٢۴\٨\٢٠١٠
به‌ره‌و
دادگایی‌کردنی تاوانبارانی کاره‌ساتی ٣١ ئابی ١٩٩٦
بۆ وه‌ستاندنی هێرشی ده‌سه‌لات دژ به رۆژنامه‌گه‌ری ئازاد.
ره‌وه‌ندی
کورد له‌شاری له‌نده‌ن هه‌ڵده‌ستێت به ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی خۆی له‌ڕۆژی
31 ئابی 2010.
کاتژمێڕ 12:00 بۆ 14:00 - ڕۆژی سێشه‌مه 31 ئابی 2010له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی
عێراق، گروپی چه‌تری ئازادی له له‌نده‌ن خۆپیشاندانیک بۆ کۆمه‌ڵگای
کورد له به‌ریتانیا ساز ده‌کات بۆ یادکردنه‌وه‌ی کاره‌ساتی 31 ئابی
1996 که تا ئێستا گه‌له‌که‌مان به ده‌ست ئه‌نجامه خوێناوی و خیانه‌تکارییه‌کانییه‌وه
ده‌ناڵێنێ.
دروشمه‌کانی خۆپیشاندانه‌که:
1. داواکردن بۆ ده‌رکردنی یاسایه‌ک بۆ دادگایی‌کردنی کردنی ئه‌نجامده‌ران
و تاوانبارانی 31 ئابی 1996
2. قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی زیانلێکه‌وتوان
3. دیاریکردنی چاره‌نوسی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له‌و کاره‌سته‌دا ونکراون.
4. وه‌ستاندنی هێرشی ده‌سه‌ڵات بۆ سه‌ر میدیای ئازاد و مافی
هاونیشتمانییان له هه‌رێمی کوردستاندا.
تکا له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان و هه‌موو کوردێکی دڵسۆز ده‌که‌ین
به گه‌رمی به‌شداری بکه‌ن بۆ ده‌ربرینی هه‌ڵوێستی ئینسانی و
نیشتیمانییتان و پاڵپشتکردنی داوا ڕه‌واکانی خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی
کوردستان به‌رامبه‌ر به زنجیره تاوانه‌کانی 31 ئاب.
ئاماده‌بوونی زۆرترین ڕه‌وه‌ندی کوردی خزمه‌تیکی گه‌وره‌یه به‌ئازادی
و دیموکراسی له‌کوردستاندا و رێگرتن له به‌رده‌وامیی ده‌سترێژی ده‌سته‌ڵاتداران
بۆ سه‌رکوتکردنی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستان.
بژی ئازادی، بژی دیموکراسی، نا بۆ سه‌رکوتکردنی ئازادی و دیموکراسی و
مافی راده‌ربڕین له‌کوردستان.
بۆ پێشه‌وه ده‌نگ هه‌ڵبڕن بۆ دادگایی‌کردنی تاوانبارانی 31 ئابی 1996.
بۆ په‌یوه‌ندی/
chatre_azady@hotmail.com
شۆێن/ نزیکترین
ئێستگای ئه‌نده‌رگراوند
Station Gloucester Road
Embassy of Republic Of Iraq
3 Elvaston Place
London SW7 5QH
گروپی چه‌تری ئازادی - له‌نده‌ن
|