په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٧\١٢\٢٠١٢

راگەیاندنێک لە گرووپی ٤٠٠:

بەرەو دادگاییکردنی بکەرانی
پشت گەندەڵییەکانی نەخۆشخانەی ٤٠٠ قەرەوێڵەیی لەسلێمانی.

 


وەک ئامادەکارییەک بۆ پرۆسەی دادبینی کۆمپانیای UI enc کۆری لەدادگای سلێمانی لە بەرواری ٢٧-١٢-٢٠١٢ دا بەپێویستی دەزانین چەند زانیارییەک لەسەر ئەم کۆمپانیایەو پەیوەندییە گوماناوییەکانی لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێم و پرۆژەکانی بڵاوبکەینەوە، ئێمە بە گرنگی دەزانین کە پەرلەمان و داواکاری گشتی و ڕاگەیاندنەکان بەدواداچون بۆ ھەریەک لەنەخۆشخانەی ٤٠٠ قەرەوێڵەیی سلێمانی و کۆی ئەم پەیوەندی و گرێبەست و پرۆژانە بکەن کە کۆمپانیای ناوبراو لە ھەرێمی کوردستاندا ماویەتی.


کۆمپانیای UI enc کۆری بناسە:


• ١٩٨٧: دامەزراوە.
• ٢٠٠٠: بۆ یەکەم جار لە بۆرێەی کۆریا ناوی تۆمار کرا.
• ٢٠٠٢ : بە یەکێک لەو ٥٠ کۆمپانیانەی کۆریا دەستنیشانکرا کە بە خێرایی گەورە بوون.
• مانگی ٦/ ٢٠٠٤ : ناوی خۆی گۆڕی بۆ UI enc Corporation.
• مانگی ٨ /٢٠٠٤ گرێبەستی دروستکردنی نەخۆشخانەی ٤٠٠ قەڕوێڵەیی سلێمانی ئیمزا کرد.
• مانگی ١٠/ ٢٠٠٤ ئۆفیسی لە سلێمانی کردەوە.
• مانگی ٤/ ٢٠٠٥ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دارایی و سەرۆکی دەزگای پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەی ھەرێمی کوردستان بە یاوەری ٨ کەسی تر لە ھەرێمی کوردستانەوە سەردانی بارەگای سەرەکی کۆمپانیاکە لە سیئۆلی کۆریا دەکەن. وەفدە کوردییەکە سەردانی ھەر یەکێک لە وەزارەتەکانی دەرەوە و وەزارەتی بازرگانی و کۆمپانیای نیشتیمانی نەوتی کۆریی و چەندان دەزگای تر دەکەن.
• مانگی ٣/ ٢٠٠٦، وەفدێکی سەر بە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بارەگای سەرەکی کۆمپانیاکە لە سیئۆلی پایتەختی کۆریا دەکەن. ئەندامانی ئەو وەفدە پێکھاتبوون لە (ھێمن خالید شەفیق (و) فوئاد) ….و ڕاوێژکاری وەزارەتی تەندروستی و ١١ کەسی دیکە. وەفدەکە گەشتێکی بۆ بارەگای سەرەکی کۆمپانیاکە و ژمارەیەک نەخۆشخانە کرد و چاوی کەوت بە گرووپێک لە کۆمپانیاکانی دابەشکردنی ئامێری پزیشکی.
• مانگی ٣/ ٢٠٠٦، وەفدێکی باڵای کۆمپانیاکە سەردانی کوردستان ئەکات و چاوی دەکەوێت بە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران (عومەر فەتاح) و ژمارەیەک وەزیر و بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئاسیا سێڵ (فاروق مستەفا).
• مانگی ٤/ ٢٠٠٦، ئۆفیسێک لە دوبەی دەکاتەوە.
• مانگی ٦/ ٢٠٠٦، وەفدێکی باڵای کۆمپانیاکە سەردانی کوردستان دەکات و چاوی بە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران (نەچیرڤان بارزانی) و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران (عومەر فەتاح) دەکەوێت.
• مانگی ٨/ ٢٠٠٦، پێوەری کارەبای ماڵان بۆ ٥٠ ماڵ لە ھەولێر وەکو تاقیکردنەوەیەک دادەمەزرێنێت.
• مانگی ٩/ ٢٠٠٦، ئیمزاکردنی گرێبەستی دروستکردنی نەخۆشخانەی ٣٠٠ قەڕوێڵەیی لە دھۆک لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.
• مانگی ١١/ ٢٠٠٦، وەفدێکی فەرمانگەی تەندروستی دھۆک سەردانی بارەگای سەرەکی کۆمپانیاکە دەکەن لە سیئۆلی پایتەخت بۆ ئەنجامدانی گەشتێک لە چوار نەخۆشخانەی گشتی سەر بە زانکۆی یۆنسی و زانکۆی کۆنکوک و چەند کۆمپانیایەکی دابینکردنی پێیداویستی پزیشکی.
• مانگی ١٢/ ٢٠٠٦: گرێبەستێکی لە گەڵ کۆمپانیای ھایوندای ئیمزاکرد بۆ ھەماھەنگی کردن بۆ تەواوکردنی پرۆژەی کارەبایی ٣٠٠ مێگاواتی لە ھەرێمی کوردستان.

ھەرچەندە چەندین جار بەرپرسانی حکومەتی ھەرێم باسیان لەوە کردوە کە ئەم کۆمپانیایە خراوەتە لیستی ڕەشەوە بەڵام بەپێی بەدواداچونەکانی گرووپەکەمان ئەم کۆمپانیایە تا ئێستاش چەندین پرۆژەو پرۆپۆزەڵی ھەیە وەک لەم خشتەیەدا ڕونکراوەتەوە:

 

 

 

ز

پرۆژە

پارێزگا

سوودمەند

ماوەی پرۆژە

قۆناغ

1.        ١

پرۆژەی تۆڕی ئاو

دهۆک

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٢٤ مانگ

پرۆپۆزەڵ

2.        ٢

پرۆژەی سیاحی دوکان

سلێمانی

حکومەتی هەرێمی کوردستان/ جەی فی سی

 

پرۆپۆزەڵ

3.        ٣

نەخۆشخانەی ٨٠٠ قەڕوێڵەیی لە هەولێر

هەولێر

حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

پرۆپزەڵ

4.        ٤

سەنتەری دروستکردنی کارەبا

سلێمانی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٢٠٠٧

فەیسی یەکەم لە مانگی دەی ٢٠٠٧ تەواو بووە

5.        ٥

تۆڕی ئاو لە سلێمانی

پارێزگای سلێمانی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٣٦ مانگ

پرۆپۆزەڵ

6.        ٦

نەخۆشخانەی ٢٥٠ قەڕوێڵەیی لە زاخۆ

پارێزگای دهۆک

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٣٦ مانگ

پرۆپۆزەڵ

7.        ٧

نەخۆشخانەی ٣٠٠ قەڕوێڵەیی لە دهۆک

پارێزگای دهۆک

حکومەتی هەرێمی کوردستان/ وەزارەتی تەندروستی

٢٤ مانگ

گرێبەست ئیمزا کراوە

ئێمە لە گرووپی ٤٠٠ داوا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کە ڕوونکردنەوە لە سەر تەواوی ئەو پرۆژانە بدەن کە لە لیستەکەی سەرەوەدا ھاتووە.
____________________________________________
* گرووپی ٤٠٠ لەچوارچێوەی چالاکییەکانی فیدراسیۆنی ڕیکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیدایەو بۆ زیاتر لە ٢ ساڵە بە بەردەوامی بەدواداچوون بۆ کەیسی گوماناوی و پڕ لەگەندەڵی نەخۆشخانەی ٤٠٠ قەرەوێڵەیی دەکات لەسلێمانی..

 

گرووپی ٤٠٠
٢٦\١٢\٢٠١٢ - سلێمانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک