٥\١٢\٢٠٢١
بەردە مرۆڤ.

فه‌رهاد مازێ
به‌رد له جێی خۆی
سه‌نگینه
تۆی مرۆڤ له ناوه‌وه‌ی خۆت و
له ده‌روه‌ی خۆت سه‌نگین به
سێ‌و بخۆ په‌یدان له پایسکڵ ده
پایسکڵیش فڕینه
چ شتێک له فڕین جوانتره
ده‌توانی بفری
ئاڵووده‌ی فڕین به
مرۆڤ هه‌موو شتێکه، هه‌موو شتێکه مرۆڤ
قه‌فه‌زه و فرینیشه
هه‌نگوینه و تاڵیشه
فریشته‌یه و ژاریشه
پرده و لافاویشە
ئاوه و تینووشه،
نانه و برسیشه
ژیانه و مردنیشه
ئه‌ڤینه و رقیشه
مرۆڤ هه‌موو شتێکه، هه‌موو شتێکه مرۆڤ
له ده‌ریادا ماسییه
له ئاسمان باڵنده
له زه‌ویدا ئاژه‌ڵه
تکایه نه ئاژه‌ڵ به و نه باڵنده و نه ماسی
مرۆڤ به و مرۆڤبوون جوانتره له مرۆڤ
به‌ردبوون ره‌قه و رقه به‌رد
مرۆڤ به‌رد نییه، به‌رد مرۆڤ نییه و به‌رده
شکانی مرۆڤ شکانێکی بێده‌نگه
شکانی به‌رد ده‌نگی گه‌وره
نه له شکانی به‌رد ده‌گا
نه گوێی له شکانی مرۆڤه
به‌رده مرۆڤ، مرۆڤه به‌رد
باسی بێ ره‌نگیی و بێ چێژیی ئاو بۆ به‌رد ده‌که‌م
نازانم به‌رد ئاو ده‌خواته‌وه یا ئاو به‌رد ده‌خوا
من ده‌زانم به‌رد ره‌قه و ددانه‌کانی ئاویش نه‌رم
ئاو نه‌رمه و ددانه‌کانی به‌ردیش ره‌ق، ره‌ق وه‌ک مرۆڤ
به‌رده مرۆڤ، مرۆڤه به‌رد
ئاو ژیانه. ژیانه ئاو
جار جاره‌ش پێکه‌نینه به‌رد، به‌رده پێکه‌نین
چ شتێک له پێکه‌نین جوانتره
به‌ردیش پێده‌که‌نێ مرۆڤ
تۆش پێبکه‌نه
مرۆڤبوون پێکه‌نینه
مرۆڤه پێکه‌نین.
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
مازێ
|