڵکانی ئایینی که ئه‌گه‌ر ڕاستییه‌کان
بزانن، به هۆی ئه‌و درۆیانه‌ی تا ئێستا له‌گه‌ڵیان کراوه ئه‌خرۆشێن و
ئاڵۆزی درووست ده‌بێت و دووهه‌میش له‌مه‌ڕ درێژه پێدانی ئه‌م نه‌زم و
قه‌واره کلاسیکی و جێ که‌وتووه‌ی ئێستای کۆمه‌ڵگاکانه، که هه‌م
قازانجی بۆیان هه‌یه و هه‌میش تا ئاستێک له‌سه‌ر چه‌رخه کۆنه‌که‌ی
خۆی ئه‌گه‌ڕێ و نه‌زم و نه‌ریتێکی نیسبیی پاراستووه و حه‌ز ناکه‌ن
لێیان بشێوێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به نرخی مانه‌وه‌ی زۆرینه‌ی مه‌زنی
مرۆڤایه‌تی له تاریکایشدا بێت!
ئایین درۆیه و خودا ساخته‌یه.
له سه‌ر ئه‌م زه‌وییه‌ی که هه‌موومان لێی ده‌ژین، ده‌یان جۆر ئایین
بوونیان هه‌یه که هه‌ر کامه‌یان له ڕوانگه‌ی خۆیانه‌وه و به
قازانجی خۆیان، بوونی ژیان، سه‌رهه‌ڵدانی مرۆڤ و درووست بوونی ژیری یا
ئنتێلیگێنس پاساو ده‌که‌ن و به گشتی وڵامی ده‌یان و سه‌دان جۆر
پرسیاری دیکه‌مان، هه‌ر کامه‌یان به شێوه‌ی خۆیان ئه‌ده‌نه‌وه. به
گشتی بڕێک له‌و وڵامانه ڕه‌نگه وڵامده‌ره‌وه‌ی هه‌ندێک گرفت و
پرسیاری ڕۆژانه بن و کۆمه‌ڵێک و بگره زۆرینه‌یه‌کیش قه‌ناعه‌تیان پێ
بێنن، به‌ڵام کۆمه‌ڵێکی زۆر له‌و وڵامانه هێنده درووینه و پڕ له
دووبه‌ره‌کین که ته‌نانه‌ت هه‌واداران و ڕێڕه‌وانی خۆشیان لێیان
دوودڵ و له شک و گووماندان. ئایینه‌کان به تایبه‌ت ئایینه
ئیبراهیمیه‌کانی وه‌ک جووله‌که و مه‌سیحی و ئیسلام بۆ ڕازی کردنی ڕێڕه‌وانی
دوودڵی خۆیان دایمه په‌نایان بۆ ترس بردووه و به‌وه ئه‌و خه‌ڵکه‌یان
ڕازی کردووه که ته‌زه‌لزول نه‌خه‌نه خۆیان و باوه‌ڕ بکه‌ن به هه‌موو
ئه‌و شتانه‌ی له کتێبه‌کانیاندا هاتوون، که ئه‌گه‌ر وا نه‌که‌ن و
کوێر کوێرانه هه‌موو شتێک قه‌بووڵ نه‌که‌ن، ئه‌وا پاش مردن ڕاسته و
خۆ ده‌خرێنه ئاگری جه‌هه‌ندم و ئه‌که‌ونه به‌ر غه‌زه‌بی تاقه خوداکه‌یان،
هه‌ر ئه‌و خودایه‌ی که به قسه‌ی خۆیان عادڵ و ڕه‌حمان و ڕه‌حیم،
لامه‌کان و لازه‌مانه، هاوکات غه‌زه‌بناک و تووڕه‌شه، بۆ ئه‌وه‌ی
که له شێوه‌ی مرۆڤ و پاشاکان، گووایه ڕێڕه‌وانی خۆی ته‌نبێ ده‌کات
ئه‌مه چییه، به قسه‌ی ئه‌وان، سوجده‌یان بۆی نه‌بردووه یا خۆ بۆ
ئه‌وه‌ی که سووجده به‌ران له وته‌کانی ناو کتێبه‌کان به گوومان
بوونه! هه‌ندێک جار مه‌سه‌له‌که هێند له‌وس ده‌کرێت و هێند کایه به
شعووری خه‌ڵک ده‌کرێت که وته‌کانی که‌شیش و قه‌شه‌یه‌ک و یا مه‌لا و
ئاخووندێک ده‌کرێته وته‌ی خودا و ده‌م به ده‌م ئه‌یگێڕن و هه‌ندێک
جار فه‌توای ئاخووندێک به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی که ڕێڕه‌وانی ئایینه‌که‌ی
یاخی ببن و بکه‌ونه قه‌تڵ و عامی ڕێڕه‌وانی ئاییه‌کان یا نه‌ته‌وه‌کانیتر
و بێ ئایینه‌کان. له مێژووی کۆن و نوێ‌دا له‌م جۆره نمونانه‌مان زۆر
دیون یا بیستوون، وه‌ک دادگاکانی ئینکیزاسیۆن له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست
که کلیسا به ڕێوه‌ی ده‌بردن یا وه‌ک فه‌تواکانی خوومه‌ینی بۆ به جن
و کافر ناساندنی کورد بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی ئێرانیه شیعه‌کان بۆ هێرش و
داگیرکردنی کوردستان و هه‌روه‌ها فه‌توای کووشتنی سه‌لمان ڕووشدی نووسه‌ری
هیندی-ئینگلیسی یا فه‌توای سه‌دام بۆ ئه‌نفال و جێنۆساید کردنی گه‌لی
کوردستان و یا خۆ له بیست ساڵی ڕابردوودا له کوردستانی خۆمان که
نووسه‌ران و جوودابیران به فتوای مه‌لایه‌ک یا سه‌رۆک حیزب و سه‌رۆک
عه‌شیره‌یه‌ک تێرۆر کراون یا هه‌ڕه‌شه‌ی کووشتیان له سه‌ره. ئه‌مانه
بێجگه له‌و هه‌موو قه‌تڵه نامووسییانه‌ی که به ناوی پاراستنی ئایین
و نه‌ریت و شه‌ره‌فی پیاوانی گه‌وره بوو له کۆمه‌ڵگای دوواکه‌وتوو و
عه‌شیره‌یی ڕوویان داوه و ڕۆژانه قوربانی ده‌گرن و بکه‌رانیش سزا
نادرێن یا زۆر به که‌می سزای بچکۆله وه‌رده‌گرن!
ئایینه‌کان و بوونی خودا له مێژه بۆ که‌سانێک جێگای باوه‌ڕ و
ڕاستگۆیی و هه‌قیقه‌ت نه‌ماون، به‌ڵام ئه‌و که‌سانه زۆرتر له ڕووی
گوومان و وته دووبه‌ره‌کییه‌کانی ناو کتێبه مووقه‌ده‌س کراوه‌کان و
یا ڕه‌نگه له ڕووی غه‌ریزه‌وه و به بێ فاکت و سه‌نه‌د به‌و بڕوایه
گه‌یشتبێتن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌م که‌س ده‌یزانێت و من له‌م وتاره‌دا به
ته‌مام باس و شیکاری له‌سه‌ر بکه‌م ئه‌مه‌یه که ده‌یانساڵه بۆ
زانایانی بواری ژێنێتیک و مرۆڤناسی، لێکۆڵه‌وه‌رانی سلوول ناسیی، ئه‌ستێره
ناسان و زۆرێک له پسپۆڕانی بواری ئاسه‌وارناسی و هتد به به‌ڵگه‌وه
ده‌رکه‌وتووه که خوودی مرۆڤ و درووست بوونی ژیری یا ئه‌قڵ له مرۆڤدا
به‌و شێوه‌یه نیه که ئایینه‌کان هه‌زاران ساڵه ده‌رخوارد خه‌ڵکی ده‌ده‌ن
و ئایینه‌کانیش به‌و شێوه‌ی که ئێستا ئێمه ده‌یانناسین کاتی خۆی ده‌سه‌ڵات
بۆ مه‌به‌سته‌کانی خۆیان و پێشبڕکێ و ڕه‌قابه‌تی ناو خۆیان و کۆنتڕۆڵی
خه‌ڵک درووستیان کردوون. بۆ ئه‌وه‌ی له ڕاستی و درووستی ئایینه گه‌وره
بووه ئیبراهیمیه‌کان بگه‌ین، که هه‌ر سێکیان که‌م و زۆر یه‌ک شت ده‌ڵێنه‌وه
و سه‌رچاوه‌کانیان ده‌چنه‌وه سه‌ر یه‌ک، ئه‌بێت بناخه و سه‌رهه‌ڵدانی
ژیری و ئنتێلیگێنس له سه‌ر ئه‌رز بناسین و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زۆر
پێویسته که هه‌موومان چیرۆک یا ئه‌فسانه‌ی ئاده‌م و حه‌ووا یا به
واتایه‌کیتر میکائیل و مینین به پێی زانستیی نوێ بخوێنینه‌وه و هه‌موو
وته و لێکۆڵینه‌وه نوێکان له‌و باره‌وه که لێره و له‌وێ ده‌وترێن
و ئه‌نووسرێن، ببیستین و بیانخوێنینه‌وه و فاکته‌کان هه‌ڵبه‌ینه‌وه و
له‌گه‌ڵ وتراوه کۆنه ئایینییه‌کان هه‌ڵیانسه‌نگێنین، تا بزانین کامه‌یان
له ڕاستییه‌وه نیزیکترن و لۆژیکی کامه‌یان جێگای باوه‌ڕتره؟
زۆر ئاسانه که‌سێک بڵێت من ئاتائیستم و باوه‌ڕم به هیچکام له چیرۆکه
ئایینیه‌کان نیه و یا که‌سێک بڵێت من موسوڵمان یا مه‌سیحیم و هیچ شتێک
من له ئایینه‌که‌م و باوه‌ڕه‌که‌م دوورم ناخاته‌وه. دیاره وه‌ک باسم
کردووه باوه‌ڕی هه‌ر که‌س بۆخۆی موقه‌ده‌سه و هیچکه‌س نابێت له‌مه‌ڕ
بیر و باوه‌ڕی ئازار و ئه‌شکه‌نجه و یا لۆمه و تێرۆر بکرێت. به‌ڵام
لای من ئه‌وه گرنگتره که به فاکته‌وه و له ڕووی ژیرییه‌وه شته‌کان
قه‌بووڵ یا ڕه‌ت بکرێنه‌وه، ئه‌مه‌یان ژیرانه تر و ماقووڵانه‌تره،
ده‌ی با له ڕوون بوونه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان و له هه‌قیقه‌ت نه‌ترسین!
ئه‌فسانه و چیرۆکی خووڵقان یا خیلقه‌ت
(Genesis).
که باسی ئه‌فسانه‌ی خووڵقان ده‌کرێت به‌و واتایه‌یه که ئه‌بێت هه‌موو
بوون و نه‌بوون و ئاسمان و گاڵاکسییه‌کان و که‌هکه‌شان و ئه‌ستێره یا
هه‌ساره‌کان و خۆر و زه‌وی و بوونه‌وه‌ران و ئاو و هه‌وا و به گشتی
هه‌ر هه‌موویان بده‌ینه به‌ر باس و خواست و لێکۆڵینه‌وه، که ئه‌مه
نه بۆ من موومکینه و نه مه‌به‌ستی منیشه و نه له وه‌ها وتارێکی
کورتیشدا ئه‌گوونجێت. ئاخر خۆ مرۆڤ هه‌زاران ساڵه به دوا پرسیاری
بوون و نه‌بوونه‌وه‌یه و هێشتا وڵامه گرنگ و سه‌ره‌کییه‌کان له
گوومانه‌کاندا ماونه‌ته‌وه. دیاره لێره‌شدا ئایین، هه‌ر وه‌ک له
درێژه‌ی وتاره‌که‌شدا دێمه‌وه سه‌ری، ئه‌گه‌رچی ڕه‌نگه قسه‌ی باشیشی
کردبێت، به‌ڵام له سه‌رلێشێواندن و گوومڕاه کردنی خه‌ڵکدا ده‌ستێکی
باڵای هه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک شوێن وڵامه‌کان نه‌که‌وون. دیاره مه‌به‌ستم
هه‌موو ئایینه‌کانه و نه‌ک ته‌نیا ئه‌م یا ئه‌و ئایین. ئایین قسه‌ی
باشی کردووه و هه‌ندێک جار ڕه‌نگه کاری باشیشی کردبێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک
بۆ لای خۆی ڕابکێشێت، به‌ڵام له وڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره گرنگه‌کاندا
یا بێده‌نگه ده‌کات یا خۆ په‌نا بۆ خورافات و شتگه‌لی نازانستی و درۆ
و ده‌له‌سه ده‌بات، بۆیه زۆر حه‌ول ده‌دات مێشکی زۆر که‌س له
بیرکردنه‌وه و گه‌ڕان به دووا ڕاستیه‌کاندا گوومڕاه بکات، زۆر که‌س
تووشی کوێره ڕێگاکان بکات و له گه‌ڕان و پرسیار ڕایان وه‌ستێنێت!
ئایینه‌کان هه‌موو شتێک نیسبه‌ت ده‌ده‌نه‌وه به خودایه‌ک که لا مه‌کان
و لا زه‌مانه و عادڵ و ڕه‌حمان و ڕه‌حیم و غه‌فوور و هتده، به‌ڵام که
سه‌یری نووسراوه پڕ له ناعه‌داڵه‌تیه‌کانی ناو کتێبه ئایینیه‌کان ده‌که‌ین،
ده‌بینین که وه‌ها خودایه‌ک که ئه‌و کتێبانه‌ی ناردووه و گووایه
عادڵه و جیاوازی له به‌ینی که‌سدا ناکات و ئاگای له خشپه‌ی پێی
مێرووه‌کانه و هه‌موو بوونه‌وه‌ر به ئیراده‌ی ئه‌و خووڵقاوه و ده‌خووڵقێت
و ئه‌وه‌ی له ئاسمانه که میلیارده‌ها میلیارد ئه‌ستێره‌ی گه‌وره و
بچکۆله ده‌بن، هه‌موو به ئیراده‌ی ئه‌و له کوونفه یه‌کوونێکدا
درووستی کردوون و قه‌ت هه‌ڵه‌ش ناکات، ئه‌ی چۆن ئه‌بێت هه‌ڵه‌ی وا گه‌وره
و نابه‌جی له کتێبه ئایینییه‌کاندا بکاتن، وه‌ک بوونی چه‌ندین و چه‌نده‌ها
ئایین بۆ یه‌ک خودا یا به خراپ باس کردنی ژنان له هه‌موو ئاینه‌کاندا
و یا درووست بوونی ئاده‌م له قووڕ و ئاوی چڵکن و سک پڕ بوونی مریه‌می
دایکی عیسا له خۆڕا و به ئیراده‌یه‌کی نادیار و مه‌شکووکی خودایی و
قسه کردنی عیسا هه‌ر پاش له‌دایک بوون و درووست بوونی ژن له که‌له‌که‌ی
چه‌پی پیاو و به حه‌ڵاڵ زانینی کووشتنی هه‌وادارانی ئایینه‌کانی دیکه
و حڵاڵ کردنی خوێنی ژنان و کچان به هۆی کردارێکی سێکسییه‌وه له
حاڵێکدا که سرووشتیترین ئاکاری مرۆڤ سێکسه و هه‌روه‌ها حه‌ڵاڵ کردنی
خوێنی زانایان و لێکۆڵێره‌وان و ده‌یان و سه‌دان هه‌ڵه‌ی ترسناکی دیکه
که من لێره ناچمه‌وه سه‌ریان و هه‌موو که‌س ده‌زانن مه‌به‌ستم
کامانه‌ن. ئه‌مانه ته‌نیا کورته‌یه‌کی بچووک له دووبه‌ره‌کییه‌کانی
ناو ئایینه‌کانن، هێشتا فاکتی دیکه زۆر زۆرن.
وا تازه زانست په‌روه‌رانی بواری ئه‌ستێره و ئه‌خته‌رناسی و فیزیکدان
و هتد ده‌ستیان داوه‌ته پێک هێنانی ته‌قینه‌وه‌ی مه‌زن یا بیگ به‌نگ
له گه‌وره‌ترین لابراتواری زانستی جیهان له ژنێڤ به ناوی سێڕن، که
گووایه به دوا ئه‌و ته‌قینه‌وه‌وه بووه که میلیۆنه‌ها گاڵاکسی و
میلیارده‌ها ئه‌ستێره‌ی گه‌وره و بچووک له گردوون و هه‌روه‌ها زه‌وی
و خۆره‌تاوی ناو مه‌نزوومه‌ی خۆریی ئێمه‌ش پێک هاتوون. بۆیه ڕه‌نگه
پرسیاری چلۆنایه‌تی بوون و نه‌بوون دره‌نگ یا زوو وڵام وه‌رگرێته‌وه
یا خۆ هه‌رگیز وه‌ڵام وه‌رنه‌گرێته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که بۆ ئێمه
هه‌م به پێی کتێبه ئایینیه‌کان (وه‌ک چیرۆکه مێژووییه‌کانی ناو
کتێبه‌کان و نه‌ک وه‌ک فاکتی سه‌لمێندراوی زانستی) و هه‌م به پێی
لێکۆڵینه‌وه زانستییه‌کانی ئه‌مڕۆ موویه‌سه‌رن چۆنیه‌تی درووست بوونی
مرۆڤ خۆی (نه‌ک بوونه‌وه‌ر به گشتی) و په‌یدا بوونی ژیرییه له مرۆڤدا،
که ئه‌م زانسته ته‌قریبه‌ن نوێیه و ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سی – چل ساڵێک
پێش ئێستا که مرۆڤ ده‌ستی به‌م زانسته گه‌ییوه. له باره‌ی درووست
بوون و په‌یدا بوونی مرۆڤ و ژیریی (ئه‌قڵ)، هه‌م ئایینه‌کان و هه‌میش
زانست و هه‌میش تێئۆریتیکێره‌کان ڕای خۆیانیان داوه. بۆ نموونه پاش
ئه‌وه‌ی که چاڕلز داروین (1809 - 1882)وه‌ک تێئۆریتێکێرێک وتی: "مرۆڤ
له مه‌یموونه و نه‌ک له قووڕ درووست کرابێت"، شۆڕشێکی زانستی ده‌ستی
پێ‌کرد، هه‌موو ئایینه‌کان هه‌ر ئه‌و کات چوونه ژێر پرسیارێکی مه‌زن.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ پاش دۆزینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک وڵامی دیکه، فه‌ڕزییه‌که‌ی
داروینیش ئه‌گه‌ر چی به سه‌ره‌تای ده‌ورێکی نوێ له ژیری و تێفکرینی
مرۆڤ ده‌زانرێت، به‌ڵام خوودی فه‌ڕزییه‌که به ته‌وا ڕاست نازانرێت و
هاوکات به ته‌واویش ڕه‌ت ناکرێته‌وه. پاش دۆزینه‌وه‌ی ژێن (Gen) و دێ
ئین ئێس (یا دێ ئێن ئا) (DNS-DNA) له زانستی پزشکیدا و هه‌ڵسانگاندنی
ژێنی مرۆڤ و زۆرێک له‌و ئێسک و پرووسکه زۆر کۆنانه‌ی که دۆزڕاونه‌ته‌وه،
مرۆڤایه‌تی به کۆمه‌ڵێک زانیاری نوێ گه‌یووه که له درێژه‌دا زیاتر
له‌و باره‌وه ده‌خوێننه‌وه.
باخی ئه‌ده‌نمان هه‌موومان له ئایینه‌کانه‌وه بیستووه، ئاتێئیسته‌کان
ڕه‌تی ده‌که‌نه‌وه که وه‌ها باخێک بوونی بووبێت و به ئه‌فسانه‌ی ئه‌زانن،
به‌ڵام زانایان ئه‌مڕۆکه ئه‌یسه‌لمێنن که باخی ئه‌ده‌ن یا عه‌ده‌ن
ڕاست بووه و شتێکی وه‌ک لابڕاتۆر و یا ئاژه‌ڵپارێزی بووه که دواتر
ئه‌مه‌ش شی ده‌که‌مه‌وه چۆن. به‌ڵام ئێستا هه‌ندێک له سه‌ره‌تای په‌یدا
بوونی ژیریی و سه‌رده‌می ئه‌ده‌ن دوور ده‌که‌ومه‌وه و له‌ملاوه‌تره‌وه
ده‌ست پێ ده‌که‌م، له‌و کاته‌وه‌ی که مرۆڤ له ئه‌ده‌ن هاتۆته ده‌ره‌وه
یا به پێی ئایین ده‌رکراوه، جا دواتر دێمه‌وه سه‌ر باسی ژیانی ناو ئه‌ده‌ن
و پێش ئه‌ده‌ن.
مرۆڤ (با بڵێین ئاده‌م و حه‌ووا یا ئاده‌مه‌کان و حه‌وواکان) که له
ئه‌ده‌ن نامێنن یا به قه‌ولی ئایین ده‌ر ده‌کرێن، تووشی ده‌یان گیر و
گرفتی ترسناک له سه‌ر ژیانیان ئه‌بنه‌وه. سه‌رما و گه‌رما و برسیه‌تی
و ئاژه‌ڵی دڕنده و له ده‌ست چوونی منداڵ و په‌یدا بوونی هه‌ست و سۆز
و هیدیکه، هه‌ر ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی که پێشتریش، پێش ئه‌وه‌ی بخرێنه
ناو ئه‌ده‌ن تووشی بووبونه‌وه، به‌ڵام ئه‌و کات ئاژه‌ڵێکی ته‌وا یا
نیاندێڕتاڵ بووبون و پێشتر هه‌ر که مه‌ترسی په‌یدا ده‌بوو خۆیان حه‌شار
ده‌دا و یا ڕایان ده‌کرد، ئه‌گه‌ر بگیرانایه و بخوورانایه که ئه‌وه
حیسابیان چووبو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕزگارییان ببوویایه، ئه‌وا هه‌ر پاش
مه‌ترسییه‌که هه‌موو شتیان له بیر ده‌چووه‌وه و ده‌گه‌ڕانه‌وه حاڵه‌تی
عادی خۆیان، چوونکه ئه‌و کات هه‌م ئاژه‌ڵ بوون، هه‌م وه‌حشی و هه‌میش
"حافیزه‌یان" نه‌بووه و ئه‌زموونه‌کان و بیره‌وه‌رییه‌کان له
مێشکییاندا تۆمار نه‌ده‌کران، به واتایه‌کیتر هێشتا نه‌بوبوونه مرۆڤ.
به‌ڵام ئێستا ئاژه‌ڵ نه‌ماون و کراونه‌ته مرۆڤ! (باسی ده‌که‌م چۆن
کراونه‌ته مرۆڤ) بۆیه له بێ ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا و له ترس‌دا ده‌بوو
دایمه په‌نا ببه‌ن بۆ هێزێکی گه‌وره‌تر له خۆیان، هه‌ر ئه‌و هێزه‌ی
که پێشتر ئه‌وانی له ئه‌ده‌ن پاراستبوو. ئه‌مان ئێستا ئه‌زموونه‌کان
له مێشکیان تۆمار ده‌کرێت و بیره‌وه‌ریی و هه‌ست و سۆز و ترس و له‌رزییان
هه‌یه و له ئێش و ئازار ده‌ترسن و له مه‌ترسی جاری پێشوو یا سه‌رمای
پێشوو یا برسییه‌تی پێشوو و سێڵاوی پێشوو و هتد تووشی دڵه‌ڕاوکه ده‌بن.
بۆ تێگه‌یشتن ئه‌م نمونه دێنمه‌وه که ئه‌گه‌ر شێرێکی دڕنده که له
جه‌نگه‌ڵ ژیاوه و دایمه ڕاوی خۆی کردووه و سه‌ربه‌ست و سه‌ربه‌خۆ
ژیانی خۆی و خواردنی خۆی ده‌سته‌به‌ر کردووه، له پڕ بیگرن و بیخه‌نه
نێو باخی وه‌حش (Zoo) و ڕۆژانه سێ ژه‌م خواردنی حازر بخه‌نه به‌ر ده‌ستی،
و له هه‌موو مه‌ترسییه‌ک بیپارێزن و ئیتر تووشی مه‌ترسی و سه‌رما و گه‌رما
نه‌بێته‌وه و شوێنی گه‌رم و نه‌رمی بۆ ته‌رخان بکه‌ن، پاش سێ چوار ساڵ
هه‌ر ئه‌و شیره ئیتر له جه‌نگه‌ڵ ناتوانێت بژی و ئه‌گه‌ر بیبه‌نه‌وه
بۆ جه‌نگه‌ڵ ڕه‌نگه زۆر زوو له برسان بمرێت، ئه‌وانه‌ی فیلمی کارتۆنی
ماداگاسکاریان بینیبێت ئه‌زانن که ئالێکس (شێره‌که) که گه‌ڕاوه جه‌نگه‌ڵ
چی به سه‌ر هات، مه‌به‌ستم حاڵه‌تێکی وه‌ک ئه‌و کارتۆنه‌یه، واته ئه‌و
شێره که حافیزه‌ی نییه، به‌ڵام غه‌ریزه‌ی ڕاو کردنی نه‌ماوه یا زۆر
کز و لاواز و ته‌نبه‌ڵ بووه! مرۆڤه سه‌ره‌تاییه‌کانیش یا ئاده‌م و
حه‌وواکان که ئێستا ئیتر ئاژه‌ڵ نه‌ماون (ئه‌قڵییان په‌یدا کردووه و
هه‌ست و سۆز و ترسییان هه‌یه) و چاوه‌دێری باخی ئه‌ده‌نیشیان ئیتر له
سه‌ر نه‌ماوه، ئه‌که‌ونه به‌ر گیر و گرفتی برسیه‌تی و سه‌رما و گه‌رما
و ترسی ئێش و ئازار و هیدیکه بۆیه له ترسی گیانی خۆیان و له‌مه‌ڕ
بیره‌وه‌رییه ناخۆشه‌کانیان ڕوویان کردۆته یه‌کتر و به کۆمه‌ڵ ژیاون،
بۆ ئه‌وه‌ی له یه‌کگرتووییاندا باشتر توانیویانه خۆیان ڕزگار بکه‌ن و
خۆیان بپارێزن و به‌رگری له خۆیان و منداڵیان بکه‌ن، هاوکات پێکه‌وه
بچنه ڕاو و ئاژه‌ڵه ترسناکه‌کان ڕاو بکه‌ن و به‌م شێوه برسیی و
تینووش نه‌مێنن و پاشان بیر له جل و به‌رگ و داپۆشینی خۆیان له‌مه‌ڕ
سه‌رما بکه‌نه‌وه و به پێستی نێچیره‌کانیان خۆیان گه‌رم کردۆته‌وه،
هاوکات له ئاگر بۆ خۆ گه‌رم کردنه‌وه، بۆ ڕووناک کردنه‌وه و بۆ
پارێزگاری له خۆشیان که‌ڵکیان وه‌رگرتووه. هه‌موو ئه‌م شتانه
فێربوونی نوێ بوون که پێش هێنانیان بۆ ئه‌ده‌ن نه‌یانده‌زانین، ئێستا
ده‌یانزانن. که‌واته لێره مرۆڤ بۆ مانه‌وه‌ی ژیانی خۆی بۆ یه‌که‌م
جار سیاسه‌ت دێنێته گۆڕ، واته پشتی یه‌ک ده‌گرن، ئه‌مه برووسکه سه‌ره‌تاییه‌کانی
ڕوو له ئاقڵ بوونی مرۆڤ بووه! به‌ڵام چۆن ئه‌قڵ هاتۆته مێشکیانه‌وه
باسی ئاڵ و گۆڕی ژێنه‌کانه که له درێژه‌دا باسی ده‌که‌م. هه‌نگاوه‌کانی
دیکه‌ی مرۆڤ دواتر که ئه‌قڵیان گه‌شه‌ی کردووه و ده‌ستیان به ئه‌ده‌ن
نه‌گه‌یشتۆته‌وه یا خۆ ئه‌و هێزانه‌ی که له ئه‌ده‌ن بوون، ئێستا
ئیتر ڕۆیشتبوون و له‌وێ نه‌مابوون، ئه‌مه بوو که مرۆڤه‌کان له دار و
به‌رد شێوه‌ی ئه‌وانییان دا ئه‌تاشی و داوایان لێ ده‌کردن که هه‌مدیسان
پشتیوانی‌یان لێ بکه‌نه‌وه، و ئه‌مه سه‌رچاوه‌ی بووت په‌ره‌ستیی مرۆڤ
بووه. ئالێره‌دا پرسیار ئه‌مه‌یه که ئه‌وانه کێ بوون که له ئه‌ده‌ن
بوون؟ وڵام: ئه‌وانه بۆ مرۆڤه‌کانی ئه‌وکات خوداکان یا فریشته‌ی
ڕزگاریی، پارێزه‌رانی گیانیان و سیحه‌ت و سه‌لامه‌تییان، دابینکه‌ری
خواردن به ئاسانی، مامۆستای فێرکردنی ده‌نگه‌کان، مامۆستای
ئاگادرکردنه‌وه‌یان له مه‌ترسییه‌کان و مامۆستای فێرکردنییان بۆ خۆ
داپۆشین له سه‌رما و گه‌رما و ناساندنی ئاگر و به گشتیی هه‌م پارێزه‌رانیان
و هه‌م مامۆستایانیشیان بوون، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بۆ زانایان و لێکۆڵه‌وه‌ران
ده‌رکه‌وتووه که ئه‌وانه بوونه‌وه‌ری ئینتێلیگێنت یا ژیر و پێشکه‌وتووی
گاڵاکسییه‌کان و ئه‌ستێره‌کانی دیکه بوون (بوونه‌وه‌ری فه‌زایی که
دواتر چه‌ندین به‌ڵگه و فاکتی موسته‌نه‌د له بوونیان له سه‌ر زه‌وی
دێنمه‌وه) که چه‌نده‌ها هه‌زار ساڵ پێشتر به هۆی گه‌ڕان به دوا
بوونه‌وه‌ری ئینتێلێگێنتی دیکه‌ی وه‌ک خۆیان، هاتوونه‌ته سه‌ر زه‌وی و
لێره له زه‌وی ته‌نیا ئاژه‌ڵیان بینیوه و بۆیه کاریان کردووه که
مرۆڤ پێک بێنن و زانسته‌که‌یشیان زانییوه و ئاژه‌ڵی نیاندێڕتاڵیان هه‌ڵبژاردووه
و ژێنه‌کانیان گۆڕیوون یا که‌م و زیادییان کردوون و ماوه‌یه‌ک
پاراستوویانن (له باخی ئه‌ده‌ن) و ئه‌وجار ڕۆیشتوون، دواتریش هه‌ر سه‌ردانییان
کردووینه‌وه، وه به وته‌ی زۆر که‌س ته‌قویمی مایاکان که سه‌ره‌تای
ده‌ستپێکردنی به زایینی، ئاگووستی 3114 ی پێش زایین بووه و له 21ی
دێسامبری 2012 کۆتایی دێت، هه‌ر کاری ئه‌وان بووه، بۆیه مایاکان هه‌میشه
باوه‌ڕیان به گه‌ڕانه‌وه‌ی خوداکان (پلوڕاڵ) هه‌بووه و هه‌یه و نیگار
و په‌یکه‌ره‌کانیان که خوداکانیان پیشان ده‌ده‌ن، وه‌ک ئاستڕۆناوته‌کانی
خۆمان که ده‌چن بۆ فه‌زا، کڵاو و چه‌کمه‌ی درێژ و ته‌یبه‌ت و ئه‌و
شتانه‌یان هه‌یه. له خۆوه نییه که چه‌ندین هه‌زار ساڵ پێش ئێستا
بووت دروست کراوه که کڵاوی به سه‌ره‌وه‌یه، یا وه‌ک داڵ دندووکی هه‌یه،
یا شێره و باڵی هه‌یه. (چوار نمونه‌ی وێنه‌یی هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م
وتاره داندراوه) ئه‌مانه هه‌مووی ئیمکانی هه‌یه، بۆ ئێمه‌ی مرۆڤ
جارێ له سه‌ره‌تای ئه‌و زانسته‌داین، هێشتا ته‌نیا کلۆن یا کۆپی کردنی
هه‌ندێک بوونه‌وه‌ر ده‌زانین، به‌ڵام ڕه‌نگه ئه‌و بوونه‌وه‌رانه‌ی که
له ئاژه‌ڵ مرۆڤییان خووڵقاندووه، شێر و ئه‌سپی باڵداریشیان به ئاڵ و
گۆڕی ژێنه‌کانیان درووست کردبێت، به‌ڵام ئێستا ڕه‌گه‌زییان له‌ناو
چووبێت، یا خۆیان وا بووبێتن واته باڵدار بووبێتن. له ڕووی تێئۆرییه‌وه
ئه‌مڕۆکه ئه‌و شتانه موومکینن، به‌ڵام هێشتا به کرده‌وه نه‌کراون،
ته‌نیا چه‌ند نمونه کلۆن تا ئێستا به ئێمه‌ی مرۆڤ ناسێندراون. ئه‌و
زانستی گۆڕینی ئاژه‌ڵ بۆ مرۆڤ، واته ئاقڵ کردن و ئینتێلیگێنت پێک
هێنان، ئێستا ئێمه‌ی مرۆڤیش بیست – سی ساڵێکه هه‌مانه، به‌ڵام جارێ
ته‌وا پێشکه‌وتوو نییه، هه‌موو ئه‌مانه دواتریش زیاتریان له‌سه‌ر باس
ده‌که‌م. به‌ڵام ئێستا با چه‌ند چرکه‌یه‌ک بیر له وڵامی ئه‌م
پرسیارانه بکه‌ینه‌وه: یه‌که‌م، چۆن بووه که مرۆڤی ئه‌و سه‌رده‌مه
باوه‌ڕیان به بووته‌کان یا خووداکان په‌یدا کردووه (به شێوه‌ی کۆمه‌ڵه
خوداکان، که دواتر ئایین کردوویه به یه‌ک خودا)، یا چۆن بووه به‌و
قه‌ناعه‌ته گه‌ییون که گووایه ئه‌و بووتانه هێزێکی خوودایین که
ئه‌یانپارێزن و یا چۆن بووه که مرۆڤه‌کان ئه‌سڵه‌ن بیریان له
خودا(کان) کردۆته‌وه؟
بۆ وڵامدانه‌وه به‌م پرسیارانه ئه‌وجار هه‌مدیسانه‌وه ئه‌بێت
بڕۆینه‌وه کۆنتر و ئه‌فسانه‌ی ئاده‌م و حه‌ووا که بڕێکیم له سه‌ره‌وه
باس کرد لێک بده‌ینه‌وه. بۆیه بوونی ئاده‌م و حه‌ووا و هه‌روه‌ها
مانه‌وه له باخی ئه‌ده‌ن یا به‌هه‌شتی ئه‌ده‌ن، که من ناوی ده‌نێم
لابڕاتۆر، که‌م تا زۆر ڕاست بووه و ئاڕخیۆلۆگه‌کان ته‌نانه‌ت ئه‌و گۆڕه‌ی
که حه‌ووای تێدا بووه له شاری جه‌ده‌ی سعودی دۆزیویانه‌ته‌وه، له‌وێ
گۆڕێک بووه که به گۆڕی جه‌ده یا دایه‌گه‌وره ناسراوه و خه‌ڵک
زیاره‌تیان کردووه، به‌ڵام پاشای ئه‌وکاتی سعودی به ناوی عه‌بدولعه‌زیز
ئیبن سه‌عود، ده‌ڵێت خه‌ڵک ئه‌بێت ته‌نیا که‌عبه زیاره‌ت بکه‌ن و
نابێت هیچ شه‌ریکێک بۆ که‌عبه هه‌بێت، بۆیه گۆڕه‌که خراپ ده‌کات و
خانوو و بینای له‌سه‌ر ساز ده‌کات!
که‌واته وه‌ک باسی کرا ئاده‌م و حه‌ووا و ڕه‌نگه که‌سانێکی زیاتریش،
کۆمه‌ڵه "ئاژه‌ڵێکی" نیاندێڕتاڵ بوونه که، وه‌ک مشکی ئازمایشگایی ئه‌م
سه‌رده‌مه، وه‌ک ئاژه‌ڵ خراونه‌ته لابڕاتۆر (باخی ئه‌ده‌ن) و به ئاڵ
و گۆڕ یا که‌م کردن و پێ زیاد کردن له ژێنه‌کانیان، ژیر یا ئاقڵ
کراوون، دیاره ئه‌مه کاری یه‌ک ڕۆژ و مانگ و ساڵ نه‌بووه، به‌ڵکوو
کاری چه‌ندین ساڵه بووه. هه‌ر ئێستاکه زانستی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه
ئه‌توانێت گیاندار یا بوونه‌وه‌ر کلۆن بکات، واته کۆپیی بکات، تا
ئێستا ئه‌وه‌ی ئاشکرایه چه‌ند ئاژه‌ڵ کلۆن یا کۆپی کراون و شاره‌زایان
باسی ئه‌وه ده‌که‌ن که ڕه‌نگه به‌و زووانه ئاڵ و گۆڕێکی وه‌ها له
ژێنی هێندێک ئاژه‌ڵ وه‌ک سه‌گ بۆ نمونه پێک بێنن که توانای قسه کردن
په‌یدا بکات، هه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌یان هه‌زار ساڵ پێشتر له سه‌ر ئاژه‌ڵی
نیاندێڕتاڵ کراوه و ئاکامه‌که‌ی ئاده‌مه‌کان و حه‌وواکان و پاشانیش
ئێمه‌ی مرۆڤ بووین. که‌واته ئه‌و ئه‌فسانه‌ی ئاده‌م و حه‌ووا به
جۆرێک له جۆره‌کان ڕاست بووه به‌ڵام چۆنیه‌تی گێڕانه‌وه‌یان له توێی
هه‌زاران ساڵ، هه‌م به هۆی جاهێل بوون و نه‌زانینی ئه‌و سه‌رده‌می
مرۆڤ و هه‌میش به هۆی هه‌لپه‌ره‌ستی که‌سانێکه‌وه به قازانجی خۆیان
گۆڕییویانه و هه‌تا هاتووه زیاتر گۆڕاوه. ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌مڕۆکه
ئه‌یانبیستین، چیرۆکه ئایینیه‌کانن که له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که که‌م و
زۆر وه‌کو یه‌ک ده‌یگێڕنه‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌تاکه‌ی بۆ قازانجی خۆیان و
ڕازی کردنی مرۆڤی سه‌رده‌می خۆیان کراون به خوورافه و شتی ناڕاست! له
ئینجیل‌دا هاتووه که: "له باخی ئه‌ده‌ن مه‌رگ بۆ ئاده‌م و حه‌ووا
بوونی نه‌بوو، ئه‌وان نه‌مر بوون، ئه‌وان ژیانێکی فیزیکاڵیان هه‌بوو،
بۆ ئه‌وه‌ی که ڕۆحی ئه‌وان له نێو جه‌سته‌یه‌کی فیزیکاڵیدا بوو، جه‌سته‌یه‌ک
که له گڵی زه‌وی دروست کرابوو". (مو‌سا 6:59 ).
سێ شت له‌م ئایه‌ی ئینجیل‌دا جێگای تێڕامانه، په‌یدا بوونی ڕۆح، نه‌مر
بوون له ئه‌ده‌ن و په‌یدا بوون له گڵ. ڕۆح گه‌وره‌ترین ڕۆڵی له
درووست بوونی ئاییندا هه‌بووه و هه‌یه، هه‌ر که‌س باوه‌ڕ به نه‌بوونی
ڕۆح په‌یدا بکات ئیتر هه‌موو ئایینێک ڕه‌ت ده‌کاته‌وه. به‌ڵام نه‌مر
بوون ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌وان له لابڕاتۆری ئه‌ده‌ن
پارێزراون و که‌س ده‌ستی پێیان نه‌گه‌ییوه که بیانکووژێت، بۆیه نه‌مر
بوونه و ته‌مه‌نیان درێژتر بووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مان کاریان له سه‌ر
کراوه که به ئاڵ و گۆڕ له ژێنه‌کانیان له ئاژه‌ڵی وه‌حشییه‌وه
بکرێنه مرۆڤێک که توانای بیر کردنه‌وه، ئه‌زموون کردن، ناسینی چاکه
و خراپه، هه‌ست و سۆز و ترسیان هه‌بێت و خه‌ته‌ر و عادی له یه‌ک جیا
بکه‌نه‌وه. بۆیه له ته‌وڕات و ئینجیل و قوڕئانیشدا هاتووه که
پێیان وتراوه که له میوه‌ی فڵانه دار نه‌خۆن، لای ئه‌و داره
مارێکی ترسناکیشی لێیه، نه‌چن به لایدا ئه‌وه خراپه، ئه‌وه خه‌ته‌ره.
وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه به منداڵێکی ساوا ئه‌ڵێین ئه‌وه ئاگره داخه،
بڤه‌یه ده‌ستی لێ مه‌ده و منداڵه‌که له مه‌ترسی ده‌ست سووتان
ئاگادار ئه‌که‌ینه‌وه، که ئه‌و کاتیش مرۆڤه تازه مرۆڤ کراوه‌کان
جاهیل بوونه و هه‌ر به قه‌ده‌ر منداڵێکی ساوای ئێستا شتیان زانیوه و
ده‌بوو له مه‌ترسی ئاگادار بکرێنه‌وه. که دیاره ئایین ئه‌م به‌شه‌ی
کردووه به ئه‌وه‌ی که شه‌یتان هاتووه و وه‌سوه‌سه‌ی کردوون و ئه‌وان
میوه‌ی ئه‌و داره‌یان خواردووه. که ئه‌مه‌ی ئایین دواتر باسی کردووه
حاڵه‌تی جادوویی و جه‌زابییه‌تی پێ دراوه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی
بۆلای ڕاکێشن و درووست بوونی ئاده‌م له گڵیان پێ زیاد کردووه، چوونکو
ئه‌و کات نه ئیبراهیم و نه مووسا و نه زانایانی پێشتر له‌وانیش، که
خۆیانیش نه‌وه و نه‌تیجه‌ی ئاده‌م و حه‌ووا یا ئاده‌م و حه‌وواکان
بوون، ئه‌قڵییان به زانست نه‌گه‌یشتووه. جا بۆ دوور بڕۆین، ئێستا
خۆشمان هه‌مووی سه‌د تا سێسه‌د ساڵێکه زانست ئه‌ناسین و هه‌مووی سی چل
ساڵێک ئه‌بێت که ژێن ده‌ناسین، چ بگات به پێنج- شه‌ش هه‌زار ساڵ پێش
ئێستا و یا ده‌یان هه‌زار ساڵ پێشتر! ئه‌وه‌نده‌ی ئاشکرایه ئه‌مه‌یه
که مرۆڤ تا ئێستاش به ته‌واوی نه‌یتوانیوه کار له سه‌ر ژێن بکات،
به‌ڵام دیاره زۆر شت به نهێنی ده‌کرێت که زانیاریه‌کانی هاوکات درز
ناکه‌نه ده‌ره‌وه، به‌ڵکوو هه‌میشه زۆر دواتر خه‌ڵک پێیان ده‌زانن.
ڕه‌نگه ئێستا ده‌وڵه‌ته‌کان ده‌یان هه‌زار سه‌ربازییان کلۆن یا کۆپی
کردبێت، که خاوه‌نی هیچ سۆز و ئه‌ڤینێک نه‌بن و وه‌ک ماشینی شه‌ڕکه‌ر
و ڕۆبۆت ئاماده کرابن بۆ شه‌ڕه‌کانی داهاتوویان هه‌ر وه‌ک ئه‌وانه‌ی
له فیلمه به زاهیر خه‌یاڵییه‌کاندا ئه‌یانبینین. دیاره ئه‌مانه
ته‌نیا گریمانه و خه‌یاڵن، ڕه‌نگه وا بن و ڕه‌نگه واش نه‌بن! ڕۆژێک
له ڕۆژان فایله شاراوه‌کان ئاشکرا ده‌بن، هه‌ر وه‌ک ئێستا ویکیلیکس
فایله دیپلۆماسی و سیاسییه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکای ده‌ست که‌وتووه
و بڵاوی کردوونه‌وه، ڕه‌نگه که‌سانێکی دیکه‌ش باسی بوونه‌وه‌ره فه‌زاییه‌کان
و سه‌فینه‌کانیان که هه‌ر ئێستا هه‌ن و له‌به‌ر ده‌ستدان، به‌ڵام
باسییان ناکرێت و هه‌روه‌ها ڕاستی و درووستی ئایین و گه‌شه‌ی زانستی
سلول و ژێن و ده‌ستکاری کردنییان و کلۆن کردنی مرۆڤ و ئینتێلیگێنت
کردنی سه‌گ و هتد و زۆری دیکه‌یان ده‌ست که‌وێت و له پڕ بڵاویان بکه‌نه‌وه،
که ئه‌گه‌ر شتی وا ڕووبدات، پشتی ئایین ئیتر بۆ چه‌نده‌مین جار و بۆ
هه‌میشه به ته‌واوی ئه‌شکێت و جیهان تووشی ئاڵۆزییه‌کی بێ وێنه ئه‌بێت.
ئاخر ئه‌وجار سێ تا چوار میلیارد مرۆڤی ئایینی به تێکڕا داوای وڵام ده‌که‌ن
که بۆچی تا ئێستا درۆیان له‌گه‌ڵ کراوه، ڕه‌نگه به میلیۆن که‌سی
ئایینی تووشی پووچی و پووچگه‌رایی ببن و خۆیان بکووژن...!
مێژوویه‌کی کوورتی ئایینه ئیبراهیمییه‌کان.
دیاره ئایینه‌کانی ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌نده‌ی له به‌ر ده‌ستدان له
ئیبراهیمه‌وه ده‌ست پێ ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر چی له قوڕئان‌دا باسی ژماره‌ی
سه‌د و بیست و چوار هه‌زار پێغه‌مبه‌ر یا نێردراوی خودا ده‌کرێت و
چیرۆک و به‌سه‌رهاته‌کانی که‌شتی نووح، یۆنس و ماسی، ئه‌یووب و سه‌بر،
یوسف و ئاوه‌دانی و داوود و قۆچه‌قانی و هتد ده‌کرێت به‌ڵام ئه‌مانه
ته‌نیا گێڕانه‌وه‌ن و ته‌نانه‌ت له باره‌ی ئیبراهیمیش فاکت و سه‌نه‌دێکی
نووسراوه له‌به‌ر ده‌ستدا نیه، ته‌نیا گێڕانه‌وه‌یانه له کتێبه
نوێتره‌کاندا. به پێی گێڕانه‌وه‌کانی ئینجیل و قوڕئان و ته‌وڕاتی نوێ
و دواتر ده‌ستکاری کراو، ئیبراهیم یه‌که‌مین مرۆڤ یا یه‌که‌مین نوێنه‌ری
خودا بووه که بووتی شکاندووه و به خه‌ڵکی وتووه خودایه‌ک هه‌یه له
ئاسمان و ئه‌و بپه‌ره‌ستن.
به پێی زانیاری ئه‌مڕۆ به‌ڵام ئیبراهیم چووه په‌یکه‌ری خوداکانی ئه‌ده‌نی
شکاندووه، و وتوویه ئه‌مانه هیچ نین، دار و به‌ردی بێگیانن، ڕوو بکه‌نه
ئاسمان و ڕاسته‌وخۆ خۆیان بپه‌ره‌ستن. پسپۆڕان باسی ئه‌وه ده‌که‌ن که
له ته‌وڕاتی کۆندا که شاردراوه‌ته‌وه و پیشان خه‌ڵک نادرێت، وشه‌ی
خودا به کۆمه‌ڵ یا پلوڕاڵ هاتووه که پێی ده‌ڵێت "ئێلۆهیم" واته
خووداکان. که‌واته به پێی ته‌وڕاتی کۆن مرۆڤه‌کان پێش هاتنی مو‌سا
خووداکانیان (به کۆمه‌ڵ یا پلوڕاڵ) ده‌په‌ره‌ست و وه‌ک باسی کرا زۆر
که‌س خوداکانیان له دار و به‌رد درووست ده‌کرد و دایان ده‌تاشین و
سووجده‌یان بۆ ده‌بردن و ته‌نانه‌ت خوێنیان پێ ده‌به‌خشین یا خوێنیان
پێ ئیهدا ئه‌کردن. به پێی ته‌وڕاتی کۆن موساش هه‌ر وه‌ک ئیبراهیم چۆته
ناو خه‌ڵک و وتوویه‌تی: "من نوێنه‌ری خوداکانی ئاسمانم (واته نوێنه‌ری
فه‌زاییه‌کان که به سه‌فینه هاتبوون و ئێستا ڕۆیشتوونه‌ته‌وه)،
منیان ناردووه پێتان بڵێم که ڕاسته‌وخۆ خۆیان بپه‌رستن و داوای یارمه‌تییان
لێ بکه‌ن، چوونکه ئه‌م بووتانه‌ی ئێوه سووجده‌یان بۆ ئه‌به‌ن دار و
به‌ردێکی بێ گیانن (ڕاستیشی کردووه) که نه قسه ده‌که‌ن و نه هیچ
هێزێکیان هه‌یه، که‌واته ئه‌مانه ناتوانن جێگای ئه‌وان بگرنه‌وه.
به‌ڵام دواتر به پێی ته‌وڕاتی نوێ، که به مه‌به‌سته‌وه و له لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاتی وه‌خته‌وه (پاشماوه فێڕعه‌ونه‌کان) ده‌ستکاری کراوه،
مو‌سا به خه‌ڵکه‌که‌ی وتووه "ئێمه هه‌موومان ته‌نیا یه‌ک خوودامان هه‌یه
که هه‌موومانی درووست کردووه و له ئاسمان ئه‌ژی." که‌واته ئه‌و ته‌وڕاته‌ی
ئێستا هه‌یه و سێ به‌شه، نووسراوه‌ته‌وه و هه‌ر ئه‌و ته‌وڕاته نییه
که سه‌ره‌تا بووه. ته‌وڕاتی نوێ 3700 ساڵ کتێبی ئایینی "ئاسمانی" و
جووله‌که‌ی نوێش تاقه ئایینی "ئاسمانی" بووه. دیاره کتێبگه‌ل و
ئایینگه‌لی دیکه‌ش بوون، وه‌ک تائۆئیزم و بوودیزم و وه‌ک ئایینی زه‌رده‌شت
و کتێبی ئاڤێستای خۆمان که ئه‌مانه سه‌ر ئه‌رزی بوون و ئاسمانی و
ئیبراهیمی نه‌بوون، هه‌ر بۆیه‌شه به مه‌به‌ست و به هۆی ئاکاری
سیاسییه‌وه هه‌م تائۆ و بوودا و هه‌م زه‌رده‌شت و کتێبه‌که‌ی ئا‌ڤێستا
له بیر خه‌ڵک برانه‌وه و ڕێگا به په‌ره گرتنیان نه‌درا، ئایینی زه‌رده‌شت
تا کاتی هێرشی ئیسلام له زۆر ناوچه و له‌وانه کوردستان و ئێران و به‌شێکی
هێند و پاکستان و ئه‌فغانستان و ڕۆژئاوای چین په‌یڕه‌وی ده‌کرا، به‌ڵام
عه‌ره‌ب که هێرشی هێنا، تا توانی زه‌رده‌شت و ئاڤێستای تووانده‌وه،
بۆ ئه‌وه‌ی له‌و مه‌به‌سته سیاسییانه‌ی که له پشت ته‌وڕاتی نوێ و
ئینجیل و قوڕئان‌دا هه‌بوون، پشتگیریان نه‌ده‌کرد و بۆ فریوی خه‌ڵک نه‌بوون،
به‌ڵکوو بۆ نیشاندانی کار و کرداری چاک و قسه‌ی باش و هزری باش و ڕێگای
باش داندرابوون. به‌ڵام سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات ئه‌مانه‌ی نه‌ده‌ویست، به‌ڵکو
سه‌رقاڵکردنی خه‌ڵکیان ده‌ویست به شتگه‌لی ئه‌زه‌لی و خه‌یاڵی و بێ
وڵام و درۆیین!
که‌واته تا ئێره، مادام له ته‌وڕاتی کۆندا ناوی خودا به پلوڕاڵ
هاتووه، ئه‌بێت مه‌به‌ستی مو‌سا و ئیبراهیمیش له خوداکان، هه‌ر ئه‌وانه
بووبێت که له ئه‌ده‌ن ئاژه‌ڵی نیاندێڕتاڵیان کردووه به مرۆڤ، به‌ڵام
ئه‌بێت وتبێتیان خوداکان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ئاسمان (به سه‌فینه‌کانیان)
واز له بووت یا په‌یکه‌ره بێگیانه‌کانیان بێنن و ڕاسته‌وخۆ خۆیان له
ئاسمان بپه‌ره‌ستن و داوای یارمه‌تییان لێ بکه‌ن. ئه‌شێ دواتر که ته‌وڕاتی
نوێ نووسراوه‌ته‌وه، بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌ت به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وکاتی
فیڕعه‌ونه‌کان ده‌ستکاری کرابێت!
لێره‌ش دوو شت هه‌یه: یه‌که‌م بۆچی، به پێی ئه‌و جه‌هاله‌ته‌ی که ئه‌و
سه‌رده‌مه بووه، ئیبراهیم پێی وابووه که خودا(کان) له ئاسمانن و
له زه‌وی نیین و ده‌گه‌ڕێنه‌وه و ئه‌م فکره‌یه ئه‌گه‌ر له هاتووچۆی
فه‌زاییه‌کانه‌وه نه‌بێت له چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟ دووهه‌م
بۆچی ئه‌بێت داوای یارمه‌تی له خوداکان بکرێت و بپه‌ره‌سترێن؟ بۆ ئه‌وه‌ی
خه‌ڵک ئاواتی خواستووه ده‌ورانی ئه‌ده‌ن دووپات بێته‌وه، دیاره
لابڕاتۆر یا باخی ئه‌ده‌ن و ژیان له‌گه‌ڵ بوونه‌وه‌ره فه‌زاییه‌کان و
شت لێ فێربوون له‌وان ئه‌زموونێکی خۆش بووه که هه‌ر ده‌م ویستوویانه
دووپات بێته‌وه و خووداکان بگه‌ڕێنه‌وه.
به پێی ته‌وڕاتی نوێ که سێ به‌شه مووسا 5700 ساڵ پێش ئێستا په‌یدا
ده‌بێت و ده‌ڵێت یه‌ک خودا هه‌یه و له ئاسمانه و به‌هه‌شت و دۆزه‌خی
هه‌یه و ئه‌بێت هه‌موو سووجده‌ی بۆ به‌رن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ته‌وڕات
وه‌ک ده‌ستوور یا ئه‌ساسنامه‌ی نوێی ئه‌و سه‌رده‌مه به خه‌ڵک ئه‌ناسێنێت
و ئه‌ڵێت که ئه‌مه یاسایه و ئاسمانییه و هی خودایه و ئه‌بێت هه‌مووان
بێ ئه‌ملا و لا په‌یڕه‌وی بکه‌ن، ئه‌گینا هه‌م ده‌سه‌ڵات له ژیانی
ئێستادا (فیڕعه‌ون) و هه‌میش خودا له ژیانی پاش مه‌رگی پاشه‌ڕۆژدا جه‌زایان
ده‌ده‌ن. ته‌وڕاتی نوێ ئه‌کرێته کتێبی مووقه‌ده‌س و کتێبه پیشووه‌کان
وه‌لا ئه‌نرێن و هه‌وادارانی کتێبه پێشووه‌کان یا ئه‌بێت ده‌ستووری
نوێ قه‌بووڵ بکه‌ن یا ئه‌وه‌ی که له لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵکانی سه‌ر
به ته‌وڕاتی نوێ ئه‌کووژرێن. ته‌قریبه‌ن 3700 ساڵ دوای مووسا، عیسا به
ئایینی نوێ و کتێبی نوێوه به‌ڵام له سه‌ر هه‌مان وته‌کانی ته‌وڕاتی
نوێ، قووت ده‌کرێته‌وه، بۆ ئه‌ویش هه‌مان بیر و بۆچوونه‌کانی ته‌وڕاته
نوێکه و کۆمه‌ڵێک زانیاری نوێ و سه‌رده‌میانه‌ی ئه‌وکات تێکهه‌ڵکێش
ده‌که‌ن و ئه‌وجار ئینجیل یا "بیبل" ئه‌کرێته ده‌ستووری نوێ، هه‌ر وه‌ک
کاتی خۆی که فیڕعه‌ونه‌کان وتیان یا ته‌وڕاتی نوێ یا به پێشوازی
مردنه‌وه بچن، هه‌وادارانی ئینجیلیش ویستیان ئه‌وه بکه‌ن و کردیشیان،
به‌ڵام هه‌وادارانی ته‌وڕاتی نوێ له توێی 3700 ساڵدا به هه‌موو
جیهانا بڵاو بووبونه‌وه و زۆربه‌یان واز له بیر و باوه‌ڕی خۆیان
ناهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی حه‌شیمه‌تیشیان زۆر بووه و پاشان له ترسی گیانی
خۆیان بڵاوه ده‌که‌ن و په‌نایان بۆ هه‌موو کوێ بردووه، بۆیه
ناتوانرێت قڕییان تێ بخرێت و کۆتای‌یان پێ نایات، بۆیه ئایینی به‌نی
ئیسڕائیلی نوێ ناتوێته‌وه و ئێستا سێهه‌مین ئایینی "ئاسمانییه" له
جیهان. ته‌نیا 600 ساڵ پاش عیسا، له ناو عه‌ڕه‌باندا موحه‌مه‌د قوڕه‌یشی
قووت ئه‌کرێته‌وه و ئه‌میش که باوه‌ڕی به یه‌کتا په‌ره‌ستیی بووه و
له بووت بێزار، له بووتپه‌ره‌سته‌کان یاخیی ده‌بێت و ئه‌ویش دیاره
به یارمه‌تی که‌سانی شاره‌زا له ئایینه پێشووتره‌کان، به هه‌مان
شێوه شته کۆنه‌کان له گه‌ڵ سه‌رده‌می خۆی تێکه‌ڵ ده‌کات و ده‌ستووری
نوێ به ناوی قوڕئان دێنێته گۆڕ و زیره‌کی مووحه‌مه‌د له‌وه‌دا بووه
که ئه‌و خۆی به ئاخرین نێردراوی خوودا ده‌ناسێنێت و ئه‌ڵێت پاش ئه‌و
ئیتر خودا که‌س وه‌ک پێغه‌مبه‌ر نانێرێته سه‌ر عه‌رز. ئه‌مه ئه‌و
قازانجه‌شی بۆ مرۆڤایه‌تی هه‌بووه که ئیتر له 1400 ساڵی ڕابردوودا
که‌س نه‌یوێراوه خۆی به پێغه‌مبه‌ر یا نێردراوی نوێی خودا بناسێنێت و
ئه‌گه‌ریش شتیی وا بووبێت خه‌ڵک باوه‌ڕیان پێی نه‌کردووه و ده‌سه‌ڵاته‌کانیش
پشتیوانی‌یان لێی نه‌کردووه، بۆ ئه‌وه‌ی که قوڕئان وتوویه ئیتر
نێردراوی دیکه نایاته سه‌ر زه‌وی، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ناقووسی گه‌وره‌ی
ئایینی ڕوونه‌دات. ئه‌گینا ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر وای نه‌ووتایه تا ئێستا له
هه‌زار و چواڕسه‌د ساڵی ڕابردوودا سێ – چوار ئایینی دیکه قووت ده‌بوونه‌وه
و مرۆڤ له سه‌ر ئایین تا ئێستا یه‌کترینیان توواندبووه‌وه.
که‌واته کاتێک ئێمه خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و سێ ئایینه گه‌وره کراوه‌یه‌ی
ئه‌مڕۆ ده‌که‌ین، هه‌ر سێکیان که‌م تا زۆر کۆمه‌ڵێک په‌یام و یاسا و ده‌ستووری
یه‌کسانیان پێیه. هه‌ر سێکیان خودای یه‌کتایان قه‌بووڵه و بووته‌کان
و خوداکان ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه، له هه‌ر سێکیاندا قسه‌ی باش زۆر ده‌که‌ن
و کرداری باش که‌مه یا نییه، به قسه قه‌تڵ خراپه، ته‌عه‌دا خراپه،
دزی خراپه، درۆ خراپه، به‌ڵام به کرده‌وه هه‌موویان ده‌که‌ن و حوکمی
جیهاد سادر ده‌که‌ن، له ئیسلامدا ته‌نانه‌ت دزی "له کافر" حه‌ڵاڵه،
ئه‌نفال واته جێنوساید حه‌ڵاڵه، ته‌عه‌دای سه‌ر ژنانی "کافران" حه‌ڵاڵه
و درۆ "ته‌قییه" حه‌ڵاڵه و هتد، واته قسه‌ی چاکه ده‌که‌ن بۆ
ڕاکێشانی خه‌ڵک بۆلای خۆیان، به‌ڵام له کرده‌وه‌دا پێچه‌وانه‌ن. له
هه‌ر سێکیاندا ژن لاواز و نیوه‌ی پیاو و مڵکی پیاوه، بۆ ئه‌وه‌ی ژن له
په‌راسووی پیاو درووست بووه و چوونکه حه‌ووا ئاده‌می هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه
که سێوی داری مه‌منووعه بخوات و ئاده‌م فریوی شه‌یتان بخوات. له هه‌ر
سێکیاندا په‌نا بۆ خوورافات براوه و بۆ باوه‌ڕ به خوورافه‌کانیش په‌نایان
بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی ترسی ئاگری جه‌هه‌نده‌م و په‌یڕه‌وی کوێرکوێرانه
هێناوه، هه‌ر سێیان هه‌ڵه‌یان زۆر تێدایه و 25ی دێسامبر له هه‌ر
سێیاندا ڕۆژی مووقه‌ده‌سن، هه‌ر سێکیان مزگێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی نوێنه‌ره‌کانیان
بۆ سه‌ر زه‌وی ده‌ده‌ن و هه‌ر سێکیان ئه‌فسانه‌ی ئاده‌م و حه‌ووا و شه‌یتان
به یه‌ک شێوه به ڕاست ده‌زانن و چیرۆکه‌که‌ی که‌م و زۆر وه‌ک یه‌ک
ده‌گێڕنه‌وه که خوودا ئاده‌می له قووڕ خووڵقاندووه و حه‌واش له په‌راسووی
ئاده‌مه‌وه هێنراوه‌ته ده‌ر. جیاوازی بچکۆله له ئایینی ئێڤانگلیک (مه‌سیحی)
و ئیسلامدا له‌مه‌ڕ گووناهی ده‌رکرانیان له به‌هه‌شت یا ئه‌ده‌ن هه‌یه،
ئه‌ویش ئه‌مه‌یه که ئیسلام ئه‌ڵێت ئاده‌م و حه‌وا هه‌ر دوویان پێکه‌وه
کڵاوی شه‌یتانیان سه‌رچووه و سێوی داره مه‌منووعه‌که‌یان خواردووه و
بوونه هۆی ده‌رکرانیان، به‌ڵام مه‌سیحیه‌کان ده‌ڵێن سه‌ره‌تا حه‌ووا
سێوه‌که‌ی خواردووه و ئاده‌میشی ناچار کردووه سێوێک بخوات!
ئایا بوونه‌وه‌ری فه‌زایی بوونیان هه‌یه؟
وه‌ک پێشتریش جه‌ختێکی کورتم کردۆته سه‌ری، له ڕووی زۆر فاکتی
شاراوه و سیکرێت، باسی ئه‌وه هه‌یه که بوونه‌وه‌ره ئاسمانی و فه‌زائییه‌کان
له توێی هه‌زاران ساڵی ڕابردوودا هاتووچۆی زه‌وییان کردووه و ئێستاش
ده‌یکه‌ن، سه‌نه‌دی زۆر له به‌ر ده‌ستدان که سه‌فینه‌کانیان خراونه‌ته
خوار یا دیتراون و ته‌نانه‌ت فیلمییان لێ هه‌ڵگیراوه. به‌ڵگه‌ی کۆن ته‌نانه‌ت
له کتێبه زۆر کۆنه ئایینییه‌کاندا هه‌ن که باسی بوونی ئه‌وان ده‌که‌ن.
بۆ نموونه له ته‌وڕاتی کۆن نووسراوه، "حه‌ووا گارییه‌کی نووری دیی
که داڵه پڕ له زڕق و برقه‌کان به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵییان ده‌کێشا" و
یا هه‌ر له ته‌وڕاتی کۆندا هاتووه که "حه‌زره‌تی هێسکیڵ (پێغه‌مبه‌رێکی
کۆنی جووه‌کان) کاتێک باسی گه‌وره‌یی خوداکانی کردووه، باسی ئامێرێکی
خودایی کردووه که ته‌گه‌ری هه‌بووه و چاوی نوورانی (لامپ) هه‌بووه
و باڵدار بووه" و یا هه‌ر له‌وێ باسکراوه که ئیبراهیم له ناو که‌شتییه‌کی
ئاسمانی‌دا به سه‌ر زه‌وییا گه‌ڕاوه و هه‌ر له‌و سه‌رچاوه باسی "ڕۆیشتنی
سلیمان بۆ هیند و ئێران و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یه‌مه‌ن و سعوودی له ڕێگای
ئامێری ئاسمانییه‌وه کراوه" که ئایین پێی ده‌ڵێت فه‌ڕشی سلیمان.
چیرۆکی سلیمان خۆی دور و درێژه، به‌س ئه‌وه‌نده بڵێم که سلیمان
هاوکات هه‌م له یه‌مه‌ن (باشوری سعودی) له تونێلی باینوون و هه‌م له
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان (ئێران) ته‌ختی سلیمان و هه‌میش له هێند ژیاوه و
ده‌گێڕنه‌وه که به‌یانی له یه‌مه‌ن بووه و شه‌و له ته‌ختی سلیمان،
له خوار نه‌غه‌ده‌ی کوردستان، و دواڕۆژ له هێند بووه. ئه‌م
هاتووچووه خێرایانه به فه‌ڕش ناکرێت و له سه‌رماش ڕه‌ق هه‌ڵده‌گه‌ڕێت،
ئه‌ی سووته‌مه‌نی ماتۆڕه‌که‌ی له کوێ داناوه؟! که‌واته ئه‌و کات
ئامێرێکی پێشکه‌وتووی له به‌ر ده‌ستدا بووه، چۆن ده‌ستی که‌وتووه و
کێ داویه‌تییه، خۆ مه‌علووم و دیاره، فه‌زاییه‌کان، که هه‌ر جار‌ێک
هاتوون و نه‌زمێکی نوێیان به مرۆڤ داوه. (ته‌ختی سلیمان له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستانه و شوێنێکی زۆر گرنگه، پێویسته بپارێزرێت، له گووگڵ ئێڕس
هه‌یه).
ده‌وڵه‌ته‌کان به تایبه‌ت ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا و ئایینه‌کان به‌تایبه‌ت
ڤاتیکان، هه‌روه‌ها ئیسڕائیل وه‌ک ده‌وڵه‌تی سه‌هیۆنیست یا جووله‌که و
ڕێکخراوی فه‌زایی ناسا و به دڵنییاییه‌وه ناوه‌نده گرنگ و سه‌ره‌کییه
ئیسلامییه‌کان و هتد ئاگاداری ئه‌م هات و چووانه‌ن، به‌ڵام له مرۆڤایه‌تی
ده‌شارنه‌وه، فاکت و به‌ڵگه‌ی دیکه‌ش زۆرن که دواتر ده‌چمه سه‌ریان.
لێره‌وه ده‌ر که‌وتووه که خوداکان که مرۆڤه سه‌ره‌تاییه‌کان
بووتیان لێ داتاشیون، که‌س نه‌بوون بێجگه له بوونه‌وه‌ره فه‌زائییه‌کان،
بۆیه یه‌ک و دووانیش نه‌بوون به‌ڵکوو کۆمه‌ڵێک خودا بوونه. ئه‌وان وه‌ک
وترا زۆر له بوونه‌وه‌ره‌کانی سه‌ر ئه‌م زه‌وییه‌ی ئێمه پێشکه‌وتووتر
بوونه و ئێستاش هه‌ر هه‌ن، هاتوون مرۆڤیان له ئاژه‌ڵ خووڵقاندووه.
که‌واته کاتێک ئه‌وان هاتوون، ئاژه‌ڵ به میلیۆن ساڵ له سه‌ر زه‌وی
بوونی هه‌بووه، که‌واته ئه‌وان بوونه‌وه‌ر یا زینده‌وه‌ریان له سه‌ر
زه‌وی نه‌خووڵقاندووه، بۆیه حیکایه‌تی په‌یدا بوونی زینده‌وه‌ر
جیاوازه، که ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باسی چۆنیه‌تی په‌یدا بوونی ئامیبه‌کان
و سلوله‌کان به گشتی. که‌واته بوونه‌وه‌ره ئینتێلیگێنته‌کان که
هاتوونه سه‌ر زه‌وی پێویستیان به په‌یوه‌ندی و ئێڕتیبات یا
کۆمونیکاسیۆن له‌گه‌ڵ زه‌وی بووه، به‌ڵام بوونه‌وه‌ری ژیر یا
ئینتێلێگێنتیان له زه‌وی نه‌دیوه‌ته‌وه و خۆیشیان به هۆی ناله‌بار
بوونی جه‌وی زه‌وی که به ئه‌وانی نه‌خواردووه، نه‌یانتوانیوه له
زه‌وی بۆ هه‌میشه بمێننه‌وه و ببنه خاوه‌نی زه‌وی، بۆیه هه‌ر به
شێوه‌ی کاتیی و بۆ کورت ماوه توانیویانه بمێننه‌وه، وه‌ک چۆن ئێمه
له مانگ و له فه‌زا پێویستمان به جل‌و به‌رگی فه‌زایی تایبه‌ت و
ئۆکسیژن هه‌یه و به شێوه‌ی کاتیی له‌وێ ئه‌توانین بمێنینه‌وه، بۆ ئه‌وانیش
زه‌وی شوێنی مانه‌وه‌ی هه‌تاهه‌تاییان نه‌بووه. ئێستاش هاتووچۆ ده‌که‌ن،
به‌ڵام نامێننه‌وه و له‌وه‌ش بگه‌ڕێین که ئێستا له مرۆڤ ده‌ترسن که
بۆته خاوه‌نی تێکنۆلۆژیای به هێزی شه‌ڕ، چوونکه له ڕاداره‌کان ئه‌یانبیننه‌وه
و ته‌قه‌یان لێ ده‌که‌ن و ده‌یان خه‌نه خوار، بۆیه خۆیان نیشان ناده‌ن!
چاو پێداخشاندنه‌وه‌یه‌کی زۆر کورت و خێرا: فه‌زاییه میوانه‌کانی زه‌وی،
ناچار بوون که جۆرێک له ئاژه‌ڵیی وه‌حشی زه‌وی به پێی ئه‌و زانستیی
کۆپی کردنی ژێن (Gen Kopie)و دێ ئێن ئێس (DNS)، که چه‌ند ساڵێکه ئێمه‌ی
مرۆڤیش ده‌یکه‌ین، ئه‌وان ئه‌وکات ئه‌م زانسته‌یان ناسیوه و ئاڵ و
گۆڕیان له ژێنی جۆرێک ئاژه‌ڵی زه‌ویدا به ناوی نیاندێڕتاڵ پێک هێناوه
و پاراستوویانن بۆ ئه‌وه‌ی ئاژه‌ڵی دیکه نه‌یانخۆن. ئه‌م مرۆڤه سه‌ره‌تاییانه
که له ئاژه‌ڵه‌وه به هۆی بوونه‌وه‌ره ئنتێلیگێنته فه‌زائییه‌کانه‌وه
خووڵقاون، خراونه‌ته ژێر چاودێری و پاراستن تا ماوه‌یه‌کی زۆر و شوێنی
پاراستنه‌که‌یشیان باخێک بووه که ئه‌مڕۆ پێی ئه‌ڵێن ئه‌ده‌ن یا عه‌ده‌ن،
فه‌زائییه‌کان جار و بار بۆ سه‌رپه‌رشتی خووڵقاندنه‌که‌یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه
سه‌ر زه‌وی و ته‌نانه‌ت ته‌قویمیشیان به مرۆڤ داوه که که‌ی و چۆن هه‌مدیسان
سه‌ردان ده‌که‌نه‌وه، بۆیه ته‌قویمی مایاکان هه‌م باسی گه‌ڕانه‌وه‌ی
خووداکان بۆ زه‌وی ده‌کات و فاکتیش ئه‌مه‌یه که پێنج هه‌زار ساڵ پێش
ئێستا مایاکان نه‌یانتوانیوه ته‌قویمێکی ئاوا گرنگ بنووسن، ڕه‌نگه
ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت نه‌زانن شتی وا بنووسن، دیاره ئه‌و ته‌قویمه فه‌زائییه‌کان
نووسیویانه و ته‌حویل ئه‌وانیان داوه و پێشیان وتوون که هه‌مدیسان ئه‌گه‌ڕێینه‌وه.
دیاره گه‌ڕانه‌وه و هاتووچۆ هه‌ر وا ئاسان نییه و پێویستییان به
سوورعه‌تی نوور و ده‌یان و سه‌دان ساڵی نووری هه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر
ساڵی 3114ی پێش زایین وتبێتییان له کۆتایی ته‌قویمه‌که‌دا ئه‌گه‌ڕێینه‌وه،
ئه‌وان حیسابی هاتووچۆی خۆیانیان کردووه. پاشتر که فه‌زائییه‌کان
ڕۆیشتوون، مرۆڤ که ژیرتر بوونه‌ته‌وه له ئاژه‌ڵه‌کانیترو خاوه‌نی
بیره‌وه‌ری و ئه‌زموون بوون و مه‌غزییان شتیان پاشه‌که‌وت کردووه و
چوون نه‌یانزانیوه ئه‌وانه‌ی له ئاسمانه‌وه هاتوونه خوار کێ و چی
بوون، ناوی خوداکانیان لێ ناون که ئه‌یانپارێزن، بۆیه له به‌رد
شێوه‌یانیان داتاشیون، باڵییان بۆ درووست کردوون، چه‌کمه‌یان له
پێدایه و کڵاویان به سه‌ره‌وه‌یه، که ئه‌وان له ئاسمانه‌وه دێنه
خوار و ئه‌م مرۆڤه سه‌ره‌تاییانه ئه‌پارێزن، بۆیه یه‌ک خودا‌ش نه‌بوونه
و چه‌ندین خوودا بوونه.
سه‌رنجه‌کان چی ده‌ڵێن؟
که ئه‌مڕۆژانه سه‌یری ڕووداوه‌کانی جیهان و ده‌ورو به‌رمان ئه‌که‌ین،
هه‌ست به چی ده‌که‌ین؟ سه‌رلێشێواوی له هه‌میشه زیاتره. قه‌یرانه
ئابووریه‌کانی جیهان، هه‌ر له قه‌یرانی دارایی و دراوه‌وه بگره هه‌تا
قه‌یرانی قه‌رز که پێش ئه‌م وتاره له سه‌ری نووسیومه. گه‌ڕانه‌وه‌ی
ڕۆژ له گه‌ڵ ڕۆژ زیاتری یاسا ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستییه‌کان بۆ وڵاتانی
ئوروپایی به ناو پارێزه‌ری مافی مرۆڤ، هه‌ڕه‌شه‌ی دژه تێرۆر و به
تێرۆریست ناساندنی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که به جۆرێک له جۆره‌کان،
ئێستا ڕاست بن یا ناڕاست کارمان نیه، به‌رگری له بیر و باوه‌ڕی خۆیان
ده‌که‌ن. هێرشه نیزامی و سیاسی و ته‌حریمییه‌کانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی
بۆ سه‌ر وڵاتان یا ده‌وڵه‌تانی پێ‌داگر له سه‌ربه‌خۆیی سیاسی‌یان، که
به ناوی دێمۆکڕاتیزه کردن زه‌ختییان بۆ دێنن. (لێره مه‌به‌ستم
پارێزگاری له هیچ نیزامێکی تۆتاڵیتێر نییه!) وه به گشتی ترسی ڕوو
له زیادبوونی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی سێهه‌می جیهانی و گه‌رم بوونی زه‌وی
و بڵاو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشینه ئێپیدێمییه جیهانیه‌کان هه‌ر ساڵه‌ی یه‌ک
دانه و کاره‌ساته چاوه‌ڕوان نه‌کراوه سرووشتیه‌کان، به شه‌رتێک که
تکنیکی ئه‌مڕۆ ئه‌توانێت به سانایی پێش بینییان بکاتن و بڵاو بوونه‌وه‌ی
ترس له داهاتوو و درز کردنی هه‌ندێک زانیاری شاراوه و زۆر ڕووداو و
گریمانه‌ی دیکه ڕووخساری جیهانی ئه‌مڕۆی ئاڵۆز و شێواندووه. ئه‌مانه
هه‌موو له لایه‌ک و شاردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک بابه‌تی فاکتدار له مرۆڤه‌کان،
چ له لایه‌ن ئایینه‌کانه‌وه، وه‌ک ڕاستییه‌کانی ته‌وڕاتی کۆن و یا نه‌خێر
با دوور نه‌ڕۆین وه‌ک ڕووداوی گووندی فاتیمه له وڵاتی پوڕتوگال که
ڤاتیکان به شێوه‌یه‌کی دیکه و به قازانجی خۆی ئه‌یگێڕێته‌وه (که
دواتر باسی ده‌که‌م) و چ شاردنه‌وه‌یان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته
ڕۆژئاواییه‌کانه‌وه، مرۆڤایه‌تییان هێنده‌یتر له شک و گوومانه‌کاندا
هێشتۆته‌وه. جیهان به‌ره‌و کوێ ئه‌ڕوات؟ ئایا ئه‌و تێئۆری و ته‌وه‌هوومانه‌ی
ته‌وته‌ئه که زۆریان فاکتیان له سه‌ره ڕاستن؟ ئه‌ی بۆ هیچ
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له هیچ کوێوه به ڕاست و ناڕاست نادرێت و ئه‌ی بۆ
ده‌شاردرێنه‌وه؟
بێجگه له‌مانه ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی فیلمه کارتۆنییه مناڵانه‌کانی ئه‌م
ساڵانه‌ی دووایی بکه‌ین، کۆمه‌ڵێکیان که مناڵان‌یش حه‌زیان لێ ده‌که‌ن،
باسی هاتنی بوونه‌وه‌ری فه‌زاییه بۆ زه‌وی که هێرش دێنن و منداڵانیش
له دژیان ڕاده‌وه‌ستن و زه‌وی ڕزگار ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر بوونی بوونه‌وه‌ری
فه‌زایی "له زه‌وی" ڕاست نییه، ئه‌ی منداڵان بۆ به‌م کارتۆنانه‌وه
سه‌رقاڵ ده‌که‌ن و ئه‌ی زێهنی منداڵان بۆ به‌و لایه‌دا ڕاده‌کێشن؟ ئه‌مانه
بێجگه له فیلمه گه‌وره ساڵانه‌کانی هۆلیوود و فیلمه‌کانی کاره‌ساته‌کان
و له ناو چوونی زه‌وی و هیدیکه!
ئێستا که من چه‌ند ڕۆژێکه سه‌رقاڵی نووسینی ئه‌م وتاره‌م، له به‌رنامه‌ی
هه‌واڵنێری "یۆڕۆ نیوزه‌وه" له به‌شی سپه‌یس یا فه‌زا، بابه‌ت یا
ڕێپۆڕتاژێکی دۆکوومێنتاری ڕۆژانه چه‌ند جار لێده‌درێته‌وه که باسی
بوونه‌وه‌ره فه‌زاییه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی و له ئه‌ستێره‌کانی
دیکه ده‌کات و له کۆتایی ڕێپۆڕتاژه‌که‌دا ئه‌ڵێت، ئێمه‌ی مرۆڤ تا ده
پانزده ساڵی دیکه ئه‌و تواناییه‌مان ئه‌بێت که "سه‌ردانی" بوونه‌وه‌رانی
دیکه له هه‌ساره‌کانی فه‌زا بکه‌ین. که‌واته دیان به‌وه‌دا ئه‌نرێت
که بوونه‌وه‌ری دیکه له فه‌زا هه‌ن، به‌ڵام بۆ دیان به‌وه‌دا نانرێت
که ئه‌وان زۆر پێشتر هاتوون و سه‌ردانی ئێمه‌یان کردووه و هه‌ر
ئێستاش هاتووچۆ ده‌که‌ن؟ ئه‌مه له حاڵێکدایه که هه‌ر له کاتی شه‌ڕی
یه‌که‌می جیهانییه‌وه مرۆڤ سه‌فینه‌ی فه‌زایی یا "بشقاب پرنده"ی ده‌ست
که‌وتووه و پاش ئه‌ویش به ده‌یان جار شتی وا بینراوه و ته‌نانه‌ت
فیلمییان لێ هه‌ڵگیراوه، به‌ڵام بۆ به ڕوونی و شه‌فافی باسیان بۆ خه‌ڵک
ناکرێت، یا بۆ ڕه‌ت ناکرێنه‌وه که شتی وه‌ها بوونی هه‌بێت؟ له‌م
نووسراوه‌ی به‌رده‌ستتاندا له به‌شه‌کانی کۆتایی چه‌ند نمونه‌یه‌کی
حاشالێنه‌کراو و به‌ڵگه‌دار بۆ ڕوون بوونی باسه‌که دێنمه‌وه.
ئایا گۆڕینی کۆدی ژێن (Genetische Code) و ئاڵ و گۆڕ له بوونه‌وه‌ردا
ئیمکانی هه‌یه.
باسی جیددی ژێنێتیک له 30 ئاگووستی 1976ی زایینییه‌وه ده‌ستیپێکرد،
کاتێک که بره‌وه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێل له پزشکیدا پڕۆفسۆری هێندی، هار
گۆبیند خۆرانا (Har Gobind Khorana) له ئینیستیتۆی تێکنۆلۆژی
ماسۆچووسێتی کامبریجی ئه‌مریکا به شێوه‌ی مه‌سنووعی ژێنی پێک هێنا. له‌و
کاته به دوواوه و ئێستایشی له‌گه‌ڵ ژێنێتیکه‌کان تووانیویانه نه
ته‌نیا نۆکلیۆتیدسێکوێنسه‌کانی دێ ئین ئێسه‌کان (واته پڕۆتێئینه‌کانی
ناو دێ ئێن ئێس یا دێ ئێن ئا) به شێوه‌ی سرووشتی ئاڵ و گۆڕ پێ بکه‌ن و
بییانگۆڕنه‌وه، به‌ڵکو هاوکات تووانیویشیانه دێ ئێن ئێسی پڕۆتێئینه
جیاوازه‌کان له گه‌ڵ یه‌ک تێکه‌ڵ بکه‌ن و بییانکه‌ن به پرۆتێئینێکی
واحد. شاره‌زایان به‌م به‌شه له زانست که ته‌نیا شاخه‌یه‌ک له
بیۆلۆگییه ده‌ڵێن پڕۆتێئین دێزاین یا موهه‌ندسی پڕۆتێئین (Proteindesign،
Proteinengineering). ئه‌م باسه له خۆیدا زۆر باسێکی پیچیده‌یه و ده‌زانم
بۆ زۆربه‌ی خوێنه‌ران هیلاککه‌ره، بۆیه بۆ تێگه‌یشتنی زیاتری و
ئاسانکاری هه‌وڵ ده‌ده‌م نمونه بێنمه‌وه و به زمانێکی ساکارتر باسه‌که
بکه‌مه‌وه.
ئه‌گه‌ر چی بنه‌مای هه‌موو ژین و ژیان به سلول ئه‌ناسرێت، به‌ڵام
سلول بچووکترینی هه‌موویان نیه. سلول خۆی له مایکڕۆمۆلوکوله‌کان پێک
هاتووه و مایکڕۆمۆلۆکوله‌کان له ئه‌تۆمه‌کان پێک هاتوون و ئه‌تۆمه‌کانیش
که خۆیان ئه‌جزایان هه‌یه وه‌ک ئێلێکتڕۆن و پڕۆتۆن و نێتڕۆن. که‌واته
ئه‌تۆم به هۆی جیاوازی باری ئێلێکتریکی ئه‌جزاکانی خۆی، پڕ جووڵه‌ترین
زینده‌وه‌ره به‌ڵام هێشتا بچووکترین نییه و له‌وه‌ش بچووکترمان هه‌یه.
سلوله‌کان خۆیان به ته‌نیایی ناتوانن زیاد و که‌م بکه‌ن، بۆ ئه‌م کاره‌یان
پێویستیان به "پڕۆگرامێک" هه‌یه له نێو ده‌روونی خۆیاندا، که به‌و
پڕۆگرامه ده‌ڵێن دێ ئێن ئێس. (ئه‌مه زانیارییه‌کی گرنگه، پڕۆگرام له
نێو هه‌ر سلولێکدا، چوونکه وه‌ک باسی دێت پڕۆگرامی هه‌ر بوونه‌وه‌رێک
له‌گه‌ڵ ئه‌وی پاڵ خۆیدا جیاوازه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر که‌س و کاری
نیزیکی یه‌کیش بن، بۆیه ڕووی داوه و ڕوو ده‌دات که ژن و پیاوێک
منداڵیان بووه که قژی یا هه‌موو مووه‌کانی له‌شی سوور بووه، بێ ئه‌وه‌ی
دایک و باوکه‌که خۆیان موویان سوور بووبێت، ئه‌مه ئاڵ و گۆڕه
سرووشتییه‌کانی ژێنێتیکییه.)
ژێنه‌کان خۆیان هه‌ڵگری زانستییه‌کانی ئێرس و میراتی بایۆلۆژیکین. واته
ئه‌مڕۆکه له ڕووی ژێنی هه‌موو مرۆڤێکه‌وه ده‌توانرێت زانیاری له‌مه‌ڕ
جیله‌کانی پێشووی ئه‌و، بۆ نمونه ئه‌گاته‌وه به چ قه‌بیله‌یه‌کی
مرۆڤه سه‌ره‌تاییه‌کان په‌یدا بکرێت و ته‌نانه‌ت شوێنی ژیانی ئه‌و قه‌بیله
و چۆنییه‌تی ژیانیان و ڕه‌گه‌ز و هتد ئه‌توانرێت بدۆزرێته‌وه. ئه‌م
کاره هێشتا له سه‌ر هه‌موو مرۆڤه‌کان نه‌کراوه، بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر
چی کاره‌که ئیمکانی هه‌یه به‌ڵام کارێکی ئێجگار کاتگره و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
کۆمپیوته‌ری زۆر خێرا و ده‌قیق پێویسته، که ئه‌وه‌نده‌ی زانیاری له‌به‌ر
ده‌ستی مندا بێت، ته‌نیا ژاپۆن توانیویه‌تی تا ئێستا کامپیۆته‌ری وه‌ها
خێرا و ده‌قیق درووست بکاتن که تا ئێستا ته‌نیا هه‌شت ئامێری وا له
هه‌موو جیهان بوونی هه‌یه که به‌ش ناکات، به‌ڵام له ده تا پانزده
ساڵی داهاتوودا ڕه‌نگه شتی وا ببێته کاری ڕۆژانه‌ی ده‌رمانگاکانیش!
هه‌ر ئێستا ئه‌توانرێت له نمونه هه‌ڵگرتن له ئاوی ناو ڕه‌حه‌می
ژنێکی سک پڕ که منداڵی له سکدایه، کۆمه‌ڵێک زانیاری له‌مه‌ڕ ساخ و
سه‌لامه‌تی ئه‌و منداڵه و ته‌نانه‌ت نه‌خۆشینه ئیرسی و میراتیه‌کانی
که ڕه‌نگه له داهاتوودا تووشی ئه‌و منداڵه ببن، له ناو ڕه‌حه‌مه‌وه
بناسرێن، یا ئه‌مڕۆکه ئه‌توانرێت ژێنی منداڵانێک که تازه له دایک
ده‌بن هه‌ڵبگیرێت و له بانکی تایبه‌ت به ژێنه‌کان ڕابگیرێت، بۆ ئه‌وه‌ی
که ئه‌گه‌ر ئه‌و منداڵه له داهاتوودا که گه‌وره بوو و تووشی نه‌خۆشین
و ته‌سادووف و ده‌ست و لاق په‌ڕان و پێست سووتان و شتی دیکه بوو، له
ڕووی کۆدی ژێنه‌که‌ی خۆیه‌وه که له منداڵییه‌وه هه‌ڵگیراوه و ته‌نیا
به خۆی ده‌خوات، چاره‌سه‌ری نه‌خۆشینه‌که‌ی بۆ بکه‌ن، یا ده‌ست و
لاقی کۆپی کراو له ژێنی خۆی بۆ درووست بکه‌ن، یا پێستی بۆ درووست بکه‌ن،
چوونکه ژێنی هیچکه‌س به که‌سی دیکه ناخوات هه‌ر وه‌ک چۆن دێ ئێن ئای
هیچکه‌س له دێ ئێن ئای که‌سی دیکه ناچێت، به‌ڵام هی هه‌ر که‌سه و پڕ
به پێستی خۆیه‌تی، واته هه‌ر که‌س زۆر به باشی به خۆی ئه‌خوات.
له مێژه ژێنێتیکێڕه‌کانی زانستگا گرنگه‌کانی جیهان پێکه‌وه له‌سه‌ر
ژێن کار ده‌که‌ن و زانییارییه‌کانیان پێکه‌وه ده‌گۆڕنه‌وه یا پێکه‌وه
له‌مه‌ڕ بابه‌تێکی تایبه‌ت به ژێن کار و لێکۆڵینه‌وه ده‌که‌ن و
ئاکامی لێکۆڵینه‌وه‌کانیان ده‌خه‌نه به‌ر ده‌ستی یه‌کتر، ئه‌مه خۆی
له خۆیدا کارێکی زۆر باش و گرنگه و ئه‌گه‌ر چی زۆر له بواری ژێن
ناسیندا پێشکه‌وتوون، به‌ڵام هێشتا نه‌توانراوه کۆدی ژێن به ته‌واوی
بناسرێت، که ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره به ئاکامی خۆی بگات، ئیتر زۆر شت
ئاسانتر ده‌بێته‌وه و مرۆڤ ئه‌و تواناییه په‌یدا ده‌کات که پێش هه‌زاران
ساڵ بوونه‌وه‌ره ئینتێلیگێنته فه‌زاییه‌کان له سه‌ر ئێمه‌یان کردووه
و به واتای ئایینی ئه‌گه‌ر باسی بکه‌ین، ئیتر مرۆڤ سه‌ر له ڕازی خودا
ده‌ردێنێت که له ڕاستیدا بوونه‌وه‌ر و ژیریی یا ئینتێلیگێنس چلۆن
درووست بووه!
ژێنه‌کان ئه‌جزای دێ ئێن ئێسن و دێ ئێن ئێسیش ئه‌گه‌ر له ژێر ئامێری
به هێزی مایکڕۆسکۆپ سه‌یری بکرێت هه‌ر وه‌ک زنجیری باڵتاو یا کۆت یا
شه‌ڕواڵ ده‌چێت که به ده‌وری خۆیدا پێچراوه. دێ ئێن ئێسه‌کان له
نێو دڵی سلوله‌کاندا جێیان گرتووه و پسپۆڕان باسی ئه‌وه ده‌که‌ن که
ئه‌گه‌ر هه‌ر دێ ئێن ئێسێک له نێو سلولدا، (سلولێک به‌و چکۆله‌ییه که
خۆی ته‌نیا به ئامێری مایکڕۆسکۆپی زۆر به هێز ئه‌بینرێت)، ده‌ربهێنرێت
و ژێر ئامێری مایکڕۆسکۆپ بخرێت و ڕابکێشرێت، نیزیکه‌ی دوو مه‌تر درێژه،
واته دوو مه‌تر دێ ئێن ئێسی مایکڕۆسکۆپی له نێو هه‌ر سلولێکدا جێی
گرتووه. ئه‌مه له حاڵێکدایه که له‌شی مرۆڤ خۆی له سه‌دان میلیارد
سلول پێک دێت که هه‌ر سلولێک نیزیکه‌ی دوو مه‌تر دێ ئێن ئێسی تێدایه.
ئێستا بۆ تێگه‌یشتن و ئاسانکاری له شێوه‌ی کار و ئاڵوگۆڕی ژێنه‌کان
نمونه‌یه‌ک باس ده‌که‌م. ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو مه‌تر دێ ئێن ئێسه (یا دێ
ئێن ئایه) وه‌ک ده‌زووی دروومانی سپی زۆر باریک له به‌ر چاو بگرین که
به حاڵه حاڵ به چاو ببیندرێت، واته به میلیۆن جار گه‌وره‌تری بکه‌ینه‌وه
هه‌م له باری قه‌ڵه‌وی و هه‌م له باری درێژییه‌وه گه‌وره‌تر نیشان
ده‌دات، که‌واته قه‌ڵه‌وییه‌که‌ی به قه‌ده‌ر ده‌زووی دروومانی زۆر
باریک و درێژییه‌کیشی، که له ئه‌سڵدا نیزیکه‌ی دوو مه‌تره، با بڵه‌ین
بکاته بیست هه‌زار مه‌تر. ئه‌وجار به جێگای سلولیش تۆپێکی سپی پینگ
پۆنگ له به‌ر چاو بگرین. چوون دێ ئێن ئێس دوو لایه، ئه‌بێت دوو دانه
بیست هه‌زار مه‌تر ده‌زو وه‌ک گووریس تێک ئاڵێنین و ئه‌وجار له نێو
تۆپه پینگ پۆنگه‌که‌ی خه‌ین. ئێستا سلولێکمان دروست کردووه که با
بڵه‌ین یه‌ک میلیۆن جار له سلولێکی ڕاسته‌قینه‌ی له‌شی مرۆڤ گه‌وره‌تر
کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا نا ته‌واوه و که‌م و کوڕی هه‌یه، بۆ
کامل بوون ئه‌بێت به چوار ده‌رزی چوار ڕه‌نگی ته‌ڕی سوور و سه‌وز و زه‌رد
و شین له چوار لاوه بکه‌ینه نێو تۆپه پینگ پۆنگه‌که، بۆ ئه‌وه‌ی
ده‌زووه‌کان (دێ ئێن ئێسه‌که) ڕه‌نگی جۆراوجۆر به خۆیه‌وه بگرێت
تۆپه‌که ڕاده‌وه‌شێنین، ئێستا سلولێکی ته‌واومان هه‌یه (دیاره مه‌سنووعی
و گه‌وره و بێ گیان) ئه‌وجار دێین تۆپه‌که (سلول) له‌ت ده‌که‌ین و ده‌زووه‌که
ده‌ر دێنین و وه‌ک ته‌نافی جل و به‌رگ هه‌ڵواسین، ئه‌ویش به درێژایی
بیست کیلۆمه‌تر هه‌ڵده‌واسین، که چاوی لێده‌که‌ین، دێ ئێن ئێسه مه‌سنووعییه‌که‌مان
ڕه‌نگی جۆراو جۆری به خۆیه‌وه گرتووه، که ئه‌و ڕه‌نگانه هه‌ر ئه‌و
پڕۆگرامه‌یه که له‌و دێ ئێن ئێسه‌دایه، و ئه‌مه پڕۆگرامی خاوه‌نی
سلوله‌که‌یه که کۆده‌که‌ی هێشتا بۆ مرۆڤ نه‌ناسراوه، واته ئه‌گه‌ر
ئێمه سلولێکی دیکه به عه‌ینی شێوه درووست بکه‌ین و ئه‌میش له پاڵ
ئه‌ودا هه‌ڵخه‌ین، ڕه‌نگه‌کان وه‌ک یه‌ک نین و له عه‌ینی جێگای وه‌ک
یه‌کدا به ده‌زووه‌که‌وه نین و ئه‌مه جیاوازی پێک دێنێت و ڕه‌نگه
دێ ئێن ئێسی یه‌که‌م ئه‌گه‌ر با بڵێین هی له‌شی کوردێک بێت، دێ ئێن
ئێسی دووهه‌م ڕه‌نگه هی چینی یا ژاپۆنییه‌ک بێت (بۆ نمونه)، یا ئه‌گه‌ر
هی یه‌که‌م، مرۆڤێکی قژ سوور بێت، ئه‌وی تریان ڕه‌نگه هی قژ ڕه‌شێک
بێت و یا ڕه‌نگه یه‌کیان هی مرۆڤ بێت و یه‌کیان هی ئاژه‌ڵ یا باڵنده‌یه‌ک.
ئالێره‌دایه که ده‌کووترێت ناسینی ژێنی هه‌موو مرۆڤایه‌تی سه‌ر زه‌وی
کارێکی زۆر تاقه‌ت پڕووکێن و کاتگره و پێویستی به کۆمپیوته‌ری زۆر
خێرا و ده‌قیق هه‌یه.
بۆ ئاڵ و گۆڕ پێکردنی ژێنه‌کان، ئه‌وه‌ی که له باخی ئه‌ده‌ن (لابڕاتۆر)
کراوه و ئاژه‌ڵی نیاندێڕتاڵ کراوه به مرۆڤی ئاده‌م و حه‌ووا یا ئاده‌م
و حه‌وواکان، له باری تێئۆرییه‌وه بۆ ئێمه موومکینه به‌ڵام له کرده‌وه‌دا
هێشتا تێیدا سه‌رنه‌که‌وتووین که ئاژه‌ڵێک وه قسه بێنین یا ئاژه‌ڵێک
بکرێت به ئێنتێلیگێنت که بیره‌وه‌ری هه‌بێت و ئه‌زموونه‌کان کۆ بکاته‌وه
و قسه بکات و هه‌ست و سۆزی هه‌بێت، ئه‌م کاره که هه‌زاران ساڵ پێشتر
له سه‌ر ئێمه کراوه، ئێمه هێشتا ناتوانین له سه‌ر ئاژه‌ڵی دیکه
بیکه‌ین، ئه‌مه له کاتێکدا که ده‌ستمان به زانستی کلۆن کردن یا
کۆپی کردن گه‌یشتووه به‌ڵام ڕازی کۆدی ژێنمان هێشتا نه ناسیوه. هه‌ندێک
له پسپۆڕان ده‌ڵێن، بوونه‌وه‌ره فه‌زائییه‌کان ژێنی خۆیان که ئاقڵ
یا ئینتێلیگێنت بوون له گه‌ڵ ژێنی ئاژه‌ڵی نیاندێڕتاڵ تێکه‌ڵ کردووه
و شتێکیان له به‌ینی ئاژه‌ڵ و خۆیاندا درووست کردووه که ئاکامه‌که‌ی
بووینه‌ته ئێمه که به خۆمان ده‌ڵێین مرۆڤ. که‌واته ئێمه نیوه‌ی
ژێنی ئاژه‌ڵ و نیوه‌ی ئه‌وانمان تێدایه یا به وته‌یه‌کی دیکه ئێمه
له‌شمان ئاژه‌ڵه و ئه‌قڵمان له بوونه‌وه‌ره فه‌زاییه‌کانه‌وه‌یه. (ڕه‌نگه
ئه‌مه ڕاست بێت، بۆیه مرۆڤ هێنده شه‌ڕخوازه، چوونکه نیوه‌ی ئاژه‌ڵه!)
که‌واته ئێمه‌ش ئه‌بێت کار له سه‌ر ئه‌قڵی ئاژه‌ڵ بکه‌ین و ژێنی ئه‌قڵی
خۆمان بده‌ین به‌وان، ئه‌وان له‌شییان ناگۆڕێت و هه‌ر وه‌ک خۆیان ده‌مێنن،
به‌ڵام ئه‌قڵ و هه‌ست و سۆز و ترس و هتد په‌یدا ده‌که‌ن و ده‌که‌ونه
فێر بوونی ده‌نگ و قسه کردن و ڕه‌نگه ورده ورده ڕه‌سم کردن و هتد،
ئه‌مه ئه‌و شته‌یه که ئه‌گه‌ر مرۆڤ بتوانێت بیکات، ئیتر زۆر شتی سه‌یر
و سه‌مه‌ری دیکه‌ش ده‌توانێت بکات، وه‌کوو ئه‌وه‌ی که مرۆڤی باڵدار
درووست بکرێت!! یا ئاژه‌ڵی باڵدار، هه‌ر وه‌ک چۆن له ئه‌فسانه‌کاندا
ده‌یخوێنینه‌وه که ئه‌سپی باڵدار و هیدیکه بوونیان هه‌بووه یا ئاژه‌ڵی
قسه‌که‌ر و یا مرۆڤی چوار ده‌ست و لاق بخووڵقێندرێت. ئێستاش جار و بار
لێره و له‌وێ ده‌بیستین که منداڵێک به چوار ده‌ست له دایک بووه یا
پشیله‌یه‌ک به دوو سه‌ر و هیدیکه هاتۆنه‌ته بوون، ئه‌مانه سرووشتی
ڕوویان داوه، چوونکه به شێوه‌ی سرووشتی و به بێ ده‌ستکاری مرۆڤ
ژێنه‌کانیان ئاڵ و گۆڕی تێدا درووست بووه، دیاره ئه‌گه‌ر ده‌ستی
مرۆڤیش له‌و ئاڵ و گۆڕه‌دا بووبێت، ئه‌وا ناخوود ئاگا ڕوویداوه، ڕه‌نگه
مێکه هاوکات له‌گه‌ڵ دوو یا چه‌ند نێردا سێکسی کردبێت و ژێنه‌کان توشی
دوو فاقه‌یی و ئه‌مانه بووبێتن، که له‌م حاڵه‌تانه‌دا زۆرجار منداڵ
یا ئاژه‌ڵی سه‌یر و سه‌مه‌ر دێنه بوون!
ئه‌و کاره به ده‌ستکاری چۆن ده‌کرێت؟ به زمانێکی ساده و له ڕووی
تێئۆرییه‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌زووه بیست هه‌زار مه‌ترییه‌که (دێ ئێن ئێسه‌که)
جارێکی دیکه بخه‌ینه‌وه پێش چاومان، ئه‌گه‌ر کامپیوته‌ر لێکی باته‌وه
که بۆ نمونه ڕه‌نگی سووری ده‌زووه‌که له کیلۆمه‌تری حه‌وت کۆما دوو
دا قژی مرۆڤ و خاوه‌ن دێ ئێن ئێسه‌که سوور ده‌کات و یا له کیلۆمه‌تری
چوار کۆما هه‌شتدا ڕه‌نگه‌که زه‌رد بێت هه‌ر ئه‌و که‌سه قژی بۆ نمونه
ڕه‌ش یا قاوه‌یی ده‌بێت ئه‌مانه ده‌بنه بنه‌ما بۆ کۆمپیوته‌ره‌که.
جا ئه‌گه‌ر دایک و باوکێک بێن و بڵێن ئه‌م منداڵی ئێمه که به ته‌مایه
له داییک بێت، یا هێشتا نووتفه‌یه و سه‌ره‌تایه‌تی، حه‌ز ده‌که‌ین
قژی سوور بێت یا با بڵه‌ین بلۆند بێت یا شتی دیکه، ئیتر بۆ کۆمپیوته‌ر
ئاسان ده‌بێت که کوێی ژێنه‌کان له سه‌ر دێ ئێن ئیسه‌که ڕه‌نگی چی
بێت و کوێ چی نه‌بێت و پاشان به‌و ئاڵ و گۆڕه، منداڵی له دایک بوو،
هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌بێت که دایک و باوکی حه‌زیان لێ ده‌کرد. که‌واته
ئه‌مه له ڕووی تێئۆرییه‌وه ده‌کرێت له به‌ینی ئاژه‌ڵ و مرۆڤیش‌دا
بنه‌ماکان بۆ ئاقڵ بوون و بێ ئه‌قڵ بوون بدۆزرێنه‌وه و ئه‌وجار ئاڵ و
گۆڕ له ژێن و دێ ئێن ئێسی ئاژه‌ڵ پێک بهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانێت
ببێته خاوه‌نی ئێنتێلیگێنس. له‌مه ساکارتر و ساده‌تر ناتوانرێت شی
بکرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و کاره زۆر زۆر له‌مه‌ی که من ساده‌م کردۆته‌وه
پیچیده‌تر و ئاڵۆزتره، هه‌ر بۆیه هێشتا تێیدا سه‌رنه‌که‌وتووین.
کێشه‌که وه‌ک باسم کرد ئه‌مه‌یه که کۆدی ژێن هێشتا نه‌ناسراوه یا
به قه‌ولی ڕۆژئاواییه‌کان قووفڵه‌که‌ی هێشتا نه‌کراوه‌ته‌وه و سه‌ر له
ڕازه‌که‌ی هێشتا ده‌ر نه‌هێندراوه، هه‌ر کات ئه‌و قووفڵه کراوه و
ئه‌و ڕازه دۆزڕایه‌وه، مرۆڤ ئه‌توانێت ئیدیعا بکات که تازه ڕاده‌ی
زانستی گه‌یشتۆته ڕاده‌ی ئه‌و کاته‌ی که بوونه‌وه‌ری دیکه هاتوون و
مرۆڤییان درووست کردووه یا مرۆڤ ئیدیعا بکات که ده‌ستی گه‌یشتووه به
سڕ و ڕازی خودا، له باری ئایینییه‌وه.
ڕووداوی گووندی فاتیمه‌ی وڵاتی پورتوگال له ساڵی 1917.
ئه‌م ڕووداوه یه‌کێک له‌و ڕووداوه گرنگانه‌یه که هه‌م کلیسا (ڤاتیکان)
و هه‌میش ده‌وڵه‌ته‌کان به‌سه‌رهاته‌که‌یان شێواندووه، به‌ڵام به هۆی
زۆر بوونی شاهیدانی ڕووداوه‌که نه‌یانتوانیوه هه‌موو ڕووداوه‌که له
زێهنی خه‌ڵکدا بسڕنه‌وه، بۆیه به قازانجی خۆیان، هه‌ر وه‌ک پیشه‌ی
ئایین بووه، گۆڕیویانه!
له ڕۆژی سێزده‌ی مای ساڵی 1917دا کاتێک سێ شوانی منداڵ دوو کچ و
کووڕێکی هه‌شت تا ده ساڵان به ناوه‌کانی جاسینتا یا جاچینتا،
فڕانسیسکۆ و لووسیا(Jacinta Martos، Francesco، Lucia Santos) له ده‌شت
خه‌ریکی له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵه‌کانیان ده‌بن، شتێکی خڕ و گه‌وره له سه‌ر
سه‌ریان له ئاسمانه‌وه په‌یدا ئه‌بێت، ئووفۆ یا بووشقاب په‌ڕه‌نده،
وه خێرا ئه‌که‌وێته په‌یام ناردن بۆ منداڵه‌کان و پێیان ئه‌ڵێت که هه‌موو
مانگێک جار‌ێک له ڕۆژی سێزده‌هه‌می مانگدا وه‌رنه‌وه ئێره و منیش
دێمه‌وه و هه‌موو جار‌ێک په‌یامتان پێدا ده‌نێرم، به‌ڵام با ئه‌م ڕازه
لای خۆتان بمێنێته‌وه. لانیکه‌م یه‌کێک له منداڵه‌کان ڕازه‌که
ڕاناگرێت و بۆ که‌س و کاری باس ده‌کات و ئه‌مه له گوونده‌که ده‌نگ
ئه‌داته‌وه. مانگی داهاتوو له سێزده‌هه‌مدا به که‌س و کاره‌وه ده‌چن
بۆ شوێنه‌که و شته خڕه‌که له ئاسمان په‌یدا ئه‌بێته‌وه و خوولاسه
ئه‌مه زیاتر ده‌نگ ئه‌داته‌وه و وڵات پڕ ده‌بێت له‌و هه‌واڵه، ئه‌وکات
تلویزیۆن نه‌بووه که خه‌ڵک خێرا به‌و هه‌واڵه بزانن، ده‌م به ده‌م
هه‌واڵه‌که بڵاو بۆته‌وه، و هاوین و پاییزی ئاو ساڵه گووندی فاتیمه
ئه‌بێته زیاره‌تگای هه‌زاران مرۆڤ بۆ دیتنی ئه‌و ئووفۆیه که به
گوێره‌ی وته‌ی شاهیدان خڕ بووه و خوولاوه‌ته‌وه و گڵۆپ یا گڕی ڕه‌نگاوڕه‌نگی
پێوه دیار بووه. ئاخرین جار له 13ی ئۆکتۆبردا هاتووه له حاڵێکدا
که تا هه‌شتا هه‌زار که‌س له‌و ڕۆژه‌دا ئاماده‌ی بینینی ڕووداوه‌که
بوونه که به‌م شێوه گێڕاویانه‌ته‌وه: ئه‌و ڕۆژه ئاسمان بارانی و
هه‌وری بووه، له پڕ کوونێکی زۆر گه‌وره له ئاسمان ده‌که‌وێته هه‌وره‌کان
و پاش ئه‌ویش شتێکی زۆر گه‌وره‌ی خڕ وه‌ک خۆر ڕووناک به‌ڵام نه‌ک به
تیشکێکی کوێرکه‌ره‌وه په‌یدا ده‌بێت و که‌مێک ڕاده‌وه‌ستێت، ئه‌وجار
ئه‌که‌وێته جووڵان وه‌ک له‌رزین و پاشانیش به ڕاست و چه‌پی خۆیدا دوو
ته‌کان ئه‌خوات، پاشان به تووندییه‌کی بێ وێنه به ده‌وری خۆیدا
دیاره ئاسۆیی یا ئوفوقی ئه‌خولێته‌وه و ڕه‌نگه‌کانی، سه‌وز و سوور و
ئاوی و بنه‌وش، تێکه‌ڵ ده‌بن له چاوی خه‌ڵکه‌وه و فه‌زایه‌ک یا
ڕووناکاییه‌کی فه‌زایی له‌و ده‌شته هه‌موو کوێ وه‌ک ڕۆژ ڕووناک ئه‌کاته‌وه
به جۆرێک که حازرین وتوویانه به وشه ناتوانرێت بگێڕدرێته‌وه،
هێنده سه‌یر بووه. سێ جار ئه‌و شانۆیه‌ی بۆ خه‌ڵک دووپاته کردۆته‌وه
و سه‌رجه‌م دوازده خووله‌ک (ده‌قیقه) به ئاسمانه‌وه بووه و له چل
کیلۆمه‌تری چوارگۆشه یا خۆ بازنه‌ییه‌وه دیتراوه. (ڕه‌نگه بۆ ئه‌م
سه‌رده‌مه‌ی ئێستا دیتنی شتی وا زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ر نه‌بێت و که‌سیش
نه‌خاته گوومانه‌وه، به‌ڵام بۆ سه‌رده‌می شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی
تێکنۆلۆژی وا هه‌ر ده‌وڵه‌تێک بیبوویایه هه‌ر ئه‌و کات جیهانی به
تاقی ته‌نیا داگیر ده‌کرد، که‌واته ئه‌و تێکنۆلۆژییه سه‌ر ئه‌رزی نه‌بووه).
سێ منداڵه شوانه‌که هه‌ر جاره و په‌یامێکیان پێدراوه که په‌یامه‌کان
له شێوه‌ی تیشک و ده‌نگی سه‌یر و سه‌مه‌ره مووعجیزه ئاسا به منداڵه‌کان
گه‌ێندراوه، به شێوه‌یه‌ک که ته‌نیا ئه‌وان لێی حاڵی بوون و لووسیا
که له دوو منداڵه‌که‌ی دیکه به ته‌مه‌نتر بووه هه‌موو جار‌ێک په‌یامه‌کانی
له سه‌ر کاغه‌ز نووسیوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی ئه‌و نووسیبوونیه‌وه و وه‌ک
سه‌نه‌د هه‌ڵگیراوون و ماون، له لایه‌ن دوو منداڵه‌که‌ی دیکه‌شه‌وه
هه‌ر ئه‌وه به زمان وتراوه‌ته‌وه. ماوه‌یه‌کی کورت دوای ئاخرین په‌یدا
بوونی ئووفۆکه، دوو منداڵه چکۆله‌تره‌که به نه‌خۆشی گیانیان له ده‌ست
ئه‌ده‌ن، به‌ڵام لووسیا ئه‌مێنێت. لووسیا هه‌موو په‌یامه‌کان ئه‌نووسێته‌وه
و ئه‌یانداته ده‌ست کشیشی کلیساکه‌ی گوونده‌که‌یان، به‌ڵام پێی ده‌ڵێت
که ئاخرین په‌یام که سێهه‌مین په‌یامیشه ئه‌بێت بگاته ده‌ست پاپا
پییوسی دوازده‌هه‌م، پاپی ئه‌و سه‌رده‌می ڤاتیکان و نابێت تا ساڵی
1960 بکرێته‌وه و نابێت که‌س تا ئه‌و کات له ناوه‌رۆکی ئاگادار بێت،
واته چل و سێ ساڵ دواتر ئه‌بێت بکرێته‌وه و بخوێندرێته‌وه، دیاره
لووسیای ده ساڵه زانیویه په‌یامه‌که چییه. ساڵی شه‌ست پاپی نوێی
ڤاتیکان واته پاپا یوهانێسی بیست و دوو له پشت ده‌روازه‌ی داخراوه‌وه
و به نهێنی په‌یامه‌که له ده‌فته‌ری پاپه‌کان به حزووری چه‌ند
کشیشی باوه‌ڕپێکراوی ڤاتیکان و وه‌رگێڕێک به ناوی پاول یۆس تاوارێس،
ده‌یکه‌نه‌وه، به‌ڵام که ژووره‌که چۆڵ ده‌که‌ن، هه‌موو به سه‌ر و
چاوی تێک چووه‌وه دێنه ده‌ر و که‌س باسی ناوه‌رۆکی په‌یامه‌که ناکات.
هه‌ر ئه‌وکات پاپ ڕاده‌گه‌یه‌نێت که "ئێمه ناتوانین ناوه‌رۆکی په‌یامه‌که
به که‌س بڵێین که ئه‌گه‌ر کاری وا بکه‌ین پانیک و ترس و سه‌رلێشێواوی
هه‌موو جیهان ده‌گرێته‌وه." بیست و چوار ساڵ دواتر له ساڵی 1984 یه‌ک
له‌و پریسترانه‌ی ئاگای له په‌یامه‌که ببو (Alberto Cosme do Amaral)
له وتووێژێکدا که له ڕۆژنامه‌ی سه‌ر به کاتۆلیکه‌کان به ناوی "بیڵدپۆست"
کردبووی، وتبووی: " په‌یامه‌که زۆرتر ڕووی له ئایینی مه‌سیحی بووه و
باس کردنی به زه‌ره‌ری کلیسایه، بۆیه بڕیار درا نهێنی بمێنێته‌وه."
ئێریخ فۆن دێنیکۆن، نووسه‌ر و ئاسه‌وارناسی سویسی ئه‌ڵێت ئه‌و په‌یامه
ڕووی له ئایینه‌کان بووه و ڕه‌نگه شتێکی له‌م بابه‌ته بووبێت که،
"ده‌ست هه‌ڵگرن له کڵاو سه‌ر خه‌ڵک نان، ڕاستییه‌کانی بوون و نه‌بوون
و مرۆڤ و سه‌رهه‌ڵدانی ئایین به خه‌ڵک بڵێن و ده‌ست له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ
یه‌کتر هه‌ڵبگرن و مادام پێشکه‌وتنیشتان تا ڕاده‌یه‌ک به خۆتانه‌وه
بینیوه، خۆتان ئاماده که‌ن بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له گه‌ڵ بوونه‌وه‌رانی
دیکه‌ی ئاسمان و گه‌ردوون و بزانن که ئێوه ته‌نیا نین که له گه‌ردووندا
ئه‌ژین." .
به‌ڵام من نووسه‌ری ئه‌م ده‌قانه پێم له‌وه‌ش زیاتر ڕاده‌کێشم ده‌ڵێم
ڕه‌نگه ئه‌و په‌یامه ئاواهی بێت: ئه‌ی مرۆڤ که ئاژه‌ڵ بوون و ئێستا
له خۆتان بایی بوون، ئه‌گه‌ر ده‌ست له دووبه‌ره‌کی و چه‌ند به‌ره‌کییه
ئایینیه‌کان هه‌ڵنه‌گرن و ئه‌گه‌ر ڕاستییه‌کان نه‌درکێنن، ئه‌وا به
زووی هه‌مووتان له زه‌وی له ناو ده‌چن یا له ناوتان ده‌به‌ین و زه‌وی
له ئه‌وه‌ڵه‌وه ئاوه‌دان ئه‌که‌ینه‌وه، یا خۆ بوونه‌وه‌ر و ئاژه‌ڵی
دیکه ده‌که‌ینه مرۆڤ به جێگای ئێوه! بۆچی وا نابێت؟
چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ک له‌مه‌ڕ بوونی ئووفۆ له زه‌وی.
تا ساڵانی هه‌شتاکان زیاتر له هه‌زار ڕوودا و گێڕانه‌وه و ڕاپۆڕتی سه‌یر
و سه‌مه‌ر له‌مه‌ڕ بوون و دیتنی بوونه‌وه‌ری فه‌زایی و سه‌فینه‌کانیان
(ئووفۆ) سه‌لمێندراوه و سه‌بت کراوه. له سه‌ره‌تاکانی هه‌شتاکاندا
که باسی بوونه‌وه‌ره فه‌زاییه‌کان په‌ره‌ی گرتبوو، له ڕاپرسییه‌کدا
له نێو زانستپه‌روه‌ران و ئاکادێمیککارانی ئه‌مریکاییدا، له سه‌دا
بیست و حه‌وت که‌سیان وتبوویان بی شک و گوومان، بوونه‌وه‌ری فه‌زایی هه‌ن
و له سه‌ر ئه‌رزیش بوونییان هه‌یه، له سه‌دا په‌نجا و سێ
ئیحتیمالیان دابوو که ڕاست بێت، به‌ڵام ڕه‌تییان نه‌کردبووه‌وه و له
سه‌دا دوازده ئیحتماڵیان دابوو که ڕاست نه‌بێت و ڕه‌تیان کردبووه‌وه
و ته‌نیا له سه‌دا هه‌شت دڵنیا بوون که ئه‌و شته ڕاست نییه و هه‌ڵبه‌ستراوه،
که ئه‌مانه‌ش زۆربه‌یان ئایینی بوونه.
به پێی ئیدیعاکانی خۆی، له 13ی دێسامبری 1973 کڵاود فۆڕیڵهۆنی فه‌ڕه‌نسیی
(Claude Vorilhon) که ده‌چێت بۆ سه‌ردانی کێوی ڤووڵکانزای نیزیک شاری
کلێڕمۆنت، له ناو ڕێگادا ده‌وه‌ستێت که پشوویه‌ک بدات، له پڕ
تیشکێکی سوور ئه‌بینێت که به سوورعه‌تێکی بێ وێنه و بێده‌نگ له
ئاسمانه‌وه لێی نیزیک ئه‌بێته‌وه. واق ئه‌مێنێت و خۆی حه‌شار ده‌دات
وا ده‌زانێت به‌ردی ئاسمانی به‌ره‌و ئه‌و ده‌که‌وێته خوار یا ساڕووخێک
و شتی وا، به‌ڵام پاش چه‌ند چرکه‌یه‌ک که سه‌ر هه‌ڵده‌بڕێت، ئووفۆیه‌کی
حه‌وت مه‌تری بازنه‌یی له په‌نجا مه‌تری ئه‌ودا له سه‌ر ئه‌رز
نیشتووه. هه‌ر وا که سه‌یری ده‌کات، بوونه‌وه‌رێکی فه‌زایی دێته ده‌ره‌وه
و تا ده مه‌تری ئه‌و دێته پێش و ئه‌که‌وێته قسه کردن له‌گه‌ڵ کلاود،
به‌ڵام لێی حاڵی نابێت، به‌س به ئیشاره تێ ئه‌گات که ده‌ڵێت ئه‌و
میوانه و له هه‌ساره‌ی دیکه‌وه هاتووه و گۆیا په‌یامی پێیه بۆی و
ئه‌یه‌وێت ڕۆژانی دیکه‌ش هه‌ر له‌و شوێنه بیبینێته‌وه. چه‌ند جار یه‌کتر
ئه‌بینن و پاشان کڵاود، که مرۆڤێکی ئایینی کاتۆلیک بووه، ئه‌گه‌ڕێته‌وه
و تووشی ئاڵ و گۆڕی فکر ده‌بێت و پاش ماوه‌یه‌ک بۆخۆی فیرقه‌یه‌ک دائه‌مه‌زرێنێت
و چه‌ندین کتێب له سه‌ر ئه‌و زیاره‌ت کردنه ده‌نووسێت و خه‌ڵکانێکی
زۆر ڕووی تێ ئه‌که‌ن و ئێستا فیڕقه‌که‌ی ئه‌و که درووشمی "مرۆڤ هه‌موو
بوونه‌وه‌ری مه‌سنووعی ده‌ستی فه‌زاییه‌کانین" ده‌دا و هه‌م خودا و هه‌م
ڕۆح ڕه‌ت ده‌کاته‌وه، ده‌یان هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه له هه‌موو جیهان.
چه‌نده وته‌کانی ڕاسته نازانم، به‌ڵام ئه‌کرێت شته‌کانی بخوێندرێنه‌وه!
دیاره ئایینه‌کانیش، ئه‌گه‌ر ڕاست بن، ده‌کرێت ئاوا درووست کرابن. بۆ
نمونه بینینی خودا له ئه‌شکه‌وت یا له کێوی تووس، به‌ڵام ئه‌وانه
خودا نه‌بوونه که دیتراون به‌ڵکوو فه‌زایی بوونه!
ئاندریاس شنایدێڕی ئاڵمانی لاوێکی که‌م ته‌مه‌نه که به قسه‌ی خۆی له
18ی نۆڤامبری 1982 کاتێک شه‌و له خه‌و ڕاده‌په‌ڕێت و ئه‌چێته ده‌ر،
له پڕ ئووفۆیه‌ک که ڕه‌نگی سوور و شین و سه‌وزی به ده‌وره‌وه لێ
دیاره به ئاسمانه‌وه له سه‌ر سه‌ری وه‌ستاوه، ئه‌م له ترسان هۆشی
له خۆی ده‌چێت، به‌ڵام له نێو ئووفۆکه‌دا خه‌به‌ری ئه‌بێته‌وه، کۆمه‌ڵێک
بوونه‌وه‌ری زۆر "میهره‌بان" نازی ده‌کێشن و ناو ئووفۆکه‌ی پیشان ده‌ده‌ن
و به جۆرێک تێی ئه‌گه‌ێنن که له داهاتووی نیزیک و نه چه‌ندان
دووردا کاره‌ساتێک به سه‌ر زه‌ویدا دێت و ئه‌وانیش ناتوانن یا نایان
هه‌وێت یارمه‌تی مرۆڤ بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان تا چاویان به ئووفۆ
ئه‌که‌وێت هێرشی هه‌واییان بۆ ده‌که‌ن و لێیان ده‌خه‌نه خوار و هتد!
له‌م جۆره گێڕانه‌وه و به‌سه‌رهاتانه زۆر تۆمار کراون، به‌ڵام به‌ڵگه
گرنگه‌کان له ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌کان و به تایبه‌ت له ده‌ست ڕێکخراوی
فه‌زایی ئه‌مریکا، ناسادان. به کورتی چه‌ند دانه‌ی دیکه ده‌گێڕمه‌وه،
خه‌له‌بانی فڕۆکه‌ی نه‌فه‌ر هه‌ڵگری دی سی هه‌شت پاش نیشتنه‌وه‌ی له
سه‌ر زه‌وی ده‌گێڕێته‌وه که ئووفۆیه‌ک وه‌ک گاڵته پێکردن له ئاسمان
گاڵته‌ی پێکردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به سورعه‌تی نوور توانیویه‌تی بێت
و بڕوا، له چرکه‌یه‌کدا ون بووه و له چرکه‌یه‌کدا له به‌ر ده‌می
فڕۆکه‌که‌ی ئه‌مدا قووت بۆته‌وه و ئه‌وجار به ته‌واوی ون بووه. یا
سه‌رنشینه‌کانی که‌شتییه‌کی ژاپۆنی ناسراو به یاڵ یا ژاڵ (JAL)
ئووفۆیه‌ک له سه‌ر سه‌ریان ئه‌بینن، که ماوه‌یه‌ک هه‌ر وا ده‌مێنێته‌وه
و ئه‌وجار ون ده‌بێت، ڕاپۆڕته‌که‌ی ده‌درێته‌وه به ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام
دواتر هیچ باسی لێناکرێت. فرێدریک ڤالێنتیچ ئوستڕاڵیایی به فڕۆکه‌یه‌کی
سووک و بچکۆله له ئاسمان ئه‌سووڕێته‌وه، له پڕ له ڕێگای بێ ته‌له‌وه
(فوونک یا بێ‌سیم) ڕووداوی دیتنی ئووفۆیه‌ک ده‌گێڕێته‌وه که زۆر گه‌وره‌یه
و به سه‌ر سه‌رییه‌وه‌یه‌تی. پاش ماوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندییه‌که‌ی ئه‌پسێت
و تا ئێستا نه فریدریک بۆخۆی و نه فڕۆکه‌که‌یشی نه‌دۆزڕاونه‌ته‌وه!
له نیوزیله‌ند ئووفۆیه‌ک ئه‌بینرێت و خه‌ڵک فیلمی لێ هه‌ڵده‌گرنه‌وه.
له بڕازیل ڕاداره زدی هه‌واییه‌کان باڵگرێکی سه‌یر و سه‌مه‌ر ده‌بینن
که به سورعه‌تێکی بێ وێنه‌ی که تا ئه‌و کات نه‌یاندیتبوو له
ئاسمانی بڕازیل ده‌سووڕێته‌وه، ئه‌ڕته‌ش دوو فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ر ده‌نێرن
بزانن ئه‌وه چییه، خه‌له‌بانه بڕازیلییه‌کان ته‌نیا نوور یا تیشک ده‌بینن
که دێت و ده‌ڕوا و قه‌ت ناتوانن بیگه‌نێ، ئه‌و به سورعه‌تی نور دێت
و ئه‌ڕوات و ئه‌مه‌ش هه‌ر تۆمار ده‌کرێت و سه‌ری لێ ده‌نرێته‌وه، به‌ڵام
خه‌ڵکی بڕازیل ئه‌وانه‌ی ڕووداوه‌که‌یان بینیوه، قه‌ت له بیریان
ناچێته‌وه و شاره‌زایان ده‌ڵێن، بڕازیل ته‌نیا وڵاتێکه که ئه‌گه‌ر
له‌وێ باسی ئووفۆ و بوونه‌وه‌ری فه‌زایی و ئه‌م شتانه بکه‌ین، پێت پێ
ناکه‌نن، به‌ڵکو باوه‌ڕت پێ ده‌که‌ن! به‌ڵگه و فاکتی دیکه زۆر و
بۆرن، له ئینتێڕنێت ده‌ست ده‌که‌ون، بۆیه من هه‌ر ئه‌وه‌نده باس ده‌که‌م.
کۆمه‌ڵێک وتراوه و به‌ڵگه و زانستراوی دیکه.
• هه‌موو ئایینه‌کان مزگێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی
خوداکان یا پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان به ڕێڕه‌وانیان ئه‌ده‌ن. جوله‌که 5700
ساڵه که مزگێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی میسیاس و دروست کردنه‌وه‌ی هه‌مدیسانیی
جیهان ئه‌دات. مه‌سیحیه‌کان زیاتر له 2000 ساڵه مزگێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی
عیسای باوکیان ده‌ده‌ن و چاوه‌ڕێن بێته‌وه و جیهان له چنگ زوڵم و
زۆری ئایینه‌کانیتر ڕزگار بکات و موسوڵمانه‌کانیش هه‌روه‌تر چاوه‌ڕوانی
ئاخر زه‌مان و به‌شێکیشیان مزگێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌هدی ده‌ده‌ن. ته‌نانه‌ت
مایاکانیش باوه‌ڕیان به گه‌ڕانه‌وه‌ی خوداکان له 21.12.2012 دا هه‌یه.
ده‌ستپێکی ئایینه‌کان که هه‌موو بۆخۆیان ته‌قمین یا ڕۆژژمێری (ته‌قویمی)
تایبه‌ت به خۆیانیان هه‌یه و به مێژوویه‌کی تایبه‌ت به خۆیانه‌وه
که بۆیان گرنگه ده‌ست پێ ده‌که‌ن، دروست کردنه‌وه‌ی جیهان، له دایک
بوونی عیسا، هیجره‌تی محه‌مه‌د له مه‌که‌وه بۆ مه‌دینه و هتد.
• مه‌علووم نییه ده‌قیقه‌ن که‌ی، ئایا
ئه‌و ڕێکه‌وته‌ی مایاکان به هۆی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی که ڕه‌نگه له ته‌قویمه‌کاندا
ڕوویان دابێت ڕاسته یا نا، به‌ڵام به دڵنییاییه‌وه ڕۆژێک له ڕۆژان
خوداکان یا هه‌ر ئه‌و فه‌زاییه‌کان، بۆ سه‌ردانیش بووبێت یا خۆ نه‌زم
دانه‌وه به زه‌وی و به مرۆڤایه‌تی ده‌ستکردی خۆیان، ده‌گه‌ڕێنه‌وه
سه‌ر زه‌وی.
• ئاڕتوور شۆپێنهاوه‌ڕی فیله‌سووف
(1788-1860) وتوویه: "ئه‌گه‌ر ئه‌م جیهانه‌ی که ده‌یبینین خودایه‌ک
دروستی کردبێت، ئه‌وا من قه‌ت نامهه‌وێت خودا بم، ڕووداوه ناحه‌زه‌کان
و بێ سه‌ره و به‌ره‌ییه‌کان و ناعه‌داڵه‌تیه‌کان و هتد دڵم ده‌شکێنن و
وه ژانم ده‌خه‌ن."
• ئێڕناندۆ پۆڕتێس، فاتیحی ئه‌مریکای ناوه‌ڕاست و نیشتمانی مایاکان،
کاتێک به سێ که‌شتی به ڕێوه بوو، مایاکان پێیان وابوو که کوکول کان،
ئه‌و خودایه‌ی که باوه‌ڕیان پێێ هه‌بوو، گه‌ڕاوه‌ته‌وه، بۆیه سوجده‌یان
بۆی برد.
• له کاتی شه‌ڕی به‌ینی ژاپۆن و ئه‌مریکادا
له ناوچه‌یه‌ک پایگای نیزامی ئه‌مریکای لێ ده‌بێت که فڕۆکه دێن و ده‌نیشن
و ده‌ڕۆن. خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه پێیان واده‌بێت که ئه‌وانه فه‌زاییه‌کان
یا خوداکانن که گه‌ڕاونه‌ته‌وه، بۆیه سوجده‌یان بۆ ده‌به‌ن و پاش
چۆڵکردنی پایگاکه، خه‌ڵکه‌که له دار په‌یکه‌ری فڕۆکه‌یه‌ک درووست ده‌که‌ن
و ڕۆژانه ده‌چنه زیاره‌تی.
• بوونه‌وه‌ره فه‌زاییه‌کان وه‌عده‌یان
داوه که ده‌گه‌ڕێنه‌وه و ئه‌مه دواتر له هه‌موو ئایینه‌کاندا ڕه‌نگی
داوه‌ته‌وه و ئه‌ده‌بییاتی ئایینه‌کان پڕن له‌م جۆره وه‌عده و وه‌عیدانه‌ی
گه‌ڕانه‌وه‌ی خووداکان بۆ سه‌ر زه‌وی و ڕزگار کردنی مرۆڤایه‌تی له چنگ
خراپه. هه‌مووشیان له دژی یه‌کن و یه‌کتر به خراپ ئه‌زانن و هه‌موویان
بۆخۆیان له ناو خۆیشیاندا پڕن له ته‌ناقوسات و دووبه‌ره‌کیی له فیکر
و هزردا.
• په‌رستنگای مایاکان به ناوی تیکاڵ له
گواتامالای ئه‌مڕۆ له به‌رزاییه‌کی بێ ئاودا دروست کراوه و کاناڵی
ئاویان بۆ هێناوه یه‌کێک له گرنگترین په‌رستنگاکانی مایاکانه. ئه‌وان
زیاتر له هه‌شتا په‌رستنگایان هه‌یه که هه‌موو له شێوه‌ی هێره‌مدان.
هه‌موو له ڕێگای ئاستڕۆنۆمی و ئه‌ستێره‌ناسییه‌وه و زانایانه دامه‌زراون
بۆیه له لای زه‌ریا و چۆمه پڕ ئاوه‌کان دانه‌مه‌زراون. زه‌ریای
پێدێنیتسا چل کیلۆمه‌تر دوورتره له‌و شوێنی تیکاڵ. شتێک (ئوفۆیه‌ک) له‌و
شوێنه بیندراوه و پێیان وایه که خوداکان لێره دابه‌زییون و هه‌ر
لێره‌ش جارێکی دیکه دائه‌به‌زن، بۆیه ڕێک ئه‌و ته‌پۆڵکه‌یان کردووه
به په‌رستنگای تیکاڵ. له په‌یکه‌ر و وێنه مووقه‌ده‌سه‌کانیان دیاره
که خوداکانیان کڵاویان به سه‌ره‌وه‌یه، وه‌ک فه‌زانه‌وه‌رده‌کانی ئه‌مڕۆ،
و ئامێریان به ده‌سته‌وه‌یه. مایاکان به پێی ته‌قویمه‌که‌یان پێیان
وایه 22.12.2012 یه‌که‌م ڕۆژی گه‌ڕانه‌وه‌ی خوداکان و ده‌ستپێکی ده‌ورێکی
نوێیه له ژیان، بۆ ئه‌وه‌ی خوداکان نه‌زم و ته‌رتیب ده‌ده‌نه‌وه به‌زه‌وی
و به مرۆڤایه‌تی.
• سپانییه‌کان که نیشتمانی مایاکانیان
دۆزییه‌وه و داگیریان کرد، سه‌دان کتێب و په‌ڕتووکی ئایینی و زانستی
مایاکانیان له ناو برد و پڕیستر و پیاوه ئایینییه‌کانیانیان کووشت،
له‌و هه‌مووانه ته‌نیا سێ په‌ڕتووک ماونه‌ته‌وه که له درێسدنی
ئاڵمان و مادریدی سپانیا و پاریسی فه‌ڕه‌نسه له مووزه‌دا ڕاگیراون.
ناویان ناون کۆدێکسی درێسدن و مادرید و پاریس. ته‌قویمی مایا به
میلادی، 11. ئاگووستی 3114 پێش زایینی دستی پێکردووه.
• په‌ڕتووکه‌کانی چیلام بالام، ئه‌وانه‌ن
که پیاوه ئایینیه‌کانی مایاکان که گیانیان به ده‌ر بردبوو و خۆیان
حه‌شار دابوو، له‌به‌ر نووسیبوویاننه‌وه. له پێنجه‌مین کتێب‌دا
نووسیبوویان " ئه‌وان (خوداکان) له جاده‌ی ئه‌ستێره‌کانه‌وه له
ئاسمان به‌ره‌و خواره‌وه دابه‌زینه خوار، به زمانی سه‌رسووڕهێنه‌ری
ئه‌ستێره‌کانی ئاسمان قسه‌یان ده‌کرد. نیشانه‌کانی هاتنی ئه‌وان
دڵنیاییمان پێ ئه‌به‌خشن که ئه‌وان به ڕاستی له ئاسمانه‌وه هاتن،
وه ئه‌گه‌ر جارێکی‌تر بێنه‌وه خوار بۆ سه‌ر زه‌وی، ئه‌و شتانه‌ی که
کاتی خۆی خووڵقاندیانن، جارێکی دیکه نه‌زمی پێ ئه‌ده‌نه‌وه."
• له بازنه‌یه‌کدا که‌س ناتوانێت بڵێت
که ده‌سپێکی بازنه‌که کوێیه، گه‌ردوون بازنه‌یه‌که که که‌س
نازانێت سه‌ره‌تای ده‌ست پێ کردنی که‌ی و کوێ و چۆن بووه.
____________________________________
سه‌رچاوه‌کان:
Wir alle sind Kinder der Götter، Erich von Däniken
Internet، Wikipedia، Youtube
20ی سه‌رماوه‌زی 2710
ماڵپه‌ڕی ئه‌یوب ره‌حمانی
|