٤\٩\٢٠٢٠
بەردەوامبوونی
پەراوێزخستن
قەیرانی بەھا.
کێشەی بنچینەیی مرۆڤ.

سمکۆ محەمەد
لەمانای زاراوەکەوە دەست پێدەکەم کە بۆچی پەیوەندیی بە پەراوێزخستنەوە
ھەیە، بەھا بەواتای قیم دێت بەعەرەبی، وشەیەکی لاتینییە بە بنەما
فەلسەفیەکەی، لەریشەوە لەوشەی بنەما رەفتارییەکانەوە ھاتووە کە کۆمەڵگە
وەکو پێوەر کاری پێدەکات، واتە بەپێی ئەو تەرازووەی بۆ دیاردە و
شتەکانی داناوە و بەوەش مرۆڤ ھەڵدەسەنگێنێ،ھەڵبەت پێوەرەکەش بەپێی ئەو
بنەمایانەی کە بەھەند وەرگیراون،یان بە لاگیری و یان بە عەقڵی کۆمەڵ
نوێنەرایەتی کراون، بەپێچەوانەوە یان ئەوی تر پەراوێزدەخات و یان خۆی
پەراوێزدەخات،مارکس لە مانیفێستدا باسی بەھای مرۆیی و بەھای باڵا دەکات
کە ئەم سیستمی سەرمایەدارییە لە کۆتاییدا، مرۆڤ لەبەرامبەر کاڵای
بازاڕدا یەکسان دەکات، " بنەمای ئەو تێکەوتن و تێوەگلانەی کە دیار و
ملموس و دونیاییە بەزۆری، ئەو سیستمەیە کە لەنێوان بەھای مرۆیی و بەھای
کاڵا و نرخەکانی لە بازاڕدا نەکەم و نە زۆر وەکو یەک تەماشا دەکرێت،
بۆیە ناچارمان دەکات کە خودی خۆمان وافراوان بکەینەوە کە لەدوای ھەر
ھەڵایسانێکی لە بەرزیدا، سنووری خۆمان بزانین و نرخمان زیاد بکەین".
(مارشال بیرمن. کل ماھو ێلب. یتحول الی
اپیر. ترجمە. فاچل جتکر. دار الکنعان للدراسات و النشر.٢٠١٥. ص١٨٦).
لەنێوان بەھای مرۆیی و بەھای باڵا کە چەند پێناسەیەکی ھەیە، بەھۆی
ئازادی درۆیینەی بازاڕ و ئازادی میدیاوە، شتێک نەماوە ناوی بەھای مرۆیی
بێت، لەھەردوو بارەکەدا مرۆڤ وەکو کاڵا تەماشا دەکرێت و مامەڵەی
لەتەکدا دەکرێت، بەڵام کە دەردەشە لەسەر نموونەی باڵای ئیدیۆلۆژییەکان
دەکرێ، ھێڵێکی سوور دیاری دەکرێت و وەکو موقەدەس تەماشا دەکرێ، نموونەش
گوایە مرۆڤە کە ئامانج بەدەستھێنانی ژیانێکی سادە و خۆشگوزەرانییە،
ئەمە سەرەتای نەمانی بەھای مرۆییە، لەبەرامبەردا سەرھەڵدانی بەھایەکی
دیکەی پیرۆز، چونکە ئەم مرۆڤە درووستکراوەی ئێستا بەبێ خوداوەندی خۆی و
بەبێ نموونەی باڵای خۆی ناتوانێ قسە بکات و ناتوانێ وڵامی پرسیارەکانی
خودا و ھەقیقەت و چاکەکاری بداتەوە و لەپەنایدا بژی، ئەم دۆخە
درووستکراوە کە سەنتەرێکی بۆ بەھا داناوە، تاکو ھەموو شتەکانی تری
مرۆڤیشەوە لەکەنار ئەودا بووەستن، ھێزێکی باڵایە کە تەکنۆلۆژیایە و بۆ
نەھێشتنی ئیرادە و بەھاری ئیرادەگەرێتییە، بۆیە ناتوانێ رەخنەی لێبگرێ،
لەباشترین حاڵەتیشدا کە رەخنە دەگرێت لە کواڵیتی دەیگرێ، نەک لەو ھێزە
باڵایەی کە ئاراستەی دەکات، ھەڵبەت درووستکردنی بتی دیکە شکە ماناو
پێناسەی خوداوەندی وەرگرتووە و لە ئاستی کۆمپانیا و دەسەڵاتە
سیاسییەکاندا پاڵپشتی دەکرێت، ئەمانە بەشێکن لەو ماکینەیەی کە مرۆڤیان
وەکو کاڵا پێشکەش بەو ھێزە ئابوری و سیاسیەی دونیا کردووە، سا چ
لەبواری بەکارھێنانی خۆیان بۆ مەرتمی سیاسی و ئابوری بێت، یان لەبواری
بەکارھێنانی کاڵابێت وەکو ئەوەی پێی دەگوترێت مرۆڤی بەکاربەر، واتە
کەرەستە بەکاردێنێ، بەڵام ئەم بابەتە وەکو مارشاڵ دەڵێ ( کۆمەڵگەی
بۆرژوازی نوێ، ئەو کۆمەڵگەیەیە کە ھەموو پێداویستییەکانی ئامادە کردووە
بۆ بەرھەمھێنانی ئاڵوگۆڕکردن، بەڵا م سەرەنجام لەو سیحربازە دەچن کە
دوای سیحرەکە ناتوانن ئەو واقیعە بسەلمێنن کە زەمەنی کارەکە و ھونەرەکە
پێویستی بە بەردەوامی ھەیە بۆ قەناعەتپێکردنی مرۆڤ، ئەمە پانتییەکی
گەورەی داگیرکردووە لە بێ بەھاکردنی مرۆڤ بەرامبەر بە بتە
درووستکراوەکان.
ھەڵبەت وەکو باسم کرد لەدەرەوەی بەھای باڵا، شتێکی دیکەی ھاوچەرخ ھەیە،
ئەویش تەکنۆلۆژیایە کە مەودایەکی خستە نێوان کێشە و پێویستییە
دیارەکان، ئەمەشدوای ئەوەھاتکە عەقلانییەت گرینگی بەم ستایڵە بەھایەدا،
ھەروەھا گرینگی ئەم گۆڕانەش بە پلەیەک کە نەیھێشت و دژی ھەموو
ئاڵۆگۆڕێکی ریشەیی بووەوە کە دواجار ئاراستەشی گۆڕی، ئەم دۆخە کارێکی
کرد کە ئەم چەرخەی ئێستا داوا بکات بگەڕێتەوە بۆ تواناکانی مرۆڤ بە
سرووشتی خۆی، بەڵام بە کەرەستەگەلێک کە دیسان بەرھەمی تەکنۆلۆژیا و
عەقلانیەت بوو، رێگەی نەداو نموونەیەکی دیکەی باڵای تەکنۆلۆژی خوڵقاند،
بۆیە سەرەنجام ئەو بەھایانەی نەھێشت کە مرۆڤ وەکو مەرجی ژیانی شایستە
تەماشای دەکرد، سەرەنجام پەراوێزخستنی ھەر نەتەوە و کولتوور و
رۆشنبیرییەک لەئەنجامی نەھێشتنی ئەو بەھایانەوە سەریھەڵدا.
تاکو ئەوکاتەی مرۆڤ نەبووبوو بە سەنتەری دەسەڵات لەسەر زەوی و خۆی
لێنەگۆڕابوو، بەشێک لەو بەھایانە مابوون کە دڵنەواییان دەدایەوە، یان
وڵامێک بوون بۆ قەیرانە سرووشتی و ناسرووشتیەکان، دواتر کەوتە ئەو
شوێنەوە کە گوایە ھۆشیاری ئامانجە سەرەکییەکەیە بۆبەسەنتەر بوونی،
بەڵام دەرکەوت کە جوانکردنی ھۆشیاری لەگەڵ خودی ھۆشیاری موزەیەف
جیاوازی ھەیە، بەو مانایەی کە ویژدانێک بخوڵقێنێ بەختەوەر بوو بەو
یەکسانیەی کۆمەڵگەکان کە تائێستاش بەخۆیەوە نەیبینیوە، ئەمەش لە پێناو
بزرکردنی خودی ھۆشیاری بوو کە بەمانا فراوانەکەی نەمانی بەھابوو،
لەبەرامبەریشدا ناوھێنانی بۆ سەرھەڵدانی بەدیارخستنی فکر و وجوود و
ھەلپەرستی خودی بوو، ئەمەش وای کرد کە نێوانگیرییەکان لەنێوان شعور و
بێ شعووری بەردەوام نەمێنێ". ھربرت مارکوز. الانسان ژو البعد الواحد.
ترجمە. جورج گرابیشی. دار الادابل١١٢. ئەمەش ویژدانی لە ماندووبوون و
مەترسییەکان دوورخستەوە، ھەروەھا رۆشنبیری گەلانیشی ھەڵمژی کە بووە ھۆی
ھەژاری و گەڕانەوە بۆ کۆمەڵگەی پیشەسازی بێ پیشەیی سرووشتی کە ئەمە بە
لوغزی ھەوڵەکە دادەنرێ، ئەمە پەراوێزێکە لەو پەراوێخستنەی کە ستراتیژ
بوو نەک تەکتیک.
نیچە لە کتێبی ئاوابوونی بتەکاندا ئەو ئیرادەیە دابەشی سەر رەوشت و
توانای ھۆشیاری کرد، ھەروەھا پێیوایە نەخۆش و لێدراوەکان،"وەھنی بەھایی
بۆ نوێخوازی لە رەوشت و ھونەر و دین و زانست و مەعریفەدا ھەیە، یان لە
لەنێوان تێکچوونی جەستەیی و ئەخلاقیدا ھەیە، ئەمە ھیچ جیاوازییەکی نییە
لەنێوان کەسێک رەوشتی نییە و کەسێکی تر لەرووی فیسیۆلۆژییەوە
کەمئەندامە،ئەوەش بەسەر چینەکاندا دابەشدەکات، لەکاتێکدا مرۆڤ ھەوڵی
ئەوە دەدات کە لەھەموو رووداوێک مانایەک یان ئەزموونێک بدۆزێتەوە، کەچی
ئەو مانایە بەھۆی نەبوونی ئیرادەوە نائامادەیە و ھیچ ئامانجێکی نییە،
بۆیە مرۆڤ بەتەنھا دەمێنێتەوە لەو ژیانەی کە ھیچ بەھایەکی تیانییە،
بەردەوام بوونی جیھانیش بەبێ بەھا و بێ مانا و بێ ئامانج، خراپترین
حاڵەتە لە نەبوونی بەھا". (جمال مفرج. ازمە
القیم من المازق اخاقلاقیات الی جمالیات الوجود. دار العربیە للعلوم
الناشرون. منشورات الاختلاف ص٤٤).
کەچی جیل دۆلۆز سەبارەت بەنیچە پێی وایە ئیرادەی ھێز لەباڵاھاتن و
بەدوایەکداھاتنە لە رەگەزی بەرھەمھێنانی جیاوازی چەندێتی و رەگەزی
بەرھەمھێنانی جیاوازی چۆنیەتی، لەنێوان ھەردوکیاندا یەکێکیان باڵادەست
دەبێت و ئەویتر ژێردەست، بەوپێیەی کە چالاکی ھەرکامیان لەنێوان ئەرێنی
و نەرێنیدایە، ھەر لەوێشدا دۆلۆز ئەوە شیدەکاتەوە کە بۆچی ئەو
پرسیارانە بەردەوام دەبن و یەکێکیان دەکات بەچالاک و ئەویتر ناچالاک.
لێرەوە مانای بەھای نوێ رەخنەی لێدەگیرێ، چونکە زاراوەگەلی دادپەرەوەی
و ئیستاتیکا و چاکەکاری لەبارەی بکەری نوێیەوە دەستپێدەکات، لەکاتێکدا
ھیچ کام لەو زاراوانە بەمانا بەھایەکەی کاری پێنەکراوە، بگرە قڵپ
کراونەتەوە و کۆتاییان بە ھەقیقەتی بەرەھەندە ئیرادەییەکەی ھێناوە،
ئەویش ئەوکاتە دەردەکەوێت کە ئیرادە پوچ بۆتەوە و لەبری ئیرادە
قۆستنەوەی ھەلومەرجەکانە.
بەھا شتێکی نەبینراوە چ لەلای کەسی خوێنەوار و چ لەلای کەسی
نەخوێنەوار، بەڵکو شتێکە پەیوەندیی بە ئیدراکی ھەستەکییەوە ھەیە، ئەگەر
کەسێک لەھەر پلەو پایەیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئایینی و ھتد بێ، ھەست
نەکات شتەکان بەھایان لەدەستچووە، ھەستناکات ژیان چ ئاراستەیەکی
وەرگرتووە و چارەنووسی مرۆڤ بەرەو کوێ مل دەنێ، بۆیە کە نەخۆش دەکەوێ
یان دەکەوێتە پلەیەکی خوارتر لە ئابوری و ژیانی کۆمەڵایەتی و ھەست
دەکات مافی خوراوە، ئەوکات ھەست دەکات مرۆڤ دووچاری نەخۆشی بووە
بەلەدەستدانی بەھا بۆ شتەکان و نەریتی مرۆیی. ئەمە لە قۆناغەکانی
رابردووی مێژووش دووبارە بۆتەوە و ئەزموون کراوە، بەڵام ئەزموونەکە
جیاوازیی ھەیە "فەلسەفە لەسەردەمی رۆشنگەریدا لە رۆژئاوا، رقێکی ھێنایە
کایەوە کەبانگەوازی بۆ دەکرد لەرێگەی دژە سیستمی کەنیساوە، ئەو جەنگەی
لەنێوان بانگەشەی ئازادی و تاکگەرایی و مەزھەب و شوناس، تائێستا کە ٢٠٠
ساڵە بەردەوامی ھەیە، ئەم فەلسەفەیە پێیوایە ھەموو مرۆڤێک لەتەواوی
دونیا ئایین پەروەرە، بۆیە مرۆڤ دەتوانێ سەربەخۆیی خۆی رابگەێنێت لە
ئایین، ھەروەھا بەتەنھا بژی، بەڵام پێچەوانەکەی راست بوو، چونکە ئەوەی
مرۆڤی ترساند (ئایین و نەریتی ئایینی) بوو لەناو سەنتەری ئایینەکاندا
ھەم لە پەرستاگاکان و ھەم لەنێو کۆمەڵگە خۆی کە گوتاری ئایین بەسەریدا
زاڵ بوو،، ھەروەھا لەھەموو کارو کردەوەکانی رۆژانە رەنگیدابۆوە،
جیاوازی بچینەیی نێوان تیۆری رۆشنگەری و تیۆری ئوسوڵی لە دونیادا،
ئەوەیە کە یەکەمیان جەخت لە ھاوبەشی دەکات لەنێوان ھەموو بەشەرییەتدا،
ھەروەھا تاکو بەرقەرار بوونی یاسا و دەستوور تاکو ئەرک و ماف دیاری
دەکات، مرۆڤیش بەگشتی بەبێ لەبەرچاوگرتنی رەگەز و نەژاد و زمان و رەنگ
و چین و ھتد بێ منەت دەبێ بەرامبەر ئەو سەنتەرە ئایینایانە، ھەروەھا
ئەویتر جەختی لەسەر تایبەتمەندێتی رەسەنایەتی و ئایینی و زمانەوانی و
ھتد دەکات، بۆئەوەی کێشە مەزھەبی و ئایینی و نەتەوەییەکان بەردەوام بن"
(حسن العودات. النھچە و الحداپە، بین الارتباک و الاخفاق. دار الساقی.
بیروت لندن. سنە ٢٠١١. ص٥١). ئەمەش بەپێی قسەی داریوش شایگان بێ (
بەھای رۆشنگەری بۆخۆی بەھایەکی کەونییە، ناتوانێ لە نێو مافە
ئیسلامییەکان و مافەکانی ھیندۆسییەکان و مافە کۆنفۆشیەکان ھەبێ، بەڵکو
لە نێو مافە کەونییەکاندا ھەیە، مافیش بەسەر ھەمو مرۆڤێکدا پراکتیک
دەبێ لەھەر شوێنێک بێ، بۆیە ئەمە نەیتوانێ تایبەتمەندێتی رۆشنبیری و
ھۆشیاری ئەوانی تر، بۆ نموونە گواستنەوەی ئاسی بوون، بۆ بە ئوسوڵی بوون
و توندڕەوی، کەواتە با رۆشنگەری ھەر لەو بڕوایەدا بووبێت کە مرۆڤ
جەوھەری دونیایە و سەنتەری درووستکەری چارەنووسە، بەڵام دەرکەوت کە
ھەڵچوونەکانی ھێزێکی ترسناکترە لە تۆفان و توڕەبوونی سرووشت، بۆیە
لێرەدا مرۆڤ نازانێ چارەنووسی خۆی بپارێزێ، کاتێک کە لەژێر کاریگەری
ئایین و کولتوور توڕە دەبێ، ئەوەی کە ئێستا دەبینرێت و ھەستی پێدەکرێ
لە ئاستی سیاسی و ئابوری و تەندروستیدا لەھەموو جیھان، ئەو جیاوازیەیە
کە نەیتوانێ مرۆڤ بەیەک ئاراستەدا ببات، ئەمە ترۆپکی بابەتی پشتگوێ
خستنی بەھایە لەلای مرۆڤ، ھەر ئەم پشتگوێ خستنەش بوو رێگەی لەوەگرت خۆی
خۆی پەراوێز بخات.
ماڵپهڕی سمکۆ
محەمەد
|