٤\٩\٢٠٢٠
بەردەکان.

عەبدولستار نور عەلی* |

و:
ئەحمەد رهجەب |
بەردێک لە سەر شانی ھەڵدەگرێ
بە سەر شاخی ئازارەکان ھەڵدەکشێ
سەردەکەوێ
دێتەخوارەوە
لە بازنەیەکدا ، ئاسۆش تاریکە،
عەمار ھاوارکەی بەند دەکات
١
سیزیف بەردەوامە ، دۆراوە وەک لاستیکی لێھاتووە.
٢
* * * * *
پادشا لە سێبەر دانیشتووە چاودێری دەکات
لێدانی دڵ دەژمێرێ
روناکی چاو
سوچەکانی خەونەکان
سیخورەکە راپۆرتەکەی دەخوێنێ
باسی لیستی سەفەرکردن دەکات.
* * * * *
بەردە رەشەکە ماچی کرد؟
ژمارەی دەمەکان نازانرێت
ھاوشێوەکانیشی.
* * * * *
بەردێک لە سەر سنگی لاوازی
سوممیەیە
٣
چەند قورسە!
چەند بێھێزە!
گوێ دەگرێ
ــ ئەوەی بێگوناحە
با بەرد فرێبدات!
* * * * *
گوێت لە دەنگێکە بەرزدەبێتەوە
٤
لە پشت جوزەلەکانی مانەوە
٥
- ئەوەتا ئێمە دەجەنگین
بەرگە دەگرین
بەردباران
بارقورسی
لەگەڵ قورسی بەردەکان ئاشناین.
______________________________________________
* ژمارەیەکی زۆر لە
نووسەران و رۆشنبیران دەڵێن شاعیری لێھاتوو بەتوانا عەبدولسەتار نور
عەلی جێی شانازی گەلی عێراقە بە گشتی و گەلی کوردستانە بە تایبەتی وەک
مامۆستایەکی دیاری بواری پەروەردەو نووسەرێکی گەورەو شاعیرێکی
درەوشاوەو بە تواناو رۆژنامەنووسیکی سەرکەوتوو سونبولێکی شیعرە چونکە
خاوەنی گەنجینەیەکی شیعرەو بە جوانی کێشەو گیروگرفتەکانی کۆمەڵایەتی و
سیاسی دەخاتەروو.خاوەنی چەندین کتیبە و، بەردەکان لە ساڵی ١٩٩٤
نووسراوەو لە کتێبی (علی اپیر الجلید) وەرگیراوە.
شاعیر عەبدولسەتار نور عەلی لە کوردانی فەیلییە و لە ساڵی ١٩٤٢ لە
گەرکی باب الشیخ لە بەغدا لە دایکبووە وکۆلیجی ( الادابی) بەشی زمانی
عەرەبی لە ساڵی ١٩٦٤ تەواو کردووەو ماوەی ٢٥ ساڵ مامۆستای ئامادەیی
بووە لە پاریزگاری الحلە و بەغدا.
پەراوێز:
١- عەمار : کوری یاسر یەکێکە لە ئەسحابەکان.
٢- سیزێف: کابرایەکی فێڵبازو بوو،لەبەر گومرایی سزا درا
بەردێک لە دامێنی شاخێک بباتە سەرەوە و کە گەیشتە لوتکە بەردەکە بۆ
دامێنی شاخەکە بەردەبێتەوەو و بەو شێوەیە سەر لە نوێ ھەمان کار دەکات و
بوو بە سزایی تا ماوە. لە پاش ھیلاکی دراوە بە زەوییدا وەک تایەی
ئۆتۆمبێل دەخوولێتەوە.
٣- سوممەیە : کچی خەیات یەکێکە لە ئەسحابەکان" ئافەرەتێکی لاواز بوو
ئەبو جەھل رمێکی دا لە دڵیی کوشتی و، سوممەیە دایکی عەمارە کە لە
سەرەوە باسکراوە.
٤- دەنگێکی روون.
٥- جوزەلە یان بە گەرمیانی دووزەلە وەک لە دێرزەمان وتراوە : مزامیر
ێال داوود.
٢٨\٣\٢٠٢١
ماڵپهڕی ئهحمهد رهجهب
|