په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

بەرەو کەمکردنەوەی مانگانەی پەرلەمانتاران و چاککردنی یاسای خانە نشینکردنیان.

  
عەلی مەحمود محەمەد


هەرچەندە یەک تایبەتمەندی هاوبەشی دکتاتۆرەکان جیهان هەیە،ئەویش لە هەر جێگەیەک بن نهێنی ژیان و سەروەت و سامانیان دیار نییە و بە شاراوەیی تا مردنیان دەمێنێتەوە،تاکو لە ژیاندا بن هیچ سەرچاوەیەک دەستی بە زانیاری ناگات لە سەریان.داهات و سەروەت و سامانی سەرۆکەکان لە وڵاتە دیکتاتۆرەکان یەکێک لەو نهێنیانەیە کردنەوەی شفرەکەی سەر پەڕاندنی بە دواوەیە،تاڵەبانی بە وتەی جەنابی خۆی بمرێت شارەوانی دەینێژێت، بەڵام بەسەرە قەڵەمێک بڕیاری درووستکردنی سەدان خانوو دەدات،بارزانیش هەموو دەم گیرفانەکانی بەتاڵە و خاوەند یەک عانە نییە،ملیۆنێک وەک فۆربیس نهێنیی سەروەت و سامانیان ناتوانێت ئاشکرای بکات،بەڵام لە وڵاتانی ڕۆژئاوا هەر هاووڵاتییەک دەتوانێت لە فەرمانگەی باج دەستی بە هەموو زانیارییەک لە بارەی کرێی بەرپرسەکانی و ئەو ئیمتیازاتەی لە ماوەی دەسەڵاتدارییەتی ئەودا پێی بەخشراوە بگات،لە سەرۆک و مەلیکەوە تاکو وەزیر و پەرلەمانتار و ....ئەم یاسایە لە سەرجەم وڵاتەکانی ئامەریکای باکوور و ئەوروپای ڕۆژئاواو وهەندێک لە وڵاتانی دیموکراسی جێبەجێ دەبێت،چاوەڕوانین کوردستانیش بگات بەو کاروانە.

ئاشکرا بوونی مانگانەی سەرۆک و بەرپرسان.

مۆرالیس سەرۆک کۆماری پۆلیڤیا ئێستا مانگانە تەنها 1800دۆلار وەردەگرێت، پاش ئەوەی کە گەیشت بە دەسەڵات 50 %مانگانەکەی بە بڕیاری خۆی کەمکردەوە تەرخانیکرد بۆ پشتگیری کەرتەکانی تەندروستی و خوێندن لە وڵاتەکەی،هاوکات مانگانەی هەموو ئەو پەرلەمانتارە یەدەکانەی بڕی کە ژمارەیان177کەس بوو لە کاتی ئامادە نەبوونی پەرلەمانتارانی ئەسڵ مافی بڕیاردانیان هەبوو.


کاسترۆ کە ناوی خرایە ڕیزی ملیۆنێرەکانەوە گوایە900ملیۆن دۆلاری هەیە،وتی 1دۆلارم لە بانکەکانی دەرەوە هەبوو ئیستقالە دەدەم(16-5-2006 بی بی سی)،دیارە تاکو ئێستا بە بەڵگە هیچی لەسەر ئاشکرا نەبووە،پێشی ناچێت هەیبێت،وەلێ شێوازی دەسەڵاتدارییەتی ناتوانێت گومانەکە بڕەوێنێتەوە،ناوبراو دوای50ساڵ دەسەڵاتدارییەتی ئەوجا تۆمەتباریان کرد بە خاوەندارییەتی 900ملیۆن دۆلار،کە بەرپرسانی مام ناوەندی کوردستان بەم 18ساڵە نزیک کەوتونەتەوە لەو ژمارەیە،خۆزگەم تاڵەبانی و بارزانی کە بە خاوەنداریەتی ملیاران دۆلار تۆمەتباریانیان کرد هەمان هەڕەشەیان بکردایە.


مەلیک عەبدوڵا مەلیکی سعودیە ،سەروەت و سامانەکەی خۆی دەدات لە21ملیار دۆلار ،وەک یەکەم سەرۆکی دەوڵەمەند لەجیهان هاتە ناسین،سوڵتانی برۆنای سەروەت و سامانی بە20 ملیار دۆلار دیاریکرا،وەک دووەم سەرۆکی دەوڵەمەند لە جیهاندا، ئەلیزابێس مەلیکەی بەریتانیای عوزما،هەموو سەروەت و سامانی بە 500ملیۆن دۆلار خەمڵێنرا،لە کاتێکدا سنووری دەسەڵاتی ئەم بنەماڵەیە خۆری لێ ئاوا نابوو"31-5-2006 حوار المتمدن ،جوزیف بشارە فۆربس،پروات الروءساء والملوک فی میزان".


سوڵتانی برۆنای لە قەسرەکەی 1788ژوری هەیە،لە ماوەی تەنها10ساڵدا ،یەک برایەکی بایی3ملیار دۆلار تەنها بازاڕی کردووە(18-3-207 بی بی سی).


مانگانەی سەرەک کۆماری هیند تەنها50000لیرەیە(الشرق الاوسگ23-8-2007).بەهۆی خەرجکردنی410 ئیرۆ ژنەکەی سارکۆزی کەوتە بەر توانجێکی زۆری کەناڵەکانی ڕاگەیاندن،کەچی سەرۆکی ئێمە ژنەکەی خاوەند ئیمپراتۆریای ڕاگەیاندنە بشمرێت شارەوانی ئەگەر ڕەحمیان هەبێت دەیان نێژن،سەرۆک کۆماری فەرەنسا ساڵانە81600 ئیرۆ وەر دەگرێت،سەرەک وەزیران 22472 ئیرۆ(میدیا10-7-2007).سارکۆزی تاکو ساڵی2008 مانگانە7700ئیرۆ وەرەگرت لە مانگێکدا "13-10-2007 بی بی سی"،لە ساڵی2008 مانگانەکەی بووە 19000ئیرۆ.


تۆنی بلێر"سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە سەردەمی حوکمداریدا" لە ساڵێکدا286،500 یۆرۆی وەردەگرت،میرکل لە ساڵدا 261،500ئیرۆ،سەرۆک وەزیرانی سلۆڤیکیا تەنها 39،175ئیۆرۆ لە ساڵێکدا"کەمتر لە نیو مانگانەی پەرلەمانتاریکی کوردستان"سەرۆک وەزیرانی پۆڵۆنیا لە ساڵدا تەنها53،400ئیرۆ وەردەگرێت(پیوک ئۆنلاین13-5-2006).بە پێی زانیاری باوەڕ پێکراو میرکل و بلێر بەرزترین مانگانەیان هەیە لە هەموو ئەوروپا.لە بەریتانیا87فەرمانبەر هەیە لە بلێر مانگانەکەیان زیاتر بوو،25یان دوو ئەوەندەی بلێر وەردەگرن ،هەندێکی دیکە 6 ئەوەندە (بیان4-11-2006،9635).


یاسای ئەمەریکی ئیمتیازاتی سەرۆکی بە وردی دیاریکردووە ئەویش وێرای مانگانەی45000دۆلار،دەتوانێت کەڵک لە 640هکتار زەوی وەربگرێت کە بە یەک بۆ 5 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت،هەروەها سەنەدات بە نرخی 3 بۆ 11 ملیۆن دۆلارسەرباری هەندێک ئیمتیازاتی دی .لە ئوسترالیا سەرەک وەزیران160%پەرلەمانتارێک وەردەگرێت.لە ساڵی2001 خەرجی مەلیک و مەلیکەی نەرویج گەیشتە 7ملیۆن و 770000کرۆن.یابان324ملیۆن یەن.


سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا مانگانە 7100ئیرۆ وەردەگرێت،سەرۆکی فینلەند ساڵانەی 171000ئیرۆیە ، سەرۆکی روسیا ساڵی 2004مانگانەکەی کە بەرز کرایەوە ئەوجا گەیشتە 4500ئیرۆ،دوو لەسەر سێیی پەرلەمانتارێکی خەوتووی کوردستان.


وەزیرێکی ئەمەریکی مانگانە 14200 دۆلار،بەلجیکی13770ئیرۆ،هەروەها دیاریکردنی کرێی خانو1058ئیرۆ،ئەلمانیا10130ئیرۆ وەردەگرن.


لەساڵی2005وەزیرێکی بەریتانی بەریتانیا12435،نەمسایی7537،ئەڵمانی7009،ئێرلەندی6975 ئیرۆیان وەرگرتووە.


ئۆلمرت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پاش خانەنشینی بیرۆیەکی170مەتری و ئۆتۆمۆبیلێک و هێڵێکی تەلەفۆنی خۆڕایی و چوار یارمەتیدەر و شۆفێرێک و ئیشتراکی ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەی عیبری و مانگانەی889دۆلاری بۆ بڕایەوە.


عەزیز بۆتەفلیقە 252000یۆرۆ ساڵانەیەتی،مەلیکی مەغریب مانگانە36000ئیرۆ وەردەگرێت،بەڵام خەرجی هەموو خێزانی مەلەکی 216ملیۆن ئیرۆیە بە پێی ساڵی2004.بەڵام مانگانەی سەرۆکی تونسی نهێنییە و کەس پێی نازانێت.


بەرزترین مانگانەی سالانە لە جیهاندا 83،1ملیۆن دۆلارە کە جۆن ساین سەرۆکی بانکی میریل لینش و سەرۆکی بۆرسەی نیورۆک وەری دەگرێت،بە پێی دەزگای هەواڵنێری ئەسۆیشت پرێس لەساڵی2008 ناوبراو بەرزترین داهاتی هەبووە لە هەموو جیهان.وەکو بینیمان سەرۆکی کۆمپانیاکان و وەرزشەوانەکان زۆر زیاتر لە دەسەڵاتداران وەردەگرن لە وڵاتە ڕۆژئاواییەکان .
ڕۆژ بە ڕۆژ داهاتی دەسەڵاتداران لە چاو هێزی کڕینی هاووڵاتیان لە دابەزینە و جیاوازی مانگانەی هاووڵاتیان و بەرپرسان لە کەمبونەوەدایە،ئەم جیاوازییە لە بەریتانیا نزیک10%،لە کوردستان نزیک50%ی ئاشکرا،نهێنیش سەدان جارە.

ئێراق و کوردستان .


مانگانەی پەرلەمانتارێکی ئێراقی لە نێوان 30000بۆ40000دۆلارە،ساڵانە528ملیۆن دۆلار مانگانەی هەموو پەرلەمانتارانە کە ژمارەیان275بوو،ئێستا ئەو ژمارەیە بەرز بۆتەوە بۆیە مەسرفیان چۆتە سەر،هەر پەرلەمانتارێکیش 30حیمایەی بۆ تەرخانکراوە،ساڵانە پەرلەمانتارێک بە تەنیا360000دۆلار وەردەگرێت،رۆژانە دەکاتە نزیک 1000دۆلار،لە کاتێکدا ڕێژەی بێکاری و ئاستی هەژاری لە بەرزترین پلەدایە.


لە کوردستان پەرلەمانتارێک مانگانەی5700000دینارە،دەرماڵەی میوانداری1500000دینارە،ملیۆنێکیش دەرماڵەی هاتوچۆیەتی،کۆی گشتی داهاتی دەگاتە 8200000دینار،لەو بڕە باج450000دینار دەبڕێت،500000خانە نشینی دەیبات.کۆی گشتی 7250000دینار بۆ پەرلەمانتار دەمێنێتەوە،ئەوانەی دانیشتووی شاری هەولێرن ملیۆنێک کەمتر وەرە گرن،بە نرخی ئێستا دەکاتە نزیک5200دۆلار.

خانە نشینی پارلەمانتارانی کورد.

لە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژئاوا هیچ مرۆڤێک تەمەنی تا نەگاتە سنووری دیاریکراو خانە نشین ناکرێت،نموونە هۆڵەندا تەمەنی خانە نشینی67ساڵە.لە هۆڵەندا وەزیرێک کەمتر لە 3مانگ وەزیر بێت،تەنها6 مانگ موچەی بۆ دابین دەکرێت،دوای دەبێت بە دوای کاردا بگەڕێت.(بۆ بەراورد کردن خالید ڕەزا ئەمین-هۆڵەندا13-6-2007.پارلەمانتار لە وڵاتانی ڕۆژئاوا کاتێک کۆتایی بە خولەکەی دێت ئیتر یان دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی پێشووتری خۆی یان بە دوای کاردا دەگەڕێت،وەلێ لە کوردستان پارلەمانتار دوای دوو ساڵ دەستبەکار بوونی مافی خانە نشین بوونی هەیە،ئەگەر پارلەمانتارێک لە تەمەنی 24 ساڵی بووبێتە پارلەمانتار ئەوا لە 26ساڵی دەتوانێت خانە نشین بێت بۆ هەتا هەتایە،بەمەش بەشێکی زۆری لە داهاتی کوردستان لە خانە نشینی پەرلەمانتاران و وەزیر و بەرپرسانی حیزبی باڵادا دەڕوات،ئەم بڕیارە تەواو دژ بە بەرژەوەندی وڵاتە و بەشێک لە کۆمەڵگای کوردستان تەمبەڵ دەکات،بە تێپەڕ بوونی خولەکانی پارلەمان ژمارەی ئەم خانە نشینکراوانە دەچێتە سەر و ڕێژەیەکی زیاتری داهاتی کوردستان بۆخۆیان دەبەن.


لە کاتێکدا پەرلەمانتار خۆی بە نوێنەری گەل دەزانێت کەچی جیاوازی داهاتی لە گەڵ کەسوکاری قوربانیانی یەک بۆ26جارە،لە گەڵ فەرمانبەرانی تازە دامەزراو نزیک یەک بۆ50.


من لێرەوە پێشنیار دەکەم:


- پەرلەمانتار دوای تەواو بوونی خولی پەرلەمانتارییەکەی خانە نشین نەکرێت و بگەڕێتەوە سەر کارەکەی یان کارێکی بۆ بدۆزرێتەوە،بە پێی یاسا موچەکەی بۆ ڕێکبخرێت بە ستانداردی وڵاتانی دیموکراسی.
- مانگانەی پەرلەمانتار و خانە نشینیان وەک هەنگاوی یەکەم30%کەمبکرێتەوە ،ئەو ڕێژەیە بۆ ناوچەکانی قوربانیانی ئەنفال و کیمیاباران خەرج بکرێت.

ئەم دوو خشتەیە بۆ زانیاری زیاترە:


خوێنه‌ری به‌ڕێز!
ئه‌م خشته‌یه‌ی به‌رده‌مت، خشته‌ی ساڵی 2004 ی موچه‌ی هه‌ر ئه‌ندامێکی پارله‌مانی هۆڵاندی و، بڕی ئه‌و باجه‌یه‌ که‌ هه‌ر ئه‌ندام پارله‌مانێک به‌ ده‌وڵه‌تی داوه‌.

موچه‌ی به‌ناو (إسمی) ساڵی 2004 ی ئه‌ندام پارله‌مانێکێ هۆڵاندی (86125،25) هه‌شتاو شه‌ش هه‌زار و سه‌دو بیست و پێنج ئیرۆ و بیست و پێنج ئیرۆ سێنت بوه‌.
موچه‌ی سفت (ێافی= حقیقی) ساڵی 2004 ی هه‌ر ئه‌ندام پارله‌مانێکی هۆڵاندی (47،974،10) چل و حه‌وت هه‌زار و نۆسه‌د و حه‌فتاو چوار ئیرۆ و ده‌ ئیرۆ سێنت بوه‌. واته‌ مانگانه‌ی هه‌ر ئه‌ندام په‌ڕله‌مانێکی هۆڵاندی، ساڵی 2004، (3،997،84) سێهه‌زار و نۆسه‌د و نه‌وه‌د و حه‌وت ئیرۆ و هه‌شتاو چوار ئیرۆ سێنت بوه‌.


ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه‌ بڕی داهاتی ساڵانه‌ی تاک (تاک لێره‌دا ئه‌ندام په‌ڕله‌مانیهۆڵاندییه‌) و بڕی باجی داهاتی تاک دیاری ئه‌کات:

 

خانه‌ی 1

خانه‌ی 2

خانه‌ی 3

خانه‌ی 4

خانه‌ی 5

زنجیره

داهاتی ساڵانه‌ی تاک به‌ یۆرۆ، له‌- بۆ

بڕی داهاتی باج لێدراو

رێژه‌ی باجی دراو

بڕی باجی دراو به‌ یۆرۆ

سافیی بۆ ماوه‌/ ‌یۆرۆ

1

هه‌تا 17،046،00

17،046،00

34،15%

5،821،21

11،224،79

2        

17،047،00- 30،631،00

13،584،00

41،45%

5،630،57

7،953،43

3

30،632،00- 52،226،00

21،596،00

42،00%

9،070،32

12،525،68

4

52،226،00 بۆ سه‌ره‌وه‌

33،896،25

52،00%

17،626،05

16،270،20

5

 

86،122،25

تێکڕا 44،3%

38،148،15

47،97

http://www.sbeiy.com/(A(kMM19hNdygEkAAAAYWFlOWE2ZGYtNDQyZS00ZTViLWJkOWUtNDQyOGI5MGEzZDZhNgWN95rB0a03A7EU4rQpGYpD2j01))/ku/article_detail.aspx?ArticleID=232&AuthorID=15

زنجیره‌

ناوی وڵات

موچه‌ی ساڵی 2003 ی وه‌زیرێک

1

نه‌مسا

211.044

2

به‌لجیکا

188.215

3

به‌ریتانیا

185.023

4

ئه‌ڵمانیا

164.390

5

فه‌ره‌نسا

160.848

6

ئیتالیا

155.160

7

دانیمارک

153.493

8

لۆکسمبورگ

140.676

9

هۆڵاند

121.805

10

سوید

110.400

11

فینلاند

92.508

12

ئێرلاند

89.520

13

ئیسپانیا

70.260

http://www.sbeiy.com/(A(kMM19hNdygEkAAAAYWFlOWE2ZGYtNDQyZS00ZTViLWJkOWUtNDQyOGI5MGEzZDZhNgWN95rB0a03A7EU4rQpGYpD2j01))/ku/article_detail.aspx?ArticleID=233&AuthorID=15