پـــــه‌ری بێهوده‌يی.. له بناريدا ڕاده‌کشـــێم حه‌رفێک ناخاته نێوچاوه‌کانم ته‌ماشـــای خۆم ده‌که‌م.. خۆم له خۆم دڵته‌نگ ترم بێهوده‌يی له هه‌ردوکمان دڵته‌نگتره.
****************
ڕێــگـــــا.. سه‌فه‌رێکم دێته به‌ر تاجارێک ده‌مپێچێته‌وه.. ده‌يان جار ڕێگاکان ده‌پێچمه‌وه بێ ســـه‌رو شــوێن،.. بێ هـــوده.. ڕێ ده‌کـــــه‌م ئاخر ژيــــان ڕێکردنــــه به‌ره‌و که‌ناره‌کــانی بێهوده‌يــی.
****************
خـــه‌ون.. نامباته‌وه بۆساته‌کانی ميهره‌بانيی بۆ په‌نجه‌کانم له خه‌ونێ نائاڵێ و.. که‌ی خه‌ونی په‌نجه‌کانم،شيرين ده‌کا به‌تاڵيی ڕاچڵه‌کين.
****************
تــــه‌مـــه‌ن.. ده‌فته‌ری يادگاريه‌کــانمـــه هه‌ناســه‌ی قووڵه بۆخه‌ونه‌کانی مناڵيم له‌به‌رده‌م بێهوده‌يدا.. ئيتر فوو له مۆمه‌کان ناکـــه‌م مۆمێکی تر داده‌گيرســــێنم.
****************
ئه‌فســــانــه.. مناڵیکی دڵڕه‌قی سه‌رابه مـــن وبێهــوده‌يی به‌جانتای سه‌فه‌ره‌وه،دوای ده‌که‌وين ژيــــــان.. ئه‌فســانه‌يه‌که له بــێهــوهده‌يــی.
**********************************
|