به‌ڕێزان ده‌سته‌ی به‌رگری له ئازادی را ده‌ربڕین .
بابه‌ت/ پشتگیری
سۆزانی خاڵه شه‌هاب ئه‌ندام په‌رله‌مانی کوردستان
به هۆی باوه‌ڕی ته‌واوم به به‌ندی 19 ی جاڕی جیهانیی مافی مرۆڤ که ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی: (هه‌موو که‌سێک مافی ئازادی بیر و ڕاده‌ربڕینی هه‌یه، ئه‌م مافه‌ش هه‌ڵگرتنی بیر و را به‌بێ خۆتێکه‌ڵکردنی که‌سێکی دیکه و وه‌رگرتنی هه‌واڵ و بیر و باوه‌ڕ و بڵاوکردنه‌وه‌یان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک و بێ خۆبه‌ستنه‌وه به سنووری جوگرافی ده‌گرێته‌وه ) .
پشتگیری ته‌واوی داواکاریه‌که‌تان ده‌که‌م بۆ ره‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه و دیسان داڕشتنه‌وه‌ی له چوارجێوه‌ی به‌ندی 19 بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م ئه‌رکی خۆی ببینێت و ببێته فاکته‌رێک بۆ به‌دیهێنانی به‌رزترین ئاستی سه‌قامگیری سیاسی و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و دیموکراسی .
24/11/2007
|