به‌ره‌و په‌ره‌پێدانی هاوکارییه‌کانمان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ئه‌فشار ئه‌قده‌سی
ژماره‌یه‌کی رۆز له رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان به ژن و پیاوه‌وه، به هۆی هه‌لومه‌جی سیاسی و له ده‌ست زوڵم و زۆری ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان، ساڵیانێکی زۆره له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گیرسانه‌ته‌وه و به په‌نابه‌ری سیاسی ئه‌ژمێردرێن. هه‌رچه‌ند سه‌رژمێریی کوردان له ئوروپا دیاریکراو نییه، به‌لام ئه‌وه‌نده زۆره که ئه‌توانیین بڵێین ئێستا له کۆمه‌ڵگاکانی ئوروپادا فراکسیونێکی مرۆڤییان پێکهێناوه.
هه‌رچه‌نده ئێستاش هه‌ر ماویه‌تی، به‌ڵام جێی دڵخۆشییه که کورده‌کان له ده‌ره‌وه له هێڵه گشتییه‌کاندا رۆژ به رۆژ زیاتر به‌ره‌و یه‌کگرتوویی ده‌رۆن و ئه‌و سنووره ده‌سکردانه‌ی وڵاته‌که‌مانی دابه‌ش کردووه، له ده‌ره‌وه نه‌یتوانیوه له به‌ینی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا، دیوار و سنوور هه‌ڵچنێ. بۆیه بێجگه له‌و مه‌سه‌لانه‌ی که نه‌ته‌وه‌یی و کوردستانیین و جێی سه‌رنج و بایه‌خی هه‌موو کوردانه، زۆر جاریش، مه‌سه‌له‌یه‌کی تایبه‌ت به یه‌کێک له پارچه‌کانی کوردستان ئه‌بێته مه‌سه‌له‌ی هه‌موو کورده‌کان و هه‌موویان به دۆزی خۆیانی ئه‌زانن. به‌ڵام هه‌ر له‌و کاته‌دا، زۆربه‌ی کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌ندام یان لایه‌نگری یه‌کێك له حیزبه کوردستانییه‌کانن و له کاروچالاکیی سیاسییاندا، په‌یڕه‌وی له بڕیاری حیزبه‌کانیان ئه‌که‌ن.
راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه کورده‌کانی باکووری کوردستانی لێده‌رچێ، که له کاتی پێویستدا به گرد و کۆیی ئه‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قام و خۆپیشان ئه‌ده‌ن، کوردی پارچه‌کانیتر له چالاکیی سیاسییاندا، زیاتر به رێکخستنه‌کانی خۆیانه‌وه خه‌ریکن. رۆژانه، باسی کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه و کۆنفرانسی ئه‌م وڵات و ئه‌و وڵاتی فڵان رێکخراوی سه‌ر به فیسار حیزبی سیاسیی ئه‌بیستین، به‌ڵام که‌متر واهه‌یه، رێکخراوی ئه‌و حیزبانه پێکه‌وه یه‌کگرتووانه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کی دیاریکراو خۆ ده‌ربخه‌ن.
به بڕوای من، پێویسته، کورده‌کان به گشتی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له سووڕانه‌وه له نێو قاڵبه رێکخراوه‌ییه‌کانیان بێنه ده‌ره‌وه و هێز و تواناکانیان یه‌کخه‌ن و له کاتی پێویست دا له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان، یان له ته‌لار و هۆڵه‌کان هێمنانه پیشانی بده‌ن.
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه وترا، له‌سه‌ر حیزب و رێکخراوه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش ره‌وایه. جه‌ماوه‌ری حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات تاکوو ئێستا وه‌ك هێزێك ده‌رنه‌که‌وتوون و کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆیان له ده‌ره‌وه نه‌بووه. که‌چی ڕێکخراوێکی وه‌ک سازمانی موجاهیدین هه‌ر کات پێویستیان پێیبووه، جه‌ماوه‌ری خۆیان له ئوروپا کۆکردوه‌ته‌وه و کردویانه‌ته هۆکاری گوشار له سه‌ر بڕیاری ده‌وڵه‌ته‌کان و بگره نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش. دوایین نمونه‌ی سه‌رکه‌وتووی له‌مجۆره‌ش، مانگرتنی ئه‌ندامانی موجاهیدین له به‌رده‌رگای رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نیۆیۆرکه که تا گه‌یشتن به مه‌به‌ست وازیان نه‌هێنا.
حیزب و رێکخراوه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌توانن، له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌گشتی و له ئوروپا به‌تایبه‌تی، پێکه‌وه جه‌ماوه‌ره‌که‌یان بۆ کاریگه‌ریی دانان له‌سه‌ر پرسه سیاسییه‌کان له کاتی پێویست دا یه‌ك بخه‌ن. ئه‌م دواییانه له ڤیه‌ن، نموونه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوومان هه‌بوو؛ له‌وێ پارتی ئازادیی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و .... ، پێکه‌وه به دژی هاتنی خاته‌می بۆ ئه‌و وڵاته خوپێشاندانیان ساز کرد. ئه‌و خۆپیشاندانه و رووداوه‌کانی، به جۆرێ ده‌نگی دایه‌وه که بووه به مانشێتی رۆژنامه‌کانی ئه‌و وڵاته.
له چه‌ند مانگی رابردوودا رێکخسته‌نه‌کانی حیزبه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، چه‌ند هه‌نگاو و هه‌ڵوێستی هاوبه‌شیان هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه که له جۆری خۆیاندا و له به‌روارد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ئاستی ڕێبه‌رایه‌تی حیزبه‌کانماندا، هیچ هاوکارییه‌ك له ئاڕادا نیه گرینگ و به‌ر چاو بوون.
ئێمه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات توانیمان له چه‌ند بۆنه‌ی تایبه‌ت و گشتی دا، پێکه‌وه هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش بگرین، له‌وانه: راگه‌یه‌ندراوی هابه‌ش بۆ مه‌حکوومکردنی ده‌ستدرێژیه‌کانی ئێران و تورکیا بۆ سه‌ر باشوری کوردستان، راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌ش بۆ پشتگیری له مانگرتنی زیندانیانی سیاسی، راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌ش به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕه‌کانی تێرۆری د. قاسملو و کاك سه‌عید یه‌زدانپه‌نا و خۆپیشاندانی هاوبه‌شی ڤییه‌ن بۆ ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین له بانگهێشتی خاته‌می بۆ ئه‌و وڵاته.
ئه‌م هه‌نگاوانه، رێکخسته‌نه‌کانی حیزبه‌کانی رۆهه‌ڵاتی له نێو قاڵبه رێکخراوه‌یییاندا هێنایه ده‌ره‌وه و تواناکانیانی کرده هێزێك بۆ ده‌ڕبرینی هه‌ڵوێسته‌کانیان. له‌م هاوکارییانه‌دا، هیچ لایه‌نێك زه‌ره‌مه‌ند نه‌بووه، به‌ڵکوو هه‌موو لایه‌نه‌کان سه‌رکه‌وتوو بوون و ره‌زامه‌ندیی خه‌ڵکی کوردستانیان به ده‌ست هێنا.
ئێمه جارێکی تر، له‌سه‌ر پێویستی ئه‌و هاوکارییانه و په‌ره‌پێدانیان پێدائه‌گرینه‌وه و داوا له حیزبه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌که‌ین له بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و له سه‌ر رووداوه سیاسییه‌کان و شین و شادییه‌کانی یه‌کتر پێکه‌وه هه‌نگاو و هه‌ڵوێستی هابه‌ش هه‌ڵبگرین و ئه‌و ره‌وته‌ی پێکه‌وه ده‌ستمان پێکردوه، په‌ره‌ی پێبده‌ین و به‌ره‌وپێشی به‌رین و هه‌وڵیش بده‌ین بگاته ئاستی ناوه‌ندی حیزبه‌کانمان.
ئێمه وه‌ک رێکخستنی ئوروپای پارتی ئازادیی کوردستان ده‌ستخۆشی له بڕیار و هه‌ڵوێستی سه‌رجه‌م ئه‌و حیزبانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌که‌ین که ئه‌و هه‌نگاوانه‌یان هه‌ڵگرته‌وه.
|