په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٠\٣\٢٠١٤

بەڕێوەبەرایەتی و شەڵتەرەکانی ئەرکیان چیە

سەبارەت بە کوشتنی (ئیمان - ع).

هەڵاڵە رافیع       

“دەبوایە ئەو کچە لە زیندان بمێنێتەوە، لەبەر ئەوەی ژیانی لەمەترسیدا بوو” ، ئەی بەڕێوەبەرایەتی و شەڵتەرەکانی ئەرکیان چیە!!؟؟
دەیسەلمێنن کە بەرپرساریەتی سەرەکی لە ئەستۆی دامودەزگا و ڕێکخراوەپەیوەندیدارەکانە!


ئیتر لە شوێنێکدا ‌لۆجیکیش مانای خۆی لەدەست دەدات، وە ھیچ پاساوێکی نەزانانە یان ھەڵخەڵەتێنەرانە قبوڵ ناکرێت لەبەرامبەر ئەم تاوانە گەورانەدا.

تۆ گوێ لە بەناو “پسپۆرانی” کێشە کۆمەڵایەتیەکان بگرن، کە ھەر لێدوانەکانی خۆیان شاھیدی لەسەر ئەوە دەدەن کە ئەوان تاوانباری سەرەکین!

یەکێک لە بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی دژی توندووتیژی دەڵێ:

١. کێشەی کچەکە کە بەڕێوەبەرایەتی ھەموو لێدوانەکان ئەوە ئاگادارە لێی دەستدرێژی کردنە سەریەتی.
٢. لە ١٨ ساڵ بچوکترە.
٣. لە ماڵی داڵدەی ئافرەتاندا دانراوە، بەھۆی ئەوەی کە کەلوپەلی ئەو ماڵەی شکاندوە سکاڵی لەسەر تۆمارکراوەو ڕاپێچی دادگا کراوەتەوە و زیندانی کراوە.
٤. دەبوایە ئەو کچە لە زیندان بمێنێتەوە، لەبەرئەوەی ژیانی لەمەترسیدا بوو.
٥. دواتر لەلایەن دادگاوە بە کەفالەتی یەک ملیۆن دینار ڕادەستی مامی دەکرێتەوە.
٦. لەکۆتایدا وەک ھەمیشە، بەدەستی باوکی دەکوژرێت.

کچێک کە دەسدرێژی سێکسی لیدەکرێت لەو کۆمەڵگایە چی بەسەر دێت!

ھەمومان دەزانین کچێک کە دەسدرێژی سێکسی لەبەرامبەر کرابێت، ئیتر وەک نەک ئینسان وەک “ژنی پاکیز” سەیر ناکرێت و دەبێت تا ماوە لە چەرمەسەریدا بژیت و کۆتاییەکەی ھەر کوشتنە. گەر بەڕێوەبەرایەتی و شەڵتەر ئەمە نەزانن کە سەرەتاییترین ھۆکاری کردنەوەی ئەودەزگاو شەڵتەرانەیە، بۆ دەرگاکانیان داناخەن.

خۆ دەوری ئەوان ھەر ئەوەیە کە ژنەکان جگە لە ماڵەکەی خۆیان کە بێکەرامەتیان پێدەکرێت تیایدا، دەرگای ماڵێکی تریان بۆ کراوەتەوە ‌ بۆ ئەوەی لەوێش جارێکی تر ئەو بێکەرامەتیەیان پێبکرێت و لەوێوە بەشێوەیەکی فەرمی ڕاپێچی بەرەی شەر بکرێنەوە بۆ کوشتن.

لە ١٨ ساڵ بجوکترەو لەبەر ئەوەی کەلوپەلی شەڵتەرەکەی شکاندوە ڕاپێچی زیندان دەکرێت!

لە جیاتی ئەوەی تێگەیشتن ھەبێت بۆ باری دەرونی کجەکەو بەتایبەت کە لەژێر ١٨ ساڵەوەیەو، ناکرێت زیندانی بکرێت، تەنانەت گەر گەورەتریش بێت، ئەرکی بەڕێوەبەرایەتی و شەڵتەرەکانیانە چارەسەری دەرونی بکەن و گرنگی پێبدەن، نەک بخرێنە زیندانەوە. دەزانم ئێستا دەڵێن لەبەشی چاکسازی گەنجان دانراوە، کام چاکسازی؟ ئەوەی کە لەوێدا گەنج دەکرێتە تاوانبار!!؟؟

دەبوایە لە زیندان بمێنێتەوە چونکە ژیانی مەترسی لەسەرە!

زیندان شوێنی تاوانبارانە، ئەم کچە تاوانی لەبەرامبەردا کراوە، کە بە ھیچ شێوەیەک شوێنی ئەو زیندان نییە لەبنەڕەتدا. جگە لەوە گەر ئێوە ئەڵتەرناتیڤتان بۆ پاراستنی ژیانی ژنان مانەوەیانە لە زیندان، ئەی بۆ ساتێک پرسیار لەخۆتان ناکەن ئێوە کارتان چیەو، ئەوو ھەمو بوجەو”پسپۆرو کۆمەلناس ودەرونزان و پارێزەر” ەتان بۆ چیە؟


مانای چیە کە دادگا بەکەفالەتی یەک ملیۆ دینار ڕادەستی مامی دەکرێت؟

ئایا ئێوە تا ئیستاش نازانن کە ھەموو رادەستکردنەوەیەکتان کوشتنێکی بەدواوە بووە؟ ئایا ئەزمونتان لە ڕادەستکردنەوەکانی تر وەرنەگرتوە، بەتایبەت کەیسی دەسدرێژی، یانی نەمانی “پەردەی بەکارە کە شەرەفی بێشەرەفی یاساو کۆمەڵگایە” پێش ھەموویان ھی ئێوە.

لەوە دەچێت ئێوە خۆتان ناتانەوێ بیانکوژن و حەوسەڵەی بێنەوبردەی درۆزنانەی دادگاتان نییە و سەری خۆتانی پێوە نایەشێنن، بھجێگای ئەوە ھەم پارەی فیشەکەکان لە کەسوکارەکە دەسەنن و ھەم کوشتنەکەش بەوان ئەنجام دەدەن، “بە بەردێک دوو چۆلەکە” تا بڵێن ئەوە کۆمەڵگا خۆی دواکەوتووە، ئەی مەگەر ئێوە نین کە تەربیەتی کۆمەڵگا دەدەن بەم ڕەفتارەتان، ئەو ھەموو ئاسانکاریانە دەکەن بۆ تاوان!

بە ڕاستی ئیتر ئەم تاوانکاریانەی دەزگاو دادگاو یاساو دەسەلات قابیلی قبوڵ نییە، کە ڕۆژانە بەردەوام سەربەرزیەکانیان لە تاونکاریدا تۆمار دەکەن.

 

ماڵپه‌ڕی هه‌ڵاڵه رافیع‌

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک