٦\٧\٢٠١١
به‌رده ره‌ش.
ئارام محه‌مه‌د
غه‌ریب
بۆ تێگه‌یشتن له‌وه‌ی
که مرۆڤێک به‌و مه‌زنیه‌وه له چه‌رخی بیست و یه‌که‌مدا به‌ردێکی بێ
گیان ماچ ده‌کا و ده‌یپه‌رستێ.
ڕۆژێ له که‌عبه‌ی مه‌ککه‌دا
ته‌ورێ هه‌ستا سه‌رپێ و یه‌ک یه‌ک
هه‌موو بت و په‌یکه‌رێکی
خوا به‌ردییه‌کانی گشت شکاند..
دواییش چووه به‌رده‌م لاهوت*
تا هه‌ڵیگرێ و بیکاته شان...
ته‌ور گوتی:
نابێ مرۆڤ جارێکی‌تر
بت په‌رستێ
جارێکی‌تر کڕنووش به‌رێ و
ملکه‌چ له‌به‌ر خوای به‌ردیندا رابوه‌ستێ،
که‌چی ئه‌مرۆ هه‌ر له‌وێدا
له ناو مه‌ککه‌ی ئه‌مڕۆ و دوێدا
به‌ردێکی ره‌ش له که‌عبه‌دا
له جێی بته شکاوه‌کان
ماچ ده‌کرێت و
ساڵی هه‌زار تا ملیۆنان
ملکه‌چ ده‌که‌ن، کڕنووش ده‌به‌ن
بۆ به‌ردێکی بێ هه‌ست و گیان.
______________________________________
*
لاهوت:
شا خوای بته به‌ردیینه‌کانی که‌عبه‌ی مه‌ککه بوو،
هه‌موو موسوڵمانێک چیڕۆکی شکاندنی خوا به‌ردینییه‌کانی مه‌ککه
ده‌زانێ، بۆیه دووباره نه‌منووسیه‌وه.
ماڵپەڕی
ئارام محەمەد
غه‌ریب
|