٢٨\١٠\٢٠١٥
بە پشتگیریی
فیدراسیۆنی پەنابەران
بڕیاری ناردنەوەی
عەلی کەریم بۆ بەغدا راگیرا.
بەریتانیا: ٢٤\١٠\٢٠١٥:
عەلی کەریم ئەو پەنابەرە عێراقییەی بڕیار بوو ڕۆژی هەینی ٢٣ ئۆکتۆبەر
دیپۆرتی بەغدا بکرێتەوە لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا بەسکرتاریتی
فیدراسیۆن ڕایگەیاند "ڕۆژی پینجشەم دوای ئەوە پاریزەرەکەم کۆمەلێک
بەڵگەی تازە سەبارەت بەکیشەکەم وەنامەی پشتیوانی بۆ کەیسەکەم لەلایەن
فیدراسیۆنەوە پیشکەشکرد لە دادگا، بریاری ناردنەوەکەم ڕاگیرا وهەمان
ڕۆژ کاتژمیر ٥ بە
کاتی لەندەن لەگرتووخانەی دەستبەسەر ئازادکرام".
عەلی ئەوەشی گوت "بەناوی خۆم و کەسوکارەمەوە زۆر سپاسی هەوڵەکانی
فیدراسیۆن دەکەم بۆ رزگارکردنی ژیانم لە مەرگ ئەگەر دپپۆرتی بەغدا
بکرامایەوە بەدڵنیایەوە هیزە میلیشیاکان کۆتاییان دەهێنا بە ژیانم .هەربۆیە
دەڵیم فیدراسیۆن بۆ هەموان پیویستە".
لە راگەیاندنێکی ڕۆژنامەگەریدا فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
کە بڵاوبۆتەوە فیدراسیۆن داوا لە رێکخراوە پەنابەری ومرۆیی و یەکێتییە
کریکارییەکان دەکات کە"نامە ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بکەن
بۆ ئازادکردنی عەلی کەریم وسەرجەم پەنابەران لە گرتوخانە
دەستبەسەرەکانی بەریتانیا و ڕاگرتنی سیاسەتی دیپۆرتی پەنابەران بۆ
عێراق" .
هاوکات لە نامەیەکی دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆن بۆ تریزە مەی وەزیری
ناوخۆ داوا دەکات "ئەگەر عەلی دیپۆرتی عیراق بکرێتەوە ڕووبەرووی مەرگ
دەبێتەوە هەربۆیە داواتان لیدەکەین بە بڕیاری ناردنەوەی بەزۆری عەلی دا
بچنەوە وئازادی بکەن لە گرتووخانەی دەستبەسەر و و بە چاوێکی
مرۆییانە لە کێشەکەی بڕوانن".
لینکی راگەیاندنی رۆژنامەگەریی فیدراسیۆن:
http://www.federationifir.com/en/ukba-starting-deportation-to-iraq
فیدارسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی
عێراقی
________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk,
00447856032991, 07895976547
Fax: 08715288651,
www.federationifir.com
|