به‌رد ده‌گرمه
هه‌تاو !

حه‌مه‌شوان شه‌ریف
1/
قسه‌ی
چڵێکی شکاو
خێرا .......،
زه‌مه‌نێک تێپه‌ری
گه‌ڵاکان سه‌وزبوونه‌وه
گریان له‌سه‌ر باڵه‌کانمان نووست
په‌شیمانی گرێ ی
له‌ته‌وێڵه‌چرچه‌کانی باوکماندا و
له‌ژێر باراندا وشک بوون ،
سه‌فیه نزیکترین با
ئه‌وه‌ی ترسنۆک نه‌بێ باسی دۆزه‌غ ناکات ،
ئه‌وه‌ی له‌مردن هه‌ڵدێ
زوو ده‌مرێ ،
پێت وانیه/سه‌فیه
من و تۆش !،
به‌یه‌ک رۆژ سه‌رمان سپی بووه!؟
له‌چی نیگه‌رانی !
بینی ئێواره‌یه‌کمان که‌وتۆته‌گومانه‌وه‌و
ژووانێکی سواوی دڵداری
من و تۆی به‌دره‌خته‌کانه‌وه‌هێشتۆته‌وه،
تۆ پڕ په‌رداخێک
نیگه‌رانی له ئێمه
ئا له من ،
ئاخر
سێبه‌ری باران
کچه‌ڕه‌شپۆشه‌که
به‌چاوا نته‌وه‌دیاره
پێچراویته‌وه‌به‌خه‌م
داپۆشراوی به‌گریان ،
بۆیه
من
مشتێ تاڤگه‌ده‌ڕژێنمه‌به‌رپێی دڵداریت ،!
دره‌ختێ ڕاده‌وه‌شێنم
چه‌ند سنه‌و به‌رێکی باڵابه‌رزی پڕ له‌به‌فر
ده‌ته‌کێنم ،
ئێوارانی یادگاریم ده‌نێرمه‌ماڵتان ،
به‌لقێکی حه‌وشه‌که‌تانه‌وه‌ده‌لکێم ،
تا ده‌رگای دڵداری له‌هه‌موتان بکه‌مه‌وه.
ئه‌وسا سه‌فیه/
تۆ به‌ئه‌سبایی کلۆمی ده‌ده‌یت له‌وه‌لی ،
عه‌یارانه‌له‌به‌فر و باران و سنه‌وبه‌ر ده‌گه‌یت
سه‌فیه/،.
دڵدار ئه‌و که‌سه یه‌به‌ته نافی دڵداریه‌وه هه‌ڵواسراوه‌و
بۆ ژین مردووه.
2/
به‌رد
ده‌گرمه هه‌تاو
لێم گه‌ڕێن با تێر به‌سه‌ر گریانه‌وه‌بشکێمه‌وه،
له‌ناو گه‌ڵای خۆزگه‌کانی منداڵیمدا بپروێم ،
به‌کۆڵانه‌کاندا
له‌سه‌ر سینیه‌ک
بارانم هه‌ڵپه‌ڕێت و
ملی هه‌تاوی ده‌زگیرانیشم
به‌رد باران که‌م .
2009/10/20
Hamashwan1@hotmail.com
|