٢\٦\٢٠١٤
بەرچنەک
لە گوڵە شیعر.

ستار ئه‌حمه‌د
تۆ یاری به
گه‌ردانه‌ی فرمێسكه‌كانم بكه..
ئاگاداربه ههڵیانمهوهرێنه،
منیش دانه‌ی باران كۆده‌كه‌مه‌وه.
بازمه‌ده به‌سه‌ر وشه‌ی ژیاندا..
نه‌وه‌كو پێت له پیتێك هه‌ڵكه‌وێ،
خۆم دێم..
به‌رچنه‌یه‌ك له گوڵهشیعر،
پریاسكه‌یه‌ك..
له وشه‌ی ته‌ڕت بۆ ده‌كه‌مه‌وه.
تاریكی تووڕ ده‌ده‌م،
كازیوهت له بهرك ده‌نێم ،
ده‌زانم ده‌سته‌كانت..
لهپهنجهت ده‌گه‌ڕێن،
به‌یانیان.. ده‌ده‌م به
شاندا و
سپێده، له خه‌نده‌ی
گوڵ وه‌رده‌ده‌م.
كاتێ له رێگه،
به‌ردێك..
سێبه‌رمی شكاند،
ئه‌ستێره‌یه‌ك له سینه‌ما داگیرسابوو.
دیاره ئه‌مڕۆم له دوێنێ دزیوه..
ئایینده‌ش ،رووتبوونه‌وه‌ی مه‌به‌سته له
خه‌ون،
به‌ربوونه‌وه‌ی رسته‌یه له‌هێڵ،
بزربوونی وشه‌یه له‌په‌ڕه.
ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتمه ژوانگه‌ت..
رێگه‌یه‌ك رایكێشاوم بۆ ئه‌وێ.
تۆش وه‌ره...
ده‌زانی پرسیار له سایه‌ی غوربه‌تدا...
گوشینی ده‌سته بۆ شینبوونی نیگا،
مردنی ژانه بۆ جه‌ژنه‌زای هه‌ڵهاتن.
به‌سه‌ر به‌رزاییدا سه‌ركه‌وه...
هه‌تاكو ده‌گه‌یته.. رووپێوی رۆخی گیان.
جوانیه‌ك له دره‌خت وه‌رگره...
نه‌سیمێك ببه‌خشه به باران.
من دوورم.. ده‌مگه‌یتێ...
گه‌ر هاتی چه‌ترت ناوێ,,,
بۆ كوچ و كوژانه‌وه‌ی كڕێوه.
به تاڵی بارانا خۆت هه‌ڵواسه،
بۆ ئه‌وه‌ی نه‌زانن،
شه‌وگارت له توێی به‌فرا خه‌وانه.
وه‌ره پێكه‌وه...
خه‌ناوكه‌ی فرمێسك ببڕینه‌وه.
رسته‌كان له جوانیی هه‌ڵكێشین.
گوڵ له سنگی كڕێوهدهین..
دانه‌ی باران كۆَكهینهوه.
پیت بۆ وشه‌كان دابنێین.
star.ahmad62@ymail.com
|