٢\١٢\٢٠١٦
بەردەوامیی و
یەکبوون با وەڵام بێ.

حەمە غەفور
ئەم بانگەوازەی سەردار قادر هێمایە بۆ توندبوونەوەی ناکۆکییەکانی نێوان
یەکێتی و گۆڕان دەرئەنجامی بەردەوامبوونی ناڕەزایەتییەکان و سووربوونی
مامۆستایان لەسەر بەدیهێنانی خواستەکانیان. یەکێتی لەژێر گوشاری
پەیامەکەی بارزانی و پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکاندا دەستیکردووە بە
سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان، بۆ ڕێگاخۆشکردن لەپێناو دەستپێکردنی
دانوستانەکان بۆ ڕێکخستنەوەی ماڵی کورد.
گۆڕانیش هەوڵئەدات بارودۆخەکە بقۆزێتەوەو خۆی تێکەڵی ناڕەزایەتییەکان
بکات، بە ئامانجی گوشاردانان هەم لەسەر یەکێتی و هەم لەسەر پارتی، تا
وەکو هێزێک لە پرۆسەی ڕێکەوتنەکاندا حسابیان بۆ بکرێت.
مامۆستایان و کارمەندان و جەماوەری ناڕازی و خەباتکاری سلێمانی و
دەوروبەری دەبێت ووریا بن، ئەم ناڕەزایەتییەی پارێزگاری سلێمانی، بەهیچ
جۆرێک بە واتای لایەنگری کردنی بزووتنەوەی گۆڕان نایەت لە
ناڕەزایەتییەکان و خواستەکانتان، بەڵکو بەکارهێنانی ناڕەزایەتییەکانی
ئێوەیە وەکو کارتی گوشار بۆ سەر بارزانی و پارتی بۆ بەشداریپێکردنیان
لە دانوستانەکاندا.
بەردەوامبوونتان و یەکبوونی زیاترتان لە نیو بۆتەی ناڕەزایەتیەکان و
تێکۆشانتان بۆ بەرگری لە خۆتان و مافەکانتان، تەنها ڕێگایەکە دەتوانێت
ئازادکردنی دەستگیرکراوەکانی ئێستا و دواتریش گەرەنتی بکات، نەک
دڵخۆشکردن بە ناڕەزایەتییەکەی سەرۆ قادر.
ئێوەی ناڕازی پێویستە ڕێگای خەباتی خۆتان جیابکەنەوە لە سات و
سەوداکردن بەسەر داواکارییە ڕەواکانتانەوە، ڕیزی خۆتان سەربەخۆ ڕابگرن
لە هەر نییەتێک کە بخوازێت بۆ مەرامی سیاسی و تایبەت ئێوەو
ناڕەزایەتییەکانتان بەکاربێنێت. بەردەوامییتان و سووربوونتان لەسەر
خەباتی بەرهەقتان بۆ جێبەجێبوونی هەموو داواکانتان ڕێگای یەکبوونتانە،
سەربەخۆییتان لەم حیزبانە هەموویان گەرەنتی شەفافییەتی هەڵسوڕان و
چالاکیتان و سەرکەوتنی خەباتتان دەبێت. ئەمەش وەڵامێکی شاییستەو
خەباتکارانەی ئێوە دەبێت بە هێرش و پەلامارەکانی دەسەڵات بۆ سەرکوتی
ناڕەزایەتییەکان.
_______________________________
سەردار قادر:
سێیهم/ داوا له لایهنه ئهمنیهكان دهكهین بهپهله سهرجهم دهستگیركراوانی
ئهمڕۆ ئازاد بكهن، بۆ ئهو مهبهستهش لهپهیوهندی بهردهوام
داین بۆ ئازادكردنی تهواوی دهستگیركراوان، به پێچهوانهوه ئهگهر
ئازادنهكرێن ههڵویستی ترمان دهبێت.
http://www.knnc.net/Drejey-hawal.aspx?id=91516&LinkID=4&video=False&leguaid
١\١٢\٢٠١٦
ماڵپهڕی
حهمه
غهفور
|