په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\١٢\٢٠٢٤

بەڕێوەبردنی سوریا لە نێوان ئەمەریکییەکان و تورکیا.

مەهدی حەمید      

دەبێ لەمەودوا سوریا پتر بۆ ئەمەریکییەکان بێ یان تورکیا؟


ھەتا بەرەی شامی جولانی و تەواوی ڕێکخراوەکانی تر ھەماھەنگی زیاتر لە گەڵ تورکیا بکەن ، ئینجا بە دواشیەوە ناکرێ بگوترێ ڕۆلی یەکەم بۆ تورکیا دەبێ لەبەر:
١- لەسەر ئەرزی واقیع قەسەد و بە گوێرەی بەشی ھەرە زۆری لێدوانەکانی ئەم و ئەوەوە ٤٠٪‏ خاکی سوریا بە دەستیانەوەیە کە دەکاتە کۆنتڕۆلی ئەمەریکی.


٢- ئەو ٦٠٪‏ی دەشمینێتەوە ھەر ھەمووی لە بن دەستی تورکیاو ملیشاکانەوە نیە لە بەر ئەوەی ئیسرایل جگە لەوەی بە قولایی زیاتر لە ٢٠ کیلۆمەتر ھاتوونەتە پێشەوەو قسەی واش لە گۆڕێیە کە تەنیا ٢٥ کیلۆمەترێکیان ماوە بگەنە دیمەشق . زیاد لەوەش تەواوی ئالیەتی جەنگی حکومەتی سوریایان تێکشکاندووە تاوەکو ملیشیاکان نەتوانن سودی لێ وەر بگرن . بە گوێرەی خەملاندنی ڕووسەکانەوە خۆی لە نزیکی ٦٢ ملیار دۆلار دەدات.


٣- خۆ ھێشتا کۆنتڕۆلی ملیشیاکان نەگەیشتۆتە ناو ناوچەی دورزی و عەلەویەکان و ئەوانیش دەیانەوێ بەڕێوەبەرایەتیەکی سەربەخۆی خۆیان ھەبێت لە ناو سوریای داھاتوو.
لێدوانەکانی ئەمەریکی و ئیسرایلیش بۆ وان و کوردەکانیش ھەر وا دەڵێن.
کەواتە ئەوەی دەمێنێتەوە بە فعلی کە لەژێر کۆنتڕۆلی ملیشیاکان و تورکیاوە بێت ، ٤٠-٤٥٪‏ ی خاکی سوریا تێناپەڕێ.


٤- لە ڕووی ڕێکخستنی سەربازی و بەڕێوەبەرایەتی کە ملیشاکان زەمامی حوکمیشیان لە دیمەشق وەک پایتەخت بەدەستەوەیە بەڵام بۆ حوکمڕانی و خۆبەڕێوەبردن و خۆڕێکخستنەوە لە ڕووی سەربازی و بەڕێوە بردنەوە ، چەند ساڵیان پێ دەچێ مەگەر ئینجا بگەنە مستەوای ھێزەکانی سوریای دیموکرات . قەسەد ھێزێکی زیاتر لە ١٠٠ ھەزار کەسیان کە مودەرەب کراون لە ھەموو ڕووێکەوە جگە لە ھێزی پۆلیس بەدەستیانەوەیەو بە نوێترین چەکی ئەمەریکیش پۆشتە کراون و لای ئەوان جگە لەوەی وەک دەولەتداری کاروبارەکانیان بەڕێوە دەبەن زیاد لەوەش ھێزێکی مەبدەئین و وەھا بە ئاسانی دەست لە بستێکی ئەو خاکەی بە دەستیانەوەیە ، نادەن ئەمەریکا دەڵێ ھاوپەیمانمانن با بشلێن لە گەڵ تورکیاش ھاریکارین ، بەڵام ئیسرایل ڕاستەخۆ دەڵێ داکۆکیان لێ دەکەین و بە ئاشکراش دەستی تاوانباری بۆ تورکیا دەبەن لە دژیان.


٥- ئایا بەرەی شام زیاتر نزیک دەبێ لە ئەو بەرنامەیەی ئەمەریکا بۆی داناوەو کە پێیەوە لە ناو لیستی تیڕۆر دەریان بێنێ یان بە بەرنامەی حکومەتی تورکی کار دەکات . ھەلبەتە زیاتر لە بەرژەوەندیەتی کە بە بەرنامەی ئەمەریکی کار بکات نەک تورکی.


٦- تورکیا لە دوا جاردا ناچارە ملکەچی بەرنامەی ئەمەریکی بێت ، چونکە وەک جاری جاران نیە بڵێ ئەمەریکا نا ، ڕوسیا . ئەمەریکیەکان باش دەزانن جگە لەوەی دەستی ڕووسیا تا زۆر ڕادە لە سوریا نەماوە ، جگە لەوەش ئەو کارەی تورکیا دژی رووس و ئێرانی کرد و پێیەوە جارێکی تر ڕوسەکان و ئێران و زۆربەی ھەرە زۆری وڵاتانی عەرەبی باوەڕیان بە تورکیای ئۆردوگان نامێنێ.

 
٧- کەواتە بە ھەموو حیسابەکان دەبێ تورکیا ملکەچی ئەمەریکاو ئیسرایل بێت و ئەوەی بۆی دادەنرێ ، دەبێ وا بکا.


٨- ئەگەر بشگۆترێ لە نێوانی تورکیاو ھێزەکانی سوریای دیموکرات ، ئەمەریکا کامیان ھەڵدەبژێرێ بە تایبەتی لە سوریا ئەگەر بشگۆترێ لە پێشتر تورکیا زیاتربوبێت ، بۆ ئێستاکە ھێزەکانی سوریای دیموکراتە چونکە ئەمەی یەکەم باکگڕاوندی ئیسلامی توند ڕەوەو ھی قەسەدیش لە گەڵ دیموکراتیەتی ڕۆژئاوا دەگونجێ و لەوەش زیاتر ئیسرایل بە سنورێکی زۆرەوە پشدێنی ئەمان بەھۆی قەسەد لێ دەکەنەوە .
 

 

 

کێ ئێستاکە لە سوریا سەرۆکی گشتییە؟

ئەمەریکا یان تورکیا.

 

 

 

محەمەد جۆلانی لە ئەمەریکیەکان نزیکترە یان لە تورکەکان. ئەگەر لە ئەمەریکیەکان نزیکتر بێت و بە دوایەوە باری ئێستای سوریا چۆنچۆنی ڕێک دەخرێتەوە ؟ ئەدی ئەگەر پێچەوانەکەی بێت واتە لە تورکەکان نزیکتر بێت، بە دوایەوە سوریا بەرەو کێ دەڕوا. خەتی مام نوەندیش ھەیە واتە وەھا بیربکاتەوە کە تورکەکانیشی ھەبێت و ئەمەریکیەکانیش.


ئەگەر لە باری یەکەمدا بێ کە دەکاتە ئەوەی سوریا بەرەو ھێلی ئەمەریکی و ئیسرایلی و قەتەری دەڕوا و لە گەڵ قەسەدیش تەتبیع دەکرێ . لەو حالەتەدا چی ڕوودەدات ، ھەلبەتە بە ژێراوژێر بێت یان بە ئاشکەرا تورکیا ھانی گروپە ئیسلامیەکانی تر دەدات ئەوانەی سەربە ئەون و لە ھەمانکاتیشدا ھەولی ئەوە دەدات کە ھەوادارانی بەرەی شام بۆ ناو گروپەکانی تر ھەڵگەرێنێتەوە دژی محەمەد جولانی بۆ ئەوەی بەرنامە سازیەکەی محەمەد جولانی سەرنەگرێ و پێکدادانیش لە گەڵ قەسەد ڕوو بدات . چەندی بۆیان دەچێتە سەر ناچێتە سەر دەکاتە قسەوباسی تر.


ئەدی ئەگەر باری دووەم بێ واتە تورکیا سەرۆکی گشتیی بێت؟ ئەو کاتە ئیسرایل و ئەمەریکا و ئیدی و ئیدیش لە دژیان دێنە سەر خەت و پێشیەوە قەسەد بەھێزتریش دەکەن.

 
باری سێیەمیش ئەمەریکا لەگەڵ ھەردوکیان واتە تورکیا و قەسەدە، کاتبەڕێ بکات و چاوەروانی گۆڕانکاریەکانی کە بە دوایەوە بێت بکات.


با ڕووسەکانیش لەبیر نەکەین وەک بڵێین بەوەی کە ڕۆڵیان نەمابێ . ڕووسەکان بنکەکانیان لە حەمیمو سەردەریا ماوە و بە ژێربەژێریش بێت کومەکی سەربازی قەسەد و پەکەکە دژ بە تورکیا دەکەن و دەبێ ئەوەش بڵێین ئەگەر بیانەوێت لە ڕێگای نەتەوە یەک گرتووەکان خرانە ناو لیستی تیڕۆڕ لە سەر محەمەد جۆلانی و بەرەی شام ھەڵگرن دەبێ ڕووسیاشی لە گەڵ بێت ئەگەر نا حکومەتەکەی جولانی لە لایەن وڵاتانی جیھان دانی پیا نانرێ و ھەر بە دەولەتی دەرچوو لە یاسا لە قەلەم دەدرێ . ئەگەر ڕووسیاش ڕازی کەن دەبێ داواکاریەکانی جێبەجێ بکرێ کە گرنگترینیان مانەوەی بنکە سەربازیەکانیانن لە سوریا.


داعش و دووبارە بەھزبوونەوەی دەکاتە دەنگ و باسی تر.


داعش با لە ڕووی سەبازیەوە ئەو ڕۆلەی جارانیان زۆر زۆر کورتی ھێنابێ بەڵام لە ڕووی ئایدەلۆجیەوە دوو بەشی بیرکردنەوەی ڕێکخراوە ئیسلامیە توندڕەوەکان ، بیرکردنەوەانیان بە بەرەی شامیشەوە ، داعشیانەیە . ئەدی ئێستاکە کە حوکمی سوریایان بە دەستەوە بێت؟


پێشبینی ئەمەریکاو بەشی ھەرە زۆری بیرکردنەوەکانی تر پێشبینیان بۆ ھەستانەوەی داعش ھەیە کە وەک پێشتر بەھێزببنەوە . ئەو ھەستانەوەیە لە دەرەوەی ئاماژەکانی سەرەوەش ھەر ڕوو دەدات ئیدی ئەگەر ئەوەش ڕووبدات وەک پێشترو ھەربابای ئەمەریکاو تورکیاو ئێران و ئیسرایل و ئەمو ئەوی تر وێڕای دژایەتی بۆیان بەڵام لە ژیراوژیریەکانیان لە گەڵیان ناکەون و پێشیانەوە بەوەی مەزندە کردن بۆ گۆڕانکاری لە ناوچەکە بەرەو کوێ دەڕوا . بەڵام با ئەوەش لە بیرنەکەین ئیسرایل بە ھەموو حالەتەکان بۆ خۆڕێکخستن و بەپۆزەتیڤ بەسەریان بکشێتەوە ، سەرپێڕن . بینیشمان چۆنچۆنی لە ڕووداوەکانی سوریا خۆیان کردە سەرپێڕ بۆ داھاتووش ھەر وا دەبن . ھەر لە ئێستاوە حالەتێک دروست بووە کە تورکیاش بخەنەپاڵ خۆیانەوەو ڕووسیاش لە دژیان نەبێ . کەواتە ھەر ھەموو سەرەداوەکان لە لایەن ئەوانەوە بێت کامەیان بوێ گرێی دەن وەکامەشیان بوێ بیکەنەوەو با چاوەڕوان بین.

 

ماڵپه‌ڕی مه‌‌هدی حه‌مید

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک