١٣\٣\٢٠١١
به‌راورد یاخود
ئومێد!!

سه‌عید عارف باپیر
{له‌نوسینێکی 17/6ی پارساڵم دا له به‌راوریکی نێوان ئێمه و میسردا
،له به‌شێکی زۆر‌و گرنگی دا جۆرێک له پیش فه‌سڵی سه‌یر دروست
ده‌کاته‌وه له‌گه‌ڵ ئێستاکه‌دا ئه‌گه‌ر له‌پێش یان له‌دوای ئه‌م
نوسینه دا بۆ جارێکی تر بیخوێنیته‌وه.}*
له‌ئێستاکه‌دا شۆڕشی لاوانی میسر به‌ئه‌نجام گه‌یشت له گۆڕه‌پانه‌که
به‌ناوبانگه‌که‌ی ( مه‌یدانی ته‌حریر) ،وا له دوا جاردا ( عیسام
شه‌ره‌ف) ی ناره‌زایکاری ناو ئه‌و گۆڕه‌پانه سوێندی ده‌ستوری ده‌خوات
له‌به‌رده‌م موشیر(محه‌مه‌د حسه‌ین ته‌نتاوی)سه‌رۆکی کۆڕی به‌رزی
سه‌رکردایه‌تی هێزی چه‌کداری دا بۆ پۆستی سه‌رۆکی وه‌زیران ، ئه‌وه
شه‌پۆلی ده‌رچوی سه‌رکردوی شۆڕشی مه‌یدانی ته‌حریره واگه‌یشته پله‌ی
باڵای ده‌وڵه‌ت و جێگه‌ی بڕیاربه‌جۆرێک کارێگه‌ری بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆی
گه‌یاند به‌تایبه‌ت بۆ سه‌رده‌وڵه‌تی ئیسرائیلی دراوسێ ی که توشی
نیگه‌رانی بووه به‌رامبه‌ر به که‌سی ترۆپکی گۆڕانه‌که ، چونکه
(عیسام شه‌ره‌ف)که‌سی نه‌یارو سه‌رسه‌ختی سازشی( میسر ـ ئیسرائیل)ه
له‌ڕێکه‌وتنی مێژویی نیوانانی دو لایه‌ن دا**.
به‌واتایه‌کی تر ، ئیتر ده‌بێت ئیسرائیل به‌جۆرێکی تر بیر له
ڕێکه‌وتنی خۆی و فه‌له‌ستنیه‌کان بکاته‌وه ، سه‌رده‌می به‌ردوامی
سادات بۆ موباره‌ک به‌سه‌ر چو.
هه‌نوکه سه‌رده‌مێکی تره ،ده‌بێت جدی تر بیر له‌نێوانی خۆی و
فه‌له‌ستینیه‌کان.خۆی و میسر و بگره ده‌وڵه‌ته‌عه‌ره‌به‌کانی تری
دراوسێی بکاته‌وه ، ئێمه ناچینه نێو بورد و ڕه‌هه‌نده‌کانی تری ئه‌م
گۆرانه‌ی میسر‌و ئیسرائیل و ڕه نگدانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر ئه‌مریکاو ڕۆژئاوا‌و
ده‌وڵه‌تانی تری ئیسلامی و دونیا .
ته‌نها شتێک که مه‌به‌ستی ئه‌م نوسینه‌ی ئێمه‌یه گۆڕانێکه که
لاوانی میسر له‌سه‌ره‌تاوه به‌ساکاریه‌که‌وه له گۆڕه‌پانی ته‌حریری
قاهیره‌وه ده‌ستیان پێ‌کرد و، هه‌ڵچونی ته‌وژمو شه‌پۆله‌کانی چۆن له
نێو مێسرو دونیادا ده‌رچووه‌وگه‌ردانی خۆی ده‌گێڕێ .
دیسان به‌رواردێک ئه‌گه‌ر دۆستایه‌تی میسر‌و ئیسرائیل بچوێنین به دۆ
ستایه‌تی هه‌رێم و به‌عدا ، هه‌روه‌ها کێشه هه‌ڵواسراوه‌کانی نێوان
ئه‌م دو دۆسته ، له‌ماده‌ی 140 و بودجه‌و نه‌وت و هێزی پێشمه‌رگه و
ئه‌وانه‌ی تریشی که به‌قه‌راغ و بیجاغی ئه‌م کێشانه‌وه‌ن ، چی بورد
ومه‌سافه‌یه‌کی له‌یه‌کچو له نێوان ناره‌زایی لاوانی سه‌رای سلێمانی
به(مه‌یدانی ئازادی) کراو بۆ شه‌پۆل مه‌یدانی ئه‌و ته‌ژمه به ئومێد
ده‌بینرێت تا ده‌گات به پایته‌ختی هه‌رێم و له‌وێشه‌وه ته‌وژمی
سه‌ربکات بۆ به‌غدای دۆستی دردۆنگ ( یان تۆ ناوێکی تر تایبه‌ت به بیری
خۆت له به‌غدا بنێ !).
یاخود ته‌وژمی ده‌بڕێته‌وه ناوخۆی کپ ده‌بێته‌وه ، یان خوا له
وێنه‌ی سێهه‌می دا ناخوازته‌یی ده‌بێته مۆدێله لیبیه‌که .
یان به‌جۆرێکی تر لافاوی ناڕه‌زایی به‌غدا به‌هانای ئه‌م سه‌رای ئازادی
شاره‌وه دێت ، پێش تر له پایته‌خته‌که‌ی خۆی .
هه‌موو گوتن و ده‌ربڕینێک هه‌ستیار بووه .
چونکه‌ئه‌مانه پرسیار گه‌لێکن،ئاینده به‌وه‌ڵامه‌کانیان ئاوسه !
________________________________________
په‌راوێـزه‌کان:
*
http://sbeiy.com/ku/article_detail.aspx?ArticleID=3229&AuthorID=416
**
تل -
ابیب: - شرف - یعادینا - وتعینه - للعربی - خطوة- ضد -للسامێة -
http://www.elaph.com/Web/news/2011/3www.a637385.html
10\03\2011
ماڵپه‌ڕی سه‌عید عارف باپیر
|