٦\١\٢٠١٨
بەردەوامیی
ناڕەزاییەکان لە ئێراندا.
درێژەی
دەسبەسەری و کردەوەی هۆوانە دژی ناڕەزاییە ئاشتیخوازانەی خەڵک پاش
تێپەڕبوونی ۷ ڕۆژ لە سەرهەڵدانی خەڵک و بەردەوامی خۆپیشاندانی
ئاشتیخوازانەی خەڵک لە ئێراندا دژی گەندەڵی و کێشەی ئابووری بەرپرسانی
دەسەڵات لە زۆربەی شارەکانی ئێران .
بەرپرسانی دەسەڵات ئەم ناڕەزاییانە بە دەستێوەردانی وڵاتانی دەرەکی و
کەسانی گرێدراوی ئەو وڵاتانە ناو دەبەن و بە کەڵک وەرگرتن لە هێزە
ئەمنیی و نیزامیەکان و سەرکوت کردنی خۆپیشاندەران تا ئێستا ئەژمارێکی
دیکە لە خۆپیشاندەران دەسبەسەر و بریندار کراون .
بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان :
ژمارەی کوژراوان تا ئەمڕۆ نیزیک بە ۲۱ کەس و نیزیکی ٤٥۰ کەس لە
ناڕازییان لە تاران و لە پارێزگای کرمان هەروەها زیاتر لە ۸۰ کەس
دەستبەسەر کراون. هەر وەها لە درێژەی دەسبەسەریەکاندا ژمارەیەک لە
خویندکارانی زانکۆکانی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان دەسبەسەر کراون کە
تا ئێستا ڕێژەی دەسبەسەرکراوان پتر لە ۳۰ کەس ڕاگەیاندراوە .
٦ کەس لە ئاڵۆزیەکانی “قهدریجان “، ۱ کەس لە
خۆمینیشار ، ۱کەس لە کەهریزسنگ و ۱ کەس لە نیزیکی نەجەفئاوا کوژراون
، ئەمە لە حاڵێکدایە کە کوژران ۲ کەس لە خۆپیشاندانی ڕۆژی شەممە و ۱۰کەس
لە ڕۆژی یەکشەممە پشتراس کرابویەوە کە ڕێژەیەکی زۆر لە کوژراوان لە
کرماشان و لۆڕستان ڕاگەیاندرابوون . بە پێی مادەی ۱۲جاڕنامەی مافی
کۆمەڵگای خویندکاران ناڕەزایی لە زانکۆ ئازادە و هەر وەها مافی ڕەخنە و
داخوازی لە جاڕنامەی مافی خویندکاران هیچ دژایەتیەکی لە هەمبەر یاسای
بنەڕەتی نیە ، مخابن لە هەندێک لە زانکۆکاندا ئەم کۆبوونەوە
ناڕەزاییانە ڕووبەڕووی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بوەتەوە و ئەژمارێک
خویندکار بە تۆمەتگەلی بێبنەما دەسبەسەر کراون .
ئاماری خویندکارانی دەسبەسەرکراو بەم شێوەیە ڕادەگەیەنین . زانکۆی
عەلامە تەباتەبای فائیزە عەبدیپوور/مەجید مسافر/محەممەد خانی/سیاوەش
ئەمجەدی/مۆحسن شاهسون/سینا غفاری زانکۆی تاران : لیلا حسینزادە/سینا
ڕەبێعی/مۆحسن حەقشناس/ میکائیل قولی ڕاد/ پدرام پزیرە/محەممەد
محەممەدیان/عەلی مۆزەفەری/مێهدی وەهابی سانی/ سوهەیل مەوەحدیان/ ئارش
ئاوری/دانیال ئیمان/ئەمیر حسین علم تەلەب/مەجید ئەکبەری/ مۆحسن تورابی/
کەسرا نووری /عارف فەتحی / مۆحسن میر مۆحسنی / محەممەد جەواهری زانکۆی
کرماشان : لۆقمان ویسی / ناونیشانی یەک لە خویندکاران لە بەر دەستا نیە
.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
info@kmmk.info
|