٣٠\٨\٢٠١٠
به‌ره‌و
سی و یه‌کی ئاب!

ئاسۆ گۆران
سی و یه‌کی ئاب
له زه‌ینی زۆربه‌ماندا زیندووه
و کاره‌ساتێکه ئاسته‌مه له بیرچوونه‌وه‌ی،
ئه‌گه‌ر ئاوڕ له مێژووه‌که‌شی
بده‌ینه‌وه ده‌بینین:
به‌داخه‌وه تا ئێستا له ڕووی مه‌یدانیه‌وه که‌مترین کاری له‌سه‌ر
کراوه که نابوایه ئاوا به ئاسانی به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا تێپه‌ڕێت!
من ده‌زانم زه‌مه‌نی ئه‌و ڕوداوه‌و زروفی خه‌لک و کوردستان له چ
ئاستێک‌دا بوو سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی هه‌ژاری به‌رۆکی خه‌ڵکی به سه‌ختی
گرتبوو، هه‌ڕه‌شه‌و هاتنه ناوه‌وه‌ی دیکتاتۆرترین و سته‌مکارترین
ڕژێمی دنیا مه‌ترسیه‌کی به‌رده‌وام بو له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵک .
لهوهشبگهڕێین که شه‌ڕی ناوخۆ چۆن کۆمه‌لگای وێران و له‌ت و په‌ت
کردبوو.
بۆیه خه‌لک ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رقاڵی خۆ ڕزگار کردن بوو له‌م هه‌موو کاره‌ساته
ئه‌وه‌نده بیریان له‌وه نه ده‌کرده‌وه که چۆن ئه‌م تاوانه یان ئه‌م
کاره‌ساته بخه‌نه به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی توڕیی و ناڕه‌زایه‌تی فراوانی
کۆمه‌ڵگاوه‌و له مه‌یدانه‌که‌دا به زیندۆێتی بیهێڵنه‌وه زۆربه‌ی
کۆمه‌لگا به‌ده‌م قه‌ده‌ری سه‌فه‌ره‌وه ده‌یان ناڵاند به هه‌ر نرخ و
باجێک بێت پێیان وابوو ده‌ربازبون له‌و واقیعه باشترین ئه‌لته‌رناتیڤه.
ئه‌وه‌ی که گرنگه‌و من ده‌مه‌ویت لێره‌دا باسی بکه‌م ئێستایه
!!!!!!!!!!!!!!
ئێستا بۆ کۆمه‌ڵگا بێده‌نگه ؟ له کاتێکدا فورسه‌تی هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌م
که‌یسه له ئێستادا زۆر گونجاوه به‌تایبه‌تی له‌کاتێکدایه که پارتی
ده‌ستی داوه‌ته ترس و تۆقاندن و به ئاشکرا ده‌یه‌وێت ده‌می ڕۆژنامه‌نوسان
دابخات ڕۆژ به ڕۆژ ئازادی سه‌رکوت و به‌ر ته‌سک ده‌کاته‌وه .
ته‌نانه‌ت میمبه‌ری مزگه‌وته‌کان ده‌کاته شۆینی هه‌ڕه‌شه له ئازادی
وه‌ک له هه‌فته‌کانی ڕابردودا له هه‌ندێک له مزگه‌وته‌کانی هه‌ولێرو
دهۆکه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان له گۆڤاری لڤین ده‌کردو داوای دادگایی سه‌رنوسه‌ره‌که
ی و داخستنی گۆڤاره‌که‌یان ده‌کرد.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌گه‌ر بۆیبکرێت ناهێڵێت که‌س ده‌م بکاته‌وه‌و،
ڕێگره له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو جوڵه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ئازادی راده‌بڕین
و نه‌فه‌سیان زۆر کورته هه‌ر زوو ده‌ست ده‌به‌ن بۆ به‌کار هێنانی ده‌سه‌ڵات
و به ناوی شێواندنی کۆمه‌ڵگاو سه‌روه‌ریه‌کانی هه‌رێم په‌له‌مار ده‌ده‌ن.
له هه‌ر وڵات و هه‌رێم و ناوچه‌یه‌کدا ئازادی به‌رقرار نه‌بیت ئیتر سه‌روه‌ری
مانای نیه سه‌روه‌ری کۆمه‌لگا له ئازادیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
بۆیه گرینگه ئێمه‌ش له به‌رامبه‌ر پاراستنی سه‌روه‌ری کۆمه‌ڵگادا که
ئازادیه بێینه مه‌یدان و پێکه‌وه له هاوپشتی یه‌کدا بین بۆبه‌رقه‌رار
کردنی ئه‌م ئازادیه.
ئێوه ده‌زانن ده‌سه‌لاتی به‌رفراونی پارتی له کۆێوه سه‌رچاوه‌ی
گرتوه ؟ چۆن بۆته خاوه‌نی یه‌که‌م ده‌سه‌ڵات له کوردستانداو ده‌ستی
کردوه به‌م هه‌موو ڕێگریه.
بێگومان سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ده‌سه‌لاته ئه‌نجامدانی کاره‌ساتی 31 ئابه
له‌و کاته‌وه تا ئێستا وه‌ک هێزی یه‌که‌م و ده‌سه‌ڵاتی یه‌که‌م
نمایشده‌کات و سیاسه‌ت ده‌باته پێشه‌وه.
ئه‌ی ئێوه ده‌زانن تائێستاش ده‌یان که‌سه له‌و کاره‌ساته‌دا بێسهرو
شۆێنن و ته‌نانه‌ت گۆڕیشیان دیار نیه!!!!!!!!!!!!!!!!!
بۆیه گرنگه چیتر ئه‌م که‌یسه یان ئه‌م مه‌له‌فه فرامۆش نه‌کرێت و
بێخاوه‌ن نه‌مێنێته‌وه .
چونکه هه‌مو خه‌ڵکی کوردستان خاوه‌نی ئه‌م کهیسهیهوه پێویستیشه
پێکه‌وه کاری له‌سه‌ر بکه‌ین به ئۆمێدهم ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی و ده‌نگی
ئازادی به‌رز ههڵبدین و به زوترین کات ئه‌مانه په‌لکێشی دادگایه‌کی
نێوده‌وڵه‌تی بکه‌ین ئه‌م کاره‌ش به هاوکاری و هاوپشتی یه‌کتر ده‌کرێت
و ده‌توانین سه‌نگه‌ری ئازادی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵگا به‌هێزبکه‌ین و
چیتر ڕازی نه‌بین به بێده‌نگی له‌سه‌ر ئه‌م مێژوه ڕه‌شه‌و، به‌ر به
ده‌سه‌لات بگرین !!!!
پێکه‌وه ده‌توانیین کاری گه‌وره بکه‌ین و کۆمه‌ڵگا له‌سه‌رگه‌ردانی و
به‌شخوراوی ڕزگار بکه‌ین.
بینیتان ده‌سه‌ڵات چه‌ند لاواز‌و توڕه‌و نه‌فه‌س کورت بو له‌به‌رامبه‌ر
ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکدا کاتێک ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان له کاتی
تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسماندا
ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵات؟!!
با له‌م 31 ئابه‌دا بڕژێینه سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوای دادگایی ئه‌نجامدارنی
ئه‌م کاره‌ساته بکه‌ین وهه‌موو زیان لێکه‌وتوان قه‌ره‌بو بکرێنه‌وه‌و
چاره‌نوسی ونکراوه‌کان دیاری بکه‌ین.
28\8\2010
ماڵپه‌ڕی ئاسۆ گۆران
|