٦\٨\٢٠١٠
به‌ره‌ى چه‌پ و ئه‌رکى
چینایه‌تیی و مێژوویی.

قادر ره‌شید (ئه‌بو شوان)
به‌ر له هه‌موو شتێک، پێوه‌ر بۆ چه‌پ چییه؟
چه‌پ وه‌ک تاک، ڕێکخراو و حیزب، ئه‌بێت عیلمانیى بێت ، واته مارکسیى
بێت و ئه‌و عیلمانییه‌ى وه‌ک فیکر و بۆچوون به ئاسۆیه‌کى ڕون و
ئاشکراى بزانێت له کار و ئه‌رکى تێکۆشانى ڕۆژانه‌یدا ، له به‌رنامه‌یدا
سه‌رچاوه‌ى کار و ئه‌رکه‌کانى بێت.
مه‌رج نییه چه‌پ که‌سانێکى شیوعیى بن ، یان حیزبێکى شیوعى بێت ، به‌ڵام
مه‌رجه که له فیکر و کرداردا نوێنه‌رى ڕاستینه‌ى چینى چه‌وساوه و
زه‌حمه‌تکێشان بن. باوه‌ڕیان به ئازادیى و دیموکراتیى و دادپه‌روه‌ریی
کۆمه‌ڵایه‌تى و گۆڕان هه‌بێت. کار بۆ دابینکردنى (زه‌مانه‌تی) کۆمه‌ڵایه‌تى
، ته‌ندروستیى ، بێکاریى ، ماڵنشینیى ، کێشه‌ى برسیه‌تى ، دابینکردنی
جێى حه‌وانه‌وه بۆ پیر و په‌ککه‌وته و بۆ هه‌مووان ، بکات.
سامانی وڵات له‌ژێر کۆنترۆڵی گه‌لدا بێت ، ئه‌گه‌ر سیستمه‌که چه‌پیش
بێت ئه‌وا ئه‌بێت به‌رنامه‌کانی بۆ خزمه‌تگوزارییه‌کانى کۆمه‌ڵگا ، لاى
خه‌ڵک ڕون و ئاشکرابێت ، واته شاراوه نه‌بێت و بۆ به‌رژه‌وه‌ندى ته‌نیا
توێژێک نه‌بێت.
مه‌رج نیه ئامانجى چه‌پ له‌ناوبردنى سه‌رمایه‌دار بێت و به‌س! بمانه‌وێت
و نه‌مانه‌وێت سه‌رمایه‌دار دروستئه‌بێت و به بڕیار لانابرێت ، به‌ڵکوو
ئه‌توانرێت له توانا و چه‌وسانه‌وه‌ی و په‌ره‌سه‌ندنى ده‌سه‌ڵاته‌کانى
که‌مبکرێته‌وه ، بۆ نمونه کارگه‌کان و کێڵگه‌کان مۆنۆپۆلى سه‌رمایه‌دارنه‌بن
، واته نه‌کرێن به ته‌نیا که‌رتى تایبه‌ت.
هه‌روه‌ها بایه‌خدان به که‌رتى گشتیی ، واته که‌رتى ده‌وڵه‌ت ، وه‌ک
کارگه ، داموده‌زگای ته‌ندروستیى ، په‌روه‌رده و خوێندن ، گواستنه‌وه
، نیسته‌جێبوون و.. تد.
بایه‌خدان به که‌رتى هاوبه‌ش ، ئازادیى و سه‌ربه‌خۆیى ڕێکخراوه کۆمه‌ڵایه‌تییه
دیموکراتییه‌کان ، دور له مۆنۆپۆلکردنیان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداریى
حوکمه‌ته‌وه ، بۆ نمونه: له وڵاتانى ئه‌وروپادا ، به‌تایبه‌تیى له
وڵاتى سوید ، زۆر به زه‌قیى کێشه‌ى جیاوازیى چینایه‌تى ئه‌بینرێت وهه‌ر
به‌ره‌یه‌ک ، به‌ره‌ى ڕاست ، یان چه‌پ ، له‌م قۆناغه‌دا له ڕێى ڕه‌وایه‌تی
پارله‌مانه‌وه ، هه‌ڵپه‌ى خۆیان ئه‌که‌ن ، تا ده‌نگى میلله‌ت به لاى
خۆیاندا مسۆگه‌ر بکه‌ن. لایه‌نى چه‌پ و لایه‌نى سه‌مایه‌دار به
ئاشتییانه داکۆکیى له چه‌سپاندنى سیستمى چینایه‌تى دیاریکراوى خۆیان
ئه‌که‌ن و له کێشه‌ى به‌رده‌وامدان. لایه‌نگرانى سه‌رمایه‌داره‌کان له
حیزبى مۆدێرات (پارێزگاران) و هاوپه‌یمانه‌کانى ، له به‌ره‌یه‌کدان بۆ
سیستمێکى سه‌رمایه‌داریى ، حیزبى چه‌پى سوید و حیزبى سۆشیالدیموکرات و
هاوپه‌یمانه‌که‌یان له به‌ره‌ى چه‌پدان.
به‌پێى یاسا و له ڕێى باجه‌وه ، ده‌وڵه‌مه‌ند بوون و گه‌شه‌کردنى سه‌رمایه‌داریى
سنوردارکراوه. داهاتى نیشتمانیى ، وه‌ک پێویست به‌پێى یاسا بۆ خزمه‌تگوزارییه‌کانى
چینه که‌مده‌رامه‌ته‌کانى گه‌لى سویدیى ، له هه‌موو بواره‌کانى
ژیاندا به ئه‌مانه‌ته‌وه دابه‌شئه‌کرێت.
له سوید به‌ره‌ى چه‌پ به‌گشتیى دژى گه‌شه‌کردنى سیستمى سه‌رمایه‌دارییه
، ئه‌ویش له ڕێى بایه‌خدان به که‌رتى گشتیى له بوارى به‌رهه‌م ، ته‌ندروستیى
، په‌روه‌رده و خوێندن ، گواستنه‌وه و نیشته‌جێیی و.. تد ، بۆ نمونه:
کاتێک مۆدێرات حوکمڕانیى ئه‌که‌وێته ده‌ست! کار بۆ گه‌شه‌کردنى که‌رتى
تایبه‌ت ئه‌کات و ئه‌که‌وێته فرۆشتنى کارگه و داموده‌زگا حوکمییه‌کان
، وه‌ک نه‌خۆشخانه‌کان ، فرۆشتنى خانووبه‌ره‌ى که‌رتى گشتیى حوکمه‌ت به
که‌رتى تایبه‌ت ، هه‌روه‌ها قوتابخانه ، زانکۆ ، به‌شى ته‌ندروستیى
وهاتوچۆ و کارگه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان.
باجى خانووبه‌ره ، کار و ده‌ستکه‌وتى ڕۆژانه له‌سه‌ر توێژى ناوه‌ڕاست
که‌م ئه‌کاته‌وه ، بۆ دروستبوونى توێژیکى ده‌وڵه‌مه‌ند ، به ده‌ستتێوه‌ردان
له گۆڕینى یاساکانى حوکمڕانیی سۆشیالدیموکرات ، له به‌ره‌ى چه‌پ ئه‌دات.
کاتێک به‌ره‌ى چه‌پ حوکمڕانیى ئه‌که‌وێته‌وه ده‌ست ، ئه‌وه‌ى له
توانایاندا هه‌بێت ، هه‌و‌ڵى بۆ ئه‌ده‌ن که ئه‌و یاسایانه بگۆڕن که
له به‌رژه‌وه‌ندى نه‌شونماى سیستمى سه‌رمایه‌داریدایه و وه‌ک هۆکارێک
بۆ بوژانه‌وه و گه‌شه‌کردنى که‌رتى گشتیى و خزمه‌تگوزارییه‌کان ، له‌م
ئاڵوگۆڕه‌دا ده‌نگى گه‌ل سه‌نگى محکه له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا که چ
لایه‌نێک بێنه سه‌ر کورسیى حوکم.
میلله‌تى سوید تا ئه‌مڕۆ پابه‌نده به‌و سیستم و یاسایانه‌وه که ئاین
له سیاسه‌ت جیاکراوه‌ته‌وه و یاسا و فه‌لسه‌فه‌ى ئاینیى نه‌بێت به
سه‌رچاوه‌ى ده‌ستورله به‌ڕێوه‌بردنى وڵات‌دا.
ئه‌بێت ئه‌وه‌مان لا ڕون و ئاشکرا بێت که حیزبى دینیى ناتوانێت کۆمه‌ڵگا
به‌ڕێوه‌ببات و ئازادیى و دیموکراتى دابینبکات ، له‌به‌رئه‌وه‌ى
عیلمانیى نین و له ڕێى ده‌ستورى ئاینى ئیسلامه‌وه بیرئه‌که‌نه‌وه
له حوکمڕانیى وڵات ، خاوه‌نى فه‌لسه‌فه‌یه‌کى پێشکه‌وتووى ئابوری نین
، له بارى کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه دژ به هه‌موو یاسایه‌کى گونجاوى باری
که‌سین ، تا ئافره‌ت هه‌ر کۆیله‌ى پیاو بێت.
له کوردستاندا حیزب هه‌یه له ده‌سه‌ڵاتدار و له بێده‌سه‌ڵات ، وه‌ک
ڕێکخراو و تاک ، به قسه و په‌یمان چه‌پن! به‌ڵام به کردار له
تاقیکردنه‌وه‌ى ڕۆژانه‌ى کار و ئه‌رکى تێکۆشانیاندا ، سیماى چه‌پیان
پێوه دیار نیه! ئه‌وانه‌ش که ئه‌مڕۆ بوون به ده‌سه‌ڵاتدار و خۆیان
به سۆشیالدیموکرات و چه‌پ دائه‌نێن ، مه‌رجه‌کانى چه‌پبوونیان
کاڵبوونه‌وه‌ى پێوه دیاره ، وه‌ک که‌مترخه‌میى له خزمه‌تگوزاریى
چینه هه‌ژار و که‌مده‌رامه‌ته‌که ، چه‌قبه‌ستنیان له پێشکه‌وتنى
بیناى ژێرخانى ئابورى ، پیشه‌سازیى و کشتوکاڵ بۆ "ئیکتفاى زاتى" وڵات
به‌گشتیى ، بایه‌خنه‌دان به خزمه‌تگوزاریى دێهاتنشینه‌کان ، له
یارمه‌تیدانیان به سلفه و دابینکردنى ئاو و کاره‌با ، ڕێگاوبان ،
قوتابخانه و یارمه‌تیدانیان به کڕینى به‌رهه‌میان به نرخێکى گونجاو
، دابینکردنى خانووبه‌ره بۆ گوندنشینه‌کان و خه‌ڵکانى بێده‌رامه‌تى
شاره‌کان و.. تد.
هه‌ندێک له‌و به ناو لایه‌نه چه‌پانه ، به‌رنامه‌یه‌کى تۆکمه‌ى
دیاریکراویان نیه ، له ئاستى چاره‌سه‌رى بێکاریى و بوونى یاساى کار و
یاساى باری که‌سیی گونجاو که مافى ئافره‌تان دابینبکات و پێویستییه‌کانی
خوێندن له ته‌واوى قۆناغه‌کانى خوێندندا له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت بێت و
بتوانن خوێندن ته‌واوبکه‌ن و بواری کاریان بۆ دابینبکرێت.
ئه‌مڕۆ له عێراق و کوردستاندا ، چه‌پ وه‌ک هێزێکى به‌رچاو له کار و
ئه‌رکیدا وه‌ک لایه‌ن ، بوونى لاوازه! یه‌کنه‌گرتوویى و
په‌رشوبڵاوییان پێوه دیاره. وه‌ک هێزێکى خاوه‌ن به‌رنامه و
ئۆپۆزیشونێکى له‌خۆبوردوو نین و خوێندنه‌وه‌یه‌کى بابه‌تییانه‌ى
چینایه‌تییان ، وه‌ک پێویست نیه. یه‌کگرتووییه‌کى فیکر و هه‌ڵوێست و
شێوازى تێکۆشانیان جیاوازه! بۆ نمونه:
خه‌ڵکێک هه‌ن که وه‌ک تاک ، ڕێکخراو و حیزب که خۆیان به چه‌پ
ئه‌زانن ، وا بیرئه‌که‌نه‌وه که:
1- له ڕێى شۆڕشه‌وه سیستمى سه‌رمایه‌داریى بڕوخێنن وسیستمى
سۆشیالیستیى دابمه‌زرێنن. وه‌ک شۆڕشى ئۆکتۆبه‌رى ساڵى 1917!
2 - له ڕێى تێکۆشانى ئۆپۆزیشون له ناو کۆمارێکی دیموکرات‌دا بگه‌ن به
ئامانج و سۆشیالیزم.
3 - له ڕێى به‌ره‌یه‌کى نابه‌رامبه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ حیزبى حوکمڕان و
له ڕێى گه‌شه‌کردنى ناسه‌رمایه‌داریى ، بۆ بیناى سۆشیالیزم ، وه‌ک
هاوپه‌یمانیى حیزبى شیوعى عێراق و به‌عسى عه‌ره‌بى ئیشتراکى له 1973
بۆ بیناى سۆشیالیزم. ئه‌م قۆناغانه تاقیکراونه‌ته‌وه و له
هه‌رهه‌موویاندا نه‌گه‌یستوون به ئامانج!
تا ئه‌مڕۆ ئه‌و بۆچوونه له کوردستاندا له ئارادایه و به
باوه‌ڕه‌وه په‌یڕه‌وئه‌کرێت ، وه‌ک هاوپه‌یمانییه‌کى ناهاوسه‌نگ له
نێوان حیزبی که‌م توانا له‌گه‌ڵ حیزبێکى ده‌سه‌ڵاتدار و حوکمڕاندا ،
واته له ناو حوکمه‌تێکى دیموکراتى بۆ بیناى سیستمێکى نادیار ، بۆ
نمونه:
به‌ره‌ى حوکمڕان له بارى سیاسى ، ئابورى و کۆمه‌ڵایه‌تیدا له قۆناغى
بزوتنه‌وه‌ى ڕزگارییخوازیى گه‌لى کورددا سه‌قامگیربوونى سیستمێکى
دیاریکراوى ڕانه‌گه‌یاندووه ، ناتوانرێت پێناسه‌یه‌کى واقیعییانه‌ى
سیستمێکى دیاریکراوى بۆ بکرێت ، ئایا سیستمێکى سۆشیالیستییه؟
سه‌رمایه‌دارییه؟ ده‌ربه‌گایه‌تییه؟ سیستمێکى ئازاد و دیموکراتییه ،
واته عیلمانییه؟ بیرۆکراتییه؟ خاوه‌نى ده‌ستورێکى پێشکه‌وتووى
گونجاوه و خاوه‌نى به‌رنامه‌یه‌کى تۆکمه‌یه و له‌گه‌ڵ یه‌کسانیى
مرۆڤدایه؟ ئه‌گه‌ر بڕوانینه ناوه‌ڕۆکى ده‌ستورى ئه‌مڕۆى وڵات ،
کاریگه‌ریى ئاینى پێوه دیاره که مه‌رجه‌کانى پێوه‌رى چه‌پ ،
نایانگرێته‌وه!
بزوتنه‌وه‌ى چه‌پ له‌م قۆناغه‌ى ئه‌مڕۆدا له عێراق و کوردستاندا
قه‌واعیدى نیه و له‌و ئاسته‌دا نیه که به‌رنامه و پرۆگرامى
دیاریکراوى چینایه‌تى خۆى هه‌بێت ، ئۆپۆزیشونێکى به‌توانا و یه‌کگرتوو
نیه که بتوانێت متمانه‌ى جه‌ماوه‌رى هه‌ژاران بێت ، هه‌ر بۆیه
ئه‌بینین چه‌په‌کان دابڕاون له چین و توێژه‌کانى گه‌ل و جه‌ماوه‌ر!
له ناو خۆدا و له‌گه‌ڵ یه‌کتر! نه‌بوونى هه‌ڵوێستێکى هاوبه‌ش له
ئاستى ناته‌واوییه‌کاندا ، بۆ نمونه له کوردستاندا حه‌وت حیزبى به
ناو چه‌پ له هه‌ڵبژاردنى پارله‌مانى کوردستان شکستیان هێنا! ئه‌گه‌ر
واقیعییانه و به له‌خۆبوردوویى به‌و شکسته‌یاندا نه‌چنه‌وه و
نوێکارییه‌ک له خۆیاندا نه‌که‌ن و نه‌بن به خاوه‌نى بیروڕایه‌کى
یه‌کگرتوو ، ناتوانن ببن به هێزێکى کاریگه‌رى به‌دیل له داهاتوودا.
هه‌ر به‌و ڕاڕایى و په‌رشوبڵاویى و که‌مباوه‌ڕیى به یه‌کتر ،
ئه‌مێننه‌وه. ئه‌گه‌رله ئاستى تێکۆشانێکى له‌خۆبوردوو نه‌بن و
متمانه‌ى جه‌ماوه‌ریان نه‌بێت ، وه‌ک له هه‌ڵبژاردنه‌کانى هه‌ردوو
پارله‌مانه‌که‌ى عێراق و کوردستاندا توشى داڕمان بوون! ده‌رسیان لێ
وه‌رنه‌گرتبێت ، ناتوانن به‌ره‌وپێش هه‌نگاو بنێن و بچنه پێش.
توانا و کاریگه‌ریى بزوتنه‌وه‌ى چه‌پ ، له تواناى زه‌حمه‌تکێشان و
توێژه به‌شخوراوه‌کانه‌وه‌یه ، ئه‌مڕۆ چینى کرێکار له کوردستاندا
ئه‌و سه‌نگه چینایه‌تییه‌ى له بارى سیاسى ، ئابورى ، ڕێکخراوه‌یى
وکۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ، وه‌ک پێویست نیه و لاوازه ، ئه‌وه‌شى له
توانایدا هه‌بوو ، له‌باربراوه! وه‌ک پێویست له ئاستى
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى دوژمنانی چینایه‌تییاندا ناتوانن داخوازییه
ڕه‌واکانى خۆیان دابینبکه‌ن. زۆرینه‌ى ئه‌م حیزبانه که به ڕه‌سمیى
حیزبن ، شێوه‌ى مه‌کته‌بییان هه‌یه، خه‌ڵک لای وایه که
فه‌رمانبه‌رانى حکومه‌تن!
ماڵپه‌ڕی قادر
ره‌شید
|