٢٣\٧\٢٠١٩
بەراوردکردن ئەو
ھۆکارە نەرێنیەی دەروونی منداڵ ئەڕووخێنێ!

شوانە حەسەن ئەبوبەکر
پەروەردەکردنی منـداڵان بە ئەرێنی و دروسـتی، بەرپـرسیارێتییەکی گەورە
و ئەرکـێکی قورس و زۆر ھەستیارە، لە ئەستۆی خێزانەکان بە گشتی و
دایکاندا بە تایبەتی. ھەندێ رەفتاری نادروست و ھـەڵە لە لایەن دایکان و
باوکانەوە، منداڵەکـانیان تووشی فـشار و گەلێ کێشەی دەروونیی نەخوازراو
دەکەن کە لە ئەمڕۆ و داھاتووشدا رەنگـدانەوەیەکی نەررێنـیان لە
کەسـایەتی و لە ژیـانیانـدا دەبـن.. منـداڵان باجـێکی زۆری ئـەم
ھـەڵانـەی دایکـان و باوکـانیان دەدەنەوە.
بێگومان ھەموو دایکان و باوکان ھیواخوازی ئەوەن، کە منداڵەکانیان
باشترین منداڵبن و داھاتوویەکی گـەش و پایەیـەکی بەرزیـان ھەبێـت و
مایەی رێـز و شانـازییابن.. بەڵام ئەمە ئـەوە ناگەیەنێت کە پاکـانە بۆ
ھـەڵە پەروەردەییەکـانیان بکەین لە پەروەردکـردنی منـداڵەکـانیاندا،
ھەرچەنـد کە ئـەم ھەڵانـەشـیان بێ مەبەسـتبن و لە نەزانیـنیانـەوە بن.
یەکێک لە گەورەترین ئەو ھەڵە زیان بەخشانەی باوکـان و دایکـان لە
پەروەردەکردنی منداڵەکانیانـدا تێیکەوتوون و تێیدەکەون، بەراوردکردنی
منداڵەکانیانە بە مـنداڵانی تـر. لەوانەیە ئەم ھەڵەیە بەسەر کەسانێکی
وەکوو ئێوەش ھاتووبێت و دەرد و زیانەکـانی بەراوردکـردنتان بە
منـداڵانی تـر چێشـتووبێت.
بەشی زۆری دایکـان و باوکـان، سەرەڕای ئـەوەی کە دەزانـن بەراوردکـرن
لە نێوان منـداڵانـدا کارێـکی ھـەڵـە و زیـان بەخـشە و کـاردانەوەیـەکی
خـراپی لێـدەکـەوێتـەوە، کەچی درێژە بەم رەفتارە زیان بەخشە دەدەن،
منداڵەکانیان لە گەڵ خوشک براکـانیان و لەگەڵ منـداڵانی کەسـوکـار و
ھـاوڕێ و دراوسی و ناسـیاوەکانیادا بەراورد دەکەن.
بەراوردکردن لە نێوان منداڵانـدا، ھەر بە دایک و باوک و خـێزانەکانەوە
نەوەستاوە، بەڵکو تەشـنەی کـردووە و بەشـێک لە مامـۆسـتایانی
قـوتابخـانەکانیش ئـەم ھەڵـەیە دەکەن و قوتابییەکانیان بە یەکتری
بەراورد دەکەن، لەگەڵ ئەوەی کە مامۆستاکان لە ھەموو کەسێک باشتـر ئەم
راستییە دەزان، کە لە رووی زیـرەکی و بەھـرە و توانـا زەینی و
ھـۆشییەکـانـدا، جـیاوازی لە نێوان منداڵانـدا ھـەیە. پێویستە رەچـاوی
ئـەم جیاوزیانە بکەن و ھیـچ قوتـابییەک بە قوتـابییەکی تـر بـەراورد
نەکـەن.
ھـاوڕێیەکم وتی: من زۆ رقـم لە بابەتی بیرکـارییە، ھۆکارەکەشی ئەوەیـە
کە لە پۆلی دووەمی قوتابخانەی ناوەنـدی بووم.. لەگەڵ ئامۆزاکەمدا لە
ھەمان پۆڵـدا بووین، ئەو بیرکاریـدا زیرەک بوو. ماموستای بیرکـاریمان
ھەموو جارێک پێی دەوتم: بڕوانە کە ئامۆزاکەت چەند زیرەکە، چەند بە
خێرایی وەڵامی پرسیار و راھێنانەکان دەنووسێت، ئەی تۆ بۆ وەکو
ئامۆزاکەت نیت و ناتوانیت بە ئاسانی وەڵامی پرسیارەکان بدەیتەوە؟ ئەم
بەرواردکـردنەی مـن بـە ئامـۆزاکەم و دووبـارەکـردنەوەی چەنـدین جـار.
تا رۆژێک خۆم پێنەگیرا و بە مامۆستاکەم وت: مامـۆسـتا ئەی تۆ بـۆ وەکو
مامۆســتا سامان دوکـتۆرات لە بیرکاریـدا وەرنەگرتووە؟ ئەم قسەیەم
تەنگەی مامۆستای گرت و لەبەرچـاوی ھـاوڕێ قوتابییەکـانمـدا زلـلەیەکی
مـزری لـێدام.. ھەستی بـرینـدارکـردم. لەو رۆژەوە رقـم لە بیـرکـارییە،
لەو کـاتەدا رقـیشم لە ئامـۆزاکـەشم دەبــۆوە.
لێکـۆڵینەوەیەک ئامـاژە بەوە دەکـات، ئـەو منـداڵانەی کە قـوربانیی
بەراوردکـردنن بە منـداڵانی تر، دووچاری متمانە بە خۆنەبوون بوونە. زۆر
جاریش ھەست بەوە دەکەن، کە ھیچیان لەباردا نییە و بە کەڵکی ھیچیش نایەن،
لە شوێنی شیاویشـدا نین. ئەمەش بە شێوەیەکی گشتی لە خوێندن و لە
ژیانیاندا رەنگیداوەتەوە و کاردانەوەیەکی نەرێنی بۆ دروست کردوون. تا
رادەیەک رەشبینیشی کردوون و ھەست بە بێ ئومیدی دەکەن.
بەراوردکـردن لە نێـوان منـداڵانـدا، ئـەم لایەنـانە دەگـرێتەوە:
١ـ بەراوردکـردن لە زیـرەکی و بلـیمەتی لە توانـا ھـۆشییەکانـدا.
٢ـ بەراوردکردن لە ھـێزی بازووەکان و لە بەھـرە جـووڵەییەکاندا لـە
نێـوان منـداڵاندا. بۆ نموونە: دایکێک داوا لە کوڕەکەی دەکات خۆت لە
قەرەی فڵانە منداڵ مەدە چونکە ئەو لە تۆ بەھـێزترە.. یا ئەی تۆ بۆ وەکو
براکەت وەرزش ناکەیت و کێشت داناگـریت؟
٣ـ بەراوردکـرن لە خوێندندا: بەراوردکردنی قوتابییەک بە قوتابیانی تر
لە لایەن دایک و باوک و مامۆستاکەیەوە.. وەکوو: تۆ بۆ وەکو فڵانە
قوتابی نمرەی بەرز وەرناگریت؟ تۆ بۆ بە یەکەمی پۆلـەکەت دەرناچـیت؟
٤ـ لەبارای توانای ھونەریدا: وەکوو بەھرە و توانای وێنەکێشان، گۆرانی
وتن، نواندن. ئەوە ھەڵەیە کە دوو تابلۆی وێنەکێشانی دوو قـوتابی بە
یەکتری بەراورد بکەین، با لە تەمـەنێک و لە پۆلێکـیشدا بن، چونکە ھەر
منـداڵێک بە شـێوازی خۆی گـوزارشت لـە ھـزر و لە خەون و لەو بیرۆکەیەی
کە لە خەیاڵـیدایە دەکـات.
٥ـ بەراورکردن لە جوانی و بەژن و باڵادا: بە تایبەتیش بەراوردکردن لە
نێوان کچاندا، بۆ نموونە: کە دایکـێک بە بـەر چـاوی کچـێکی بە کچـێکی
تـری دەڵـێت تـۆ جـوانیـت. خوشکەکەی غیرەی لێدەکات و ئەو ھەسـتەی لا
دروست دەبـێت کە خۆشـکەکەی لـەم جوانتر و شەنگتر و باڵا رێکترە، وا
دیارە من ناشیرین و باڵا ناڕێکم، ئەگینا دایـکم بە منیشی دەوت جوانیت.
ئەمە دەبێتە گرێیەکی دەروونیی لای ئەم کچەی، رەنگە رقی لە خوشکەکەشی
بێتە. یا لە بەردەم کچەکەیدا، ستایشی کچی ھاوڕێکەی دەکات و دەڵێت: کچی
ھاوڕێکەم، زۆر لەبلەبان و قسە قوت و خۆشە.. خۆزگە کچەکەی منیش وابوایە.
بەم خـۆزگەیەی کچی ھـاوڕێکەی لە بەرچـاوی کچەکەی دەخات و رقی
لـێدەبێتەوە.
زیانەکـانی بەراوردکـردن:
زیانەکانی بەراوردکردنی منداڵـێک بە منـداڵانی تـر زۆرن، لەوانـەش:
١ـ ھەستکـردنی منـداڵ بە خۆبـەکەمـترزانین: گەر بە ھەمیشەیی منداڵەکتان
بخەنە ژێر فشاری بەراوردکردن بە منداڵانی تر. بارگرانی و بێزاری و
وەرستبوون بۆ منداڵەکەتان دروست دەکەن. کارتێکردنێکی نەرینی لە
راپەڕاندنی کارەکانیدا رەنگـدەداتەوە. چونکە ئەو منداڵەی بە ھاوڕێکانی
یا منداڵانی تر بەراورد دەکرێت، کە نەتوانێت خۆی یەکسان و ھاوتابکاتەوە
لەگەڵیاندا. متمانە و بڕوای بە توانای خۆی نامێنێت. سەرەڕای ئەمەش
ھەستی رق و ئیرەیی و چکوسی بەرانبەر بەو ھـاوڕێ و ئەو منـداڵانە
لادروست دەبێت و ھـاوڕێتیشیان سارد و کـاڵ دەکـاتەوە. دایـک و بـاوک لە
بریتـیی ئـەوەی کە منداڵـەکەیان تـووشی دۆخـێکی نەخـوازراوی وا بکەن..
باشـتر و دروستر وایە، کە دەست بەسەر خاڵە لاوازەکـانیدا بگـرن و
لەگەڵـیدا دابنیشن و پێکەوە چارەسەری گونجـاویان بۆ بـدۆزنەوە..
پێویستیشە سـتایشی لایـەنە ئەرێنییەکانیشی بکـەن.
٢ـ کەبوونەوەی رێـزگـرتن لە خـود: بەراورکردنی منـداڵێک بە منداڵانی
ئاست بەرزتر ئـەو بـڕوایە لای ئـەو منـداڵە دروست دەبێت، کە ھـاوڕێکانی
لـەو زیاتـرن، ناتـوانێت. کارێکی باشی ئەوتۆ ئەنجـام بـدات، کە بە دڵی
دایک و باوکی بێت و لێی رازیبن. ئەم ھەستەشی زیانێکی زۆری پێدەگەیەنێت.
تەنگ بە گەشەکردنی کەسێتی و پێشکەوتنی ئاکادیمیی لە خوێنـدنـدا پێ
ھەڵـدەچنێت. بۆیە پێویستە دایکـان و باوکـان بـروایان بە جـیاوازیی
توانـا و بەھـڕەی تـاک ھـەبێت، بە تایبەتیش لە منداڵانـدا، کە خاوەنی
ھەستێکی ناسک و دڵێکی پاکن.. گەر گەورەکان فـێریان نەکەن ئـەوان رق و
کـینە و ئیـرەیی و چکوسی نـازانـن.
٣ـ کەمبوونەی بایەخدان بە باشکردنی کارەکانیان: گەر بێت و دایک و باوک
کۆشس و بەھـرە و کارە ئەنجـامدراوکانی منداڵەکـەیان، پشتگوێ بخـەن و
بایەخـیان پێ نـەدەن و بە ھەنـدیان نـەزانن، دەستخـۆشی و ئافـەرینی
منـداڵـەکەیان نەکـەن و بە ئەنجـامـدراوە باشترەکانی ھاوڕێکـانی
بەراوردیـان بکەن و بە چـاوێکی کەمتر لە بەھـرە و تواناکانی
منداڵەکەیـان بـڕوانن.. وا لە منـداڵەکەیـان دەکەن کە ساردبێتەوە و
چـیتر خۆی مانـدوو نەکـات.. چونکە دایـک و بـاوکی لە بەھـرە و
کارەکـانی نـاڕازیـن و بە ھەنـدی نـازانن. ھەستیش بە شـەرم دەکـات و
گۆشـەگـیر و دوورە پـەرێـز دەوستـێت، لـەوە دەتـرسێت کە دایـک و بـاوکی
بە منـداڵی میـوانەکــانیان بـەراوردی بـکەن و بیشکـێننەوە.
٤ـ لەدەسـتدانی بەھـرەی داھـێنان: گەر بەھـرە و خـەون و توانـا
تایبەتمەنـدییەکـانی منداڵەکەتـان لەبەرچاونەگرن و ھانی نەدەن بۆ
درێـژەپێدان و پێشکەوتن و داھـێنانی زیاتر و باشتر و، پەرپێدان بە
بەھـرە و ئارەزووەکانیان. بەراوردیان بکەن بە بەھـرە و منداڵانی
بەھرەمەنتر و داھـێنەرتر، منداڵەکەتان وا لێکیدەداتەوە کە شکستی
ھـێناوە و پێویست بە درێـژەپێـدان ناکـات و حـەزی داھـێنانی تێـدا
دەمـرێت.
٥ـ دابـڕانی نێوان منـداڵ و دایـک و بـاوکی زیاتـر دەبێت:
بەراوردکـردنی منـداڵەکەتـان لەگـەڵ منـدالانی خـزم و ناسـیاو و ھـاوڕێ
و دراوسـێ، یا لەگـەڵ خوشـک و بـراکـانی، ھۆکارێکە بۆ دروست بوونی
گـرێی دەروونی بۆ منـداڵەکەتان، ھەست بـەوە دەکـات کە ئەو پەسەنـد نییە
و خۆشـتان ناوێـت و لەبەردڵاتـان نییە و لێی رازی نین.. بۆیـە حـەز
بەوە دەکات مـاوەی دابـڕان و دوورکەوتنەوەی لێتانەوە بپارێـزێت و
ھـێندە بەلاتـانەوە نەیات.. ئەمەش خاڵـێکی نەرێنییە و پەیـوەنـدی و
خۆشـەویستیی بۆتـان لاواز دەبـێت.
٦ـ بەراوردکـردن دوژمنـایەتی دەخاتە نێـوان منـداڵانەوە: بەراوردکـردنی
منـداڵەکەتان بە منـداڵانی تر، لە جـیاتی ئەوەی ستایشی ئەو منـداڵانە
بکات، ھەستی دوژمنایـەتی و رقـلێبوونەوەیانی لا دروست دەبێت، ئەم
بەراوردە پاڵـنەریشە بۆ ئەوەی بە نادروستی رەفتار و ھەڵسوکەوت
لەگەڵیاندا بکات. چونکە غیرەیان لێدەکات و ئیرەییان پێدەبات، دووریش
نییە کە دوژمنایەتی و شەڕ و ئاژاوە لە نێوانیاندا دروست بێت و
ئەنجامێکی خـراپی لێبکەوێتەوە.
٧ـ بەراوردکردن پەیامێکی نێگەتیڤە بۆ منداڵەکەتان: کاتێک دایک و باوک
بەراوردی منداڵەکەیان لەگەڵ منداڵانی تردا دەکەن، ئەو پەیـامەیان
پێـدەگەیەنن، تـۆ بێ توانـایت و ھیچت لەدەست نایـات، بۆیە پێویستە خـۆت
بە منـداڵانی تر بەراوردبکـەیت و چـاو لەوان بکەیت.. ئەم بۆچوونە
ھەڵەیەشتان، وا لە منداڵەکەتان دەکات کە بەھای خۆی لەدەست بدات و ببێت
بە پاشکۆی منـداڵانی تر.. لە خـۆشی رازی نابێت و ھەست بە دڵـنیایی و
دەروون ئاسوودەیی ناکـات.
٨ـ بەراوردکردن وا لە منداڵەکەتان دەکات، کە رستەگەلێکی لەم جۆرە
بەکاربھـێنن: من لە فڵان منـداڵ باشـترم.. یا من لە فڵان منداڵ
خەراپـترم.. یا من جیاوزتـرم لەگەڵ منداڵانی تردا..”باشترم ـ خراپترم ـ
جیاوزاترم” ئەم وشانە خۆبەراوردکـردنە لەگـەڵ منداڵانی تردا.
منداڵەکەتان وای لێدێت ھەمیشە بە منداڵانی تر خۆی بەراورد بکات.
٩ـ منـداڵ دوای خۆشەویستی دەکەوێت: ھەموو منداڵـێک دەیەوێت پـاراوی
سـۆز و خۆشـەویستیی دایک و باوکی ببێت. کە منداڵەکەتـان دەیـەوێت بێ
جـیاوازی وەکوو خوشـک و براکـانی تـری خۆشـەویستیی پێ ببەخـشن و نـازی
ھەڵـبگرن.. بـۆ ئـەم مەبەستەش دەیەوێت کاری لە توانـا بەدەر ئەنجام
بدات، لە چـوارچـێوەیەکـدا دەژی کە لـە توانـای سـروشتی خـۆی زیاتـرە.
ھـەر بـۆ ئـەوەی کە ئـێوەی دایـک و بـاوکی لێی رازی ببن.
١٠ـ زیـادەڕۆیی لە بەراورکـردنـدا: بێ لەبەرچـاوکـرتنی جـیاوزی لە
بەھـرە و توانـا و بـارودوخ.. ھەنـدێ لـە منـداڵانی جیاواز لەگـەڵ
منـداڵانی تـردا، تـووشی لەخـۆبـایی و لەخۆدەرچـوون و فـیززلی دەبـن،
لەوانـەیە ئەم خەسـڵەتە نەرێنییە ببـێتە خـوویـان.
١١ـ بەراوردکـردنی منـداڵ بە منـداڵانی تر، ھۆکارێکە بۆ شەرمکردن و
گۆشەگیری و خۆدوورگـرتن و ناکۆمـەڵایەتی. کەم دووە و حەزناکات تێکەڵاوی
دانیشتن و کۆڕبێت.
١٢ـ منـداڵان لە ھەموو بوارەکـاندا وەکوو یەک بەھـرەمەنـد و بە توانـا
و پێرفێکت نین. منداڵ ھەیە لە بیرکاریـدا زیرەکە.. ھەیە لە زماندا
زیرەکە.. ھەیە لە وێنەکێشاندا.. ھەیە لە نوانـدا.. ھەیە لە موزیک و
گۆرانیـدا، ھەیە لە ھۆنراوە و وتار خوێندنەوەدا،…ھـتد.
دایکـان و باوکـانی خۆشـەویست، مامۆستایانی ھـێژا و دڵسۆز: بەراوردکردن
لە نێوان منـداڵەکـانتان و قوتابییەکـانتان و منـداڵانی تر و
قوتابیـانی تر، زیـانێکی مەتـرسـیداری نەخـوازراوی لێدەکەوێتەوە،
ھۆکارێکە بۆ گەلێ کـێشە و گـرێی دەروونی و بارگـرژی. رەنگـدانەوەیـەکی
خـراپیشی لەسەر کەسـایەتی و ژیـانی ئەمـڕۆ و داھـاتووی منـداڵان دەبێت
و ھـۆکـارێکیشە بـۆ رق و دژایـەتی و دوژمنـایەتی لە نێـوان منـداڵانـدا.
خۆ ئەگەر بەراوردکـردن لە نێوان منداڵاندا، بە ئاراستەی پۆزەتیف بێت،
واتا ئەگەر بۆ ئەوەبێت کـە منداڵەکـانتان چـاو لە منـداڵانی ئاسـت
بەرزتـر و زانـا و دانـاتر لـە خۆیـان بکەن، ھەوڵبـدەن وەکوو ئەوان
ئاستی خۆیـان بەرزبکەنەوە و سـوود لە زیـرەکی و لە ئەزموونەکانی
ھاوڕێکانیان وەربگـرن، بە رووحێکئ وەرزشیـیەوە ململانێ و کـێـبڕکێ
لەگـەڵ یەکتریـدا بکەن لە پێناوی زیاتـر فێربوون و داھێنان و پێشکەوتـن،
ئەمە مایەی بەخـتەوەری و پێشکەوتـن و سوودبەخـشینە نەک زیـان پێگەیاندن..
پەروەردەکـردن و راھـێنانی منـداڵان بە ئاراسـتە ئەرێنییەدا، لە سایەی
دایکاـن و باوکـان و مامۆسـتایانی ھـۆشـیار و ھـەستیار و دووربیـن و
شـارەزایـانی پـەروەردەی ئـەرێنـیـدا دێتـەدی.
ماڵپەڕی شوانە حەسەن ئەبوبەکر
|