٦\١\٢٠٢٠
بەربەست بە نیازی
پەیداکردنی کڕیار!

محەمەد ئەحمەد
ئه‌گه‌رچی
دانانی به‌ربه‌ست (تاسە) ئه‌ركی حكومه‌ته و ئه‌بێ له لایه‌ن شاره‌وانی
و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆوه له شه‌قام و كۆڵانه‌كان دابنرێ و
لاببرێ به مه‌بەستی كه‌مكردنی خێرایی ئۆتۆمبێڵه‌كان و تێپه‌ڕینی بێ
گرفت و پاراستنی هاوڵاتییان.
كه‌چی ئێستا دانانی به‌ربه‌ست بۆ‌ته باو له نێو هه‌ندێك له دوكان و
فرۆشگەکان و به‌نزین فرۆش و سه‌وزه فرۆشه‌كان... تد.
ئه‌مه‌ش بۆ قواستنه‌وه‌ی هه‌لی كه‌مكردنی خێرایی ئه‌و ئۆتۆمبێڵانه‌ی به‌سه‌ر
به‌ربه‌سته‌كاندا ده‌رۆن و به‌م شێوه‌یه فرۆشتنی كاڵاكانیان پتر
ده‌بێ.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌م دیارده‌یه وایكردوه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ربه‌ست
روو لە زۆریی بکا و بێته هۆی زوو تێكچوونی (تاخمی پێش)ی ئۆتۆمبێڵه‌كان
و گه‌یاندنی زیانی مادیی به شۆفێران.
پتر له ساڵێكه لای خۆمه‌وه بایكۆتی هه‌موو ئه‌و دوكان و شتومه‌ك
فرۆشانه‌م كردوه كه خۆیان به‌ربه‌ستیان دروستكردوه، هیوادارم ئێوه‌ش
وا بن، چونكه دیارده‌یه‌كی ناشرینه و به زیانی شۆفێر داده‌نرێ.
ماڵپه‌ڕی محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
|