١\٣\٢٠١٢
بەربوونەوەی
دونیا.

تەیب قادر
دونیا بەربۆوە و
ئیمان بووە زیخ
قاچ بووە ئاو
بەرد بووە پرتەقاڵ
کۆتر بووە ھەنار
ھەنگاو بووە ئاسن
سپی بووە سوور
تەنیایی بووە ئەسپ
رۆژ بووە جگەرە
شەقام بووە پەتاتە
شووشە بووە لاستیق
پیاسە بووە دەرزی
کڵاو بووە دەست
ستوون بووە پەرداخ
پرچ بووە بزمار
شمەک بووە خوێ
کەوچک بووە ھێلانە
قوتابخانە بووە ھێلکە
تەلەفۆن بووە قاپ
ھەنجیر بووە کەزی
سڵاو بووە قۆپچە
باخچە بووە کاخەز
قەڵەم بووە لایلۆن
فانۆس بووە پیاز
کتێب بووە تەسبێح
فەخفووری بووە باران
کارەبا بووە کرێم
پێڵاو بووە نینۆک
ماچ بووە گۆرەوی
خواردنگە بووە سولاوکە
ئاودەست بووە ھەیوان
مشک بووە چەتر
گوفەک بووە لۆکە
پاتری بووە جۆگەلە
پانکە بووە ترێ
قامیش بووە چایە
وشە بووە چووپ
سەعات بووە گۆزە
فرمێسک بووە شقارتە
رێگا بووە لیفکە
بەلەم بووە کلێنکس
پەنجەرە بووە سوراحی
ئاوێنە بووە لم
عەشق بووە سۆندە
گوێ بووە بێجامە
کۆڵان بووە مەقەست
دانیشتن بووە لافاو
ژن بووە وایەر
ھەنگوین بووە پلایز
ئەسپ بووە گۆڕستان
مەرکان بووە میز
کاسێت بووە خەسالە
مێروولە بووە مەرەکەب
لەففە بووە کۆریت
پرچ بووە عارەبانە
بزمار بووە حەب
چەرخ بووە خوری
بلۆک بووە مەسینە
گیا بووە تف
تەپلە بووە چیمەنتۆ
سیدی بووە عەلاگە
ئاسن بووە خوێن
مس بووە تەلیس
ئاواز بووە پشیلە
ماسی بووە ملپێچ
شمشاڵ بووە ئێسک
پرد بووە گوڵەبەڕۆژە
گەنم بووە خاولی
بالیف بووە سابوون
عەسیر بووە گەچ
قوڕ بووە رۆن
گۆرەوی بووە رەسیف
شووشە بووە نەھەنگ
سەھۆڵ بووە پلاک
باڵندە بووە فاسۆلیا
دونیا بەربۆوە
ئیتر...
ماڵپەڕی تەیب قادر
|