٢٩\١٢\٢٠٠٩
به‌ره‌و به‌هه‌شتی
سوێد یان دۆزه‌خی
سوێد.

ره‌وشت
ئیسماعیل
ره‌نگه له‌وه ئه‌چێ
که له‌چاره‌مان نووسرابێ تا نه‌ته‌وه‌یه‌کی
زۆرلێکراو بین!
• تۆ بڵێی له‌به‌ر ئه‌وه‌بێ به‌درێژای
ژیانمان شه‌رمان به‌که‌س نه‌فرۆشت وه ئه‌بێ شه‌رمان پێ بفرۆشن!!!هه‌ر
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نیشتیمان و خاکی خه‌ڵکیمان داگیر نه‌کردووه ئه‌بێ
ولاته‌که‌مان و خاکه که‌مان داگیر و کاول بکرێ..!!هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌ی
کلتورو شارستانیه‌تی خه‌ڵکمان له‌ناو نه‌بردوه ئه‌بێ کلتورو
شارستانیمان له‌ناو ببرێ..!!نازانم مێژویه‌ک که‌ئێمه وه‌ک نه‌ته‌وه له‌ناو
ئه‌بره‌ین...!!وه‌ک وڵات تاڵان و وێران ئه‌کرێن..وه‌ک کلتورو ژیانی
رۆحیش داده‌پێنرین..!!والێره‌ش دووباره به‌زمان بنبر ده‌کر‌ین..!!چۆن
تورکه کان کاتی خۆی سیاسه‌تی تتریک کردنیان به‌کار ئه‌هینا ئه‌وه‌ی
زمانی تورکی فیربێ و قسه‌ی پێ بکا ئه‌وه پاداشتی ئه‌دریتێ و هه‌موو
مافه‌کی هه‌یه..!!یان به بێ سێ و دووزمانی سه‌ره‌کی ده‌وڵه‌ته‌وئه‌بێ
فێربن..!!هه‌روه‌ها فارسه‌کان و عه‌ره‌به‌کانیش به‌هه‌مان شێوه‌و به هه‌مان
ره‌فتار..!!به‌ڵام له‌هه‌مووی سه‌یرترلێره دووباره و ده‌باره ده‌بێته‌وه..ئه‌و
بیره‌کۆنه په‌رستانه‌یه که چه‌ند سه‌ده‌یه‌ک له‌مه‌و ۆپێش بوو..ئیستا
کراسی نوێ کراوه ته‌وه له‌به‌ریاو هاتۆته‌وه کایه..!!زۆر به‌گه‌رمی یه‌وه
بایه‌خی پێ ئه‌درێت!!له‌م سه‌ده‌یه‌ی ئه‌مرۆماندا!!به‌ڵێ سه‌ده‌ی 21
سیاسه‌تی کاری به عه‌ره‌ب کردن هه‌یه.!!چۆن و به چ شێوه‌یه‌ک...!!نازانم..!!ئه‌گه‌ر
ته‌نها شتێ بزانن له‌باره‌ی کورده‌وه که چه‌نده‌ها ساڵه شۆرشی کردووه
له‌پێناوی ئازادی و سه‌ربه‌ست کردنی خۆیدا یان با بلێین هه‌موو شۆرشه‌کانی
کورد به درێژای ته‌مه‌ن و زه‌مه‌ن و کات و ژیان له‌سه‌ر حه‌ق بوون و
بۆ ئامانجێکی دیاری کراومه‌به‌ست هه‌وڵی داوه..!!بۆیه که منیش هاتومه‌ته
ده‌ره‌وه‌و هه‌ڵهاتوم له‌به‌ر ئه‌و زوڵم و ناحه‌قی یه‌ی که‌لێمان کراوه..!!له
به‌ر ده‌سه‌ڵات و سوڵگه‌ی حوکومه‌ت هه‌ڵهاتم..!!که‌چی له‌رێره ئه‌بینم
ده‌یان سوڵگه و ده‌یان حوکومه‌ت ..!! به‌ڵی بۆیه هه‌ڵهاتم بۆ ووڵاتی
سێهه‌م بۆیه کۆتای به‌و رقه‌ی خۆم یان ئه‌ونیزامه و ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی
که من تیایدا په‌روه‌رده‌بوم و بیگۆرم.
ئه‌و واقیعه‌ی تیا په‌روه‌رده‌بوم کۆتای پێ بێنم و به‌ره‌و شوێنی برۆم
.. که چیتر جیاوازی نه‌بێ له نێوان
مرۆڤایه‌تی دا.. به‌ڵێ مرۆڤایه‌تی که‌هه‌موو مان کۆبینه‌وه له ژێریداو
هاوار بکه‌ین مرۆڤین به‌بێ جیاوازی فه‌رق
.... ره‌ش و سپی و سور و زه‌رد و ئه‌وروپی و
ئه‌مه‌ریکی و ئه‌ف‌ریقی و کورد‌و عه‌ره‌ب و تورکی و فارس و....هتد..به‌ڵێ
بۆیه دڵم به ر‌ق په‌روه‌رده نه‌بێ و ر‌ق ره‌گ و ریشه‌ی دانه‌کوتێ له‌ناویاو
نه‌چێته خوێن و ناخمه‌وه هه‌رچه‌نده دوور که‌وتمه‌وه
له... ر‌ق ،له حقد، له شتی خراپ،له پیاو کوشتن له درۆ، له دزی، له خوێن
رشتن، له ره‌وشتی ناشرین.... که چی لێره ئه‌بێ تازه ده‌ست له‌ملانی ئه‌م
شتانه ببمه‌وه‌و گۆرانی بڵێین....یاخود بیکه‌م به نه‌شیدی وه‌گه‌نی و
ده‌یان که‌سی وه‌ک خۆم بیڵێته‌وه..ئای فه‌رق،، ئای ر‌ق، ئای حقد، ئایا
فه‌رق ئه‌بێته هه‌ڵگرتنی حقد؟ ئایا حه‌قد ئه‌بێته دروست بوونی شه‌ری حه‌ق!!؟
ئایا حه‌ق کێ سه‌ر ئه‌که‌وێ..!!؟کێ تاوان باره..؟ فه‌رق...؟
یاخود ر‌ق......!!!؟
وای به‌باش ئه‌زانم لێره دا بوه‌ستم و چه‌ند هه‌نگاوێک و چه‌ند سه‌ده‌یه‌ک
بگه‌رێمه‌وه بۆ دواوه...له‌وانه‌یه بپرسن بۆچی...!!
باسی چه‌ند سه‌ده‌یه‌ک له‌مه‌و پێش ئه‌کا....!!
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه که‌باسم کرد له ئێستای ئه‌مرۆماندا دوو باره‌و
تازه‌کراوه‌ته‌وه..!! ئه‌سکه‌نده‌ر پێش
میلادی ئه‌ڵێ... دنیا له کۆمه‌ڵێ شتی دژ به‌یه‌ک پێک هاتووه...واتا هه‌موو
شتێ به‌شی خۆی جیاوازی تیادایه وه‌ک گه‌رمی و ساردی ئاو و هه‌وا...هتد
یان زه‌رده‌شت ئه‌ڵێ... دنیا دووانه یه‌کی هه‌تاهه‌تاین....تاریکی
روناکی..خێر و شه‌رباشه‌و چاکه‌و راستی و درۆ...هتد....به‌ڵێ له راستی
دا ئه‌مرۆ تا مه‌ودایه‌ک و تا ئێستاش سوودمان له م قسانه و له‌م
تیروانینه نه‌چه‌ریانه وه‌رگرتوه.. به‌تایبه‌تی من خۆم بروام پێیه‌تی
چونکه ئه‌گه‌ر بێت و سه‌یری ئێستای ئه‌م وڵاته بکه‌ین ئه‌بینین چه‌ند
شتێ دژ به‌یه‌کی تیادایه..ئیقامه..ره‌فچ مه‌نتیقه ئامین مه‌نتیقه غێر
ئامین کورد عه‌ره‌ب سلیمانی که‌رکوک ......هتد.
به‌ڵێ من گله‌یی له‌م
ووڵاته ناکه‌م چونکه ژیان ئه‌بێ ئه‌مانه‌ی تیا بێ، و
هه‌ر وه‌کو وتراویشه دنیا دوانه‌یه‌کی هه‌تاهه‌تاین...باشه
زانیمان که دنیا چده‌کان باشه‌و چاکه‌و خێر‌و شه‌رو راستی و درۆ و کورد
و عه‌ره‌ب و مه‌نتیقه ئامن و مه‌نتیقه
غێرئامن و .......هتد به‌ڵام سه‌یر له وه دایه هه‌تاکه‌ی و هه‌تا
چ چه‌رخ و زه‌مانێک کۆتایان پێ نیین...!!هه‌روه‌کو هیراقلگ که پێش
زاینی ئه‌لێ....دنیا له گۆرانکاری به‌رده‌وام دایه...ده‌با سود له‌مه‌و
له چه‌ند که‌سێکی تریش وه‌ربگرین..یان باشه کێمان گوێمان له قسه‌ی زه‌رده‌شت
گرت.... گه‌رچی له هه‌مان کات دا وتویه‌تی بۆ ئێستای ئه‌مرۆش زۆر تازه‌یه‌و
پێویسته که ئه‌ڵێ....دوور بکه‌ونه‌وه له حه‌قد دڵتان پاک بکه‌نه‌وه له
ر‌ق نای دۆزنه‌وه که‌شتێ پاڵ تان پێوه بنێ بۆ خراپه کردن.
به‌ڵێ لێره به سروشتی حه‌قد له دڵماندا له دایک بووه.......!!
سه‌ر له نوێ واته ئه‌وه‌ی من چه‌ند ساڵه ڵیی را ئه‌که‌م و هه‌ڵدێم و
دوور ئه‌که‌ومه‌وه لێی له کوێوه وه‌کو ووتم له ووڵاته وێرانه‌که‌ی
خۆم..که هیچ یاسایه‌ک و قانون و مافێکی تیادانیه... که هه‌ره‌سی هێناوه
له هه‌موو بار‌و دۆخێکی ژیانه‌وه. که‌چی لێره و له‌م وڵاتانه‌ی ئێره‌دا
که هه‌موو قانون و نیچام و مافیکی تیادایه و باری ئیقتسادی و هه‌موو
بار‌و دۆخه‌کانی باشه...دووباره ئه‌بێ په‌نا به‌رمه‌وه به‌ره‌و بیره
کۆنه‌که‌م به‌ره‌و مێژووه‌که‌م،،به‌ره‌و چه‌که کوشنده‌که‌م به‌ڵی به‌ره‌و
شه‌ر به‌ره‌و حه‌قد به‌ره‌و ئاژاوه...!!
ئه‌وه‌ی که من ئه‌یزانم هه‌بوونی جیاوازیه‌کانه فه‌رق فه‌وتاندنی حه‌ق
و له ناوبردنی مافی چه‌ند کۆمه‌ڵێ له خه‌ڵکه..گه‌رچی لێره هه‌موو
یاسایه‌ک هه‌یه هه‌موو قانونێک هه‌یه که‌چی
هیچی بۆ ئێمه ناشێ..ئه‌زانن بۆ چی!!
چونکه تاوانمان ئه‌وه‌یه که کوردین ،تاوانمان ئه‌وه‌یه که مه‌نگقه
ڕمنین سه‌یر له وه‌دایه ئه‌م دونیایه و ئه م ژیانه‌ی ئێمه هه‌مووی به‌شی
خۆشه‌ویستی ناکات.. که‌چی ئێمه‌ی مرۆڤ فریای ر‌ق لێ هه‌ڵگرتن ئه‌که‌وین..!!
بۆچی و کێ به‌ر پرسیاره‌و هۆکه‌ی چیه...!!!
ده‌با هه‌موو مان سوود وه‌ربگرین و سه‌یری ره‌وشت و کرداری باش بکه‌ین....
من بۆیه ناڵه‌م کتێبه ئاسمانیه کان!!چونکه ئه‌مه بابه‌تێکی تره‌و زیاتر
پیویستی به‌باس کردن هه‌یه...!!واتای ئه‌وه نیه که‌من باورم پێیان
نیه..نه‌ء نه‌ء..به‌پێچه‌وانه‌وهه‌چ نوسینێک هه‌چ پیتێک سوودی هه‌بێ بۆ
نه‌ته‌وه‌و بۆ کۆمه‌ڵ و به‌شه‌ریه‌ت مرۆڤایه‌تی...جێگای باوه‌رو رێز
گرتنه لای من.....!!
به‌ڵی ده‌با گوێ بگرین بۆ ئه م دێره‌و ده‌یان دێری ووته‌ی به‌نرختر که
هه‌موویان بۆ ژیان و بۆ خۆشه‌ویستی ژیان ووتویانه و ده‌نگیان به‌رز
کردۆته‌وه ...بردناشۆ ئه‌لێ..ئێمه‌ئه‌ژین به‌خۆشه‌ویستی نه‌ک خۆشه‌ویستی..
یان گۆته زانای ئه‌ڵمانی
ئه‌ڵێ..ئه‌وه‌ی واتای خۆشه‌ویستی نه‌زانێت مافی ئه‌وه‌ی نیه که‌بم
ناسێت.!!! هونه‌رمه‌ندی کورد به‌هجه‌ت یه‌حیا
ئه‌ڵی..ره‌وتی ژیان چۆن رێ ئه‌کا ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی نه‌بێ یاخود
کاروانه‌که‌ی مێژوو به‌بێ عه‌شق بۆ کوێ ده‌چێ..!!
عه‌شق نه‌بێ ژیان ئه‌مرێ جیهانی دڵ وێران ئه‌بێ.........جاکه‌واته
با فه‌رق نه‌که‌ین با دڵمان پاک بکه‌ینه‌وه با ژیانی داهاتومان به‌تام
و چێژی خۆشه‌ویستی به‌رینه سه‌ر و گوێ بگرین بۆ ئه‌م ووته‌یه‌ی زه‌رده‌شت
و بۆ ئه‌مرۆێ تازه‌بکه‌ینه‌وه‌و بیکه‌ین به مه‌شخه‌ڵێ بۆ ئێستا‌و بۆ
داهاتوو شمان بژین و برۆین و بمرین.. ابعد
الحقد عنک لا تدع شیئن یدفع الا العنف..
یان باشه تۆ بڵی زه‌رده‌شت له‌و کات و سه‌رده‌مه‌دا په‌شبینی ئێستای
ئه‌مرۆی نه‌کردبێ.. کاتێ که قوتابیه‌کانی لێی کۆده‌بنه‌وه لێی ئه‌پرسن
ئایا هه‌موو کاتێ بڵین به‌ڵێ...ئایا پیویست ناکات یان راست نیه
که بڵین نه‌خیر...!!بۆیه دوای بێ ده‌نگ بونیکی کاتی وه‌ڵامیان ئه‌داته‌وه‌و
ئه‌لێت ... به‌ڵکو
زیاتر‌و زۆرتر بلێن نا بۆ جیاوازی...... نا بۆ ر‌ق... نا بۆشه‌ر..ئه‌مه
هاواری ئێمه‌ی کورده و ئینجا نازانم ئێوه چۆن گوێمان لێ ئه‌گرن و چۆن
سه‌یرمان ئه‌که‌ن و چۆن په‌سه‌ندمان ئه‌که‌ن.....!!!!
______________________
تێبینی:
مه‌به‌ستم له‌م ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه
به‌هه‌شتی سوید یان دۆزه‌خی سوید
له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه به‌ره‌و به‌هه‌شت
واتا به‌ره‌و ئیقامه و ژیانی به‌ره‌و پێش چون و دابین کردنی ژیانی
پاشه رۆژو چاو که‌وتنه‌وه به‌گه‌ل و خێزان‌و نیشتیمان و خۆشه‌ویستان..
له لایه‌ن کوردیشه وه بۆ دۆزه‌خ....
واته به‌ره‌و ره‌فز و ژیانی گه‌رانه‌وه بۆ
دواوه و بۆ ماسات و ناخۆشی و دورکه‌وتنه وه له خێزان و خاک و وڵات‌و
خۆشه ویستان... پڕ کردنه‌وه‌ی کاته‌کانی ژیان به‌ناخۆشی...
ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌ژیت بۆ راستی و بێ هیوا ده‌روات....
سوێد
yarsan_barzenji@hotmail.com
|