٢٥\٢\٢٠١٠
بەرەی گۆڕان بە
عەشرەتی رەباتی و هۆزە عەرەبەكانی ریاز و یەکگرتوو
و كۆمەڵى ئيسلامى بەرفروانتر دەبێ!

سەلام عەبدوڵا
هێرشكردن بۆ سەر رۆژنامەنووسانی گۆڕان و
هاوڵاتی، مەحكومە..
زیندانكردنی ئەندامان و هەڵسووڕاوانی(حككك)، مەحكومە..
تەقەكردن لە چالاكی بۆ هەڵبژاردن لەسەر شەقامەكان، مەحكومە..
هێنانی چەكدار بۆ ناو حەرەمی پەرلەمان، مەحكومە..
هیچ یەك لەم كارە توندوتیژیانە ئەكتیڤ و پاسیڤانە خزمەت بە پرۆسەی
هەڵبژاردن ناكات و دەبێ كۆتاییان پێبهێنرێت و هیچ پاساوهێنانەوەیەك
قبووڵ نییە.
تا دێت بەرەی گۆڕان بەرفراوانتر دەبێت و ئەمجارەیان بە پشتیوانی جاش و
ئەنفالچی ناسراوی گەلەكەمان(خالیدی خولە سوور) لەناو پەرلەمان بە
پشتیوانی كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتوو(ئیسلامییەكان زۆر بڕوایان بە
ئازادی بیروڕا هەیە!) و بە"هەموو عەشرەتی رەباتی بە كوڕو كچیانەوە
لەناوەوەو دەرەوەی كوردستان وەك لە بەیاننامەكەیان هاتووەو لە ساتی
سبەی بڵاوكراوەتەوە-عەشرەت هاوارە: هاوپەیمانی و گۆڕان لەسەر كارتی
عەشرەتگەرایی یاساو عەداڵەت بەدیهێنن "؛ (سهرۆك هۆزهكانی عهشیرهته
عهرهبهكانی ناحیهی ریاز له باشوری پارێزگای كهركوك سەردانی
بارەگای گۆڕان لە كەركوك كردو شێخ ئهحمهد ریازی، وهك نوێنهری عهشیرهته
عهرهبهكانی ناوچهی ریاز، كهنوێنهرایهتی زۆرینهی هاوڵاتیانی
عهرهبی ریاز دهكهن، بهڵێنیان دوپاتكردهوه كهپشتگیر و پشتیوانی
لیستی گۆڕان بن له ههڵبژاردنی داهاتوی پهرلهمانی عێراقدا و
لیستی گۆڕانیان به "تهنها لیست" وهسفكرد كهدهتوانێت داكۆكی لهمافی
تهواوی نهتهوهكانی كهركوك و پێكهاتهكانی عێراق بكات) و لە
موسلیش بە پشتیوانی"رێزدار" نوجەیفی و بە هاواری دەوڵەتی قانون، گۆڕان
ئاوازی خەمخۆری میللەتەكەمان"مالیكی"بۆ هەژارەكان دەژەنێ و بە
بەرنامەكەیان بەرگری لە دەوڵەتی سەرمایە و تاوانەكانی دەكەن، بە مەرجێ
گەندەڵی نەكەن!
خالیدی خولە سوور و نوسەرێكی گۆڕان بەناو(سەلام زەندی)بە یەك شێوە
دەڵێن: ئێمە نەوشیروانین. گۆرانیبیًژێك لە ئاهەنگەكەی كوێلن لە
ئەڵمانیا، نەوشیروان وەك فریادڕەسێكی ئەفسانەیی وەسف دەكات.
ئەمانە دەیانەوێ بیگۆڕن بەم شێوەیە رووی پارتی و یەكێتیان سپی كردووە.
ئەوەی تۆزێك ویژدانی هەبێت، دەزانێ كاتێ بەندە دژ بە گەندەڵی، جەنگی
ناوخۆ، بەرتەسككردنی ئازادی بیروڕا و چەوسانەوەو پەراوێزكردنی
بێدەرەتانەكان و كەمئەندام و تاوان و زۆری تریش هەڵویستم وەردەگرت،
سەرۆكە روحییەكەی گۆڕان و قەڵەموەشێنە هەڵپەرستەكانی خزمەتچیگەلی كەڕو
لاڵ و كوێر لەبەر دەرگای حكومەت و حزبە دەسەڵاتدارەكان بوون و
بێویژدانانە بیانویان بۆ دەهێنانەوەو یان لە ئاستیاندا بێدەنگ دەبوون و
بەم شێوەیە وهەر بەدوای پارەو پلەوپایە و ناوداری وێڵبوون و پشتیان لە
هەژاران كردبوو و ئێمەیان بە چەپی توندڕەو ناودەبرد.
لەپڕ بە گوێرەی سەفقەیەكی دارایی ناشەفاف لەسەر حیسابی خەڵك و عەقاری
ئیدارەی مەحەلی شاری سلیمانی، بە 10ملیون دۆلارو گردێك كۆتایی بە
برادەری خەبات هێنراو"خەباتی نوێ"دژ بە"گەندەڵی"ولەپێناو عەداڵەت"
دەستیان پێكردووە. گۆڕانچییەكان لەبری دیلۆگ و رەخنەی بەجێ، بە جوێندان
و سوكایەتی ناوەڕۆكی ئەقڵی خۆیان پیشاندەدەن. ئەمەیە رووی"گەش"ی
گۆرانچییەكانە: ئەوەی پارتی و یەكێتی لەگەل گۆران كردوویانە، ئێستا
گۆڕان لەگەل بەرهەڵستكارەكانیان دەیكەن.
ئەوانەی عەدالەتی كۆمەڵایەتی دەوێ، نابێ رووی گەشی دوا فەلسەفەی
ئینسانی بۆ دابینكردنی عەدالەتی كۆمەڵایەتی بشارێتەوە!
ئەوانەی باسی دژایەتی گەندەڵی دەكات، سەرەتا دەبێ ئیدانەی بەشداربوونی
خۆیان لە گەندەڵی و تاوانەكان بەئاشكرا ئیدانەی بكەن و داوای لێبووردن
لە جەماوەر بكەن!
ئەوانەی باسی مافی هەژاران دەكەن، دەبێ ناوی كۆمپانیا و ماڵ و حاڵی
خۆیان ئاشكرا بكەن و پێمان بڵێن چۆن بەدەستیان هێناوە!
ئەوانەی باسی بەرگری لە مافی ئازادی بیروڕا دەكەن، دەبێ لیستی
پێشێلكردنی ئەم مافە لەلایەن خۆیانەوە ئاشكرا بكەن!
ئەوەی دەیەوێ لە رووی گرژی ستەمكاری رزگاری ببێت
ئەوەی دەیەوێت لە ناعەداڵەتی كۆمەڵایەتی و پێشێلكردنی مافی هەژاران
رزگاری ببێت
ئەوەی دەیەوێت لە ئابووری كەرتی تایبەت و بازاڕی ئازاد رزگاری ببێت
ئەوەی دەیەوێت دۆستایەتی و هاوكاری ئینسان وەك تاك و چینە چەوساوەكانی
نێو گەلان دووپات بكات،
تەنها متمانە بە حزب و فكرو سیاسەتی دژ بە سەرمایەداری و روخسارە
جۆربەجۆرەكانی بكەن و ئەگەر لە گۆڕەپانەكە ئامادەیی نییە، درووستی بكەن
و بە پروپاگەندەی گۆڕان هەڵمەخەڵەتێن و:
نەفرەت لە عەشرەتگەرایی، چاش و كۆنەپەرەستەكان!
ئایا بە سێ سوچی تاوان و دواكەوتن، ئازادی و عەدالەت بەدی دێت؟!
07701929872
dwaroj@yahoo.de
|