به‌ره‌ی توركمانی توركیایه‌كی بچوكراوه‌یه له كوردستاندا ! هۆشیار مه‌لائه‌وڕه‌حمان له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وه ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر له‌ناوه‌ڕۆكی ناونیشانه‌كه‌ی سه‌ره‌وه دووركه‌وتینه‌وه‌و چوینه‌ناو قولایی مه‌سه‌له‌ی توركیاوه شتێكی ئاساییه چونكه به‌ره‌ی توركمانیش توركیایه‌كه له دیاسپۆرا.
پێگه‌ی ئینته‌رنێتیkerkuk.net / توركمانی ئیلی له لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی سایته‌كه‌یاندا نوسیویانه ٦٣ عه‌شیره‌تی كورد ده‌یانه‌وێ ناوچه‌كانیان بخرێته‌كۆماری توركیا،گوایه دانیشتوانی ئه‌م‌ناوچانه كه‌نزیكه‌ی سێ ملیۆن ونیوه ده‌كاته له‌سه‌دا هه‌فتای ٧٠٪ دانیشتوانی ولایه‌تی موسڵ وده‌وروبه‌ری.
به‌ره‌ی توركمانی له‌یه‌كه‌م رۆژی دامه‌زراندنیه‌وه بۆ دژایه‌تی كردنی مه‌ترسی له بوون وده‌سه‌ڵاتی كورد قوتكراوه‌ته‌وه له لایه‌ن چه‌ند توركمانێكی گوێڕایه‌ڵی قوتابخانه‌ی گورگه‌بۆزه‌كانی كه‌مالیزمه‌وه،كه‌به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕه‌وشتی توركمانیان تیابه‌دی ناكرێ به‌توندی دژی دابه‌شكردنی عێراقن ئه‌گه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی توركمانیشدا بێت،چونكه‌دایكی نیشتیمان دژی دابه‌ش بوونی عێراقه.ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی به‌ڵگه‌نه‌ویسته‌كه به‌ره‌ی توركمانی له‌خولگه‌ی پاراستنی به‌رزه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان ووته‌نی نیشتیمانی دایك دا ده‌خولێنه‌وه، ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێ به‌ره‌ی توركمانی وه‌ك پاشكۆی سیاسه‌تی توركیا ره‌فتار ده‌كا بۆ هه‌موو ڕووداوه‌كان هه‌مان بۆچوونی هه‌یه، بۆ نمونه توركیا وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره‌و ئاووس به هه‌زاران كێشه‌ی كۆن ونوێ هه‌میشه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو دراوسێكانیدا هه‌یه هه‌موو كێشه‌كانیش به‌شێوه‌ی گرێ كوێره ماونه‌ته‌وه قابیلی چاره‌سه‌ر نین له‌به‌رئه‌وه‌ی لایه‌نێكی كێشه‌كه ده‌وڵه‌تی توركه ، توركیش به‌حوكمی په‌روه‌رده‌ی نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵگاكه‌یان خه‌ڵكێكی كه‌له‌ڕه‌ق ونه‌گونجاو ناقۆڵان هه‌ر كه‌سێكیش په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه بێت له هه‌ر شوێنێكی گۆی زه‌وی بژیت ردفتاره‌كانی بێزاركه‌رده‌بن،ئه‌م داوایه‌ی به‌ره‌ی توركمانی هه‌نگاوی یه‌كه‌می ئه‌و پلانه‌یه‌كه‌له ده‌مێكه‌وه ئاماده‌كراوه وه‌ك ئه‌گه‌ره (مه‌ترسیداره‌كان) بۆرووداوه‌كانی كوردستان وعێراق وبه‌رنامه‌ی كاری به‌ره‌یه.ئه‌وان به‌ئاشكرا به‌تایبه‌تی دژی ده‌سه‌ڵاتی كوردن.له‌سه‌رده‌می باڵاده‌ستی ڕژێمی به‌عسدا ده‌نگ‌یان لێوه‌ناهات چونكه هه‌موو پێشێلكاریه‌كانی به‌عس دژی كورد له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان ته‌واو ده‌بوو وئه‌وان ئێسته‌ش نزیكترین هاوپه‌یمانی پاشماوه‌ی به‌عسن وهه‌موو جۆره هه‌ماهه‌نگیه‌ك دژی كورد ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی له ناو شاری كه‌ركوك دا.به‌ره‌ی توركمانی ده‌وڵه‌تیشیان بۆ فه‌راهه‌م بكرێت ڕازی نابن چونكه‌ئه‌وان هه‌رچیه‌كیان هه‌بێ ده‌كه‌ونه سنوری جوگرافی كوردستانه‌وه وئه‌وه‌ی ئێستاش داوای ده‌كه‌ن زۆر نا لۆژیكیانه‌یه چۆن توركمان داوای جیاكردنه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی توركمانی ده‌كات وده‌یداته ده‌م سنوری جوگرافی توركیاوه‌كه به‌سه‌دان كیلۆمه‌تر لێوه‌ی دووره یان په‌یڕه‌وی بیردۆزه‌ی خۆرده‌كه‌ن (كه هه‌ر شوێنێ تیشكی خۆری به‌ركه‌وت نیشتیمانی توركه! ئه‌م پلانه‌تۆرانیه زۆر كۆنه‌و ده‌مێكه به‌رنامه ڕێژی بۆكراوه‌و هه‌نگاوی دووه‌می به‌سه‌رپه‌رشتی جاسوسه‌كانی میت له ته‌له‌عفه‌رو كه‌ركوك ودوز كه ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی مه‌یدانی به‌ره‌ی توركمانی ده‌كه‌ن بریتی ده‌بێ له ڕاپه‌ڕینێكی سه‌رتاسه‌ری هه‌موو توركمان له‌ژێر ناوی( میلله‌ته‌كه‌مان له‌ناوچوون بۆته‌وه رووبه‌ڕوی)،هه‌موو شێوه‌كانی به‌رگری ده‌گرنه‌به‌ر.توركیا هه‌ر وابه‌ئاسانی واقیعی بوونی ده‌سه‌ڵاتی كوردی بۆقه‌بوڵ ناكرێ بۆیه رێوشوێنی بێزاركه‌ر ده‌گرێته به‌ر ،توركیا له‌سه‌رمه‌سه‌له‌ی به‌رگری كردن له نه‌ته‌وه تورك زمانه‌كان به‌ڕاستی فه‌شه‌لی هێناوه ئه‌م سیاسه‌ته فاشیله ی خسته‌گه‌ڕ سه‌باره‌ت به‌توركه‌كانی قوبرس و گێژاوێكی بۆیان ناوه‌ته‌وه هه‌تا ماون لێ رزگار نابن .ئه‌گه‌ر توركیا خۆی له‌مه‌سه‌له‌ی قوبرس هه‌ڵنه‌قورتاندایه ئێستا ده‌مێك بوو قوبرس به‌هه‌ردوو به‌شه‌كه‌یه‌وه كه‌ئه‌وسا یه ك پارچه‌بوون له‌بازاری ئه‌وروپای هاوبه‌شدا ئه‌ندام ده‌بوون، به‌ڵام یاخوا شه‌وه‌ی كه‌مالیزم هیچ كه‌مایه‌تیه‌كی تورك له‌سه‌ر رووی زه‌وی هه‌ڵنه‌گڵۆفێ كه هه‌رگیز وه‌ك خۆی لێنایاته‌وه تازه ئه‌و توركه قوبرسیانه چیبكه‌ن كه ٣٣ساڵه به‌دبه‌خت كراوون به‌ڕاستی به‌كوله‌مه‌رگی ده‌ژین و ته‌نها توركیا خۆی هاتوچۆیان ده‌كات له‌هه‌موو دونیا دابڕاون وه‌ك بۆقی ناوبیره‌كه‌یان لێ هاتووه ، له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت دا ماوه‌یه‌ك ( وه‌ك خه‌مخۆرو دڵسۆز‌و نیشتیمانی دایك)خه‌ریكی كۆماره‌ته‌توركه‌كانی ناو سنوری سۆڤیه‌تی كۆن بوو دوایی هه‌موویانی گۆڕیه‌وه به چه‌ند سه‌فقه غازێك ( غازی شلی سروشتی) له‌گه‌ڵ روسیادا،ئێستاش وا خه‌ریكه له ڕێگه‌ی به‌ره‌ی توركمانیه‌وه توركمانیش له قه‌لان وله كۆتران ده‌كا. ______________________________________________________________________ ٭ئه‌م ٦٣ عه‌شیره‌ته كورده‌ش بۆ زیاتر چه‌واشه‌كردنی توركیایه له لایه‌ن سه‌رانی به‌ره‌ی توركمانیه‌وه،توركیاش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی چاوی له‌و ناوچه‌نه‌وتاویانه‌ی كوردستانه به‌ئاسانی باوڕ به‌هه‌موو پڕوپاگه‌ده‌یه‌كی گروپه توركمانیه‌كان ده‌كات. ٭دیاسپۆرا:به‌و گروپه‌ئه‌تنی وئایینیانه ده‌گوترێ كه‌نیشتیمانی خۆیان له‌ده‌ست داوه له‌ده‌ره‌وه‌ی نیشتیمانی خۆیان ده‌ژین، ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه‌توركمان خاوه‌نی نیشتیمانی خۆیان نه‌بن،به‌ڵام كورده‌كانی هه‌ر چوار به‌شه‌كه‌ی كوردستان كه‌له‌تاراوگه ده‌ژین به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمه دیكتاتۆره‌كانه‌وه له دیاسپۆران. ٭گورگه‌بۆزه‌كان:پیرۆزی گورگ لای نه‌ته‌وه تورك زمانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێشینه‌ی ئایینه‌كه‌یان ئایینی (ته‌نگری) تورك پێش وه‌رگرتنی ئایینی ئیسلام په‌یڕه‌وی ئه‌م ئایینه‌یان ده‌كرد كه‌گورگی پیرۆزاندووه چونكه له‌كاتی لوولاندنیدا ڕووی له ئاسمانی پیرۆز ده‌كات،سه‌رچاوه‌ی پیرۆزی گورگ سه‌رچاوه‌كی ئایینی هه‌یه‌و تێكه‌ڵی مێتۆلۆژیای نه‌ته‌وه‌ییش كراوه ئه‌وه‌نده‌یتر پێرۆزێنراوه ته‌نانه‌ت بۆته دروشم وئارمی نه‌ته‌وایه‌تی تورك وهه‌ندێ له‌حیزبه‌كانیش.
|