٢۴\١\٢٠١٠
به‌ردی به‌خت .
له‌تیف ئۆمه‌ر
هه‌موو جارێ له‌به‌ر
قاپی به‌زه‌ییا
داوای سۆزم لێ ئه‌کردی
له‌سه‌ر به‌رماڵی تۆ په‌رستی
پێت ئه‌وتم
ئای چه‌ند شێتی
*
* *
که ده‌چوومه مه‌ستی خه‌ڵوه‌ت
سکاڵای ڕۆح خه‌تم بکه‌م
ده‌نگێک چپه‌ی ئه‌هانییه
خه‌ڵوه‌ت خانه‌م
هه‌ر وێت یانه‌ی
نمازو هۆش و بیرم بووی
*
* *
به‌نده ، به‌ندی
ڕکاتت بوو
به زمانی خوایه‌تی خۆت
پێت ئه‌وتم
لابه گمه‌ی، زکری ده‌روون
له ڕۆحتا دێوانه مه‌گره
که خۆت شێتی،شێت
به‌بێ ئه‌وه‌ی تۆ بزانی
وه‌ی چه‌ند خۆشه
عه‌شقی شێتی
*
* *
تۆ ئه‌و خواوه‌نده نازداره‌ی
دڵداره‌کان
نیازی دڵیان
به به‌ردی به‌خت هه‌ڵ خستووه
ماچ بارانی سینه‌ت بکه‌ن
*
* *
خۆشم ئه‌وێن
ئه‌وانه‌ی وا، به‌ڕووی دیواری ڕازه‌وه
مه‌کۆی نازیان
بۆ خۆشییه‌کان
چه‌پکێ دۆعای بێوه‌ییه
بۆ سره‌وتی خۆشه‌ویستی
*
* *
خۆشم ئه‌وێن
ئه‌و نه‌رمه‌ده‌نگانه‌ی
وه‌کو ده‌نگی پیانۆیه‌کن
نۆته‌کانی عیشق سازی
میهره‌بابی خۆشه‌ویستیم بۆ لێ ئه‌ده‌ن
له هه‌ر سۆڵۆی ئاوازێکا
تنۆکاوی ماچی حه‌زم
پێ ئه‌به‌خشن.
_________________
وێت:
خۆت
- به‌شێوه‌زاری هه‌ورامان
نماز:
نوێژ
- به‌شێوه‌زاری هه‌ورامان
هۆڵندا
- 2010
هێشوویه‌ک
له به‌رچنه.
شه‌وێکم دی مریه‌م
بۆ عیسا ئه‌گه‌ڕا
خه‌لیفه‌کان بۆ پێغه‌مبه‌ریان ئه‌گه‌ڕان
منیش چه‌پکێ گوڵه‌گڕم کرده دیاری و
له‌ده‌وری زه‌رده‌شتم گێڕا
شه‌وێکم دی ئاسمان بۆ ئه‌ستێره کوژاوه‌کانی ئه‌گه‌را
قاچ و ده‌سته په‌ڕیوه‌کان بۆ په‌نجه‌کانیان ئه‌گه‌ران
منیش بوومه گۆچانێک و خۆم دایه ده‌ست ئه‌و مناڵه‌ی
له‌نه‌ورۆزی هه‌شتاو هه‌شتا چاوی له بینین دابڕا
*
* *
چه‌ند تاڵ قژی
نه‌رمه ته‌نکی
سه‌ری به‌رزم
له تاریکی ژوری زیندان
بۆ نه‌ورۆزی ساڵی تازه‌م
کردمه گڕی
بیست و یه‌کم
*
* *
گورگ گورگ ئه‌لورێنێ
نه‌که‌ی کوڕم
ده‌نگی گورگ بتترسێنێ
گورگ ماڵی یه
گورگ گورگ گه‌له‌ن زۆرن
گه‌ر قه‌پ بگرن ئه‌مانپچرن
گورگن گورگ
لوتیان ناوه به ده‌رگاوه
دایه گورگن
بابه گورگن
من ناترسم له‌وه‌ی گورگن
به‌ڵام گورگن
بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ
ئه‌وان گورگن
*
* *
ئه‌ی چه‌م بازی چیای سه‌رچه‌م
چه‌می تۆیه
چه‌شنی چه‌می ماسی چه‌مه
واله‌م چه‌مه
عه‌شقی چه‌م و هه‌م چه‌می تۆم
*
* *
له‌قوڵایی زیندانه‌وه
به‌چاوێکی پڕ هیواوه
په‌نجه‌ره‌ی دڵم کرده‌وه
تا یه‌ک هه‌وای
ساردم بۆ بێت
له کوێستانی سه‌ر سنگته‌وه
*
* *
که‌غوربه‌تی ئاواره‌یم
دڵی نامۆم بێ مه‌یل ئه‌کا
دڵ که‌یل ئه‌بێ و
داوای هۆره‌ی تۆم لێ ئه‌کا
*
* *
له‌نێوانی ڕیزه شیشی
ئۆردوگایا
لێک دابڕاین
زۆر ئه‌ترسام نه‌تبینمه‌وه
حه‌زم ئه‌کرد
هه‌رچی وشه‌ی
پڕ مرواری دنیا هه‌یه
به‌ملوانکه‌ی ناسکه شیعرێ
له گه‌ردنتا بم هۆنیایه
*
* *
هونه‌رمه‌ندێ
چه‌ند دڵۆپ خوێن له‌سه‌ر تاڵی فڵچه‌که‌یا
به‌گیر هاتن
مانیان ئه‌گرت
تاوشک بوون
نه‌یان ئه‌ویست بڕژێنه سه‌ر
ئاڵۆسکاوی قژی خاوی
پۆسته‌ره‌کان.
هۆڵه‌ندا - 2009
|